❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه ده‌به‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 08:00:15

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884

خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه ده‌به‌


کاتی ئه‌وه هاتووه، نووسه‌رێکی نه‌ناسراو ئاشكرا بکرێت: نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی "J.-M.G. Le Clézio" خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبێل بۆ بواری وێژه‌ وه‌رده‌گرێت.

ده‌کرێت "Horace Engdahl" به‌ده‌ستنیشانکردنی "J.-M.G. Le Clézio" زۆر شادمان بێت. سکرتێری هه‌میشه‌یی کۆمیته‌ی‌ نۆبێل بۆ وێژه نووسه‌رانی ئه‌مه‌ریکی تاوانبارکرد، که خۆیان زۆر به گه‌وره‌ ده‌زانن و کاتێك ده‌نووسن زۆر باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه.

تا چ ئاستێك نووسینه‌کانی نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی "J.-M.G. Le Clézio" ئاستێکی جیهانیان هه‌یه، پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بکرێت. نووسینه‌کانی نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی ناوبراو تاکو ئێستا له‌چاو نووسه‌ره‌کانی دیکه‌دا بۆ زۆربه‌ی زمانه سه‌ره‌کییه‌ بڵاوه‌کانی جیهان وه‌رنه‌گێڕدراوه و ناوی نووسینه‌کانی له‌سه‌ر زاری زۆر له ڕه‌خنه‌گره وێژه‌ییه‌کاندا نییه و په‌ڕتووه‌که‌کانی تاکو ئێستا له‌ ئاستێکی پێوه‌ریدا نه‌فرۆشراون.

"J.-M.G. Le Clézio" له 1940.04.13 له شاری "Nizza" له‌دایکبووه و له‌سه‌ر ئاستی فه‌ڕه‌نسا ناوبانگێکی زۆری هه‌یه.

نووسه‌ری خه‌ڵاتکراو له‌ ساڵی 1963دا به په‌ڕتووکی "Procès-verbal" هاته جیهانی وێژه‌ و خوێنه‌رانی به نووسینه‌کانی شاد کرد. له‌ساڵی 1980دا له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی "Désert" وه‌ك یه‌که‌مین نووسه‌ر خه‌ڵاتی "Académie Français"، که ئه‌و خه‌ڵاته‌ش به‌ناو  "Paul Morand" ده‌ناسرێت.

"J.-M.G. Le Clézio" له‌شاری "Nizza" له "Collège littéraire universitaire" وێژه و فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه و دواتر سه‌رقاڵی دکتۆرا له زانسته وێژه‌ییه‌کاندا بووه.

نووسه‌ری خه‌ڵاتکراوی ناوبراو له‌ ساڵی 1965دا چیرۆکی کۆکراوه‌ی له‌ژێرناونیشانی "La Fièvre"دا بڵاوکرده‌وه و له ‌ساڵی 1966یشدا "Le Déluge" بڵاوکرده‌وه. له‌ساڵی 1967دا ‌ڕۆمانی "Terra Amata" بڵاوکرده‌وه دواتر له‌ ‌ساڵی 1970دا ڕۆمانی "La Guerre" پێشکه‌ش به‌خوێنه‌رانی کرد. له‌ڕێگای هه‌ردوو ڕۆمانه‌ی ناوبراوه‌وه نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسی خه‌ڵاتکراو وه‌ك وته‌بێژێکی ئاره‌زوومه‌ندانی گۆڕینی ژینگه خۆی نیشاندا.

به‌های خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری وێژه ده‌گاته ده میلۆن کرۆنی سوێدی (1 ملیۆن یورۆ).

پێش هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسه‌رێکی دیکه‌ی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك چینی به‌ناوی "Gao Xingjian" خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری وێژه وه‌رگرت، که پێش ئه‌ویش نووسه‌ری فه‌ره‌نسی "Claude Simon" له ساڵی 1985دا هه‌مان خه‌ڵاتی پێبه‌خشرابوو.

"J.-M.G. Le Clézio" له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی دوای چه‌ند ساڵێك له‌دایکبوونی به‌ره‌وو وڵاتی نیجیریا ده‌ڕوات.

"Horace Engdahl"، سکرتێری هه‌میشه‌یی ده‌سته‌ی به‌ریڤانی ده‌ستنیشانکردنی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه‌، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئاشكراکردنی ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه‌ ڕایگه‌یاند بوو، که هیچ کام له نووسه‌ره ئه‌مه‌ریکییه‌کان نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر ئاستی وێژه‌ی جیهانی بنووسن. هه‌موو نووسه‌ره ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌نووسن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوورگه‌یه‌کدا بژین.

خه‌ڵاتی نۆبێل، له‌لایه‌نه "ئه‌لفرێد نۆبێل"ی سوێدیه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی بڕیارییدا سامانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش بكر‌ێت، که ژیانی كه‌سانی دیكه‌یان به‌كاره‌كانیان ئاسووده كردووه. بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌ڵاتی نۆبێل له‌ساڵی 1901دا به‌خشرا.

خه‌ڵاتی ناوبراویش به‌هاكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن دۆلار و له‌شێوه‌ی مدالیایه‌كی ئاڵتونیدایه و له 10 كانوونی یه‌كه‌م له هه‌ریه‌ك له ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ به‌سه‌ر براوه‌كانیدا دابه‌شده‌كر‌ێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net