.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










دڵداریكردن یا په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ستدان
گوڵبه‌هار پاڵانی
نووسینی : گوڵبه‌هار پاڵانی
دڵداریكردن سه‌ره‌تایی قۆناغی هه‌رزه‌كارییه قۆناغێكی پڕ له عه‌شق و سۆز و وه‌فا و ئازاری ده‌رونیه- بێگومان ئێمه داستانی چیرۆكه عهشقهكانی (شیرین و فه‌رهاد، مهم و زین، خه‌ج و سیامه‌ند) مان بیستووه چۆن پاكی و ڕاستگۆیی خۆشه‌ویستیێكی ڕاسته‌قینه له نێوانیادا هه‌موو هه‌تا مردن له پێناو عه‌شقا ڕۆحی خۆیان فیداكرد له پێناوی یه‌كتردا سه‌ریان نایه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی كردنی كچ و كوڕانی ئه‌م سه‌رده‌مه، نازانم چ ناوێكی لێبنێم دڵداری ئێستا. به پاساوی تێركردنی ئارهوزووه تایبه‌تیه‌كانی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ی غه‌ریزه‌ی هه‌ستی پێكردووه به پێچه‌وانه‌وه كوڕان ئه‌م خۆشه‌ویسته به‌هه‌ڵه‌و درۆ و ده‌له‌سه و ناپاكی به‌كارده‌هێنن.
جۆگه‌له‌ی باسه‌كه‌م ببمه سه‌ر ئاوه‌ڕۆی دیارده‌یه‌كی زۆر گرنگ كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا بووه‌ته لوتكه‌ی هۆكاری رهشكوژی و خۆسووتاندنی كچان.
كاتێ كوڕێك په‌یوه‌ندیێك له‌گه‌ڵا كچێك ده‌به‌ستێ به ناوی خۆشه‌ویستی هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی ئێستاش په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاست و دروست نییه كه ئامانجێكی پیرۆزی هه‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ی خێزان پێكهێنان بێت له‌وانه‌ی 80% په‌یوه‌ندی كچه‌كه بۆ كوڕه‌كه به دڵپاكی و به نیازی شووكردن بێت به‌ڵام له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌وه نا به‌ڵكو ته‌نها بۆ ڕابواردن و پیاسهپێكردنه، قه‌ره‌بووی ئه‌م توندوتیژی خێزان به‌رامبه‌ر كوڕه‌كان به‌كارده‌هێنن كه ڕیگا ناده‌ن به دڵی خۆیان ژنبهێنن و سه‌ربه‌ست بن، له‌كچان تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه...ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه دوچاری ئه‌م ته‌ڵه په‌یوه‌ندیانه دروستده‌كه‌ن كچانی قوتابی قۆناغه‌كانی ناوه‌ندین كه ههڵخهڵێنراوی كوڕان سه‌ڕوی بێویژدانی و بێ به‌زه‌ین.
كوڕانێكن كه شه‌ره‌فی دایك و خوشك و خێزانه‌كانیان بووێت، شه‌ره‌فی ئه‌م كچانهشیان ده‌وێت.
كه ڕابواردن له‌گه‌ڵا كچان ده‌كه‌ن وه هه‌ركاتێ هاوسه‌ری ژیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن كچێك بخوازم كه‌س ڕابواردنی له‌گه‌ڵا نه‌كردبێ وه‌ك ده‌ڵێن له‌نێو پاكه‌ت و قه‌دی نه‌شكابێت و شووت و پێكراوی نه‌بێت هه‌روه‌ك ئۆتۆمۆبێلێكی مۆدێل نوێی جوان. ئه‌ی چۆن ئه‌م كچه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌ستبازی و ڕابواردن ده‌كه‌ی بۆ ناته‌وێ ئه‌ی (كوڕ) خۆت ئامادهنیهكچێكی ڕابواردنی له‌گه‌ڵا كرابێت وه‌ك ده‌ڵێن(به‌رماوه) ی خه‌ڵكی ناوێت چۆن بۆ كه‌سێكی هاوڕه‌گه‌زی كوڕێكی تر ده‌به‌خشێت و قبوڵته، بۆ ئه‌و بێت. ئایا ئه‌ویش پێ بزانێت بڕوا مه‌كه هه‌رگیز ڕازی بێت.
سه‌یره بۆ نازانن خۆشه‌ویستی و دڵداری بكه‌ن به پاكی و پیرۆزی و خۆشه‌ویستی ڕِاستهقینه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ڕاناگرن.. یا گه‌ر دڵداری ده‌كه‌ن بۆ ده‌یانبه‌نه ئاقار و شوێنه چۆڵ و ماڵه‌كان. بۆ ڕازی نابن وا له خوشكه‌كانتان بكرێت، ئه‌ی بۆ خوشكی كوڕی خه‌ڵكی والێده‌كه‌ن.. ئایا ئێوه خاوه‌ن شه‌ره‌ف و ئه‌وان خاوه‌ن شه‌ره‌ف نین. ئێوه قبوڵا ده‌كه‌ن.
گه‌ر براكانیان پێبزانن توخوا ڕازین. بێگومان ڕازین نابن گۆشهگۆشتان ده‌كه‌ن و خوشكهكانیشیان ده‌كوژن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك گوتنی گه‌ر دڵداریش ده‌كه‌ن بهدرۆودهلهسه بۆ نیازی گراو ده‌یانبه‌نه ماڵه ناسیاوێكی چۆڵ، كه‌سیان له‌ماڵ نه‌بێت له كچێنی ده‌كه‌ن ده‌یانكه‌نه (ژن) بۆ نازانن خۆ منداڵ نین گه‌وڕه‌ترین سه‌رمایه‌ی ژین و ناموسیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن . هه‌روه‌ك له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌خوێنرێته‌وه گوێبیستی بووینه كه ده‌رمانخواردی خه‌ویان ده‌كه‌ن (به‌شه‌ربه‌ت و چایه) له خشتهیاندهبهن. كه په‌رده‌ی كچێنییان ده‌كه‌ن پاشان نایانخوازن گه‌ر وایه بۆ واده‌كه‌ن بۆ ئێوه ئاماده‌ن و ڕازین كچێك بێنن ژن بێت په‌رده‌ی كچێنی نه‌بێت.
ئایا چاوپۆشی ده‌كه‌ن یا هه‌ر ئه‌م شه‌وه ڕه‌وانه‌ی ماڵه باوانی ده‌كه‌نه‌وه.. به‌ڕاستی له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌سه‌دان كێشه‌ی له‌مجۆره ڕوویداوه. ده‌توانم بڵێم ڕێژهێكی زۆری به‌هۆكاری ئه‌م كاره ناڕه‌وایه بوو كوڕه‌ش بۆ خۆی به‌سه‌لامه‌تی لێیدهرچووه كچانیش له ئه‌نجامی نه‌فامی وساویلكهیی و بڕواپێكردن به كوڕان بوونه قوربانی و جه‌سته‌یان له خوێن گه‌وزی یا بووته خۆڵه‌مێشی سووتان.. ئاواته‌خوازم چیتر ئه‌م دیارده‌یه سه‌رهه‌ڵنه‌دات وبنبڕ بێت.. كوڕان چۆن ئاگاداری و چاودێری نامووسی خوشكه‌كانیان ئاواش نامووسی به‌ناو دڵدار و خۆشه‌ویسته‌كانیان بن گه‌ر هه‌ر نهشیانخوازن لهكچێنییان مه‌كه‌ن تا بتوانن به ئازادی شووبكهن و نه‌خۆیان بكوژن و بسوتێنن. چونكه كوڕان به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانه دائه‌نرێت، ڕاسته كچان خۆشباوه‌ڕن به‌ڵام ئێوه‌ش پیاوی دواڕۆژ و عاقڵ مه‌ندن.
گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ
سه‌رپه‌رشتیار / به‌ڕێزم بابه‌ته‌که‌تم گواسته‌وه تکایه بابه‌ت له‌شوێنی گونجاو‌دا بنوسه . . . . . . .


له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bet har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نییه




supas shadost gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه