.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












"كردمی به ژن، به‌چه‌قۆش شانی هه‌ڵدڕیم"
چیرۆكی ئه‌و كچه‌ی له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه به‌زۆر كراوه به‌ژن
«په‌ری» هه‌میشه ده‌ست بهدوعایهو ده‌پاڕێته‌وه كه كه‌س نه‌چێته داخوازیی بۆ لای باوكی‌و، شوو نه‌كات، چونكه ئه‌و تازه كچێنی له لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه لێسهندراوهو له ترسی كوشتنیشی ناتوانێت هه‌رگیز ئه‌و نهێنییه بدركێنێت.
په‌ری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، كه دانیشتووی شاری سلێمانییه‌و له گوندی (.....) له دایكبووه، له ماڵی خۆیاندا له لایه‌ن ئامۆزاكه‌یه‌وه په‌لامار دراوه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كردویه‌تی به ژن، به چه‌قۆ سه‌رشانی دادڕیوه. ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كات گه‌ر بیدركێنێت ئه‌وا به باوكی په‌ری ده‌ڵێت «كاتێك ماڵه‌كه چۆڵ بوو هاتمه‌وه، په‌ریم بینی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا، كوره‌كه هه‌ڵهاتو منیش په‌ریم والێكرد».
په‌ری، به‌ده‌م ههنسكو گریانه‌وه چیرۆكی خۆی ده‌گێڕایه‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه له گه‌ڵ ماڵه باوكێكی عه‌شایه‌ردا ژیاوه‌و نهیانهێشتووهخوێندن ته‌واو بكات، ئه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایدا ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرێت، له‌ماڵه‌وه هاوكاری دایكی دهكاتو سه‌رقاڵی لفكه چنین ده‌بێت. «ئه‌وه‌نده حه‌زم هه‌بوو بۆ خوێندن، كچه هاوڕێكه‌م چی له‌خوێندنگا بخوێندایه لێم وهردهگرتو ده‌مخوێنده‌وه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه یه‌كلایه‌نه حه‌زم له‌براكه‌ی كرد». په‌ری ئه‌و ده‌مه‌ی فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا وه‌ك باران ده‌هاته خوار، به‌ده‌م هه‌نسكه‌وه باسی له دڕنده‌یی ئه‌و كوڕه ئامۆزایه‌ی ده‌كرد كه هه‌ر له دوای مردنی مامیه‌وه چاوی تێبڕیوه‌و هه‌میشه له‌بۆسه‌دا بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه به حساب ماره‌ی بكات، به‌ڵام «ئه‌وه‌نده نا مرۆڤانه مامه‌ڵه‌ی كرد كه ته‌نها مه‌رامه گڵاوه‌كه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه بوو به‌وه كه بمكات به ژن‌و دوایش نهمهێنێت، چونكه ئه‌یزانی هه‌رگیز پێی رازی نابم».
په‌ری، ئه‌و رۆژه‌ی كه ئاهه‌نگی شووكردنی كچی مامه‌كه‌ی ده‌بێت هه‌موویان ده‌چنه‌وه بۆ لادێ بۆ شاییه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ری ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پێش ئه‌وه قاچی ده‌شكێت‌و گه‌چی پێوه ده‌بێت، به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ناكات‌و له ماڵه‌وه ده‌مێنێته‌وه «ئه‌و كاته‌ی له ماڵه‌وه بووم له ده‌رگا درا، كه كردمه‌وه كوڕه‌كه‌ی ئامۆزام بوو بۆنی مه‌شروبی لێده‌هات، هاته ژووره‌وه‌و هه‌ر كه به‌خێرهاتنم كرد ده‌ستی گرتم، خۆم له‌ده‌ستی رزگاركردو به شه‌له‌شه‌ل رامكرده ژووره‌كه‌ی تر، به‌ڵام پاڵی نا به دهرگاكهوهو په‌لاماری دام، منیش تا هێزم تیا بوو گازێكم له‌ده‌ستی گرت‌و ده‌ستی خوێنی لێهاتو ئه‌وه‌نده‌یتر شێت گیر بوو، په‌لاماری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی دا‌و، ته‌له‌فۆنی بۆ دایكی كرد‌و دایكی پێی وت كه دوو سه‌عاتێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام پێشتر من پێم وتبوو كه به‌ڕێگه‌وه‌ن، بۆیه پێی وتم: قه‌حبه بۆ درۆم له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت». هه‌ڵی گرتم دامی به زه‌ویدا كاتێك هۆشم هاته‌وه هه‌مووگیانم خوێن بوو، جله‌كانم له‌به‌رمدا دڕابوو، منیش به گریان رامكرد بۆ مهتبهخهكهو كه به‌دوامدا هات، ویستم هاوار بكه‌م یه‌كسه‌ر كهوانتهرهكهی كرده‌وه‌و چه‌قۆكه‌ی ده‌رهیناو دای له‌سه‌ر شانم هه‌مووگیانم بوو به خوێن».
وه‌ك په‌ری باسی ده‌كات ئه‌وكاته ئامۆزاكه‌ی زۆر ئهترسێتو خێرا ده‌یباته حه‌مامه‌كه‌و جلهخوێناوهكانی دهگۆڕێتو جلی تری بۆ ده‌هێنێت تا له‌به‌ری بكات. زۆر به‌توڕیی پێی وتم «گوێ بگره یه‌ك قسه لهدمت بێته ده‌ره‌وه، به باوكت ئه‌ڵێم په‌ری فرسه‌تی له‌وه هێناوه كه ئێوه له‌ماڵ نه‌بوون، كوڕێكی هێناوه‌ته ماڵه‌وه‌و به رووتی به یه‌كه‌وه بینیومن. بۆیه منیش وام كردوه كوڕه‌كه‌ش ڕایكردوه. كه ئه‌مه‌ی وت من ئه‌ژنۆم شكا، چونكه ئه‌مزانی كه هه‌موو شتێكی له‌ده‌س دێت، باوكیشم باش ئه‌ناسم ، یهكو دوو له‌كوشتنم ناكات، بۆیه ناچار بێده‌نگ بووم ئه‌و رۆیشته ده‌ره‌وه، منیش به ئازاره‌وه ئه‌تلامه‌وه، خه‌می هاتنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ش با بۆستێ، بینیم تۆزێك لهگهچهكهی قاچم خوێنی پێوه‌یه، به‌په‌له به‌چه‌قۆ كڕاندم تا دیارنه‌بێت. هێنده‌ی نه‌برد هه‌موویان به دڵخۆشی‌و به جلی باقوبریقهوه هاتنه‌وه، منیش به ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلامه‌وه، بێئه‌وه‌ی بهێڵم كه‌س بیزانێت، خوا ڕه‌حمی به‌وه كردبوو له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌وه قاچم له گه‌چدا بوو، ئیشی ماڵم نه‌ئه‌كرد، ئه‌گینا هه‌ر زوو كه‌شف ئه‌بووم. برینهكهشم زۆر بوو نزیكه‌ی 25سم درێژ‌و 1.5 سم قوڵ بوو. ئێستا برینه‌كه‌م باشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من زۆر لێی ئه‌ترسم ئه‌وه‌یه، كه من بووم به ژن، وتم قیروسیا ئهكهمو شوو به‌و خوێڕیه ئه‌كه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ساغ نه‌بمه‌وه به‌سه‌ریا زوو چوو ژنی ماره‌كرد.
په‌ری له دوا وته‌كانیدا له جیاتی چاوه‌ڕوانی كردنی چاره‌سه‌ر به‌بێ هیواییه‌كی زۆره‌وه وتی «تازه ژیان بۆ منی بێچاره هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه‌و گه‌ر پێم بزانن به ده‌رده‌كه‌ی دوعام دهبهنو به بلۆك ده‌مكوژن».
awene

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet shadost gyan baxwa dwnyaka way le hatwa brwa ba amozash nakait xwday gawra haqy aw kcha bkatawa law amozayay


له‌سه‌ر هێڵ نییه

badaxawa bo am kaasat u naxoshana esta aw kcha xozga bamrdn daxwazet bala lagal rezmda xatay xoshy tedabwa nabwa helabay bam shewaea kuraka jutbet lagali aw dalet agam nabwa laxom balam rast nakat bak u agadarbwa balam dasalaty nabwa u razibwa
estash aw datwanet laregay kasi roshnbirawa charasary keshakai bkat hich nabaet w basay bobkat barlawya beta xwazbeny u rasteakany bo run bkatawa pem wabet kasi wa haea btwanet aw kcha bxawzet agar bubetish ba zhn balam dabet pesh away marabry bkatn pey ble
lakotayda dawakarm la hamu kchan ka batanyan na lagal sayaq taxi swarbn u na lamalawash rega bdan ba kury na ma7ram beta malakayan chunka inshan zawq palnareki zor xrapa law katada w a kuranish xoyan ba salar dazann u kchanish ba qsay xosh haldaxaaten agar chy rudawy lam keshayash yakm rudaw u dwa rudaw naebt balam grn awaea kchanman zyatr agadary xoyan bn chunka emay kur hardam wak nechirek sayryan akain u xoshman drndain

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to varya gyan awash basheki halai kchaka xoyati w awi tri kwrakaya walla etr xwa chaki bkat yaxwa
swpas bo to
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo payamakat kaka saif shaqlawa
كاكه سةيف منيش راو بؤجوونيكم هةيه لةسةر ئةم جؤره بةسةرهاتانه :
زؤر جار كه ئةبيستين ئةلين له زارى لايةنى زولمليكراو واته لايةنى كج كه له هؤش خؤى براوه به زؤر ئينجا ئةوه كراوه.وايه زؤريك رووداو بةو جؤرةن بةلام زؤريكيش ئةوه بةس بؤ راكةياندن و رؤزنامةكان ئاوا باسى ئةكةن ئةكينا زؤريان راستى نالين هةيانه خؤى له ترسا رازى بووه هةيانه دةستدريزييةكه به رةزامةندى خؤى بووه بةس كه زانيويةت كوره نايهينى ئيتر ئاوا باسى ئةكات هةشه كت و مت وةك خؤى شتةكانى راسته و تاوانيان دةرحةقى ئةنجامداوه.
بةراى من كجان ووشيار بن و لايةنى زانستى و رؤشنبيريان فراوانتر بكةن دلنيام كةم تا زؤر تووشى شتى لةو جؤره نابن .
خؤى ئةم دياردةى دةستدريزيةش بةو جؤره ليره نة ئةبو ئةكةر شوينيك هةبوايه سةنتةريك- كافييةك بؤ كةنجان كج و كور عاشقةكان بةيةكةوه بونايه بةمةرجيك حكومةت باريزكارى بكردنايه له ئةكةرى هيرش و ئةوانه.زؤر كيشةى لةو جؤره نة ئةما .
كاتت شاد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خؤش بؤ بابةتةكةت
بةلام بةخوا كه خويندمةوه هةر وشك بوو
ئاخؤ ئيستا ئةم كجه له ج ئازاريك دابيت
بةلام من خةتاى باوكان و دايككان ئةكرم
به كشتى ئةج بؤ شوينيك يان كوريك يان
كج له مالةوه بةجى ديلن زؤر جار خوشك
و براش بيكةوه له مالةوه دةبن بةلام من ئةوةم
زؤر بى هةلةيه وابزانم هةموومان دةزانين كه
كور‌و كجيك له ماليك بن بةتةنها سييةميان
ئةيتانه زؤر بةداخةوه بؤ ئةو سةكه حةيفه بةوه
بليت ئامؤزا ئةوه درندةيه خوا دروستى كردوه
بةلام به خوا ئةوةى له دةركاى كةسى بدات
يةكيكيش هةر دةبيت له دةركاى ئةو بداتةوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo to kaka bedar gyan har bzhit swpas bo wtakanisht
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh barasty rwdaweky naxosha


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo payamakat papula xan
له‌سه‌ر هێڵ نییه