❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حه‌سه‌ن زیره‌ک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-18 17:25:06

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

حه‌سه‌ن زیره‌ک

هونه‌رمه‌ندی به‌ ناوبانگی کورد زیره‌کی خوالێخۆشبو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌کانی گه‌لی کورد ئه‌ژمێردرێ که‌ وه‌کوو کوڕه‌ جووتیارێکی چالاک و گورج و گۆڵ و هه‌ڵکه‌وتووی ژیرو نه‌خوێنده‌وار و (خورسک) له‌ مه‌یدانی هونه‌ردا ده‌ورێکی زۆر باڵا و ڕێک و پێک و جوانی هه‌بووه‌ و له‌ نێو هه‌موو چین و توێژ ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا زۆر خۆشه‌ویست بووه‌ و هه‌موو کات ڕێزی خۆی هه‌بووه‌ و ئێستاش واته‌ دوای کۆچی دوایشی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ نێو گه‌لی کورد و هه‌موو ناوچه‌ و به‌شه‌کانی کوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ دێهاته‌کان زۆر به‌ ڕێزو خۆشه‌ویسته‌ و به‌گه‌رمی لاوان به‌ دوای وێنه‌ و گۆرانیه‌ تۆمار کراوه‌کانی دا ده‌گه‌ڕێن. زۆر له‌ گۆرانی بێژ و لاوه‌ ده‌نگ خۆش و تازه‌ پێی گه‌یشتووه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌ سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ بڕۆن که‌ زیره‌کی هونه‌رمه‌ند له‌ گۆرانی دا له‌ سه‌ری ڕۆیشتووه‌. واته‌ قوتابی قوتابخانه‌ی زیره‌کن له‌ مه‌یدانی هونه‌ردا.

زیره‌ک هه‌ڵکه‌وتووی شاری بۆکانه‌ و ساڵی 1921 هه‌ر له‌وێ له‌ دایک بووه‌ و خۆشکێک و دوو برای هه‌یه‌ که‌ خۆی دووهه‌مین منداڵی ئه‌و خێزانه‌ بووه‌. پاش ماوه‌یه‌ک چاوساغی و شاگردیی له‌ کسمی جۆراوجۆردا و شار و دێ کردن، ده‌بێ به‌ شاگرد شۆفیر. له‌ سه‌ره‌تای پێگه‌یشتنیدا که‌ تازه‌ ده‌ستی کردوه‌ به‌ گۆرانی گوتن، ده‌ڕوا بۆ ئیزگه‌ی ته‌ورێز و گۆرانی تۆمار بکا، به‌ڵام وه‌ری ناگرن و به‌ ناهۆمێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کوردستان و شاگرد شۆفیرییه‌که‌ی خۆی درێژه‌ پێ ده‌دا. له‌م کاته‌دا به‌ حه‌سه‌نی ئامینه‌ که‌یفێ ناسراوه‌، نه‌ک به‌ حه‌سه‌ن زیره‌ک.

ساڵی 1951 له‌ لای داژوێنه‌ر "شوفێر"ێک به‌ نێوی مسته‌فا که‌ به‌ "مچه‌" بانگ کراوه‌، له‌ سه‌ر ماشینێکی باری شاگرد شوفێری ده‌کا. ڕۆژێکیان له‌ به‌ختی ڕه‌شی وی، له‌ سه‌قز له‌ شه‌قامی "ساحلی" له‌ به‌ر ماڵی حاجی ته‌یمورزاده‌ ماشین وه‌رده‌گه‌ڕێ و گڕی تێ به‌ر ده‌بێ. له‌و کاته‌دا خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی بیکۆژێننه‌وه‌ بانێژه‌ی ماڵی ئه‌و حاجی ته‌یمورزاده‌یه‌ ده‌ڕۆخێنن به‌ سه‌ر ماشینه‌که‌دا، به‌ڵام چ فایده‌ی نابێ و ناکوژێته‌وه‌ و ماشین ده‌بێ به‌ قه‌قنه‌س و "مچه‌"ی داژوێنه‌ریش ده‌مرێ. زیره‌کیش له‌ ترسی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌بێ با ماڵ به‌ سه‌ریه‌وه‌و و پووڵ و پاره‌ی ماشینه‌که‌ی نه‌یه‌ته‌ سه‌ر، هه‌ڵدێ و به‌ هه‌ر چه‌رمه‌سه‌رییه‌ک ده‌بێ ده‌چێته‌ ته‌ورێز. له‌وێش دوای قه‌ده‌رێک ده‌ربه‌ده‌ریی و لانه‌وازیی، به‌ ناچار دێته‌وه‌ مهاباد و بۆکان. له‌وێش ڕا ساڵی 1953 ڕێی مه‌ریوان ده‌گرێته‌ به‌رو هه‌تا شاری پێنجوێن له‌ کوردستانی بنده‌ستی عێراق به‌ن نابێ. له‌ پێنجوێنیشه‌وه‌ دوای چه‌ند ڕۆژ ده‌ڕواته‌ سلێمانی و ماوه‌یه‌ک له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ به‌ر "خانه‌قا" کووبه‌ و شه‌ربه‌تی فرۆشتووه‌ و به‌و چه‌شنه‌ به‌ڕێ چووه‌. ماوه‌یه‌کی کورتیش له‌ که‌رکووک ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وسا چۆته‌ به‌غداد. له‌وێ به‌ هاندانی دڵسۆزێک که‌ نێوی کاک (سه‌لاح) بووه‌ و پشتگیری کاک (عادل عرفان) ده‌ڕواته‌ ئێزگه‌ی کوردی به‌غداو به‌و نێوه‌وه‌ که‌ گوایا خه‌ڵکی "قه‌ڵادزێ"یه‌ دامه‌زراوه‌ به‌ مانگی شه‌ش دینار. له‌وێ به‌ وته‌ی خۆی هونه‌رمه‌ند زیره‌ک (57) گۆرانی تۆمار کردووه‌ که‌ یه‌که‌م سترانی "ئه‌سمه‌ر یارم جوانه‌" بووه‌ و گۆرانییه‌کی کوردییه‌ و له‌ پێشدا جه‌لال به‌گی دیاربه‌کری که‌ به‌ "جه‌لال گوزه‌ل ساس" واته‌: جه‌لال ده‌نگخۆش، به‌ نێوبانگ بووه‌ و به‌ تورکی وتوویه‌تی و حه‌سه‌ن جه‌زراوی به‌ کرمانجی له‌ ئێزگه‌ی به‌غدا تۆماری کردۆته‌وه‌و حه‌سه‌ن زیره‌کیش به‌ زاراوه‌ی سۆرانی وتوویه‌ته‌وه‌. له‌ ئێزگه‌ی کوردی به‌غداش کاک ئه‌حمه‌دی شێخاڵی و کاک قادر ئه‌حمه‌د و چه‌ند که‌سی تر وه‌کوو ده‌سته‌ی "کۆڕاڵ" سه‌ربه‌ندی زۆربه‌ی ئه‌م گۆرانییانه‌یان له‌گه‌ڵدا وتووه‌ته‌وه‌.

ساڵی 1957 حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌ ڕێگای خانه‌قینه‌وه‌ دێته‌وه‌ شاری سنه‌ و خه‌به‌ر ده‌گاته‌ خه‌ڵک که‌ حه‌سه‌ن زیره‌ک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ساڵی 1966 که‌ دیسان چۆته‌وه‌ عێراق له‌ ئێزگه‌ی به‌غدا وه‌ریان نه‌گرتووه‌ و گۆرانییان لێ تۆمار نه‌کردووه‌. چوونکه‌ جارێک له‌ عێراق بووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌ک له‌ کۆڵی نابنه‌وه‌ و ده‌یگرن.

له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی کوردستانی بنده‌ستی عێراق به‌ سه‌روکایه‌تی بارزانی نه‌مردا له‌ شه‌سته‌کاندا به‌ بانگهێشتنی بارزانی، حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌ڕواته‌ گه‌ڵاڵه‌ و حاجی ئۆمران، به‌ڵام ئه‌سته‌م بووه‌ له‌ ره‌پۆشه‌یه‌کی ئاوه‌هادا ده‌ربه‌رێ و له‌وێ نه‌یتوانیوه‌ هه‌ڵ بکا و پاش ماوه‌یه‌ک بیری زێده‌که‌ی خۆی و کوردستانی بنده‌ستی ئێران، حه‌جمینی له‌ به‌ر هه‌ڵده‌گرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌!! به‌ڵێ زیره‌ک به‌ ده‌ستی پڕ به‌ره‌و تاران و کرماشان و ته‌ورێز وه‌ڕێ ده‌که‌وێ و له‌وێش به‌ وته‌ی کاک که‌ریم قه‌ییومی 260 گۆرانی دیکه‌ تۆمار ده‌کا. ماوه‌یه‌کیش له‌ ڕادێوی کوردی کرماشان دایانمه‌رزاند و بارو دۆخی زۆر باش بووه‌، به‌ڵام له‌وێش نه‌یتوانی بمێنێته‌وه‌و هاته‌ ده‌رێ.

هونه‌رمه‌ند کاک ناسری ڕه‌زازی ده‌نووسێ و ده‌ڵێ:"تاکوو ئه‌و جێگه‌یه‌ی من بزانم حه‌سه‌ن زیره‌ک پێنج ژنی هێناوه‌،(میدیا زه‌ندی)، (زێنێ)، (زبه‌)، (ئامه‌)، (ڕابه‌). له‌ میدیا خاتوون دوو منداڵی له‌ پاش به‌ جێی ماوه‌ که‌ هه‌ردووکیان کچن و ئێستاش له‌ تاران ده‌ژین و (ڕابه‌ خانم)یش دواین ژنی بووه‌".

(حه‌سه‌ن زاره‌عی) یان "حه‌سه‌نی ئامینه‌ که‌یفێ" که‌ دواتر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی به‌سته‌بێژ و تابڵێی زاڵ و سه‌ربه‌ران بوو به‌ سه‌ر گۆرانی کوردیدا، به‌ حه‌سه‌ن زیره‌ک نێو ده‌رده‌کا و له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا به‌ هۆی ئێزگه‌ی کوردی به‌غدا و ئێزگه‌ی کوردی کرماشانه‌وه‌ ده‌ناسرێ و گۆرانییه‌کانی دواتر که‌ (زه‌بت سه‌وت، ته‌سجیل) دادێ سه‌ر ده‌کا به‌ هه‌موو ماڵێکی کورده‌واریدا و ده‌بێ به‌ ده‌نگی زه‌نگی کاروانی پێشڕه‌وی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی و ئاوێنه‌ی ژیان و سرووشتی کورده‌واری.

زیره‌ک نه‌خوێنده‌وار بووه‌، به‌ڵام مێشکێکی وریا و کراوه‌ی هه‌بووه‌. له‌ هه‌ر کوێیه‌ک گۆرانییه‌کی کوردی و ته‌نانه‌ت ناکوردیشی بیستبێ وه‌ری گرتووه‌و له‌ به‌ری کردووه‌. هه‌موو ده‌م تۆشه‌ی پڕ و ته‌یار بووه‌. ئه‌وه‌نده‌ به‌سته‌و هه‌ڵبه‌ستی فۆلکلۆری زانیوه‌ و خۆشی وشه‌ی بۆ گۆرانی داناوه‌، وه‌کوو له‌ کورده‌واریدا باوه‌: ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی، نه‌یوتووه‌ته‌وه‌. دیاره‌ ئه‌و به‌سته‌بێژی و وشه‌دانانه‌ ته‌نیا له‌ حه‌سه‌ن زیره‌ک نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و له‌ کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی موکریان شتی ئه‌وتۆمان زۆره‌ و شایه‌ر و گۆرانی بێژی وامان هه‌یه‌ که‌ به‌ سه‌عاتان ده‌یڵێن و نایبڕنه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی به‌ندێک دووپات بکه‌نه‌وه‌. به‌ڵام یه‌کێ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که‌ زیره‌کی له‌وان جیا کردووه‌ته‌وه‌ ده‌نگه‌که‌ی و ئه‌و هه‌موو سترانه‌ گه‌لێریانه‌ن که‌ به‌ کۆرپه‌یی له‌ ئامێزی گرتن و له‌ داڕێژگه‌ی گه‌رووی پڕ له‌ سۆزی دا به‌ خێوی کردن و بۆ ڕادێوی بردن و له‌ هه‌ڵدێری نه‌مان په‌ڕاندنییه‌وه‌.

زیره‌ک له‌ باری بیستن و هزر و هۆشی بۆ وه‌رگرتنی ده‌زگاکانی مووزیک که‌م و کۆڕی نه‌بووه‌، جگه‌ له‌و گۆرانییه‌ کوردییانه‌ی که‌ چڕیونی، هه‌ر گۆرانییه‌کی ناکوردیشی که‌ وتووه‌ته‌وه‌، وا له‌ ده‌نگیدا جێگه‌ی گرتووه‌ که‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌. وه‌کوو ئه‌و چه‌ند سترانه‌ تورکی و ئازه‌ری و عه‌ره‌بی و ئه‌رمه‌نی و ئاسوورییه‌ی که‌ به‌ کوردی وتوونیه‌وه‌: "وه‌ره‌ قوربان، ده‌وه‌ره‌ گوڵم نێوی دڵم، بۆت ده‌ڵێم تۆزه‌ تۆزه‌، دوگمه‌ت داخه‌ و خانباجی".

ئه‌و هه‌ڵبه‌ستانه‌ی که‌ زیره‌ک به‌ گۆرانی چڕیونی، ئاوێنه‌ی وێنه‌نوێنی ژیانی ساده‌ی به‌ تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی کورده‌واری و ته‌نانه‌ت ئێستاشه‌. له‌ گۆرانییه‌کانی زیره‌ک دا: ده‌نگیباو باران، هاژه‌ی ڕووباران، سه‌یرانی به‌هاران، هه‌و هه‌وی سواران، قاسپه‌ی که‌وی نزاران، هۆره‌ی شوانان و (به‌ر به‌ر)ی جووتیاران، گه‌ڕه‌لاوژه‌ی شه‌وانه‌ و هه‌ڵپه‌ڕینی ئێواران، گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک و گۆڤه‌ندی چاو به‌ خوماران، زرینگه‌ی گۆبه‌رۆک و خرمه‌ی مێخه‌ک و گواران، کۆڕی گه‌رمی دیوه‌خانان و هێماو ئاماژه‌ی دڵداران، بزه‌ی تازه‌ بووکی ده‌ست به‌خه‌نه‌ و چاو به‌ سورمه‌ی ئامێزی ڕه‌شماڵان و ده‌واران، له‌نجه‌ی کناچه‌ی گۆزه‌ به‌شان و قیته‌ قیت و پسکه‌ پسکی لاوی سه‌ر گوێسوانان و قه‌راخ پاساران و هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی و فره‌ رانه‌ی دیکه‌ وێنه‌نوێنه‌. حه‌سه‌ن زیره‌ک مۆڵه‌قێک به‌سته‌ی فۆلکلۆریکی زندو ناسکی له‌ نه‌مان ڕزگار کردووه‌ که‌ هه‌ر کام له‌م شیعرانه‌ له‌ باری ئه‌ده‌بیه‌وه‌ ده‌ربڕی پاودانێکی تایبه‌تن و خاوه‌نی بایه‌خی سه‌رده‌می خۆیانن.

هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ده‌نوسێ: "ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێن حه‌سه‌ن زیره‌ک 1000 گۆرانی تۆمار کراوی هه‌یه‌، وانیه‌ و هه‌ڵه‌یه‌. ئه‌و بژاردنه‌ په‌له‌یه‌. ئه‌و گۆرانییانه‌ی که‌ زیره‌ک له‌ ڕادیۆی کوردی به‌غدا و ته‌ورێز و تاران و سنه‌ و ورمێ و کرماشان تۆماری کردوون، ئه‌وانه‌شی که‌ هی دانیشتن و ئاهه‌نگی کۆڕ و کۆمه‌ڵن، به‌ هه‌موویانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دووپاتکراوه‌کان به‌ (2) حیساب نه‌که‌ین واته‌ ئه‌و گۆرانییانه‌ی دوو جار وتوونییه‌وه‌ له‌ (600) گۆرانی تێپه‌ڕ ناکا".

