❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-24 18:06:36

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

بەهۆی خیانەتەوە، ئەلوەنـــــــد پانزدە ساڵ حوكم دەدرێت
كاتێ ژن و پیاو متمانەیان بە یەكتر نامێنێ و شتێك نییە لە نێوانیان كە ناوی خۆشەویستی بێت و ئاویتەی یەكتریان بكات ، ئەوكات هەریەك لە ژن و مێرد سەردەكێشن بۆ خیانەت و لە پشتی پەردەوە ناپاكی لەگەڵ یەكتردا دەكەن، واتە ئەو بێ متمانەیی و ناپاكی و خیانەتانەی روودەدەن هەمووی دەرەنجامی وا بەستەنەبوونی ئەو دوو دڵەیە بە یەكترەوە، بەو مانایەی كاتێ پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای پارەو پوول و بەرژەوەندی و جوانی بێت، و هیچ خۆشەویستییەكی تیا بەرجەستە نەبێت، هەموو كات نزیكە بە خیانەت كۆتایی پێ دێت... بە حوكمی ئەوەی پیاو و ئافرەت دوو كۆڵەگەی بەهێزی راگیركردنی خێزانن هەریەكێك لەو كۆڵەگانە لەرزۆك و لاواز بێت كۆمەڵەگەكەی تر ناتوانێ بە تەنیا ئەركی داگیركردنی ئەو خێزانە بەجێ بگەیەنێ، كەواتە پیاو و ئافرەت كە تەواوكەری یەكترن لە خێزان جا هەر لایەكیان وەفادار و راستگۆنەبن ئەوە گەورەترین كارەساتە بۆ خێزانەكە و چارەنووسێكی رەش چاوەڕێیەتی لەم رووداوەدا ژنێك دەست تێكەڵ دەكات لەگەڵ پیاوێكدا تاكو مێردەكەی بكوژێ، پاشان شوو بەو پیاوە بكات.

چۆن ئەلوەندم ناسی
ئەكرەم كوڕی گەورەبوو لە خێزانەكەیاندا باوكی پیاوێكی دەوڵەمەند و خوا پێداوبوو، چەندین رێژە دووكانی هەبوو هەمووی بەكرێدا بوو مام ئەحمەدی باوكی ئەكرەم ئەگەرچی نەخوێندەواربوو نەچووبووە قوتابخانە بەڵام لەگەڵ هەندێشدا كابرایەكی لێزان و شارەزا بوو لە بواری بازرگانی و مامەڵەكردن، ئەكرەم چونكە كوڕێكی زیرەك و لێهاتوو بووە باوكی زۆر متمانەی لە سەری هەبووە، بۆیە زۆربەی كارەكانی بە ئەو رادەسپارد.. مام ئەحمەد لە تەمەنی شەست و هەشت ساڵیدا بوو.. بە نەخۆشی شەكرە مرد و گیانی لە دەستدا ئەو هەموو ماڵەی بۆ ئەكرەمی كوڕی و سێ كوڕەكەی تری جێهێڵا، بەڵام چونكە هەموو دوكانەكانی بەناو ئەكرەمەوە بوون ئەكرەم لە هەموو براكانی زیاتر دەستی دەڕۆیشت و تەسەروفاتی بەو ماڵەوە دەكرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی رۆژگار كێشە كەوتە نێوان ئەكرەم و براكانیەوە لەسەر بەشە میرات، ئەوەبوو ئەكرەم بە ناچاری سەروەرت و سامانەكەی باوكی دابەش كرد و هەر یەكە و بەپێی شەرع و یاسا بەشی پێدان، بەڵام ئەكرەم هێشتا پارەو سامانێكی زۆری لە بەردەستدا مایەوە، بە هەمان شێوەی باوكی دەستی بە مامەڵەكردن كرد و سەرمایەیەكی باشی كۆ كردەوە رۆژان هاتن و رۆیشتن ئەكرەم كە تەمەنی 27 ساڵ بوو، بیرۆكەی ژنهێنان و پێكەوەنانی هاوسەرگیری كەوتە مێشكییەوە ئا لێرەوە ئەكرەم بۆ خۆی رووداوەكە دەگەڕێتەوە.
شەوێكیان لە كار گەڕابوومەوە، هەر چەندم دەكرد خەونم لێ نەدەكەوت بەردەوام بیرم لەوە دەكردەوە لە فڵان پرۆژە چەند قازانجم دەكەم و لە فیسار پرۆژە ئەوەندەی تر قازانج دەكەم، لە ناكاوێكدا بیرم بۆ ئەوەچوو، منێك كە تەمەنم 27 ساڵە ئەوەتا براكانم لە تەمەندا لە من بچوكترن و هەموویان ژنیان هێناوە ئەی بۆچی منیش بیرێك لە دوا رۆژی خۆم نەكەمەوە، لە دڵی خۆمدا دەمگووت خودایە دەبێ كێ بكەیتە نسیبی من و لەگەڵ كێدا هاوسەرگیری پێك بهێنم بیرم بۆ ئافرەتێك چوو كە زۆر جار دەهاتە دوكانەكەم خواردەمەنی و كەلوپەلی دەبرد، ئەو ئافرەتە زۆر جوان و بەرچاو بوو، بەڵام نەمدەزانی شوی كردووە یان نا، ئەوەبووە مەراقم بەدەست خۆم نەبوو رۆژ دوای رۆژ خۆشەویستم بۆ ئەو ژنە زیاتر دەبوو، چەند رۆژێك هەر چاوەڕێ بووم، تاكو بێت بۆ دوكانەكەم و منیش پێ لە جەرگی خۆم بنێم، و رازی دڵی خۆمی بۆ بدركێنم، رۆژان هاتن و رۆیشتن پازدە رۆژ تێپەڕی كە چی ئەو ژنە هەر نەدەهاتە دوكانەكەم.. زۆر خەمم دەخوارد دەمگووت لەوانەیە شووی كردبێ یان كارەساتێكی هاتبێتە پێش.. تا ئەوەی رۆژێكیان دەمەو نیوەڕۆ بوو، ویستم دوكان قەپات بكەم، و بچمەوە ماڵ، لە ناكاوێكدا بینیم ئەو ئافرەتە بە جلكێكی راقی و جوانەوە، خۆی كرد بە دوكانەكەمدا منیش زۆر جیاواتر لە جاران بەخێرهاتنێكی گەرمیم كرد، ژنەكە زۆری لا سەیر بوو كە من ئاوا پێشوازیم لێ كردووە، دوای ئەوەی هەندێ كەرەسە و شت و مەكی كڕی، ویستی بڕوات ، گوتم ئەگەر زەحمەت نەبێت دەمەوێ یەك دوو قسەت لەگەڵ بكەم، گوتی بەسەرچاو گوێم لێتە، گوتم تۆ وا بزانم چەند جارێكی تر هاتوویتە دوكانەكەی من، بەڵام من ئێستا نازانم تۆ شووت كردووە یاخود هێشتا كچی و لە ماڵی باوكتدا دەژیت؟
گوتی: لە ماڵی باوكمدا دەژیم، منیش دڵم خۆش بوو گوتم كەوابێ تۆ هێشتا شووتنەكردووە، گوتی نەخێر شووم كردووە و پیاوەكەم تەڵاقی داوم، گوتم ناوت چییە، گوتی ئەڵوەند، گوتم ئەی ئێستا بە نیازنیت شووبكەیتەوە، گوتی بۆ نا ئەگەر پیاوێكی باشی وەكو تۆ هەبێت ئامادەم مێرد بكەمەوە، ئەكرەم دەڵێت: منیش لە خۆشیاندا وەختبوو باڵ بگرم، منێك كە پیاوێكی رەشتاڵەی كورتە باڵا بووم ئەو ژنە جوان و باڵ بەرزە پێم رازی بێت، ئەوە ئاخر زەمانە، ئەوەبوو منیش ئەمجارەیان بێ ترس رازی دڵی خۆمم بۆی باس كرد ئەوەبوو پەیوەندی نێوانمان پەرەی سەند و رۆژانە ئەو ژنە دەهاتە دوكانەكەم، و هەموو شتێكی بە بەلاش دەبرد.
خیانەت و پیلانی پشت پەردە
ئەلوەند رۆژێكیان هەر خۆی هات بۆ دوكانەكەم و پێی راگەیاندم كە لەگەڵ باوك و براكانیدا قسەی كردووە، ئەوانیش رازی بوونە كە زەواج بكات، ئەلوەند داوای لێ كردم كە بچمە پێشەوە، ئەوەبوو منیش لەگەڵ دایكم و عوسمانی خاڵم چووینە پێشەوە و مەسەلەكە سەری گرت و زەواجم لەگەڵ ئەلوەندا كرد، و لە خانوویەكی جودادا ماڵم بۆ دانا، هەرچی پارەوپوولم هەبوو، خستبوومە بەردەستی ئەم ژنە بە كەیفی خۆی تەسەروفاتی بەو ماڵەی منەوە دەكرد نەمدەزانی ئەو هەموو پارە جوانە لە چیدا سەرف دەكا و بۆكێ سەرفی دەكات، من خوا رۆژی دەكردەوە لە ماڵ دەردەچووم تا ئێوارە نەدەگەڕامەوە نەمدەزانی كێ دێتە ماڵەكەم و كێ میوانمە، ئەو ماڵە لەبن دەستی ژنەكەمدا بوو، وایلێهات ئەو ژنەی من لووت بەرز و لە خۆبایی ببوو حیسابی بۆ قسەی من نەدەكرد و بە پیاوی دا نەدەنام، بەڵام چونكە ژنێكی جوان و بەرچاو بوو من هەمووم لێی قەبووڵ كرد، چونكە دەمزانی ژنێكی تری وا جوانم دەست ناكەوێتەوە.
بەڕاستی ئەو چاوپۆشییەی من وایكردبوو، ئەو زیاتر زاڵبێت لە ماڵدا و قسەكانی فەرزبكات بەسەرمندا.. من پیاوێكی دەوڵەمەند بووم پێویستم بەوە نەبوو ژنەكەم كاربكات و ، حەزم نەدەكرد ئەوەندە لەماڵ بچێتە درەوە.. بەڵام ئەو رۆژێكیان پێی گوتم لەگەڵ ئافرەتێكی تردا كە ئارایشگای رازاندنەوەی ئافرەتی هەیە حەزدەكات كار بكات، هەرچەندە من گوتم، ئەو كارەم بەدڵ نییە، گوتی پێویستم بەو پارەیە نییە بەڵام بە قسەی نەرم فریوی دام.. تاكو رازی بووم... ئەوە بوو رۆژانە لەبەرەبەیانەوە لەماڵ دەردەچوو تا ئێوارەیەكی دەرنگ نەدەگەڕایەوە ... هیچ پارەو پولێكیشی دیار نەبوو، كەس نەیدەزانی بە درێژای رۆژ لەگەڵ كێدا مامەڵە دەكات، منیش بە هۆی سەرقاڵیمەوە نەمدەتوانی چاودێری بكەم، تاكو بزانم ئەم ژنەی من چی دەكاو بەچییەوە سەرقاڵە، بەڵام رۆژ دوای رۆژ ئەفعال و كرداری بەرامبەرم خراپتر دەبوو زۆر كەڕەت دەیگووت، ئەرێ منێكی جوان و ناسك خەسار نەبوومە بۆ تۆ، ئاخر گەر من مێردم بەتۆ نەكردایە كێ پێت رازی دەبوو... ئەكرەم دەڵێت: زۆرباش بۆم دەركەوتبوو كە ئەلوەندی ژنم لەبەر خۆشەویستی من مێردی پێنەكردووم، بەڵكو بە تەماعی پارەكەمەوە ژیانی هاوبەشی لەگەڵ دروستكردووم، شەوێكیان دوای ئەوەی نانمان خوارد، جیاواز لەشەوەكانی تر ئەلوەندی ژنم زۆر گرنگی پێدەدام و قسەی خۆشی بۆ دەكردم، منیش زۆر پێم سەیر بوو، تۆبڵێی خۆر لە رۆژئاواوە هەڵاتبێ، ئەوە ژنەكەی منە كە ئاوا خۆشمی دەوێتن تۆبڵێی هۆشی وەبەرهاتبێتەوەو خۆشەویستی من بەڕاستی لەنێو دڵیدا چەسپابێ، بەڵام هێشتا بڕوام بەخۆم نەدەكرد بەڕاستی سەیرە... ئەلوەند دەیگووت: پیاوەكە ژیان هەر بە خۆشەویستییەوە خۆش و رەنگینە،ئێمەش كە ژن و مێردی یەكترین دەبێ لەهەموو كاتێكدا پشتی یەكتر بگرین و بەدڵ و گیان یەكترمان خۆش بوێت.. ئەوە بوو تا كاتێكی درەنگی شەو ئەلوەند بەو قسە خۆشانەی گوێیەكانمی پڕكردبوو منیش تەواو بڕوام پێ كرد و بەڵێنم پێدا كە هەرچی بووێت بۆی جێبەجێ بكەم... ئەوە بوو لەكاتی نوستندا كە ویستمان بخەوین.. وەك هەموو شەوەكانی تر گوتم ئەلوەند دەرگای حەوشەو دەرگای هۆڵەكە كلیل بدە، ئەویش