❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / [شيعر و قسه ی خوش * hezha *]

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-29 08:49:17

hezha503
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2008-10-09
په‌یامه‌كان: 2

[شيعر و قسه ی خوش * hezha *]

[شيعر و قسه ی خوش * hezha *]



له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێكی دڵ
شێوه‌كه‌تم بیر دێته‌وه‌
ده‌ك ئه‌جه‌ل بێته‌ میوانم
وه‌فای تۆم له‌بیر بچێته‌وه‌
نه‌هامه‌تی بێته‌ڕێگام
گه‌ر بێت و تۆم له‌بیر بچێ
عه‌شق ڕیشه‌ی داكوتاوه‌
به‌ناخی دڵما ڕۆئه‌چێ
ڕۆژگاره‌كانم جوان ئه‌كه‌ی

*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-29 08:53:08

hezha503
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2008-10-09
په‌یامه‌كان: 2

Re: [شيعر و قسه ی خوش * hezha *]

3 درۆی دایه‌



1- چیرۆكه‌كه‌ له‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كاتێ كه‌ مناڵ بووم,كوری خێزانێكی هه‌ژار بووم له‌ ئه‌فریقیا.ئه‌وه‌نده‌ هه‌ژاربوین ته‌نانه‌ت به‌پێی پێویست خۆراكمان نه‌بوو.هه‌ركاتێك كاتی نانخواردن هاتبا دایكم زۆربه‌ی جار به‌شه‌ برنجی خۆی ئه‌دا پێم.له‌وكاته‌ی كه‌ برنجه‌كه‌ی خۆی ده‌كرده‌ناو ده‌فره‌كه‌ی من ده‌یگوت:"كوره‌كه‌م ئه‌م برنجه‌ بخۆ.من برسیم نیه‌".ئه‌وه‌ یه‌كه‌م درۆی دایه‌ بوو.



-2 له‌وكاته‌ی كه‌ له‌ گه‌شه‌كردن دابوم,دایكه‌ كۆڵنه‌ده‌ره‌كه‌م كاتی بێكاری ته‌رخان ده‌كرد بۆ راوكردنی ماسی له‌ رووبارێك كه‌له‌ نزیك ماڵه‌وه‌مان بوو.به‌و هیوایه‌ی بۆ گه‌شه‌م  له‌و ماسیه‌ی راوی ده‌كرد بتوانێ كه‌مێك خۆراكی به‌هێزم پێبدا.دوای راوكردن شۆربای ماسی تازه‌ی بۆ لێده‌نام,كه‌ ئاره‌زووی خواردنم پێ به‌رز ده‌بویه‌وه‌.له‌و كاته‌ی كه‌ شۆرباكه‌م ده‌خوارد,دایه‌ له‌ته‌نیشتم داده‌نیشت و پاشماوه‌ی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌خوارد كه‌ هێشتا له‌سه‌ر ئێسكه‌كان مابوه‌وه‌ كه‌من خواردبووم.دڵم خورپه‌ی كرد كه‌ ئه‌وه‌م بینی.به‌مه‌ش به‌ كه‌وچكه‌كه‌م ئه‌و گۆشته‌ی كه‌ له‌ پێشم بوو دام پێی.به‌لاَم ئه‌و یه‌كسه‌ر ره‌تی كرده‌وه‌و ووتی:"ئه‌م گۆشته‌ بخۆ,كورم.من به‌راستی حه‌زم له‌ گۆشتی ماسی نیه‌".ئه‌مه‌ش درۆی دووه‌می دایه‌ بوو.



3- له‌پاشان,كاتێ كه‌ له‌ قۆناغی پێش كۆتایی خوێندنی ئاماده‌یی بووم.........بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی خوێندنم بۆ دابین بكات,دایه‌ به‌شداری كرد له‌ پرۆژه‌یه‌كی ئابووری ,هه‌ندێ پاكه‌تی شقارته‌ی به‌كارهاتووی ده‌هێنا كه‌ پێویستیان به‌وه‌ بوو به‌یه‌كه‌وه‌ بلكێنرێن.به‌م كاره‌ كه‌مێك پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وت بۆ دابین كردنی پێداویستیه‌كانمان.كاتێ كه‌ زستان داهات,جارێكیان له‌ خه‌و هه‌ستام و بینیم دایكم هێشتا به‌خه‌به‌ره‌,به‌یارمه‌تی كه‌مێك له‌ رووناكی مۆم و به‌بێ وچان ده‌بوایه‌ كاره‌كه‌ی خۆی له‌ لكاندنی هه‌ندێك پاكه‌تی شقارته‌ی به‌كارهاتوو ته‌واو بكات.ووتم:دایه‌,برۆ بنو ,كات دره‌نگه‌,سبه‌ی به‌یانی ده‌بێ بچیت بۆ كار.دایه‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ ووتی:"ئازیزه‌كه‌م برۆ بنو,من ماندوو نیم".ئه‌مه‌ش سێیه‌م درۆی دایه‌ بوو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-30 15:58:53

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113

Re: [شيعر و قسه ی خوش * hezha *]

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net