.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







قه‌ده‌م خێر یه‌كێكه له ژنه ناوداره‌كانى ناوچه‌ى لوڕستان، رابه‌رایه‌تى شۆڕشى پشتكۆى كرد. خاوه‌نى سوپایه‌كى گه‌وره‌و پڕچه‌ك بووه، هه‌روه‌ك چۆن خۆى خاوه‌نى بیر‌و باوه‌ڕى پاك‌و بێگه‌رد بوو. كۆششى كردووه له‌پێناوى ئازادی‌و سه‌ربه‌ستى نه‌ته‌وه‌ى كورد دا، ره‌زا شا توانى به‌فڕو فێل (شا موراد خان )ى براى شه‌هید بكات، شه‌هیدبوونى براكه‌ى هانیدا زیاتر بڵێسه بهشۆڕشو خهباتو تۆڵه‌سه‌ندن له‌دوژمن بدات، لهنامهیهكىدا بۆ شێخى نه‌مر داواى كردووه كه هێزو توانایان یهكبخهنو په‌لامارى هێزى دوژمن بده‌ن . دواى ئه‌وه سوپاى شا زۆر دڕندانه په‌لامارى ناوچه‌ى پشتكۆى دا‌و ده‌ستیانكرد بهكوشتنو بڕین‌و تاڵانكردن، قه‌ده‌م خێر پێنج ساڵ قاره‌مانانه دژى سوپاكه‌ى شا جه‌نگى كرد، كاتێك دوژمنان زانیان شه‌ڕ له‌گه‌ڵیا سوودى نییه، بیریان له‌فێڵ‌و پیلان كرده‌وه‌و توانیان دوو به‌ره‌كى بخه‌نه ناو خێڵه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه، له‌ئه‌نجامى خیانهتكردنو به‌ڵێنپێدان به لێبوردنى گشتى توانیان شۆڕشه‌كه سه‌ركوت بكه‌ن.
ڕه‌زا شا له گه‌ڵ نامه‌که‌یدا بۆ قه‌ده‌م خێر قورئانێکی نارد تا باشتر بڕوا به‌و لێبوردنه بکه‌ن که بۆی ده‌رکردوون. ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر سه‌ر له‌شکره‌کانی قه‌ده‌م خێر باوه‌ڕیان پێ‌کرد، به‌ڵکو قه‌ده‌م خێر خۆیشی باوه‌ڕی به ڕه‌زا شا کرد‌و خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه.
پاشان ڕه‌زا شا (17) که‌سی له به‌رپرسه‌کانی ئه‌و شۆڕشه له‌سێداره‌داو قه‌ده‌م خێریشی زیندان کرد.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن قه‌ده‌م خێر دوا ڕۆژى ژیانى له زینداندا به‌سه‌ر بردووه.
کوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش کاکه یادگار سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش بابه‌تیکی باش بوو..به‌هیوای سه‌رکه‌وتنت
له‌سه‌ر هێڵ نییه