گوتی باشە، هەستا چوو دوایی هاتەوە، منیش ئیتر بەدڵنیاییەوە خەوتم، نیوەی شەو بوو لە تەقەی دەرگای هۆڵەكە وەخەبەرهاتم لەسەرتاوە وامزانی ئەلوەندە، بەڵام سەیرم كرد ئەلوەند لە تەنیشتمەوە نووستووە... لەسەر جێگاكەم هەستام، هەر ئەوەندەی لە ژوورەكە چوومە ناو هۆڵەكە هێندەم زانی شەقە لەكەلەی سەرمەوە هات و كەوتمە سەر زەوی، ئیتر بەتەواوی گێژ بووم و كەوتمە سەر زەوی تەواو نەبوورابوومەوە ئاگام لە خۆم بوو، بەڵام خۆم وانیشاندا كەبووراومەتەوە،هێندەم زانی دەنگی ژنەكەم هات.. گوتی یوسف.. یوسف.. دارێكی تر بكێشە بەتەوقی سەریدا بابەتەواوی بمرێ، ئەو پیاوەش كە ئەلوەندی ژنم بە یوسف بانگی دەكرد، گوتی: پێوست بەوە ناكات دارێكی وام كێشاوە بە تەوقی سەریدا تاكو بەیانی بەهۆش نایەتەوە.. ئەو پیاوە بە ئەلوەندی گوت كوا كلیلی كانتۆرەكە كە پارەكانی تێدایە، ئەویش دیار بوو دایە دەستییەوە، ئەو یوسفەش تەواوی ئەو پارانەی لە نێو ئەو كانتۆرە دابوو بردی، پاشان چەند چەپە چەپێكیان كرد لەگەڵ ئەلوەندا و كابرا رۆیشت، ئیتر ئاگام لێبوو ئەلوەند هاتە دیار سەرم و دەستی بەپێداكردنی ئاوی سارد كرد بەسەر و چاومدا منیش چاوم كردەوە، ئەلوەند فرمێسكی تیمساحی دەرژاند، گوتی بیكە بەخاتری خودا كێ وایلێكردی بە قوربانت بم پیاوەكە ، ئا لەو ساتەدا تووند دەستی ئەلوەندم گرت گوتم هەی خائینی بەدڕەوشت دەزانی كێ وای لێكردم یوسفی خۆشەویستت، ئا لەو ساتەدا ئەلوەند تف لەزاریدا وشك بوو، ویستی بەو شەوە رابكات تووند گرتم، دەست و قاچیم بەستەوە، گوتم هەر بەم شەوە بەنزینت پێدادەكەم و گڕت تێبەردەدەم گەر دانی پێدانەنێی ئەو پیاوە كێیەو چۆن دەیناسی ئەوە بوو كە زانی واز ناهێنم دانی پێدانم كە یوسف خۆشەویتیەتی،ئەم واتە ئەلوەند بە پلانی خۆی پلانی بۆ داناوە كە یوسف پارەكانی من بدزێ ئەلوەند گوتی: خۆم پێم گوت وەرە ماڵەوە لە نیوەشەودا و پارەكەمان لە ناو كانتۆرەكەدایە و خۆم كلیلەكەت تەسلیم دەكەم، ئەكرەم دەڵێت پێم گوت ئەی چۆن لە دەرگای هۆڵەكە هاتە ژوورەوە، گوتی ئەمشەو دەرگای هۆڵەكەم قفل نەدابوو تاكو یوسف بە ئاسانی بێتە ژوورەوە ئەوەبوو دواتر كلیلی قاسەكەم پێدا و پارەكانی برد، ئێمە وا بڕیارمان دا كە یوسف پارەكە ببات و دواتر من كێشە دروست بكەم لەگەڵ تۆدا و داوای تەڵاقت لێ بكەم، و پاشان دەمویست شوو بە یوسف بكەم، بێ ئەوەی تۆ هەست بەوە بكەی كە من لە پشتی دزینی پارەكانتەوە بوومە، تەنانەت نەشت دەزانی یوسف ئەو پارەیەی بردووە، من وا پیلانم دانابوو كە بتكوژێ بەڵام یوسف گوتی من قەتل ناكەم، وا تۆی لێ دەستینم و پارەكەی دەبەم حەق نییە بیكوژم، ئەكرەم دەڵێت: كە راستییەكانم بۆ روون بووەوە سبەینەكەی یەكسەرە ئەلوەندم تەسلیمی پۆلیس كرد، و شكایەتم لە یوسفیش كرد، ئەویش دەسگیر كران و هەر یەكەیان پازدە ساڵ حوكمی زیندانی كردنیان بەسەردا سەپێنرا.
سەبارەت بەم رووداوە خاتوو ڤیان سەعید توێژەری كۆمەڵایەتی گوتی: ئەوە لەم رووداوەدا دەیخونینەوە ، ئەوەیە.. كاتێ پرۆسەی هاوسەرگیری لە پێناوی بەرژەوەندی و جوانی ژن و گیرفانی پیاودا بێت، و هیچ جۆرە خۆشەویستییەك نەبێت دەرەنجامەكەی یان جیابوونەوەیە یاخود خیانەت، چونكە ژنێك پیاوێك بۆ پارەكەی و ماڵەكەی هەڵبژێری هەر بە پارەش واز لەو پیاوە دێنێ، بەڵام ئەگەر مەسەلەكە خۆشەویستی بێت، ئەوە هیچ كاتێك ئامادە نییە خیانەت خۆشەویستییەكەی بكات، بەڵام زەواجەكەی ئەلوەند و ئەكرەم، تەنیا مەسەلەكە جوانی و پارە بوو بۆیە دەرەنجامێكی ئاوا ناخۆشی لێكەوتەوە.

Kurdzhin
QWRBANT BM ZAKARIA GYAN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-24 20:37:44

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت خوا لاماندا له‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-26 04:03:56

gala love90
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولئر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2009-04-13
په‌یامه‌كان: 21

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

ده ست خؤشيكه ى كه رمت لئ ده كه م ماريا خان هه ر سه ركه وتوبى

Kurdzhin
كريانئك بؤته مه ن,خه نده يه ك بؤ زه مه ن.هه ناسه يه ك بؤسؤز,سلاوئك له منه وه بؤتؤى ئازيز
------------------------------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-26 10:20:14

hakan love
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولئر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2011-01-23
په‌یامه‌كان: 178

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

ده ست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-26 12:01:12

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

زووور سوباس جنار كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-26 12:02:31

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

زور سوباس كةلا لوفى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-09-26 12:03:57

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

زور سوباس كاكة هاكان كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-09-26 18:29:27

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

dast xosh hawre gyan
zhyant aswda

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-09-26 19:53:48

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

زور سوباس دةرونية كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-11-05 13:12:58

Kori.Darbandixan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2009-01-18
په‌یامه‌كان: 10
WindowsVistaMSIE7

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

ده ست خۆش بۆ په یامه جوانه كه ت سه ركه وتو بيت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-11-06 17:02:39

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302
WindowsXPMSIE

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

زووووور سوباس بوتو كورى دةربةندى خانى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-11-07 13:14:11

moon
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-07
دواترین سه‌ردان: 2009-05-05
په‌یامه‌كان: 18
WindowsXPMSIE7

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

dastakant xosh bo aw basaraa eshal kasman toshe awa naben

Kurdzhin
hech shtek boshae dl prnakatawa tanha xoshaweste to nabe **
awek dlm fenek nakatawa tanha mache to nabe**

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-11-09 18:21:15

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302
WindowsXPMSIE

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

زور سوباس مون كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-11-09 18:41:34

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

dastt xosh bet sarkawtw bet basaka

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-11-09 18:49:09

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302
WindowsXPMSIE

Re: بةهوى خيانةتوة ئةلوةند بانزة

زووووور سوباس ئةلةن كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net