.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌گه‌ر نامهحرهمێكت بینى خۆشتویست حه‌رامه؟ ئه‌گه‌ر حه‌رامه خۆ خۆشه‌ویستى به‌ده‌ست خۆت نية؟
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
خۆشه‌ویستى پیاو بۆ ئافره‌ت یان به پێچه‌وانه‌وه شتێكى غه‌ریزییه و له هه‌موو كه‌سێكدا هه‌یه جا مرۆڤ خواى گه‌وره وا خوڵقاندویه‌تى شت و كه‌سى پاك و جوانى خۆشبوێت جا ئه‌م خۆشویستنه شتێكى حه‌ڵاڵه و به‌ڵكو ژیان به بێ ئه‌وه به‌سه‌ر ناچێت به‌ڵام شه‌ریعه‌تى ئیسلام هاتووه ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ى كۆك كردووه وه واى كردووه كه له شوێنى خۆیدا به‌كار بێت ئه‌ویش به‌شه‌رع كردنى ژنهێنان و شوكردن و بهرِهوادانانى ژیانى هاوسه‌رگیرى ، ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى تر بڵێین خۆشه‌ویستى رِهها قه‌ده‌غه‌یه و له جێگه‌ى ئه‌مه بۆ رِێك وپێك كردنى كۆمه‌ڵگا و باش بهرِێوهچوونى خۆشه‌ویستى سنووردارى داناوه كه بریتى یه له خۆشه‌ویستى ژن و پیاو بهرِێگهى شه‌رعى جا له‌باسى به‌شى یه‌كه‌مدا كه بریتییه له خۆشویستنى ئافره‌تان بهرِێگهى نادرووست و ئاره‌زوومه‌ندانه و حه‌زكردن له‌كارى خراپه و زیناكردن خواى گه‌وره زه‌مى كردووه كه ده‌فه‌رموێ :{زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ ....} سورة آل عمران(14) . واته : خۆشه‌ویستى و ئاره‌زووكردنى چێژ وه‌رگرتن له ئافره‌تان بۆ خه‌ڵكى له لایه‌ن شه‌یتانه‌وه رِازێنراوهتهوه .
وه له‌به‌شى دووه‌مدا كه بریتى یه له خۆشه‌ویستى په‌سه‌ند و به‌سوود ده‌فه‌رموێ : : {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} سورة الروم(21) .
واته : یه‌كێك له نیشانه و به‌ڵگه‌كانى تر‌ى ئه‌وه‌یه كه هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رى بۆ دروست كردوون بۆ ئه‌وه‌ى ئارامبگرن له لایدا و له نێوانتاندا خۆشه‌ویستى و سۆز و میهره‌بانى فه‌راهه‌م هێناوه بهرِاستى له‌و دیاردانه‌دا نیشانه و به‌ڵگه هه‌یه بۆ كه‌سانێك بیرده‌كه‌نه‌وه و تێده‌فكرن .
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






barasty am babatana ba sudn dastt xosh betu sarkautu bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه