.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











په‌یمانگای کارۆلینسکا له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوێد ئه‌مڕۆ، 2008.10.06، ناوی براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری پزیشك ئاشكراکرد: "Harald zur Hausen" له سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له شاری "Heidelberg" نیوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی له‌سه‌ر کاره زانستییه‌کانی وه‌رده‌گرێت، له‌کاتێکدا هه‌ریه‌ك له "Françoise Barré-Sinoussi" و "Luc Montagnier" نیوه‌ی دیکه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن.
"Harald zur Hausen" ماوه‌یه‌کی دوورودرێژه کار له‌سه‌ر ڤایرۆسی ناسراو به "Human Papillomavirus" ده‌کات، که به کورتکراوه‌یی به "HPV" ده‌ناسرێت و به‌هۆکاری شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان داده‌نرێت. به‌یارمه‌تی زانیاری ده‌ستکه‌وتوو توانراوه ده‌رمانێك دروست بکرێت، که ئێستا له ده‌رمانخانه‌که‌دا هه‌یه و ژنان بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان سوودی ته‌واوی لێوه‌رده‌گرن.
هه‌ریه‌ك له "Françoise Barré-Sinoussi" و "Luc Montagnier" نیوه‌ی دیکه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری پزیشك وه‌رده‌گرن. هه‌ردوو توێژه‌ر له‌ساڵی 1983دا بۆ یه‌که‌مین جار توانیویانه باسێکی ڤایرۆسی "HIV" بکه‌ن.
بڕیاره له 2008.12.10دا، له ساڵیادی کۆچی دوایی "Alfred Nobel"دا، زانا ناوبراوه‌کان له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوێد خه‌ڵاته‌کانیان وه‌ربگرن، که نزیکه‌ی نیو میلۆن یۆرۆ به "Harald zur Hausen" ده‌به‌خشرێت و نیوه‌ی ملیۆنی دیکه‌ش به‌سه‌ر هه‌ردوو زانای فه‌ڕه‌نسیدا دابه‌ش ده‌کرێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی نۆ ساڵ "Harald zur Hausen" وه‌ك ئه‌ڵمانییه‌ك بۆ یه‌که‌مین جار خه‌ڵاتی نۆبێل له بواری پزیشكدا پێده‌به‌خشرێت. له‌ساڵی 1999دا "Günter Blobel" له‌سه‌ر هه‌مان بوار خه‌ڵاتی نۆبێلی پێبه‌خشرا. ساڵی پار "Peter Grünberg" خه‌ڵاتی نۆبێلی له بواری فیزیادا پێبه‌خشرا، هه‌روه‌ها "Gerhard Ertl" خه‌ڵاتی نۆبێلی له بواری کیمیادا وه‌رگرت.
له‌نێوان ساڵی 1983 بۆ 1984 "Harald zur Hausen" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك بگه‌نه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که "Human Papillomavirus" هۆکاری ده‌رکه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدانه.
ئێستا و پاش بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل "Harald zur Hausen" ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر ئه‌نجامه دهستکهوتووهکاندا تێپه‌ڕبووه."
ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "به‌ڵام له‌ئاکامی دۆزینهوهکهماندا کارێکی یه‌کجار زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا."
له‌ئاکامی ئاشكرابوونی هۆکاری شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له ژنان له مردن ڕزگاریان بووه. له تشرینی یه‌که‌می 2005دا توێژه‌ران ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کلینیکییان بڵاوکرده‌وه، که تێیدا تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌رمانێك کرابوو: له‌میانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌رمانی ناسراو به "Gardasil" نیشانیدابوو، که له 100% ده‌توانێت ملی منداڵدانی له شێرپه‌نجه بپارێزێت.
به‌پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهان (WHO) شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به پێنجهه‌مین جۆری شێرپه‌نجه داده‌نرێت، که ساڵانه ده‌بێته هۆکاری کوشتنی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له ئافره‌تان. له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ساڵانه له 123 ژن یه‌كێکیان دووچاری شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ئاماره‌کانی "Berliner Robert-Koch-Institut" ده‌رده‌که‌وێت، که له‌ساڵی 2004دا نزیکه‌ی 6200 ژن تووشی شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان هاتوون. هه‌رهه‌مان ساڵ 1700 ژن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه کوشندهییهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پار هه‌ردوو زاناکی ئه‌مه‌ریکی "Mario Capecchi" و "Oliver Smithies" و زانای به‌ریتانی "Sir Martin Evans" خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ بواری پزیشكیان پێبه‌خشرا.
لیژنه‌ی به‌ریڤانی له په‌یمانگای کارۆلینسکا له 50 پڕۆفیسۆر پێکدێت، که ساڵانه یه‌كێك کارێکی پزیشکی دیار هه‌ڵده‌بژێرن، که به‌هۆیه‌وه مرۆڤایه‌تی پێ ئاسووده بووه و بۆ داهاتووی مرۆڤایه‌تی واتایه‌کی گه‌وره‌یی هه‌یه. یه‌كه‌مین خه‌ڵاتی نۆبێل بۆ پزیشك له ساڵی 1901دا به‌خشرایه "Emil von Behring".
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet ba heway bardawamyt
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس رێژین گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه