.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






شه‌ش ئاسایی‌ترین نه‌خۆشیی مندالآن ........( د. كارل ج براندت. و: سیروان كاروانی )
مێكوته/دڕكه Vattkoppor
• نیشانه: خوران, تۆقڵهی سوور له هه‌موو له‌شدا.
• مامهڵهلهگهڵداكردن: خۆشووشتن ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خوران, به‌لآم ده‌بێ خۆ دووربخرێته‌وه له خۆشووشتنی ناو بانیۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه.
• مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه: پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بهدهركهوێ, ته‌شه‌نه ده‌كات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت هه‌تا دواتۆقڵهیان وشك ده‌كات و قهتماغهكان به‌رده‌بنه‌وه.. منداڵه‌كه ده‌بێ له ماڵه‌وه بمێنێته‌وه هه‌تا هه‌موو قهتماغهكان به‌رده‌بنه‌وه و برینه‌كان زیاتر ته‌ڕ نابن. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه Inkubationstiden هه‌تا دوو هه‌فته‌یه.
كۆكه‌ڕه‌شه Kikhosta
• نیشانه: هێرشی درێژخایه‌نی كۆكه‌ی ده‌بێ, كه ده‌بێته هۆی هه‌ناسه‌دانی چڕ‌وپڕ. له‌وانه‌یه ببێته هۆی ڕشانه‌وه‌ش. هێرشی كۆكهكان به‌زۆری له كاتی شه‌وانه‌دا دێت.
• مامهڵهلهگهڵداكردن: هه‌وای پاك گرنگه و, خواردنی كه‌م و زووزوو باشتره له خواردنی زۆر و له‌سه‌ریه‌ك له‌به‌ر مه‌ترسیی ڕشانه‌وه.
• مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه: له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا نه‌خۆشییه‌كه به‌تایبه‌ت ته‌شه‌نه ده‌كات, كاتێك نه‌خۆشه‌كه هێشتا ههلآمهتیهتی. له ماوه‌ی 5 – 7 هه‌فته‌ی داهاتوودا كه‌م ده‌كات. مرۆڤ ده‌بێ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵی له‌ژێر 1 ساڵه‌وه ببڕێ. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه 10 – 14 ڕۆژه.
سوورێژه‌ی ئه‌ڵمانی Röda hund
• نیشانه: په‌ڵه‌ی سوور له‌سه‌ر ڕوومه‌ته‌كان, كه به‌زۆری پێكه‌وه ده‌توێنه‌وه. له‌وانه‌یه له ڕوومه‌ته‌كان, لووت, قۆڵه‌كان, ڕانه‌كان و پاشهڵدا په‌یدابێت. له‌وانه‌یه تا 2 هه‌فته بخایه‌نێت و, به‌ده‌گمه‌ن "تا"ی لێ په‌یدا ده‌بێت. به‌تایبه‌ت تووشی ئه‌و مندالآنه ده‌بێت, كه له نێوان 4 هه‌تا 12 سالآنن.
• مامهڵهلهگهڵداكردن: هیچ؛ ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ خۆی بزر ده‌بێت.
• مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه: ژنانی دووگیان, ده‌بێ خۆیان دووربخه‌نه‌وه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مندالآنه‌ی سوورێژه‌یان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه, له‌وانه‌یه به‌بێ ویست ببێته هۆی له‌به‌رچوونی منداڵه‌كه. په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكه ئه‌گه‌ر دووگیانیت و منداڵه‌كه‌ت تووشی سوورێژه‌ی ئه‌ڵمانی بووه. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه دوو هه‌فته‌یه. "تا"ی 3-ڕۆژه 3-dagarsfeber
• نیشانه: "تا"ی به‌رز بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ و له دوای ئه‌وه‌ش كاتێك "تا"یه‌كه بزدهبێ, نیشانه‌ی سووری ڕووناك له‌هه‌موو له‌شدا په‌یدا ده‌بێت.
• مامهڵهلهگهڵداكردن: جل له‌به‌ر منداڵه‌كه بكه‌وه به شێوه‌یه‌ك زۆر گه‌رم نه‌بێت و, له‌بیرت بێ زۆر شله‌ی بده‌رێ بخواته‌وه, به جۆرێك كه شله‌ی كه‌م نه‌بێت و وشكی له له‌شیدا په‌یدا نه‌بێت و له‌وانه‌شه پێویست بكات له نه‌خۆشخانه بخه‌وێت.
• مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه: هه‌موو ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و 2 – 3 ڕۆژی پاش ئه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا, په‌یوه‌ندی دوور بگره له‌گه‌ڵ مندالآنی تری له‌ژێر 3 سالآنهوه. ماوه‌ی میكرۆبی نه‌خۆشییه‌كه 10 – 15 ڕۆژه.
نه‌خۆشیی ده‌ست - پێ - ده‌م Hand - fot - mun - sjukdom
• نیشانه: چه‌ندین تۆقڵهی بچووك به تایبه‌ت له ده‌م, پێیه‌كان و ده‌سته‌كاندا. له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك "تا"ی سنوورداری ببێت.
• مامهڵهلهگهڵداكردن: وه‌كوو هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی "تا"ی تر, گرنگه منداڵه‌كه زۆر شله بخواته‌وه. له‌وانه‌یه شتێكی به‌كه‌ڵكیش بێت خواردن بۆ منداڵه‌كه ورد بكرێت, به شێوه‌یه‌ك كه بۆ منداڵه‌كه خواردنی ئاسانتر بێت, كاتێك منداڵه‌كه به هۆی تۆقڵهكانهوه ده‌می دێشێت.
• مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه: نه‌خۆشییه‌كه ته‌شه‌نه ده‌كات هه‌تا كاتێك تۆقڵه له شوێنه‌كاندا بمێنێت. ماوه‌ی میكرۆبی نه‌خۆشییه‌كه 2 – 3 ڕۆژه.
[color=Green]سووره‌تا Scharlakansfeber
• نیشانه: "تا"ی سنووردار تا به‌رز, ئازاری قوڕگ و نیشانه كه به‌زۆری له ژێرباڵ یاخود ژێرڕان-دا په‌یدا ده‌بێت. له‌وانه‌یه جاروبار, پێسته‌كه تفر فڕێ بدات و ئه‌وه دێته‌پێش, كه منداڵه‌كه زوبانی زبر بێت و تۆقڵهی سووری ڕووناكی له‌سه‌ر په‌یدابێت.
• مامهڵهلهگهڵداكردن: پزیشك, به‌زۆری ده‌رمانی بهكتریاكوژ antibiotika ده‌نووسێت. گرنگه مرۆڤ چاوه‌دێریی منداڵه‌كه له ماڵه‌وه بكات و نه‌یه‌ڵێ تێكه‌ڵی منداڵی تر ببێت.
• مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه: له ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تادایه, به‌لآم له پاش سێ ڕۆژی مامهڵهلهگهڵداكردن به ده‌رمانی دژه‌به‌كتریا, مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره بزر ده‌بێت. ماوه‌ی مانه‌وه‌ی میكرۆبه‌كه 3 – 8 ڕۆژه.
پێداچوونه‌وه‌ی: د. ئاندێرس بێری, سه‌رۆكی پزیشكان, پسپۆڕ له ده‌رمانی مندالآن و زانستی له‌مه‌ڕ حه‌ساسییه‌ت[/color]
سایتی کڵاورۆژنه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن yadgar72 (2008-10-02 20:20:14)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش کاکه یادگار سه‌رفراز بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet yaDGAR GYAN SARKAWTU BIT


له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه