.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆپیشاندانی 13/5/1987 ی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌م وه‌ك وه‌فایه‌ك پێشكه‌شه به‌گیانی پاكی شه‌هید (مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید).
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌یه‌كێك له ناڕه‌زایه‌تییه سیاسی و وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی جه‌ماوه‌ری ئه‌م شاره ده‌ژمێردرێت له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته دیكتاتۆری و دوژمنكارییه‌كانی به‌عسدا له‌به‌رامبه‌ر داوا ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا لهلاپهڕهیهكی پرشنگداردا ده‌نووسرێته‌وه.
سه‌ره‌تا پێویسته بپرسین بۆچی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی ئه‌م شاره پاش چه‌ندین خۆپیشاندان له‌ساڵانی 1979، 1982، 1984 دا و له‌ڕۆژێكی وه‌ك 13\5\1987 دا جارێكی دیكه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته چه‌واشه‌كاریی و دوژمنكارییه‌كانی رژێمی به‌عسدا ده‌ستیان دایه‌وه خۆپیشاندان؟
له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 1987 دا به‌عس له‌به‌رنامه‌ی سیاسه‌تی راگواستندا به‌نیازبوو به‌پاڵپشتی سوپا دژ بهمرۆڤهكهی ته‌واوی گونده‌كانی سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه، كه تا ئه‌و ماوه‌یه رانهگوازرابوون به‌ره‌و ئۆردوگا زۆره‌ملێكان بگوازێته‌وه، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی به‌عس زۆر به‌زوویی دزه‌ی كرده نێو جه‌ماوه‌ر.
جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی شاره‌كه بۆ به‌رگرتن له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی به‌عس، كه‌وتنه خۆسازكردن و به‌جه‌ماوه‌ری كردنی به‌رنامه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه و به‌رگرتن له‌سیاسه‌تی راگواستن و كۆچپێكردنی زۆره‌ملێی به‌عسیان له‌دژی گه‌له‌كه‌مان، رژێمی به‌عس باش له‌و حه‌قیقه‌ته گه‌شتبوو كه بوونی ئه‌و ژماره گونده‌ی نزیك سنووری هه‌ڵه‌بجه پاڵپشتێكی باشبوون بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و بوبوونه لانكه‌ی حه‌سانه‌وه و خۆسازدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان له‌ناوشاری هه‌ڵه‌بجه‌دا.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له 13\5\1987 رێكخستنه‌كانی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستان) و حیزبی شیوعی عیراق و ئاڵای شۆڕش، پاش دیراسه‌كردن و رێكخستنی ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستیان به داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاره‌كانیان كرد بۆ رێكخستنی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌ڵسوڕاو و چالاكی ئه‌و حیزب و رێكخراوانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناومان بردن كه‌وتنه كاركردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و سه‌رله‌به‌یانی 15\5\1987 وه‌ك كاتژمێری نهێنی سه‌عاتی سفر بۆ سازدانی خۆپیشاندانه‌كه دیاریكرا.
شه‌وێك به‌ر له 13\5 مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان به به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆكراو له‌مزگه‌وتی جامعهی هه‌ڵه‌بجه و به‌سوود وه‌رگرتن له بڵندگۆكانی مزگه‌وته‌كه بانگه‌وازی خۆپیشاندانیان له‌دژی رژێمی به‌عس گه‌یانده جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخستنه‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان) یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایی و دژ به‌به‌عس- یان له‌سه‌ر دیوار و ده‌ڕابه‌ی دوكان و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار نووسی.
هه‌رچی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی شاره‌كه‌ش بوو ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بوو بۆ خۆپیشاندانه‌كه ،ئه‌وه‌بوو سه‌رله‌به‌یانی 13\5\1987 له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی دار الاحسان ی گه‌ڕه‌كی كانی قوڵكه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی سهربهڕێكخستنهكانی كۆمه‌ڵه و ئاڵای شۆڕش به‌مه‌به‌ستی سازدانی خۆپیشاندانه‌كه كۆبوبونه‌وه له‌وانه‌ی له‌یادمه له (ئازاد تۆفیق، ئه‌نوه‌ری ڕابه، سه‌عید سه‌ید قادر، عادل كه‌ریم، حه‌مه‌سه‌لیم ته‌وێڵه‌یی، مه‌ریوانی عه‌لی شه‌معه .....چه‌ند كه‌سێكی تریش به‌داوای لێبوردنه‌وه ناویانم له‌یاد نه‌ماوه، چاودێری ئه‌وانه‌یان ده‌كرد كهدوكانهكانیان كردبووه بۆیه پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان ته‌واوی بازاڕ داخرابوو. هه‌رله‌وێدا خۆپیشاندانه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی وته‌یه‌كی ئازاد تۆفیق ده‌ستی پێكرد و له‌ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كدا ده‌یان و سه‌دان كه‌س تێكه‌ڵ به‌خه‌ڵكی ناڕازیی و خۆپیشانده‌ر بوون، تا ده‌هات ده‌نگی دروشم به‌رزده‌بویه‌وه (تانك و تۆپ و ته‌یاره ... ده‌رمان ناكا له‌م شاره، بژی هێزی پێشمه‌رگه ...جاش نزیك بهمهرگه ،كل الجنود اخواننا لكن البعسیین اعدائونا) چه‌ند دروشمێیكی تر .
تا ده‌هات ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بوو، خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر و ناڕازیی بۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندی خۆپیشاندانه‌كه و هاوپشتی كردنی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی شاره‌كه به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان به‌ڕێ كه‌وتن. رژێم بۆ سه‌ركوتكردنی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك و كپكردنی خۆپیشاندانه‌كه كه‌وته خۆ و سوپاكه‌ی به‌ناوشاردا بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ردا له(چوار ڕێیانی ناوبازاڕ كه پێی ده‌ڵێن حه‌مه‌ی سافه) كه ناوه‌ندی بازاڕی شاره بۆ گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان به گولله سه‌رباز و جاشه‌كانی به‌عس هاووڵاتی (مه‌ریوان حه‌مه ڕه‌شید) یان شه‌هید كرد.
شه‌هید مه‌ریوان ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 19 ساڵانێك ده‌بوو كرێكاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بوو(فیته‌ر). له خێزانێكی كورد په‌روه‌ر و هه‌ژار بوو دووه‌م كوڕه گه‌وره‌ی حێزانهكهیان بوو.
له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی مه‌ریوان خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر زیاتر وره‌یان به‌رز بوویه‌وه، ئه‌وه‌بوو ده‌ستبه‌جێ له‌مزگه‌وتی جامعهوه دارهمهیتێكیان هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیدی ناوبراو .
خه‌ڵكه ڕاپهڕیوهكه به‌ده‌م سروود و دروشم وتنه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌رمی شه‌هید مه‌ریواندا گه‌شتنه به‌رده‌م مزگه‌وتی جمهوری له‌گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان و ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زۆر زیادی كرد. رژێم ناچاربوو هانا بۆ هێزی ئاسمانیی ببات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند كۆپته‌رێكی جه‌نگی گه‌شتنه ئاسمانی شاره‌كه‌و كه‌وتنه بۆردومانكردنی گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان، له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند كه‌سێكی چه‌كداری هاووڵاتی به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كه به گوولله‌ی ئاڕ،بی ،جی به‌رپه‌رچی كۆپته‌ره‌كانی ڕژێمیان ده‌دایه‌وه .
خۆپیشاندان به‌رده‌وامبوو، تا ده‌مه‌و ئێواره ته‌واوی شوێنه گشتیه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵ وده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی خۆپیشاندهردابوون. ته‌نها ده‌زگای ئه‌من والاستخبارات و سه‌ربازگه و باره‌گای به‌عسیه‌كان نه‌بێت.
له‌ئه‌نجامی بۆردومانی كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی به‌عسدا چه‌ندین هاووڵاتی بێ‌دیفاع شه‌هید بوون كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌بوون:
1- محه‌مه‌د عه‌زیز بارام 50 ساڵ كرێكار
2- سدیق مسته‌فا معروف 40 ساڵ كاسبكار
3- میدیا عوسمان علی 7 ساڵ قوتابی
4- حمه شه‌ریف حمه‌علی 25 ساڵ یاریده‌ده‌ری پزیشك
5- فاتیمه سه‌عید حمه كه‌ریم 16 ساڵ قوتابی
6- حه‌مزه سڵێمان عوسمان 15 ساڵ قوتابی
چه‌ندین هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون، كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه كران و دواتر به‌فه‌رمانی عه‌لی كیمیاوی له 16/5 له‌پشت سه‌ربازگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و نزیك گوندی بامۆكهوه زینده‌به‌چاڵكران ئه‌وانیش ئه‌مانه‌بوون:
1- جمیله ره‌شید محمد ره‌سو ڵ 54 ساڵ ژنی ماڵه‌وه
2- فهیمه عبدالله قادر 25 ساڵ ژنی ماڵه‌وه
3- جلال فتاح قادر 30 ساڵ كاسبكار
4- عبدالرحیم ڕه‌شید محمد امین 45 ساڵ جوتیار
5- عیرفان مسته‌فا فتاح 9 ساڵ قوتابی
6- كه‌ژاڵ فه‌تاح مسته‌فا 19 ساڵ ژنی ماڵه‌وه
7- علی عبدالله فتاح 45 ساڵ مجه‌ور ی مزگه‌وت
8- اسماعیل عبدالله قادر 6 ساڵ منداڵ
9- هادی حمید فره‌ج 37 ساڵ شۆفێر
10- جمال حمید فره‌ج 31 ساڵ شۆفێر
11- عوسمان علی احمد 44 ساڵ فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵ
12- عوسمان علی كه‌ریم 54 ساڵ كرێكار
13- فریشته حمه امین 25 ساڵ ژنی ماڵه‌وه
14- حسیبه عبدالله قادر 8 ساڵ منداڵ
15- چنوور محمود احمد 12 ساڵ قوتابی
16- زڵێخا جمال عبدالقادر 6 ساڵ منداڵ
17 – میدیا جمال عبدالقادر 5 ساڵ منداڵ
ژماره‌یه‌ك برینداری دیكه كه توانیان به‌ر له‌ئه‌نجامدانی پیلانه‌كه‌ی ڕژێم له‌نه‌خۆشخانه هه‌ڵبێن له‌نێویان دا شه‌هید فوئاد عبدالرحمن كه پاشتر له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دا شه‌هید بوو .
نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه دا هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی خورماڵ ،سیروان ،سیدسادق خۆپیشاندان گرتیه‌وه، ئه‌وه‌بوو له دووڕیانی پردی زه‌ڵم ڕژێم چه‌ند هاووڵاتیه‌كی ده‌ستگیركردوو له‌سه‌ربازگه‌ی شانه‌ده‌ری زینده‌به‌چاڵی كردن كه‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 ی گه‌له‌كه‌مان هه‌ریه‌ك لهگۆڕهبهكۆمهڵهكانی شانه‌ده‌ری و هه‌ڵه‌بجه دۆزرانه‌وه ولهڕێوڕهسمێكی پڕ شكۆدا ته‌رمی شه‌هیده‌كان به‌خاك سپێردرانه‌وه.
له‌ته‌واوی رۆژی 13\5 دا رژێم ترسێكی زۆری لێنیشتبوو، ته‌واو وره‌ی نه‌مابوو ناچار په‌نای برده‌به‌ر پشتیوانیی زیاتری هێزه‌كانی ڕژێم، ئه‌وه‌بوو سه‌رانی رژێم بۆ سه‌ركوت كردنی خۆپیشاندانه‌كه و هاوكاریكردنی هێزه تۆقیوهكهی له‌ناوشاری هه‌ڵه‌بجه‌دا رۆژی 14\5 هێزی پیاده‌ی زۆری ڕژانده شاره‌كه‌و ته‌وای شه‌قام وكۆڵانه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌سه‌ربازه‌كانی ته‌نیبوو، بۆ چاوترساندنی خه‌ڵكه‌كه و وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له جه‌ماوه‌ر سه‌رله‌به‌یانی 14\5 له رێگای تۆپی تانكهكانیهوه به‌بیانوی هاوكاری كردنی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوو، ماڵی چوار هاووڵاتی شاره‌كه‌ی به‌تۆپی ده‌بابه‌كان ته‌قانده‌وه، كه‌بریتی بوون له ماڵی (غفوری حه‌بێ، حه‌مه‌فه‌ره‌جی نانه‌وا، عوسمانی حهمهپیرهژن، مامۆستا مه‌لاعلی عبدالعزیز ) له‌كاتی خاپوركردنی ماڵه‌كانی (غفوری حه‌بی) و (حه‌مه‌فه‌ره‌جی نانه‌وا) به‌پارچه‌ی گولله تۆپه‌كان هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی حاجی مسته‌فاوه شه‌هیدبوو.
ئه‌و رژێمه ده‌مێك ساڵ‌بوو چاوه‌ڕوانی رۆژێكی له‌م شێوه‌یه‌ی ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خۆی له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان بكاته‌وه، چونكه ده‌یزانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه هه‌میشه لانكه‌ی حه‌سانه‌وه و خۆحه‌شاردان و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه بووه، بۆیه كه‌وته په‌لاماردانی گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان و بڕیاری چۆڵكردنی به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كه له‌گه‌ڵ زه‌وی دا ته‌خت وخاپوور بكات.ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می له‌به‌رده‌م دانیشتوانه‌كه‌یدا كرده مۆڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان بگوازنه‌وه، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك ڕیش سپی وپیاوی گه‌ڕه‌كه‌كه بۆ به‌رگرتن له‌م بڕیاره‌ی ڕژێم سه‌ردانی لێپرسراوی مونه‌زه‌مه‌ی به‌عسیه‌كانیان كرد، به‌ڵام تكا و داواكانیان سه‌ری نه‌گرت چونكه بڕیاری خاپور و وێرانكردنی كانی عاشقان به‌فه‌رمانی (علی حسن المجید) علی كیمیاوی بوو.له‌م ماوه كه‌مه‌دا ئه‌وه‌ی توانی كه‌لوپه‌لی خۆی له‌گه‌ڕه‌كه‌كه دورخسته‌وه و بۆماڵی خزم وناسیاوانیان گواسته‌وه .مۆڵه‌تی چۆڵكردنه‌كه تانیوهڕۆی هه‌مان ڕۆژبوو .
له‌لایه‌كی تره‌وه پیاوه‌كانی ده‌زگای ئه‌منی به‌عس خۆیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه و برینداره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد، ژماره‌یه‌ك له‌و بریندارانه توانیان پێشتر خۆیان ده‌ربازبكه‌ن و نه‌كه‌ونه ژێرده‌ستی به‌عسیه‌كان كه له‌نێویاندا هاووڵاتی (فواد عبدالرحمن ) به‌داخه‌وه دواتر له‌كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا شه‌هید بوو.
ته‌واوی برینداره‌كان كه له‌لایه‌ن سه‌رانی ڕژێم له‌شاره‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ركران، له‌نزیك گوندی بامۆك كه ئێستابوهته یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شار و له‌پشت سه‌ربازگه‌ی سوپای به‌عسه‌وه زینده‌به‌چاڵ كران، دواتر له‌پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ی گه‌له‌كه‌مان له‌مه‌راسیمێكی پڕ‌شكۆ و كه‌م وێنه‌دا به‌خاك سپێردران.
بهرلهبانگی نیوه‌ڕۆ ڕژێم به‌هۆی شۆڤڵ و (TNT) یه‌وه ده‌ستی كرد بهخاپووركردنی گه‌ڕه‌كی عاشقان، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌دا ژنێك كه سه‌رگه‌رمی كۆكردنه‌وه وگواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌ی بوو ئه‌ویش شه‌هید بوو .
به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی (TNT) شاری گرتبویه‌وه، ئه‌مه‌ش ترسێكی زۆری له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیان دروستكرد، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌شداریی به‌رچاویان هه‌بوو له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا و مه‌ترسی ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان به‌ره‌و ناوچهئازادكراوهكان و ناو ئێران هه‌ڵاتن. هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته ژماره‌یه‌كی تر له‌هاووڵاتیان له‌ترسی گرتن وئهشكهنجهدان له‌شه‌وی 13-14\5 به‌ره‌و وڵاتی ئێران هه‌ڵهاتن و دواتر له‌ئۆردوگاكانی كامیاران و سه‌ریاس دا نیشته‌جێ بوون.
ڕژێم توانی كۆنترۆڵی ته‌واوی شاره‌كه بخاته‌وه ژێر ڕكێفی خۆی و خۆپیشاندانه‌كه دامركێنێته‌وه، له‌ڕێگای سیخوڕهكانیشیهوه زانیاری هه‌بوو سه‌باره‌ت بهههڵهاتنی هاووڵاتیان، ئه‌وه‌بوو به‌هێزێكی بێشوماری پیاده و ئاسمانی و به‌پاڵپشتی تۆپخانه‌كانیه‌وه هێرشێكی فراوانی كرده سه‌رگوندی هاوار بۆبه‌رگرتن له‌هه‌ڵهاتنی هاووڵاتیان و ده‌ستگیركردنیان.
سه‌رله‌به‌یانی 15\5 پاش شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه وسوپاكه‌ی به‌عسدا، له‌ئه‌نجامدا ڕژێمی به‌عس زه‌ره‌ر وزیانێكی گیانی زۆری پێگه‌یشت و هێزی پێشمه‌رگه‌ش كه تیپی هه‌ورامان له‌م نهبهردیهدا به‌شدار بوو، پێشمه‌رگه‌یه‌كی به‌ناوی نه‌وشیروان تهپهكوڕهیی شه‌هیدبوو له‌گه‌ڵ برینداربوونی چوار پێشمه‌رگه‌ی تر.
سه‌باره‌ت به‌م چالاكیه‌ی هێزی پێشمه‌رگه (حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید) كه ئه‌وكاته سه‌رتیپی تیپی هه‌ورامان بوو ده‌گێڕێته‌وه.
له‌رۆژی 13\5 \1987 له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌وكه‌تی حاجی موشیر به‌كارێكی تایبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له‌كرماشان بووین، بروسكهمان بۆهات له‌هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانه، ده‌ست به‌جێ گه‌ڕاینه‌وه بۆ گوندی ههوارهكۆن و له‌وێ به‌به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆداڕێژراوو به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر هێزێكمان له‌تیپی هه‌ورامان كۆكرده‌وه په‌لاماری گوندی هاوار مان دا كه دوو سریه‌ی فه‌وجی خه‌فیفه‌ی جاشی لێ‌بوو، ئه‌وه‌بوو به‌بێ ته‌قه‌كردن جاشه‌كان خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێكه‌وتین، دیاربوو كات دره‌نگ بوو، تا ئێمه گه‌شتینه گوندی عه‌نه‌ب، هه‌واڵمان بۆهات كه كاك جه‌بار فه‌رمان ی ڕه‌حمه‌تی خۆی و هێزێك كه هێزێكی براده‌رانی سۆشیالست و حیزبی شیوعی له‌گه‌ڵ بوو هاتونه‌ته گوندی ته‌په‌كوڕه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
ئێمه گه‌شتینه گوندی عه‌نه‌ب و هه‌واڵمان بۆهات خۆپیشاندانه‌كه سه‌ركوتكراوه، گه‌ڕاینه‌وه بۆ گوندی هاوار، له‌به‌ر هیلاكی و ماندوویمان شه‌و له‌گوندی سهركهنی تاوێره خه‌وتین. بۆ به‌یانی به‌ده‌نگی كۆپته‌ره‌كانی به‌عس به‌خه‌به‌ر هاتین كه سه‌رگه‌رمی جێگیركردنی سه‌ربازه‌كان بوو له‌به‌رزاییه‌كانی هاوار دا، ئه‌وه‌بوو خۆمان گه‌یانده نزیك هاوار وشه‌ڕ ده‌ستی پێكرد ئێمه نزیكه‌ی 20 پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌بووین هه‌رچه‌نده مامۆستا جه‌مال به‌هێزێكی گه‌وره‌وه خۆی گه‌یاندبویه گوندی ههوارهكۆن به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی ڕژێمه‌وه نه‌یده‌توانی بگاتهلای ئێمه، شه‌ڕ تا ئێواره به‌رده‌وام بوو ڕژێم چه‌ندین ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی لێكوژرا..
ده‌مه‌و ئێواره شه‌ڕ كۆتایی پێهات، ئێمه ته‌نها یه‌ك شه‌هید كه شه‌هید (نه‌وشیروان تهپهكوڕهیی) و چوار بریندارمان هه‌بوو، پاشان هێزه‌كه‌ی مامۆستا جه‌مال حاجی محمد گهشتنهلامان و شه‌هید و برینداره‌كانیان گواسته‌وه.
خۆپیشاندانی 13\5\1987 مانای به‌رده‌وام بوونی گیانی شۆڕشگێڕی و ده‌نگی ناڕازیی جه‌ماوه‌ری شۆڕگێری ئه‌م شاره پڕله‌سه‌روه‌ری یه بوو له‌وكاته‌دا له‌دژی سیاسه‌تی دوژمنكارییانه‌ی به‌عس له‌دژی گه‌له‌كه‌مان.
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودم وه‌رگرتووه له:
*- ئه‌رشیفی ڕۆژنامه‌گه‌ریم
*- زانیاری یه‌كانی هاوڕێم (ئهنوهرمحمد ره‌شید)
*- كاك (حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید)
*- له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌نزیكه‌وه ئاگاداری رووداوه‌كان بووم .
PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastxosh kaknamo
له‌سه‌ر هێڵ نییه