.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ڕۆژی سێ شه‌ممه، 2008.10.07، په‌یمانگای کارۆلنیسکا له ستۆکهۆڵم ڕایگه‌یاند، که "Yoichiro Nambu" له دایکبووی شاری تۆکیۆ و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دوو فیزیکناسی ژاپۆنی به‌ناوه‌کانی "Makoto Kobayashi" و "Toshihide Maskawa" خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبێل بۆ بواری فیزیك له‌سه‌ر کاره‌کانیان له بواری فیزیای ژێر ناووه‌کیدا پێده‌به‌خشرێت.
"Yoichiro Nambu"، پڕۆفیسۆری خانه‌نشینی زانکۆی "Chicago"، نیوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی پێده‌به‌خشرێت، هه‌رچی "Makoto Kobayashi" و "Toshihide Maskawa"شه نیوه‌ی دیکه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری فیزیكی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
چاوه‌ڕێی ده‌کرێت، که سبه‌ینێ ناوی براوه‌ی خه‌ڵات بۆ بواری کیمیا ئاشكرا بکرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ وێژه ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 9ی تشرینی یه‌كه‌م ئاشكرا بكر‌ێت. براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی ڕۆژی هه‌ینی، 2008.10.10، ئاشکرا ده‌کرێت، له‌کاتێکدا براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری ئابووری ڕۆژی دووشه‌ممه، 2008.10.13، ئاشکرا ده‌بێت.
خه‌ڵاتی نۆبێل، له‌لایه‌نه "ئه‌لفرێد نۆبێل"ی سوێدیه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی بڕیارییدا سامانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش بكر‌ێت، که ژیانی كه‌سانی دیكه‌یان به‌كاره‌كانیان ئاسووده كردووه. بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌ڵاتی نۆبێل له‌ساڵی 1901دا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی ناوبراویش به‌هاكه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن دۆلار و له‌شێوه‌ی مدالیایه‌كی ئاڵتونیدایه و له 10 كانوونی یه‌كه‌م له هه‌ریه‌ك له ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ به‌سه‌ر براوه‌كانیدا دابه‌شده‌كر‌ێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه