.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











[color=dark red]
"Messenger"، نێندراوی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی (ناسا)، چه‌ند وێنه‌یه‌کی نوێی "Mercury" ڕه‌وانه‌ی زه‌وی کرد. گه‌ردوونناسان چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی نزیکه‌ی 1200 وێنه ده‌که‌ن.
"Mercury" به هه‌ساره‌یه‌کی زۆر نزیكی خۆر داده‌نرێت و له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا "Messenger"، نێندراوی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی (ناسا)، سه‌ردانی کردووه. ئه‌م سه‌ردانه‌ش به دووهه‌مین سه‌ردان داده‌نرێت. نێندراوی "ناسا" له دووری 2000 کیلۆمه‌تره‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌کی هه‌ساره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی خۆری ناوبراو گرتووه. وێنه‌گیراوه‌کانیش چه‌ندین ناوچه‌ی نه‌ناسراوی هه‌ساره ده‌رده‌خه‌ن، که ئێستا هه‌ندێك له وێنه گیراوه‌کان به‌ده‌ست پسپۆرانی "ناسا" گه‌یشتوون.
ئامانجیش له کۆکردنه‌وه‌ی وێنه‌کان گیراوه‌کانه داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌کی ڕووی بچووکترین هه‌ساره‌ی سیسته‌می خۆرییه، هه‌روه‌ك ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی (ناسا) ئاشکرایکرد.
له کانوونی دووه‌م پێشوودا "Messenger" توانی به‌سه‌رکه‌وتووی چه‌ند وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ساره‌ی "Mercury" بگرێت و ڕه‌وانه‌ی زه‌وی بکات. له ڕوانگای وێنه ده‌ستکه‌وتووه‌کانی کانوونی دووه‌م توێژه‌ران "ناسا" گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که هه‌ساره‌ی ناوبراو که‌مترین هاوشێوه‌ی مانگی زه‌وی هه‌یه.
"Messenger" له هاوینی 2004دا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان کرا. نزیکبوونه‌وه ئه‌مجاره‌ی "Messenger" له هه‌ساره‌ی "Mercury" دوای ده‌یان ساڵ به‌یه‌که‌مین سه‌ردان داده‌نرێت. هه‌ساره‌ی ناوبراویش که‌مێك له مانگی زه‌وی گه‌وره‌تره و به‌یه‌كێك له‌و هه‌ساره که‌مانه‌ی سیسته‌می خۆری داده‌نرێت، که تاکو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر نه‌کراوه. هۆکاری که‌مترخه‌میش بۆ نزیکی هه‌ساره‌ی "Mercury" له خۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌کاتێکدا هه‌ریه‌ك له "Jupiter" و "Saturn" و "Mars" له نزیکه‌وه چه‌ندان جار وێنه‌یان گیراوه، که‌چی هه‌ساره‌ی "Mercury" پاش تێپه‌ڕبوون سی ساڵ به‌سه‌ر یه‌که‌مین سه‌ردان دووباره له‌لایه‌ن نێندراوێکی دیکه سه‌ردانی ده‌کاته‌وه. له‌ساڵی 1974 و 1975دا نێندراوی ئه‌مه‌ریکی "Mariner 10" له نزیك هه‌ساره‌ی "Mercury"ه‌وه چه‌ندین وێنه‌ی گرتبوو، به‌ڵام وێنه‌گیراوه‌کان ته‌نها لایه‌کی هه‌ساره‌ی ناوبراو ده‌رده‌خه‌ن. له 55%ی ڕووی هه‌ساره‌ی "Mercury" کاتی خۆی "Terra incognita" بوو.
تا ئامانجه‌کانی خۆی به‌جێبهێنێت، له‌سه‌ر "Messenger" پێویسته به‌درێژایی 3.5 ملیارد کیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی پێچه‌ڵپێچی ئاڵۆز نزیك ببێته‌وه. ئامێره‌کانی نێندراوی ناوبراو پێویسته توانای به‌رگریکردنی تیشکی خۆریان هه‌بێت.
"Messenger" - کورتکراوه‌ی "Mercury Surface, Space Environment, Geochemistry and Ranging" - له ئه‌یلوولی 2009دا سێیهه‌مین نزیکبوونه‌وه خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga[/color]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه