.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری چین؟
((له وڵاتی ئێمه‌دا قه‌فه‌زی زێڕین بۆته قه‌فه‌زی ئاگرین))
له كاتێكدا مووچه‌ی مانگانه‌كه‌م ته‌نیا به‌شی خۆم ناكات چۆن بتوانم بیر له ژنهێنان بكه‌مه‌وه، ئاخر ژنهێنانیش هێنده ئاسان نی یه ، كچانیش به‌هه‌موو شتێك ڕازی نابن، به‌ر له هه‌موو شتێك داوای خانووی سه‌ربه‌خۆ و ماڵی جیا ده‌كه‌ن بهكامل مواسه‌فاته‌وه، جگه له مانه‌ش داوای بڕه زێڕێكی بێ حیساب و زۆر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش به گه‌نجێكی مووچه‌خۆری وه‌ك من ناكرێت ناچار بیر له ژنهێنان نه‌كه‌مه‌وه، ئه‌مه لێدوانی (زانیار عوسمان) ی فه‌رمانبه‌ره، كاتیك سه‌باره‌ت به پرسی هاوسه‌رگیری قسه‌م له‌گه‌ڵا كرد ئه‌و به‌كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ی جیا سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هاوسهرگێڕی به‌رسڤی دامه‌وه.
زانیار ده‌یگووت له‌م وڵاته‌دا به‌رپرسه‌كان ته‌نیا له‌كاتی ته‌نگانه‌دا گه‌نجیان به‌بیر دێته‌وه و به شان و باڵی گهنحان هه‌ڵده‌ڵێن، ئه‌وان له‌قسه‌ی گه‌وره گه‌وره زیاتر هیچیان بۆ گه‌نج پێ نی یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاست ده‌كه‌ن با كارئاسانی بۆ ئه‌و گه‌نجانه بكه‌ن كه له‌به‌ر خراپی باری دارایی ناتوانن ژیانی هاوسهرگێڕی پێك بێنن.
زانیار وای ده‌بینی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌وڵبدات كێشه‌ی نیشته‌جێ بوون چاره‌سه‌ر بكات و سولفه‌ی هاوسهرگێڕی به گه‌نج بدات ئه‌وا بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر كوڕ و كچێك نابینی ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته بیست و پێنج ساڵان خێزانیان دروست نه‌كردبێت.
- عه‌لی محه‌مه‌د ده‌رچووی په‌یمانگه پێ ی وایه گه‌وره‌ترین گرفت له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیڕی لاوان بوونی لاوازی و بێ توانایی سیسته‌می دارایی تاكه‌كانه كه واده‌كات لاوان هه‌میشه دوره په‌رێز بن له پڕۆسه‌ی هاوسهرگێڕی و هه‌وڵی دواخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه بده‌ن.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌و ده‌یگووت ناكرێت ئێمه به‌ته‌نیا باری دارایی به‌گرفت بزانین له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیڕی چوونكی كۆمه‌ڵێك گرفتی تر هه‌ن كه ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م ئه‌م پڕۆسه گرنگه ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتن له پڕۆسه‌ی خۆشه‌ویستی وبێ ده‌سه‌ڵاتی كچ به‌رامبه‌ر به شوودانی به‌زۆر به نموونه هێنایه‌و پێ ی وابوو ئه‌م گرفتانه و چه‌ندین گرفتی تر به‌ده‌رنین له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م خۆشه‌ویستی.
- شه‌وین ساڵح، نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كچانه‌وه له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هاوسهرگێڕی به گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ ده‌زانێت
ئه‌و ده‌یگووت كوڕان سه‌ربه‌ستن كاتێ بیانه‌وێ كامه كچ به‌دڵی خۆیانه هه‌ڵبژێن باوك به شانازیه‌وه بۆی ده‌چێته داخوازی، به‌ڵام كاتێك بزانن كچه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه نه‌ك هه‌ر نایده‌ن به‌ڵكو زۆر جار كچه دووچاری هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی پێكردن ده‌بێته‌وه.
شه‌وین سه‌باره‌ت به‌زۆری ماره‌یی له‌لایه‌ن كچانه‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ چاولێكه‌ری و عاده‌ت و خۆ هه‌ڵكێشان هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا ئه‌و پێیوا بوو ماره‌یی زۆر جۆرێك له سه‌نگین و كه‌سایه‌تی دیار ئافره‌ت له داهاتوو نیشان ده‌دات.
- خورشید كاسبكار : جیا له‌وه‌ی ڕۆژانه له ڕاده‌یه‌كی به‌ده‌ر به‌هۆی سه‌ختی كاره‌كه‌یه‌وه ماندوو ده‌بێت له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا گله‌یی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ناتوانێت به‌و بڕه پاره‌یه‌وه خێزان پێك بهێنیێ .
ئومێد ده‌یگووت له كاتێك مووچه‌كه‌م ته‌نیا به‌شی كرێی خانوو ناكات چۆن بتوانم بیر له ژنهێنان بكه‌مه‌وه.
فهرامانبهر / ئومێد پێیوایه هه‌موو گه‌نجێك ئه‌گه‌ر باری دارایی باش بێت و ئاماده‌گی هاوسهرگێڕی تێدا بێت به‌بێ دوودڵی ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت ده‌بێت ده‌ستێكی له كاركردن بێت و ده‌ستێكیش نزا‌و پاڕانه‌وه بێت.
ئومێد/ فه‌رمانبه‌ر: له كۆتایی قسه‌كانی به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌یگووت پڕۆسه‌ی هاوسهرگێڕی بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆته قه‌فه‌ز و كه‌ژاوه‌ی زێڕین بۆ گه‌نجه هه‌ژاره‌كانیش بۆته قه‌فه‌زی زیندان و قه‌فه‌زی ئاگرین.
-شه‌یدا ئه‌حمه‌د خوێندكاری كۆلێژ: وه‌ك زۆرێك له ڕاكانی تر خراپی باری دارایی به گرفتێكی گه‌وره ده‌بێنێت له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیڕی .
ئه‌و پێیوایه ئه‌مڕۆ كچان داواكاریه‌كانیان له ڕاده‌به‌ده‌ر زۆرن بۆیه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هه‌موو گه‌نجێك نه‌توانێت ته‌واوی داخوازیه زهروریهكانی ماڵی كچه‌كه جێ به‌جێ بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نج هه‌ست به خه‌مۆكی و ئازاری ده‌روونی بكات كه واده‌كات گه‌نج به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له ژنهێنان نه‌كاته‌وه ...
شه‌یدا چاككردنی باری دارایی گه‌نجان و یارمه‌تی دانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌چاره‌سه‌رێكی چاك ده‌زانێت بۆ هاندانی گه‌نجان له‌پێناو دروستبوونی پڕۆسه‌ی هاوسهرگێڕی.
شه‌یدا یارمه‌تی و كار ئاسانی حكومه‌ت به چاره‌سه‌رێكی گونجاویش ده‌زانێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌یره‌ی كوڕان و كچان له كوردستاندا.
گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستەکانت خۆش هاوڕێ گیان varya
بۆ ئەم بابەتە قەشەنگە......
بەڕاستی ژن هێنان و شوکردن لەوەڵاتی ئـێمەدا کارێکی ئەستەمە ..هۆکارە کانیش زۆرن .....
ئەوەی لەسەر گەنجانیش پێویستە بیکەن و نەیان کردوە ئەمەیە ئەبێ ببنە هێزی فشار بۆسەر دەسەڵات بۆ باشتر کردنی باری ژیان....بەڵام ئەمەی جێگای داخە گەنجانی ئێمە بەپێچەوانەوە رۆژانە کڕنوش بۆ دەسەڵات ئەبەن وە مەرایی دەسەڵات ئەکەن ...
نەکا دەسەڵا لێیان نیگەران بێت..
تا گەنجیش ئەمە بیرکردنەوەی بێت ژیانی دوێنێی لە ئەمڕۆی باشتر نابێ ...
سەر کەوتو بیت
کاتێکی شاد بۆ بەڕێزت
هـــــــاوڕێـــــت
دەرونــــــــەیـــــــــی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن darwnae (2008-10-13 17:22:05)

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه