❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نازدار حه‌سه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-26 17:40:43

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

نازدار حه‌سه‌ن

كچه‌ گۆرانیبێژ، نازدار حه‌سه‌ن هه‌رچه‌نده‌ له‌ته‌مه‌نی‌ منداڵییه‌وه‌ خولیای‌ موزیك‌و گۆرانی‌ بووه‌، به‌ڵام پێشبینی‌ نه‌كردووه‌ ڕۆژێك بێته‌ پێشه‌وه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا ده‌ربكه‌وێت‌و بناسرێت.
نازدار بیست‌و یه‌ك ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌جه‌زیره‌ی بۆتان له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ردۆست هاتۆته‌ دنیاوه‌‌و له‌ته‌مه‌ن پانزه‌ ساڵیشه‌وه‌ به‌هۆی‌ باری‌ سیاسییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕوویانكردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و ئێستا له‌وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێن.
ئه‌م كچه‌ گۆرانیبێژه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی‌ ڕابردوودا، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می‌ خۆی‌ به‌ناوی‌ (هه‌ی‌ دونیایێ‌) كه‌ له‌دوانزه‌ گۆرانی پێكهاتبوو بڵاوكرده‌وه‌. له‌م دیمانه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ‌ گۆڤاری‌ ئاوێنه‌كان كه‌ یه‌كه‌مین چاوپێكه‌وتنیه‌تی‌ دوای‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌لبومه‌كه‌، زۆربه‌ی‌ نهێنییه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ ژیانی‌ ئاشكرا ده‌كات‌و له‌باره‌ی‌ جوانترین سیفاتی‌ پیاو كه‌ سه‌نجی‌ ڕابكێشن ده‌ڵێت "ئه‌و سیفاته‌ی‌ پیاوم به‌دڵه‌ كه‌ ئه‌ده‌ب‌و حورمه‌تی‌ هه‌بێت".

له‌نازداری‌ بچووكه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ بوون
نازدار هه‌ر له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه‌ سه‌رقاڵی گۆرانی وتنه‌‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ ڤیستیڤاڵی (گوڤه‌ندو میوزیك) چۆته‌ سه‌ر ته‌خته‌ی‌ شانۆو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (سه‌ید خه‌ره‌ز) له‌شاری (بڕاون شۆیك) ده‌ركه‌وتووه‌، دواتر له‌چه‌ندین ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌دا له‌ئه‌ڵمانیا گۆرانی وتووه‌و له‌و كاته‌شدا به‌ (نازداری بچوك) ناسراوه‌، پاشان چوار ساڵ‌ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ولێری‌ كردووه‌و به‌هاوكاری‌ موزیسیان سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕه‌واندزی‌ كلیپێكی‌ دروستكردووه‌. له‌خۆشه‌ویستی‌ ئه‌و كاره‌ش داوای‌ له‌و موزیسیانه‌ كردووه‌ ئه‌لبومێكی‌ بۆ دروست بكات، دواتریش خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ چوارچرا، عیرفان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌ركی ئه‌لبومه‌كه‌ی‌ گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌مساڵیش ئه‌لبومه‌كه‌ی‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

هه‌ڵپه‌ڕكێ‌ خولیایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ نازدار
به‌و پێیه‌ی‌ نازدار، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ردۆست له‌دایكبووه‌‌و باوكی‌ گۆرانیبێژو هۆزانڤانیشه‌‌و زیاتر گۆرانی فۆلكلۆری ده‌چڕێت وه‌كو لاوك‌و حه‌یران، بۆیه‌ ئه‌ویش، به‌و جۆره‌ سترانانه‌ ده‌ستیپێكردوو باوكیشی‌ هه‌ر له‌زووه‌وه‌ هانده‌ری‌ بووه‌، دواتر له‌ئه‌ڵمانیاش دبلۆمی‌ له‌هه‌ڵپه‌ركێی كوردیدا به‌ده‌ستهێناوه‌، ئێستاش هه‌ڵپه‌ركێی شه‌ش ناوچه‌ی‌ جیاوازی‌ كوردستان ده‌زانێت، له‌ئه‌ڵمانیاش گروپێكی مندالاَنی‌ هه‌یه‌‌و وانه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیان پێده‌ڵێت، له‌بواری‌ ده‌نگیشدا له‌گه‌ڵ‌ مامۆستایه‌كی‌ ئه‌ڵمانی‌ شه‌ش مانگ وانه‌ی‌ خوێندووه‌ كه‌ له‌ڕووی نه‌فه‌س‌و هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌وه‌ زۆر سوودی‌ لێوه‌رگرتووه‌.

پێشبینی نه‌ده‌كرد ده‌ربكه‌وێت
نازدار ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێشبینی نه‌كردووه‌ ڕۆژێك له‌ڕۆژان له‌شاشه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت‌و ببێته‌ خاوه‌نی‌ سیدی، به‌لاَم ئه‌وه‌ش كارێكی‌ سه‌خت نه‌بووه‌ بۆی‌، چونكه‌ له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌گۆران وتن، له‌وه‌شه‌وه‌ ڕێچكه‌ی خۆی‌‌و گۆرانی‌و موزیكی كوردی كه‌وتوونه‌ته‌ ڕۆحییه‌وه‌، ئیدی ورده‌ ورده‌ په‌ره‌ی‌ به‌تواناكانی داوه‌ له‌ڕووی ده‌نگ‌و ئه‌داوه‌.
نازدار جگه‌ له‌هه‌وڵدانی‌ خۆی‌، باوكیشی‌ زۆر هانده‌ری‌ بووه‌‌و یارمه‌تیداوه‌ تا به‌و رۆژه‌ گه‌یشتووه‌، چونكه‌ وه‌ك خۆی‌ باسیده‌كات بۆ كچی كورد ئاسان نییه‌ به‌بێ پشتگیری خێزانه‌كه‌ی له‌بواری‌ هونه‌ردا كاربكات، به‌لاَم باوكی ئه‌و، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌میشه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كچ‌و كوڕ یه‌كسان بن له‌ هه‌موو مافێكدا، به‌و شێوه‌یه‌ش توانیویه‌تی‌ ده‌نگی خۆی‌ نه‌شارێته‌وه‌‌و پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستانی‌ بكات.

ده‌یه‌وێت فۆلكلۆری‌ كوردی‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌
نازداری‌ گۆرانیبێژ، پێیوایه‌ پێشكه‌وتنی ولاَت به‌نده‌ به‌پاراستنی فۆلكلۆره‌وه‌، بۆیه‌ زۆر حه‌ز ده‌كات كار له‌سه‌ر فۆلكلۆر بكات، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ زۆر گۆرانی‌و ئاوازی فۆلكلۆری كوردی هه‌ن، توركه‌كان بۆ خۆیان بردووه‌، بۆیه‌ ئێستا ئه‌و، كار له‌سه‌ر دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌و زیندووكردنه‌وه‌یان ده‌كاته‌وه‌، له‌م ئه‌لبومه‌شیدا دوو ئاوازی له‌و جۆره‌ی‌ به‌كارهێناوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تازه‌و ئۆرجینالاَنه‌، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و سترانانه‌ موڵكی كوردن، له‌وانه‌ گۆرانی (هاوار ئه‌ڤساڵه‌)، كه‌ تورك ده‌ڵێن (هه‌ڤار بوو سه‌نه‌).

شه‌یدای‌ گۆرانی‌ سۆرانییه‌
نازدار تاڕاده‌یه‌كی باش شه‌یدای‌ گۆرانی‌ كوردییه‌، به‌تایبه‌تی‌ گۆرانییه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كان، چونكه‌ له‌ئه‌ڵمانیا به‌شداری زۆربه‌ی‌ ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كانی‌ كردووه‌، بۆیه‌ له‌م ئه‌لبومه‌شدا گۆرانی سۆرانی وتووه‌.

حه‌زی‌ له‌ده‌نگی‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كانه‌
ئه‌و، زۆرتر حه‌زی‌ له‌ده‌نگی‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كانه‌، وه‌ك (مه‌ریه‌م خان‌و گوڵبه‌هار)، له‌نوێیه‌كانیش (مه‌رزیه‌و فاتێ)، له‌ پیاوه‌كانیش (ناسڕی‌ ڕه‌زازی‌و نه‌جمه‌دین غولاَمی).

به‌نیازی‌ خوێندنی‌ زانكۆیه‌
ئه‌م گۆرانیبێژه‌، ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا پێویسته‌ تا پۆڵی ده‌ بخوێنێت، دواتر ده‌ڕواته‌ زانكۆ‌و سێ ساڵی‌ دیكه‌ بخوێنێت، ئێستاش له‌قۆناغی‌ سێیه‌مدایه‌ له‌به‌شی په‌روه‌رده‌ی منداڵ، دوای ئه‌وه‌ش به‌نیازه‌ بڕواته‌ زانكۆ‌و له‌كۆلێژی كۆمه‌ڵزانی بخوێنێت.

داوای‌ خۆشه‌ویستی‌ زۆری‌ لێده‌كرێت
نازدار به‌وته‌ی‌ خۆی‌، له‌و كاته‌وه‌ی‌ له‌شاشه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌‌و كاتێك ده‌ڕواته‌ شوێنێك، خه‌ڵك زۆر سه‌یری‌ ده‌كه‌ن‌و زۆرجاریش ڕوویداوه‌ كوڕان داوای په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستییان لێكردووه‌‌و چوونه‌ته‌ داوای‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌دڵ‌ نه‌بووه‌‌و له‌م كاته‌شدا هیچ كوڕێك له‌دڵیدا نییه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ش به‌لایه‌وه‌ كارێكی ئاساییه‌، چونكه‌ پێیوایه‌ كاتێك هونه‌رمه‌ند ده‌رده‌كه‌وێت، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه‌ ده‌ناسرێت.

ڕووخساری‌ پیاوی‌ به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌
له‌هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ری‌ ژیانیدا، نازدار وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌كه‌ی‌ به‌لاوه‌ قورسه‌، به‌ڵام جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕووخساری‌ پیاوی‌ لا گرنگ نییه‌، به‌ڵكو زیاتر به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ به‌دڵی خۆی‌ بێت‌و خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا دروست ببێت، بتوانن له‌یه‌كتری‌ تێبگه‌ن. له‌هه‌مووشی‌ گرنگتر، كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر هونه‌ره‌كه‌ی‌ نازدار قبوڵ بكات، چونكه‌ له‌شه‌ش ساڵییه‌وه‌ ڕه‌نجی‌ له‌گه‌ڵداوه‌‌و پێی‌ باش نییه‌ كاتێك كوڕێكی‌ قبوڵكرد ته‌نها بۆ ئه‌و بژی‌و ئه‌ویش گرنگی به‌ ئاره‌زوو ویستی نه‌دات. جیا له‌وانه‌ش خوێندنه‌كه‌ی قبوڵ بكات، هه‌ر كاتێكیش ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ قبوڵكرد‌و دڵنیا بوو لێی‌، ڕازی‌ ده‌بێت بۆ پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌، به‌لاَم تا ئێستا هیچ كه‌سێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ی‌ بۆ نه‌هاتۆته‌ پێشه‌وه‌.

ئه‌ده‌ب‌و حورمه‌تی‌ پیاو سه‌رنجی‌ ڕاده‌كێشن
( ئه‌ده‌ب‌و حورمه‌ت)ی‌ پیاو، ئه‌و سیفاتانه‌ن كه‌ سه‌رنجی‌ نازدار، به‌لای‌ پیاودا ڕاده‌كێشن، چونكه‌ پێیوایه‌ نابێت پیاو، وه‌كو ماڵی‌ دنیا له‌ئافره‌ت بڕوانێت‌و به‌ئاره‌زووی خۆی ته‌سه‌روفی پێوه‌ بكات، به‌ڵكو پێیخۆشه‌ وه‌كو هاوڕێ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

كێشی‌ ئاشكرا ناكات
ئه‌م گۆرانیبێژه‌، پێیخۆش نییه‌ باس له‌كێشی خۆی بكات. به‌ڵام ئاشكرایكرد كه‌ باڵای‌ سه‌د‌و شه‌ست‌و هه‌شت سانتیمه‌تره‌.

حه‌زی‌ له‌ته‌ماته‌یه‌‌و ڕقیشی‌ له‌چا‌و قاوه‌‌و شیرینیه‌
نازدار، زۆر حه‌زی‌ له‌خواردنی‌ ته‌ماته‌یه‌‌و زۆرتریش شتی‌ ترش‌و سوێر، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاو قاوه‌و شیرینی ناخوات.

خوێندنه‌وه‌ی‌ ڕۆمانی‌ پێخۆشه‌
ئه‌و، له‌و كاتانه‌دا كه‌ كاری‌ نییه‌، خۆی‌ به‌خوێندنه‌وه‌وه‌ سه‌رقاڵ‌ ده‌كات، به‌تایبه‌تش خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی كوردی‌و توركی‌و ئه‌ڵمانی. دوا ڕۆمانیش كه‌ خوێندوویه‌تییه‌وه‌ ڕۆمانیكی ئه‌ڵمانی بووه‌ به‌ناوی (مه‌دام بۆ ڤه‌ری) كه‌ باسی‌ له‌ به‌سه‌رهات‌و ژیانی ئافره‌تێك كردووه‌ له‌گه‌ڵ خێزان‌و منداڵه‌كانی كه‌ زه‌حمه‌تی زۆر ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌.

زۆر ساده‌م
نازدار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و سیفاته‌ی‌ خۆی‌ زۆر به‌دڵه‌ كه‌ (ساده‌)یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كی نزیكی‌، هه‌ڵه‌یه‌كی‌ به‌رامبه‌ر بكات زۆر تووڕه‌ ده‌بێت، ڕقیشی‌ له‌خۆ به‌زلزانین‌و له‌خۆبایبوونه‌.

به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كات
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و، پێشتر گرنگی زۆری‌ به‌وه‌رزش نه‌داوه‌، به‌لاَم ئێستا هه‌موو ڕۆژێك ئه‌گه‌ر كاتی‌ هه‌بێت دوای نانخواردنی ئێواره‌ دوو كاتژمێر ڕاده‌كات، ئه‌گه‌ر كاتی‌ كه‌م بوو ته‌نها كاتژمێرێك ڕا ده‌كات، ته‌نه‌نات ئه‌گه‌ر شوێنیشی‌ ده‌ست نه‌كه‌وت، له‌هۆڵیكدا ڕاكردنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام ده‌دات، بۆ جوانكردنی ده‌موچاویشی‌ جگه‌ له‌كرێمێكی‌ ساده‌، هیچ شتێكی‌ دیكه‌ به‌كارناهێنێت، چونكه‌ زۆر حه‌زی‌ له‌ جوانی سروشتییه‌.

سازدانی:

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-26 18:03:23

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: نازدار حه‌سه‌ن

dast xosh hawre
zhyant  aswda

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-26 18:16:42

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762

Re: نازدار حه‌سه‌ن

dast xosh bet hawrey

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-26 18:46:44

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: نازدار حه‌سه‌ن

supas bo payamakantan hawreyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net