زیره‌ک له‌ گۆرانی کوردیدا، خاوه‌ن قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ و گۆرانی گۆرانیبێژی تریشی وتووه‌ته‌وه‌ و زۆر له‌ گۆرانیبێژانی کورد له‌ سه‌ره‌تادا لاسایی زیره‌کیان کردووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیشن. زیره‌ک گۆرانی هه‌ندێ له‌ گۆرانیبێژه‌ کورده‌کانیشی وتووه‌ته‌وه‌ بۆ نموونه‌: گۆرانی ماملێ، جه‌لال به‌گ، مه‌لا که‌ریم، تایه‌ر تۆفیق و هتد... ئه‌وه‌ش ده‌بێ بوترێ که‌ ڤیۆلینیستی به‌رز و به‌ نێوبانگ خوالێخۆشبو "موشته‌با میرزاده‌" خه‌ڵکی کرماشان، له‌ یاتر به‌ نێوبانگ کردنی حه‌سه‌ن زیره‌ک و خۆشه‌ویستکردنی گۆرانییه‌کانی له‌ نێو خه‌ڵکدا ده‌ورێکی باڵای بووه‌.

له‌ سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌موو کاسێتانه‌دا زیره‌ک له‌گه‌ڵ ساز و ئامێری جۆراوجۆری مووزیک تۆماری کردوون، چ له‌ عێراق و چ له‌ ئێران هیچیان به‌ قه‌ده‌ر ئه‌و گۆرانییانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ میرزاده‌ و عبدولسه‌مه‌دی یووسف زه‌مانی و فه‌ره‌یدوونی مورادی له‌ ڕادۆ کرماشان دا تۆماری کردوون، مووزیکه‌که‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگ و گۆرانییه‌کانیدا نه‌گونجاوه‌ و جێی نه‌گرتووه‌ و له‌ داڕێژگه‌ ده‌ر نه‌هاتوون.

حه‌سه‌ن زیره‌ک ته‌نیا له‌ به‌ر کاسپی و بژیوی ژیان نه‌بووه‌ که‌ ڕووی کردۆته‌ شوێنێکی ته‌ریکی وه‌کوو"کانی مه‌لا ئه‌حمه‌د"ی لای به‌نه‌. ئه‌و هونه‌ره‌وره‌ دڵی به‌ کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراق زۆر کراوه‌ته‌وه‌ و هه‌میشه‌ دڵی بۆ ئه‌و دیو قوڵی داوه‌. بانه‌ش سه‌ر سنوور و نزیک به‌ وێ بووه‌. زۆرتریشی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ له‌و ده‌مه‌دا کوردستانی بنده‌ستی عێراق وه‌کوو سێ به‌شه‌ داگیرکراوه‌که‌ی تری نه‌بووه‌، کورد ئازادی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ که‌ به‌ زمانی کوردی بخوێنێ و بنووسێ و شۆڕشی چه‌کداریش له‌ گۆڕێدا بووه‌.

یه‌که‌مجار که‌ له‌ عێراق ده‌بێ گۆرانییه‌ک به‌ سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌و سای عێراق "عبدولکریم قاسم"دا هه‌ڵده‌ڵێ، که‌ ده‌چێته‌ گه‌ڵاڵه‌ و عاجی ئۆمران هه‌ر هه‌مان گۆرانی ده‌کاته‌ پایه‌نازی مه‌لا مسته‌فای نه‌مر. که‌ چی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ئێران، ئه‌م سترانی نێوبراوه‌ ده‌کاته‌ دیاری بۆ شای دیکتاتۆر و ده‌رکراو:

"لێده‌ن لێده‌ن موسیقای شادومانیی

ئه‌وه‌ هاته‌ ڕووی دنیا چکۆل شازاده‌ی ئێرانی

سه‌قز و بانه‌ و تیله‌کۆ، سه‌رده‌شت سابڵاغ و شنۆ

شه‌هیشا موباره‌ک بێ، فه‌ره‌ح ته‌بریک بێ له‌ تۆ... زۆر گۆرانی دیکه‌ی وه‌کو(21)ی ئازار و 28ی مورداد و تێکدانی سروودی "نه‌ورۆز"، شیعری مامۆستا پیره‌مێرد و هی تر. وتنی ئه‌م گۆرانییانه‌ش له‌ لایه‌ن زیره‌که‌وه‌ هۆی نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانی و چۆکدادانی خۆی بووه‌، ده‌نا تووشی شتێکی ئاوه‌ها نه‌ده‌هات و نه‌ده‌بوو به‌ ماڵ به‌ سه‌ریه‌وه‌. هه‌ر چه‌ند ئه‌و گۆرانییانه‌ له‌ لای خه‌ڵککارێکی وا به‌رچاوی نه‌کردوه‌ سه‌ر زیره‌ک، به‌ڵام هه‌ر جار که‌ بیستوویه‌ته‌وه‌ جه‌رگی، جه‌رگی خواردووه‌ته‌وه‌.

له‌ کاسێته‌که‌ی کانی مه‌لا ئه‌حمه‌د دا که‌ ده‌ردی دڵی خۆی بۆ "ئه‌بو سه‌باح" و "میرزا که‌ریم" ده‌گێڕێته‌وه‌، به‌و په‌ڕی ناهۆمێدییه‌وه‌ ده‌ڵێ:"هونه‌ر له‌ نێو کوردادا قه‌دری نه‌ما، هونه‌ر بۆ من به‌هره‌یه‌کی نه‌دا، هونه‌ر بۆ من کارێکی نه‌کرد که‌ به‌ دوویدا بچم، چوون کوردم، به‌ زمانی کوردی قسه‌ ده‌که‌م". کاری ئه‌و ده‌نگه‌ خۆشه‌ و ئه‌و هونه‌ره‌ ڕه‌سه‌نه‌ ده‌گاته‌ جێگایه‌ک به‌ که‌مانچه‌یه‌کی تورکییه‌وه‌ که‌ پیرێکی گیرۆده‌ به‌ تریاک بۆی ده‌ژه‌ند، داوه‌ت و ئاهه‌نگ بگێڕێ و کوردێکی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ. ئیتر وای لێ دێ که‌ مه‌لا حوسه‌ینی عه‌بدوڵازاده‌ی شایه‌ر و به‌سته‌بێژی مه‌هابادیش که‌ ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیا ده‌ڕواته‌ شایی و داوه‌تان به‌ جێی بهێڵێ و ده‌ستی لێ به‌ردا. زیره‌ک له‌ گۆرانییه‌کدا که‌ "شاداب"ی که‌مانچه‌ژه‌ن بۆی لێ داوه‌ به‌ گۆرانی ده‌ڵێ:

"خه‌به‌ر به‌رن بۆ خزمانم

ئاورێ به‌ بۆته‌ خه‌رمانم

لێم زیزه‌ مه‌لا حوسه‌ینی جوانم"!

زیره‌ک دوایین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی ده‌باته‌ شاری شنۆیه‌ و له‌وێ ده‌ژی. له‌ویش کاک عه‌زیزی خه‌یات و به‌ تایبه‌ت ته‌قیزاده‌ی کاسێت فرۆش که‌ هه‌ردوو کیان دوکانه‌کانیان به‌ نێوی زیره‌ک کردبووه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا که‌ زیره‌ک له‌وێ ژیاوه‌ پیاوانه‌ چوونه‌ته‌ ژێر باڵی و زۆریان یارمه‌تی داوه‌. له‌ شاری شنۆ به‌ یارمه‌تی کاک ته‌قیزاده‌ی نه‌وارفرۆش له‌ گه‌ڕه‌کی حه‌سه‌نئاوا خانوویه‌ک به‌کرێ ده‌گرێ و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ که‌س دانه‌کێشێ و نه‌بێته‌ گۆشتی گه‌رده‌مل، "تالوار"ێکی ماڵی (ئاغای مووساخان"ی بۆ به‌تاڵ ده‌که‌ن و هه‌موو ڕۆژێکی هه‌ینی ئه‌و تاڵواره‌ ده‌بێته‌ ته‌لاری حه‌سه‌ن بۆ پێشکه‌ش کردنی گۆرانی و وه‌ده‌ست خستنی نانی ڕۆژانه‌. له‌و کاته‌شدا هونه‌رمه‌نده‌ فارسه‌کان له‌ باشترین و خۆشترین تالاری شاره‌کانی ئێراندا هونه‌رنوێنییان ده‌کرد و ڕایانده‌بوارد. به‌ڵام حه‌سه‌ن چوونکه‌ کورد بووه‌ به‌و چه‌شنه‌ ژیاوه‌. له‌وێش پاش ساڵ و نیوێک مانه‌وه‌، نه‌خۆشی وای لێ ده‌کا که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شاری بۆکان. زیره‌ک نه‌خۆش ده‌بێ که‌ چی به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ده‌یبه‌نه‌ داوه‌ت و خه‌ته‌نه‌ سوران و خه‌نه‌به‌ندان و زۆر کۆڕ و بوونه‌وه‌ی دیکه‌، به‌ڵام وه‌ک مامۆستا هه‌ژار گوته‌نی:

"داخه‌که‌م بۆ گوڕو تینی جوانیم

ئه‌و ده‌مه‌ی چۆن و چ بوو، بۆ وانیم؟!"

به‌داخه‌وه‌ زیره‌ک ئه‌و حه‌سه‌نه‌ نه‌مابووه‌وه‌ که‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕێ و له‌ "سیله‌ی قه‌برانی" پێ بچڕێ. نه‌خۆش و ده‌رده‌دار، هه‌ژار و له‌شبه‌بار، دۆش داما بوو. به‌ هیچ شتێک سوکنایی نه‌ده‌هات و هیچ ئۆخژنێک کوڵ و ده‌روونی دانه‌ده‌مرکاند، هیچ هه‌توانێکیش ده‌ردی ده‌وا نه‌ده‌کرد، نه‌ ئه‌م دوکتۆر و نه‌ ئه‌و دکتۆر، ئاخره‌که‌ی سه‌ره‌تان ده‌رگای هیوای لێ ته‌نی و پاش عه‌مه‌لێک له‌ ته‌ورێز گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بۆکان دوای چه‌ند مانگ ژیانی پڕ کاره‌سات و هه‌ژاری له‌ 26/6/1972 له‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵاندا بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوای له‌ ژیان و هونه‌ر و گه‌له‌که‌ی کرد. مردنی زیره‌ک بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ گۆرانی کوردی خۆشه‌ویست تر ببێ و ڕێزی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندی کورد له‌ ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دا بڕواته‌ سه‌رێ و تێ بگه‌ن که‌ کوردیش وه‌کوو گه‌لانی دیکه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وی خاوه‌ن مه‌قام و گۆرانی و به‌سته‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی. زیره‌ک مرد، به‌ڵام گۆرانییه‌کانی هه‌تا هه‌تایه‌ زیندوو ڕاگر نێوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن.



به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا ڕوون نه‌بوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ کاتی ئه‌و هه‌موو گرفت و ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌خۆشییه‌ی که‌ زیره‌کی به‌ چۆکدا هێنا، میدیا خاتوون له‌و کاتی ته‌نگانه‌دا بۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو کچه‌که‌ی زیره‌کیان به‌ ته‌نیا هێشته‌وه‌و هۆکاره‌کانی ئه‌و جیا بوونه‌ویه‌ چی بوون. یان خود له‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ دوا ساته‌کانی مردنی زیره‌ک دا بۆ میدیان خان ئاوڕێکی له‌و هونه‌رمه‌نده‌ نه‌دایه‌وه‌ و ئاوا به‌ ته‌نیا سه‌ری نایه‌وه‌. هه‌رچییه‌ک بوو بێ به‌ قه‌ولی میدیا خان باوکی هه‌ر دوو کچه‌که‌ی بوو، ئه‌دیی بۆ به‌ جێیان هێشت؟؟

شتێکی تریش که‌ جێگه‌ی سه‌رسووڕمان بوو ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ نێوی دوکتور جه‌میل له‌ میدیا تێ ڤێ خۆی به‌ کوڕی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک ناساند و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی خۆشحاڵی زۆر که‌س و زۆربه‌ی خه‌ڵکیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بوون که‌ ئه‌م دوکتور جه‌میلی به‌ڕێزه‌ به‌ڵگه‌ی زۆرتر پیشان بدا که‌ کوڕی زیره‌کی هونه‌رمه‌نده‌. به‌ڵام له‌ به‌رنامه‌ی "کازیوه‌" که‌ له‌ ڕێکه‌وتی 11/6/2006 له‌ کوردستان تێ ڤێ که‌ له‌ لایه‌ن کاک ئیبراهیم ده‌روێش آلی له‌ تارانه‌وه‌ ئاماده‌ کرا بوو ئه‌ویش چاوپێکه‌وتن له‌ میدیا خانی زه‌ندی که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ بوو، هاوکات له‌گه‌ڵ ساکار کچی گه‌وره‌ی زیره‌ک باسی دوکتور جه‌میل هاته‌ گۆڕێ و ئاوای باس کرد که‌ پێوه‌ندیان پێکه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کۆک بوون که‌ دوکتور جه‌میل ئازمایشی خوێن واته‌ "دێ ئن ئا" ئه‌نجام بدا که‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ گه‌ر کاک جه‌میل کوڕی حه‌سه‌ن زیره‌ک بێ، به‌ڵام به‌ وته‌ی ساکار زیره‌ک کاک جه‌میل ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌ هه‌ر کوێ بێ ئه‌و ئازمایشانه‌ ئه‌نجام بدا و به‌و جۆره‌ی که‌ ساکار خان باسی ده‌کرد ئه‌مه‌ شتێکه‌ دوور له‌ ڕاستی و حه‌سه‌ن ته‌نیا دوو کچی هه‌یه‌. جا چه‌ندی ڕاست بێ و چه‌ندی ناڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی زیره‌ک و کاک دوکتور جه‌میل. به‌و هیوایه‌ هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر ئه‌و گرفته‌ ساغ بنه‌وه‌ و ڕۆحی زیره‌کیش هه‌ر ده‌م شاد بێ.



سه‌رچاوه‌کان:

1. به‌شی دووهه‌می هه‌ندێک له‌ به‌ سه‌رهاته‌کانی حه‌سه‌ن زیره‌ک.(میرزا که‌ریم خۆشناو). چاپی به‌غداد 1986.

2. گۆڤاری به‌ربانگ، ژماره‌ی 77 (گۆڤاری فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ کوردستانیه‌کان له‌ سوید) وتارێک له‌ ژێر ناوی "هونه‌رمه‌ندی بلیمه‌ت" حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌ نووسینی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی. له‌ هه‌مان کات دا له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه‌ش که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌:

(گه‌وهه‌ری) گۆرانییه‌کانی زیره‌ک، ئاماده‌ کردن و نووسینی عوسمان شارباژێری.

کاسێتی دانیشتنه‌که‌ی "دوکانی مه‌لا ئه‌حمه‌د" له‌گه‌ڵ ئه‌بو سه‌باح،

کاسێتی دانیشتنه‌کانی ماڵی "جه‌لال سه‌عاتساز" له‌ مه‌ریوان،



--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-22 20:02:59

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: حه‌سه‌ن زیره‌ک

ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم هه‌ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-05 09:06:38

هةميشة
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-15
دواترین سه‌ردان: 2008-11-26
په‌یامه‌كان: 22

Re: حه‌سه‌ن زیره‌ک

دةستت خوش خاتون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-05 09:37:22

ashqi kurdistan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هـــــه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-25
دواترین سه‌ردان: 2011-10-14
په‌یامه‌كان: 16

Re: حه‌سه‌ن زیره‌ک

dast xosh

Kurdzhin
نه كه ى بكرى ئه كه ر روزى دلت ته نكبوو بو ديدارم

جونكه ئيستا نه ك له ديدار له وينه كه شت بيزارم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-05 10:09:14

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-01-27
په‌یامه‌كان: 239

Re: حه‌سه‌ن زیره‌ک

ag dastakant xosh bet har sarkawtu bit barez sarani

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-10-05 11:06:18

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌

Re: حه‌سه‌ن زیره‌ک

ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-10-05 15:10:06

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696

Re: حه‌سه‌ن زیره‌ک

ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net