.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











گریانێكی زۆری دیاركۆی ته‌مه‌ن دوومانگ‌و نیو، ناهێڵێت جارێكی تر دایكی پێكه‌نین‌و زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی سه‌ر لێوی ببینێته‌وه، ئه‌م منداڵه باوكی وا توڕه‌ده‌كات كه دوو بۆكسی لێبدات‌و ئیتر گوێی له گریانه‌كه‌ی نه‌بێته‌وه.
(ژیان)و (سۆران)ی هاوسه‌ری، پێش ئه‌وه‌ی بزانن مه‌رگی منداڵه‌كه‌یان چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه، به‌خۆشیده‌كی زۆره‌وه پاشنیوه‌ڕۆی 13/9 دیاركۆی ته‌مه‌ن دوو مانگ‌و نیوه‌كه‌یان ده‌گۆڕن، بۆئه‌وه‌ی بۆ نانخواردنی ئێواره سه‌ردانی ماڵی باوكی سۆران بكه‌ن كه له كۆڵانێكی نزیك خۆیانن، له‌گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی.
دوای نانخواردن‌و كه‌مێك قسه‌كردن له‌ماڵی باوكی سۆران، ئه‌م ژن‌و مێرده به‌ره‌وه ماڵی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌قسه‌ی ژیانی دایكی دیاركۆ، كوڕه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازاری گوێچكه‌ی ده‌بێ، له ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌وه كه‌م كه‌م ده‌گری‌و ژیر ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌وانیش له‌به‌رئه‌وه زووتر‌و له كاتژمێر 8:20 ی شه‌وه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان.
تا شه‌و دره‌نگتر ده‌بێت، دیاركۆش ئازاری گوێچكه‌ی زیاتر ده‌بێت‌و به‌ده‌نگی به‌رزتر ده‌گری، سۆرانی باوكیشی كه هه‌میشه ڕقی له ده‌نگی گریانی منداڵ بووه، به ژیانی هاوسه‌ری ده‌ڵێت "ئه‌و منداڵه ژیر بكه من سه‌رم زۆر ئه‌یه‌شێ". ژیانیش به‌رده‌وام منداڵه‌كه‌ی كردۆته باوه‌شی‌و خه‌ریكی ژیركردنه‌وه‌ی بووه‌و به‌ده‌نگێكی هێمن به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت "پیاوه‌كه ئه‌و منداڵه ئازاری گوێچكه‌ی هه‌یه، خۆ گه‌وره نیه، پێی بڵێم بێده‌نگ به".
به‌قسه‌ی ژیان، هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌مێك ده‌وه‌ستێت‌و دوای ئه‌وه‌ی دیاركۆ هه‌ر ده‌گری‌و ژیر نابێته‌وه به‌په‌له ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌و پاش كه‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و قه‌تره‌یه‌كی ئازاری لای یاریده‌ده‌رێكی پزیشك بۆ ده‌هێنێت‌و به ژیان ده‌ڵێت "ئه‌م قه‌تره‌یه‌ی بده‌رێ با بخه‌وێت‌و ئه‌وه‌نده نه‌گری".
دوای ئه‌وه‌ی ژیانی ته‌مه‌ن سی ساڵ قه‌تره‌كه ده‌دات به منداڵه‌كه‌ی، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌خه‌وێت‌و له نزیكی سه‌عات ده‌ی شه‌ودا، باوكی دیاركۆ ده‌رمانی (جیوب)ی هه‌بووه خواردویه‌تی‌و خه‌وتووه، هه‌ر له‌و كاته‌دا دیاركۆ به‌ده‌م گریانه‌وه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌و به‌توندی ده‌گری. به‌قسه‌ی دایكی، هه‌ر له‌گه‌ڵ گریانی منداڵه‌كه‌یاندا سۆرانی ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵی باوكیشی به‌توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و منداڵه ژیر بكه‌ره‌وه، ئه‌گینا ده‌یكوژم".
ژیان له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌دا به‌ده‌نگێكی هێمن‌و به‌چاوێكی پڕ له فرمێسكه‌وه وتی "یه‌كسه‌ر په‌لاماری دیاركۆی دا‌و یه‌قه‌ی كراسی منداڵه‌كه‌ی گرت‌و به‌رزی كرده‌وه‌و بردیه حه‌وشه‌كه‌وه". ئیتر ژیانیش به‌دوای منداڵه‌كه‌یدا ده‌چێته حه‌وشه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی پێی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر بێیته ده‌ره‌وه ده‌یكوژم، وازم لێبێنه با بیبه‌م بۆ ماڵی باوكم له‌وێ بێت".
ژیان به‌ده‌م هه‌نسك هه‌ڵكێشانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له حه‌وشه‌كه‌دا سۆران، چه‌ند جارێك به‌توندی ڕایوه‌شاندووه‌و دوو بۆكسی قایمی لێداوه، سێ چوار جاریش ده‌ستی ناوه به‌ده‌میه‌وه، ژیانیش به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه منداڵه‌كه‌ی له‌ده‌ستی مێرده‌كه‌ی بسێنێ، به‌ڵام به‌قسه‌ی خۆی، پاڵێكیشی به‌وه‌وه ناوه‌و دواتر منداڵه‌كه‌ی هێناوه‌ته ژووره‌وه. وه‌ك ژیان باسی لێوه‌كرد باری داراییان زۆر باش بووه‌و هه‌ردووكیان فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بوون.
دوای ئه‌وه‌ی سۆران منداڵه‌كه ده‌هێنێته ژووره‌وه‌و ده‌یدات به‌خێزانه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت "ژیان ئه‌وه بۆم مورتاح كردیت‌و خه‌وم لێخست، به‌ڵام خۆی پیس كردووه بیگۆڕه". ژیانیش یه‌كسه‌ر منداڵه‌كه‌ی لێده‌سه‌نێت سه‌یر ده‌كات شل‌و شێواو بووه، كاتێكیش جله‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه "هه‌ر ده په‌نجه‌كه‌ی سۆران له سكی دیاركۆدا ده‌رچووه".
پاشان یه‌كسه‌ردایكی دیاركۆ به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت "خه‌وی چی‌و مورتاحی چی! تۆ كوشتت".
ژیان، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه دوای رووداوه‌كه مێرده‌كه‌ی پێیوتووه "نابێت به‌كه‌س بڵێی سۆران كوشتویه‌تی، ئه‌گینا ته‌ڵاقت ده‌ده‌م". ژیانیش پێی وتووه "له دوای دیاركۆ، خۆم داوای ته‌ڵاق ده‌كه‌م".
دوابه‌دوای ئه‌م قسه‌یه ژیان ڕاسته‌وخۆ بانگی دراوسێكه‌یان ده‌كات‌و خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه‌و ماڵی باوكی سۆرانیش به‌پیر ڕووداوه‌كه‌وه ده‌چن. دواتر ده‌ڕۆنه نه‌خۆشخانه‌ی به‌كره‌جۆ‌و له‌وێوه ته‌له‌فۆن ده‌كرێت بۆ پۆلیسی فریاكه‌وتن‌و سۆران بۆ دواجار منداڵه‌كه‌ی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت‌و نایانبینێته‌وه. خێزانه‌كه‌شی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێی جیاببێته‌وه‌و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌دادگا داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌كره‌جۆ، رائید لاوچاك قادر به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن، باوكی منداڵه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌و ته‌سلیمی ئه‌وانیان كردووه، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه باوكی منداڵه‌كه به‌پێی ماده‌ی 410ی یاسای عێراقی زیندانكراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
دایكی دیاركۆ، دوای گیان له‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه‌ی‌و ده‌ستگیركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی وتی "هاوسه‌ره‌كه‌م كاتێك ئه‌و كاره‌ی كرد، هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه‌و ساغ بوو، له‌به‌رئه‌وه نابێت به‌و پاساوانه ئازاد بكرێت".
سه‌رچاوه:
ئاوێنه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده فه‌رموو،، جه‌رگی خۆت بێ و به ده‌ستی خۆت کۆتایی به ژیانی بهێـنیت
اخ خ خ ئه‌م جۆره پیاوانه هه‌ر بۆ حوکمی هه‌تا هه‌تایی بــاشن
تـــاکو لاشه‌یان بڕزێت له گرتووخانه ... :/:/:/:/:/:/:/:/:/
به‌ڵام خه‌فه‌ت بۆ یاسا ئه‌بێ بخۆین لێره‌دا که سه‌روه‌ر نیه ...
انشـاءلله خوا حه‌قی ئه‌و ئافره‌ته به‌سزمانه‌و ئه‌و مناڵه ساوایه‌ی ی لێ بکـاته‌وه
-----------------------
سۆزه‌ـ ٩٣ گوڵه‌که‌م بژیت ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




wala etr blein chy kasanek han baw shewaya bir dakanawaw
birkrdnawayaki dwkawtwyan haya
wa aw karana anjam dadan
***********************
dasty tosh xosh bet
kamaran bit
****************soza********************
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dest xosh soze gyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dasty tosh xosh kak rega
kamaran bit barezm
**************soza************************
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه


دةك دةستى شكين لةكةل ئةم كارةى كردى
دةست خؤش سؤزة


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت..
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dasty tosh xosh barez areas
sarkawtw bit
****************soza***********************
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dasty tosh xosh barez darwnae
sarkawtw bit
***************soza**********************
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dasty tosh xosh kak kardo
sarkawtw bit
************soza******************
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




به‌ڕاستی ناخۆشه ده‌ستی تۆش خۆش بۆ هێنانی هه‌واڵه‌که

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dasty tosh xosh kak jutyar
sarkawtw bit
******************soza*************************
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌واڵه دڵ ته‌زێنه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dasty tosh xosh kak hiwa
aswda bit
******************soza**************************
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه