❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌ی به‌رێزان !!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-01 19:32:39

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

ئه‌ی به‌رێزان !!!

[خوشكه‌كه‌م: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌نووقم بووى له‌گۆماوى تاوان و سه‌رپێچى, ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌رِۆشتوویته‌ته‌ ناوجه‌رگه‌ى دونیا بۆئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى تیایه‌تى كۆیبكه‌یته‌وه‌و ناشزانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه‌كۆیده‌كه‌یته‌وه‌ رِۆژێك له‌رِۆژان ده‌رِوات و نامێنێ, ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌خراپه‌ له‌غه‌یرى خۆت ده‌ست و ئینكارى ناكه‌یت وه‌ له‌خۆشه‌ویستترین ده‌یبینیت و به‌خراپیشى نازانیت ئه‌یبینیت له‌به‌رِێزترین خه‌ڵكى و ئینكارى ناكه‌یت..
خوشكه‌كه‌م ئه‌م چه‌ند دێرِه‌ت پێ ده‌ڵێم:
خوشكه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ته‌وێت سه‌رفرازى به‌ده‌ست بێنیت له‌به‌شێك له‌م دونیایه‌ى كه‌ده‌رِوات و تیاده‌چێت دواى مردنت..
به‌رِاستى سه‌رفرازى به‌سامان و شان و پله‌وپایه‌ نى یه‌ به‌ڵكو به‌كردارى چاكه‌یه‌, ئه‌و كرداره‌ى كه‌پێشت ده‌كه‌وێت له‌دواى مردنت كه‌وابوو دونیا به‌به‌رده‌وامى بۆ كه‌س نامێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌به‌روبوومى كرداره‌ چاكه‌كان نه‌بێت, ئه‌وه‌تا خواى به‌تواناو دانا ده‌فه‌رموێ: {وَبَشِّرِ الَّذِين آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ ك...} [سورة البقرة(25) ] واته‌ : مژده‌ بده‌ به‌وانه‌ى كه‌باوه‌رِیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ى چاكه‌ ده‌كه‌ن كه‌باخاتێكیان بۆ هه‌یه‌ كه‌رِووبار به‌ژێریدا ده‌رِوات]. جا قۆڵى لێ هه‌ڵماڵه‌ پێش ئه‌وه‌ى رِۆژگار برِوات و پێش ئه‌وه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى ژیان برِوات چونكه‌ له‌وكاته‌دا ناتوانى پێى بگه‌ى.

يا من بدنياه أشتغل         قد غره طول الأمل

كردارى خێرو چاكه‌ دوامه‌خه‌و بڵێى سبه‌ى ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م و كاتێك كه‌گه‌وره‌ بووم ده‌ست ده‌گرم به‌م ئایینه‌وه‌و ئه‌وانه‌ى كه‌فه‌رمانم پێ كراوه‌ ده‌یكه‌م و ئه‌وه‌ش كه‌قه‌ده‌غه‌و حه‌رامه‌ وازى لێ دێنم هێشتا منداڵم بۆ ئه‌وانه‌.
خوشكه‌كه‌م: مردن گه‌وره‌و بچووكى نازانێ هه‌روه‌ها نه‌خۆش و له‌ش ساغ نازانێ و كۆیله‌یه‌تى و ئازادیش نازانێ.
خوشكه‌كه‌م: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌خۆشه‌ویستترین كه‌ست ده‌بینى له‌سه‌ر خراپه‌و ئینكارییان له‌سه‌ر ناكه‌ى له‌دایك و باوك و خوشك و برات یان ته‌نانه‌ت هاورِێیه‌كت كه‌هاورِێى ته‌مه‌نته‌ ئه‌یبینى له‌سه‌ر خراپه‌ پێى ناڵێى وازى لێ بێنه‌و ئامۆژگارى ناكه‌یت ئایا خۆشت ناوێت؟ ئایا سۆزو به‌زه‌ییت نى یه‌ بۆى, ئایا ترست له‌سه‌رى نى یه‌ له‌گرِو گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خ ئه‌یبینى كرداره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌كات, ئه‌یبینى ئه‌كه‌وێته‌ ناو ئاگره‌وه‌و ووریاى ناكه‌یته‌وه‌ له‌و كه‌وتنه‌ به‌ڵكو بێده‌نگ ده‌بیت و ده‌ڵێى شه‌رم ده‌كه‌م پێى بڵێم بۆچى ئه‌م كردارانه‌ ده‌كه‌یت, ئه‌شترسم لێم توورِه‌ بێت, منیش پێت ده‌ڵێم تۆ هه‌ڵه‌ى چونكه‌ هیچ كه‌سێك نىیه‌ توورِه‌ بێت له‌رِه‌وایى و ئامۆژگارى له‌كاتێكدا كه‌سه‌رمه‌شق و پێشه‌واو باشترینى دروستكراوانمان صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ((هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌ خراپه‌یه‌كى بینى با به‌ده‌ست بیگۆرِێ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به‌زمان بیگۆرِێ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانى با به‌دڵ پێى ناخۆش بێت كه‌ئه‌ویش لاوازترین پله‌ى باوه‌رِه‌)).
خوشكه‌كه‌م: دونیا رِێرِه‌وه‌ به‌لاَم دوارِۆژ مه‌نزڵگایى مانه‌وه‌و هه‌تاهه‌تایىیه‌, جا ده‌ى په‌له‌ بكه‌ن په‌له‌ بكه‌ن پێش رِۆشتنى رِۆژگار, پێش هاتنى كاتى ئه‌جه‌لى دیاریكراوت, پێش خه‌م خواردن و حه‌سره‌ت و په‌شیمان بوونه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و كاتانه‌ كاتى په‌شیمان بوونه‌وه‌ نى یه‌.
خوشكه‌كه‌م: رِێنموونى كارو بانگه‌شه‌ى غه‌یرى خۆت بكه‌ بۆ ئه‌م ئایینه‌, بیرِوباوه‌رِو ئایینه‌كه‌ت بلاَوبكه‌ره‌وه‌و مه‌هێڵه‌ خاوه‌ن ئایینه‌كانى تر له‌تۆ باشتربن چونكه‌ تۆ خاوه‌ن ئایینێكى ته‌واوو دروستى وه‌بانگه‌شه‌ى ئه‌و برایانه‌ت بكه‌ كه‌لایانداوه‌ له‌حه‌ق و رِاستى بۆ رِێگه‌ى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتوویى هه‌روه‌ها براكانت رِزگار بكه‌ له‌ئاگر ئه‌گه‌ر تۆ بۆ خۆت لێى ده‌ترسیت چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ((ئه‌وه‌ى كه‌بۆ خۆت پێت خۆشه‌ بۆ براكه‌شت پێت خۆش بێت)).
له‌كۆتایى دا ده‌ڵێم:
ئه‌ى نه‌فس هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ به‌رِواڵه‌ت و فیتنه‌كانى دونیا, به‌رِاستى دونیا زۆر فێڵبازو ته‌ڵه‌كه‌بازه‌ پێى هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ چونكه‌ له‌بیرت ده‌باته‌وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌بۆى دروست كراویت وه‌مه‌هێڵه‌ رِازاوه‌یى و خۆشى دونیا بێبه‌شت بكات له‌خۆشىیه‌ هه‌تاهه‌تایىیه‌كه‌ى دوارِۆژ كه‌وابوو داواى یارمه‌تى و جێگیربوون له‌خواى گه‌وره‌ بكه‌ به‌به‌رده‌وامى له‌سه‌ر رِێگه‌ى خێرو چاك هه‌روه‌ها داواشى لێ بكه‌ كه‌ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ سه‌ربخات. ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئێمه‌ داوات لێ ده‌كه‌ین كه‌جێگیرمان بكه‌یت له‌سه‌ر ئایینى حه‌ق و رِاست كه‌ (ئیسلامه‌).
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [ إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ] (سورة آل عمران:١٩),  واته‌: به‌رِاستى ئایین له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار ته‌نها ئیسلامه‌.
ئه‌ى په‌روه‌ردگار سوودمه‌ندمان بكه‌ به‌وه‌ى كه‌فێرت كردووین, زانست و كرده‌وه‌ى چاكه‌شمان زیاد بكه‌یت په‌روه‌ردگارى هه‌میشه‌ زیندوو و به‌ئاگا له‌هه‌موو شت.


وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-01 19:39:59

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839

Re: ئه‌ی به‌رێزان !!!

زپر سوپا کاکه‌ غه‌مبار
ده‌ستت خۆشبێت
به‌ڵام بۆ ته‌نها   خوشکه‌که‌مت به‌کارهێناوه‌

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-01 19:44:34

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: ئه‌ی به‌رێزان !!!

سوپاس بۆ تۆ به‌رێز باران
سه‌ره‌تا من کاک نیم 
بۆ پرسیاره‌که‌شت !!
چونکه‌ زۆربه‌ی  ئه‌و تاوانه‌ی که‌ ئه‌کرێت کچانن و هه‌ر ئه‌وانیش زیان به‌ کوران ئه‌گه‌یه‌نن

سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ت
   خه‌مبار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-07 17:14:20

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ئه‌ی به‌رێزان !!!

dast xosh hawre gyan ...xwda padastt bdatawa

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-14 08:38:48

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: ئه‌ی به‌رێزان !!!

ده‌ستی تۆش خۆش بێت  ده‌رونه‌ی 
خوا پاداشتی به‌رێزیشت بداته‌وه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xambar_gull (2008-10-14 08:41:10)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net