❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری کیمیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 08:09:04

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884

خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری کیمیا

دوو توێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی و توێژه‌رێکی ژاپۆنی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبێل بۆ بواری کیمیا وه‌رده‌گرن: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2008.10.08، ئه‌کادیمیه‌یی پادشایه‌تی سوێدی له شاری ستۆکهۆڵم ڕایگه‌یاند، که خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری کیمیای ئه‌مساڵ‌ ده‌به‌‌خشرێته هه‌ریه‌ك له "Osamu Shimomura" و "Martin Chalfie" و "Roger Tsien". هه‌ر سێ زانای ناوبراو "GFP"یان له‌یه‌كێك له چراکانی ده‌ریادا (=Jellyfish) دۆزیوه‌ته‌وه - به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی پڕۆتینی ناوبراویشه‌وه توێژینه‌وه بایۆلۆژییه‌کان پێشکه‌وتنێکی مه‌زنیان به‌خۆیانه‌وه بینیووه.

پڕۆتینی دره‌وشاوه ده‌توانرێت به‌هۆی ته‌کنه‌لۆژیایی ترشی ناووه‌کی (DNA) به پڕۆتینه‌کانی دیکه‌وه جووت بکرێت. به‌و جۆره‌ش ده‌توانرێت کردار و جووڵه‌ی پڕۆتینه‌ نه‌بینراوه‌کان بخرێنه به‌رچاو و هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان بکرێت.

به‌های خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیش ده‌گاته ده میلۆن کڕۆنی سوێدی (یه‌ك ملیۆن یۆرۆ).

له‌ساڵی 1961دا زانای ژاپۆنی "Osamu Shimomura" بۆ یه‌که‌مین جار پڕۆتینی ناسراو به "Green fluorescent protein"، که به‌کورتکراوه‌یی به "GFP" ده‌ناسرێت، له چرایه‌کی ده‌ریا به‌ناوی "Aequorea victoria" دۆزییه‌وه. کاتی خۆی زانای ناوبراو گه‌یشته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که پڕۆتینی دۆزراو له‌سه‌روو تیشکی وه‌نه‌وشه‌ییه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه.

دواتر "Martin Chalfie" نیشانیدا، چۆن "GFP" ده‌توانرێت وه‌ك نیشانه‌یه‌کی دره‌وشاوه‌‌ی زۆربه‌ی دیارده بایۆلۆژییه‌کان بێت. له‌یه‌که‌مین تاقیکردنه‌وه‌کانیدا زانای ناوبراو شه‌ش خانه‌ی کرمی زه‌وی ڕوونی به پڕۆتینی ناوبراو ڕه‌نگ کرد.

"Roger Tsien" له‌ڕێگای لێکۆڵینه‌و‌ه‌کانه‌وه‌ ڕه‌نگه‌کانی پڕۆتینی "GFP" فراوانکرد، به‌و شێوه‌یه‌ش پڕۆتینی ناوبراو چه‌ندین ڕه‌نگی تری وه‌رگرت.

هه‌رسێ زانای خه‌ڵاتکراو له ده‌زگا زانستییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا توێژنه‌وه‌ و وتنه‌وه‌ی وانه‌ن.

ئه‌و ساته‌ی ئه‌کادیمییه‌یی پادشایه‌تی سوێدی له ستۆکهۆڵم ناوی براوه‌کانی بۆ خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری کیمیا ئاشكراکرد، نه‌یتوانیبوو له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی به "Martin Chalfi" بکات، تا له هه‌واڵی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبێل ئاگاداری بکه‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Gunnar Öquist"، سکرتێری ئه‌کادیمییه‌یی پادشایه‌تی سوێدی له ستۆکهۆڵم، وتی: "پاش ئه‌وه‌ی نه‌توانرا له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی به 'Martin Chalfi' بکرێت، ناچاربووین ئیمێلێکی بۆ ڕه‌وانه بکه‌ین و هه‌واڵی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری کیمیای پێ ڕابگه‌ێنین."

به‌دۆزینه‌وه‌ی "GFP" توێژه‌ران شۆڕشێکی مه‌زنیان له لێکۆڵینه‌وه تاقیگه‌ییه‌کاندا کردووه: به‌هۆی پڕۆتینی "GFP"یه‌وه ده‌توانرێت چاودێریی پڕۆسه‌ بایۆلۆژییه‌کان بکرێت، که پێشتر زۆر گرانبووه. چۆنێتی گه‌شه‌کردنی خانه‌کانی ده‌مارگیری ناو مێشك یه‌كێكه له‌و پڕۆسه‌ بایۆلۆژیانه‌ی، که ئێستا ده‌توانرێت به‌هۆی ‌"GFP"یه‌وه چاودێری بکرێت.

چاوه‌ڕێی ده‌کرێت، که سبه‌ینێ ناوی براوه‌ی خه‌ڵات بۆ بواری بۆ ئاشكرا بكرێت. براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی ڕۆژی هه‌ینی، 2008.10.10، ئاشکرا ده‌کرێت، له‌کاتێکدا براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری ڕۆژی دووشه‌ممه، 2008.10.13، ئاشکرا ده‌بێت.

خه‌ڵاتی نۆبێل، له‌لایه‌نه "ئه‌لفرێد نۆبێل"ی سوێدیه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی بڕیارییدا سامانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش بكر‌ێت، که ژیانی كه‌سانی دیكه‌یان به‌كاره‌كانیان ئاسووده كردووه. بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌ڵاتی نۆبێل له‌ساڵی 1901دا به‌خشرا.

خه‌ڵاتی ناوبراویش به‌هاكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن دۆلار و له‌شێوه‌ی مدالیایه‌كی ئاڵتونیدایه و له 10 كانوونی یه‌كه‌م له هه‌ریه‌ك له ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ به‌سه‌ر براوه‌كانیدا دابه‌شده‌كر‌ێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

xozga

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net