.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئیلهامێك له ئاشته‌واییه‌كانى ڕه‌مه‌زان
له‌ئێواره و شه‌وێكى حه‌زیناوى و تاسه‌ى ئاده‌میه‌كى كڵۆڵ دا شنه‌ى ئه‌م ئێواره‌یه خه‌یاڵى ئه‌منى تێكه‌ڵ به جه‌نجاڵیه‌كانى ژیان و ململانێى مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ ناسۆرو له‌مپه‌ره‌كانى نێو شانۆیه مه‌رگه سات ئاساكه‌ى بونیان و وه‌خۆزگه نه‌هاتوه‌دییه‌كان ئه‌منى ته‌واو بێ تاقه‌ت و سه‌رقاڵ كردبوو, له‌پڕ ده‌نگێك له‌نێو دونیاى خه‌یاڵى پچڕاند كه‌سه‌یرى كرد ئه‌وا كچه‌كه‌ى به هه‌ڵپه‌یه‌كى هه‌رزه‌كارانه‌وه ده‌نگى تسجیله‌كه‌ى ئه‌م ده‌ورووبه‌ره‌ى پڕ كردووه به سه‌رنجێكى به‌رائه‌تانه‌وه و بێ ئاگا له‌دڵ و خه‌یاڵى بابه بزه‌ى ده‌كرد و ته‌ماشاى باوكى ده‌كرد... باوكى پرسى كچم هۆى خۆشحاڵیت چى یه بۆ وا دلشادیت؟! كچه گوتى بابه گیان نازانى من به‌سه‌داى هاتنى ڕه‌مه‌زان خۆشحاڵم!! باوك ئاخر كچم تۆ له‌به‌رچى خۆشحاڵ ده‌بى؟!ڕه‌مه‌زان بۆ تۆ ناخۆشه ده‌بێ به ڕۆژوو بێت ئه‌و ساماندووبێ هێز ده‌بێ,, كچه‌كه نا..نا بابه به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆربه‌هاتنى ڕه‌مه‌زان دڵخۆشم.
باوك: تۆچى ده‌زانى ئاوا ئه‌و گۆرانیه دڵشادى كردى ڕه‌مه‌زان بۆتۆ چ شادیه‌ك دێنێ؟!
كچه‌كه: بابه‌گیان له‌ومانگه‌دا باڵى ئارامى و میهره‌بانى تۆ بۆمان واڵاده‌بێ له‌وماوه‌یه‌دا ئێواران به‌ر له‌به‌ربانگ ده‌گه‌رێته‌وه به‌ده‌ستى پڕ شیرینى و نوقلانه‌وه دێیته‌وه... ئه‌وكاتانه هیچ له‌ئێمه و دایكم توڕه نابیت و به‌سه‌رماندا هاوار ناكه‌ى...ده‌زانى تۆ ئه‌وڕۆژانه زۆر لێبورده ده‌بى ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش بكه‌ین تۆ زۆر به‌ئاسانى ده‌مانبه‌خشى, شه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵماندا قسه‌و باس و گفتوگۆى خۆش و چیرۆكى په‌ندئامێز بۆمان ده‌گێریته‌وه... پارشێوه‌كانى زۆر به‌نیانى له‌سه‌ر خوان دا ده‌ماندوێنى و له‌گه‌ڵمانا پێ ده‌كه‌نى... بابه‌گیان تۆ له ڕه‌مه‌زاندا وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌كه‌سێكى دیكه بیت وه‌ها گۆڕانێك به‌سه‌رتدا دێت هه‌موو خۆزگه ده‌خوازین هه‌میشه هه‌ر ڕه‌مه‌زان بێ... ئه‌مه هۆى خۆشحاڵیمه.
باوكه‌كه به‌عه‌قلێكى سه‌رسامه‌وه ڕوانى له‌حالیبونى كچه‌كه‌ى له‌ڕه‌مه‌زان و هه‌ستكردن به‌و ئاكارانه‌ى خۆى له‌لایه‌ن كچه كه‌م ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه له كاتێكدا خۆى ئه‌م هه‌موو ڕه‌مه‌زانه‌ى گوزه‌راندبوو كه‌چى ئاوا تێنه‌گه‌یشتبوو له حیكمه‌ته‌كانى ئه‌م مانگه, باوكه‌كه ڕۆچوو له ده‌ریایى خه‌یاڵدا به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان جیا له‌جارانى دیكه دیده‌كانى پڕبوو له فرمێسك ووته‌كانى ئه‌م كچه‌ى زه‌نگێكى بێدارى بوو به ئاگا هێنا تۆ بڵێیى ئه‌م هه‌موو گۆران و چاكسازیه له‌م مانگه‌دا به‌سه‌ر مندابێت كه‌چى خۆیشم هه‌ستم نه‌كردبێ... تۆ بڵێیى من ته‌نها له‌مانگێكدا باوكێكى میهره‌بان و به ئارام بم..
تۆ بڵێیى من ئاشبونه‌وه‌م كردبێته ئاكارم نه‌شمزانیبێ.. تۆ بڵێیى..تۆبڵێیى كۆمه‌ڵێك پرسیاركه تازه به‌هۆى كچه‌كه‌یه‌وه له‌ناخیدا سه‌رى هه‌ڵدا ئه‌منى خسته به‌ر پرسیارێك و بڕیارێكى گه‌وره‌وه ئه‌میش(من هه‌وڵ ده‌ده‌م تاده‌توانم له ڕمه‌زان و دواى ڕمه‌زان به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر ئاكارو كردارى گونجاو و دروست).
ڕامین مه‌حمود

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه