❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 16:22:28

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ

خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ


   یه‌كێك له‌ قۆناغه‌ گرنگه‌كانى ته‌مه‌ن چوونه‌ زانكۆیه‌، گه‌نج ئه‌وكاته‌ى ئه‌چێته‌ زانكۆ، قۆناغ دواى قۆناغ به‌ره‌و پله‌ى ته‌واو بوون و كامڵ بوون ئه‌رِووات، له‌و ساتانه‌دا گه‌نج هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌دات چه‌ند بتوانێت خۆى دروست بكات، وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ئاگادارى كه‌سایه‌تى خۆى ببێت، جگه‌ له‌وه‌ش زۆربه‌ى كاته‌كان گه‌نج له‌زانكۆدا بیر له‌ئاینده‌ى خۆى ئه‌كاته‌وه‌، یه‌كێ له‌و باسانه‌ى من ئه‌مه‌وێ لێره‌دا باسى بكه‌م، مه‌سه‌له‌ى خۆشه‌ویستیه‌ له‌ زانكۆدا، ئایا شتێك هه‌یه‌ له‌زانكۆدا ناوى خۆشه‌ویستى بێت؟ ئایا تاچه‌ند خۆشه‌ویستى زانكۆ سه‌ركه‌وتووه‌؟

      ئه‌مه‌وێت له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌ خۆشه‌ویستیه‌ك بكه‌م كه‌ ئاینده‌كه‌ى زه‌واج و هاوسه‌ر گیریه‌، ئه‌كینا خۆشه‌ویستیه‌ك كه‌ هه‌ر سه‌رزاره‌كى بێت و له‌دڵه‌وه‌ نه‌بێت و بۆ رِابواردن بێت، زۆر جار له‌ناو زانكۆدا ئه‌گاته‌ پله‌یه‌كى زۆر و باو له‌ناو زانكۆكانى ئێمه‌دا، كه‌ سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى ته‌نها بێزارى و خه‌مێكى پووچى لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه‌ باس كردنى خۆشه‌ویستیه‌كه‌ كه‌ ئامانج تێیدا هاوسه‌رگیریه‌ وه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ رِێگره‌ له‌به‌رده‌م پێكهێنانى هاوسه‌رگیرى له‌زانكۆدا..

     گه‌ر باسى وه‌ڵامى دوو پرسیاره‌كه‌ى خۆم بكه‌م، بۆ وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كه‌م بێگومان خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆدا هه‌یه‌، به‌ڵام خۆشه‌ویستى زانكۆ له‌ چه‌ندین رِوو و پێوه‌ره‌وه‌ جیاوازه‌ له‌و خۆشه‌ویستیه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى زانكۆدا.. ئه‌وه‌ى له‌ زانكۆدا ته‌حه‌وكه‌وم ده‌كات به‌ر له‌ هه‌رشتێ زیره‌كى و زرنگیه‌، هه‌موو گه‌نجان له‌ زانكۆدا به‌دواى ئه‌و كورِ و كچانه‌وه‌ن كه‌ زیره‌ك دێنه‌ به‌رچاوان، وه‌كو چۆن له‌ده‌ره‌وه‌ى زانكۆدا ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى ژیانى ئێمه‌ى ته‌نیوه‌، له‌ زانكۆشدا زیره‌كى و زرنگى ئه‌بێته‌ پێوه‌ر.. به‌ڵام ئایا ئه‌م پێوه‌ره‌ كه‌ پێوه‌رى یه‌كه‌مى ئێمه‌یه‌ كه‌ باسمان كرد، تاچه‌ند سه‌ركه‌وتووه‌؟ بێگومان ناتوانین وه‌ڵامێكى ته‌واو بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بده‌ین به‌ ده‌سته‌وه‌، چونكه‌ ناتوانین به‌ رِه‌هایی بڵێین ئایا ئه‌م پێوه‌ره‌ باشه‌ یان خراپ، چونكه‌ هه‌ندێ جار كه‌سانێك زیره‌كن و هه‌ڵده‌بژێررێن له‌لایه‌ن كه‌سێكىتره‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویستى و له‌به‌رامبه‌ریشدا خۆشه‌ویستیه‌كى سه‌ركه‌وتووى لىَ ده‌كه‌وێته‌وه‌. هه‌ندێ جاریش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت..

      گه‌ر وایه‌ ئه‌ى چ پێوه‌رێك پێویسته‌ دابنرێت بۆ خۆشه‌ویستى له‌زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ى زانكۆدا؟ به‌رِاى من مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌و دوو مرۆڤه‌ى له‌نیازیاندایه‌ خۆشه‌ویستى بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ باشترین هۆكاره‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى خۆشه‌ویستى و دواتر هاوسه‌رگیریه‌كى سه‌ركه‌وتووى لێبكه‌وێته‌وه‌.. ئه‌گه‌ر له‌و رِووه‌وه‌ باس له‌ بابه‌تى خۆشه‌ویستى بكه‌ن كه‌ ئایا مامه‌ڵه‌ى ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه‌ خۆشه‌ویستى ئه‌كه‌ن پێوه‌ر بێت بۆ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى په‌یوه‌ندى نێوانیان، ده‌توانم بڵێم له‌ زانكۆدا، شتێك نیه‌ پێى بڵێن مامه‌ڵه‌یه‌كى ته‌ندروست، چونكه‌ ئه‌وانه‌ى له‌زانكۆدا هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى تر پیشان بده‌ن كه‌ هه‌ن، هه‌میشه‌ مرۆڤه‌كان له‌ زانكۆدا سیفه‌ته‌ خراپه‌كانى خۆیان ده‌شارنه‌وه‌، هه‌میشه‌ مرۆڤه‌كان له‌ زانكۆدا ته‌مسیل ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى زانكۆدا ئه‌وه‌نین كه‌ هه‌ن.. كه‌واته‌ ئه‌و مرۆڤه‌ى له‌ زانكۆدا برِیارى هاوسه‌رگیرى یان خۆشه‌ویستى بدات به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ئه‌توانین بڵێن سه‌ركه‌وتوو نابێت. چونكه‌ زانكۆ ته‌نها قۆناغێكه‌ كه‌ مرۆڤ پێیدا تێپه‌رِ ئه‌بێت، شوێنێكه‌ كه‌ هه‌ندێ به‌رپرسیارێتى و هه‌ندێ مافمان پێده‌دات، مرۆڤ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ زانكۆدا ناتوانرێت ببینرێت، ئه‌تونرێ ته‌نها به‌شێكى ببینرێ...

    جگه‌ له‌و دوو ته‌وه‌ره‌ى باسم كرد، ئه‌توانم بڵێم گه‌نج له‌ زانكۆدا كۆمه‌ڵێ گرفتى ترى هه‌یه‌، وه‌كو گرفتى دیارنه‌بوونى ئاینده‌ى خۆى، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا زانكۆ وه‌كو كه‌شتیه‌كه‌ كه‌ ئاینده‌كه‌ى دیارنیه‌، نازانرێت بۆ كوێمان ئه‌بات، له‌ كوێ ئه‌مان گیرسێنێته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌كان، چونكه‌ مرۆڤ گه‌ر له‌ زانكۆدا خۆشه‌ویستى بكات به‌ڵام دواتر خیانه‌ت بكات ده‌رفه‌تى رِزگارى كه‌متره‌ وه‌كو له‌ده‌ره‌وه‌ى زانكۆدا هه‌ل و ده‌رفه‌تى زیاترى هه‌یه‌.. زانكۆ هه‌مووان وه‌كو به‌ند كردنێك به‌یه‌كه‌وه‌ تا چه‌ند ساڵێك به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ند ئه‌كات..

    ئه‌وانه‌ى له‌ زانكۆدا ده‌خوێنن، ئه‌توانین بڵێین زۆربه‌یان له‌ چه‌ندین شارى جیاوازه‌وه‌ هاتوون، بۆیه‌ گه‌ر خۆشه‌یستیش هه‌بێت له‌نێوان قوتابیانى زانكۆدا له‌وانه‌یه‌ كه‌متر وا رِێبكه‌كه‌وێت كه‌ هاوسه‌ر گیرى لێبكه‌وێته‌وه‌.. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كان له‌ زانكۆدا هه‌ندێ جار زۆر كه‌من، زۆرجار ته‌نها گفتوگۆى نێوان كچان و كورِان له‌ده‌ورى ئه‌و باس و خواسه‌ ده‌خولێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ بابه‌ته‌كانى ناو زانكۆوه‌، كه‌متر رِووده‌كه‌نه‌ باسى ده‌ره‌وه‌ى زانكۆ و ئه‌و بیرو باوه‌رِانه‌ى به‌رامبه‌ر ژیان و ئاینده‌ى خۆیان هه‌یانه‌..

     یه‌كێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ى له‌ زانكۆكانى ئێمه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر به‌رچاو هه‌ستى پێده‌كرێت، دواكه‌وتنى كورِان و چاوتێبرِینى ئه‌و كچانه‌یه‌ كه‌ له‌ شێوه‌دا جوانن، چه‌ندین كورِ هه‌ندێ جار دواى كچێ ئه‌كه‌ون، هه‌موویان ئومێدیان ئه‌و كچه‌یه‌، له‌كاتێكدا ئه‌توانین بڵێین جوانى ناخ له‌پێش جوانى رِووخساره‌وه‌یه‌، رِووخسار ته‌نها چه‌ند ساڵێك جوانه‌ دواتر ئه‌بێته‌ شتێكى ئاسایی و باو له‌لایه‌ن بینه‌ره‌كه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بینین زۆر جار زه‌واج و هاوسه‌رگیرى له‌ ووڵاتى ئێمه‌دا به‌ ئاقارێكى خراپدا ده‌رِووات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بیر له‌شته‌ سه‌ره‌كیه‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ جوانى نابێت رِه‌چاو بكرێت، به‌ڵكو ئه‌مه‌ پێوه‌رێكى گرنگه‌ گه‌ر پێوه‌ره‌كانى تریش رِه‌چاو بكرێت..

     ئیتر لێره‌وه‌ ده‌خوازم گه‌نجان به‌شێوازێكىتر برِوانن بۆ خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆدا و رِه‌چاوى هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بكه‌ن و ئه‌وان بخه‌نه‌ پێشه‌وه‌ نه‌وه‌كو شته‌ لاوه‌كیه‌كان. بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نجامى خۆشه‌ویستى زانكۆ هاوسه‌رگیریه‌كى به‌خته‌وه‌رى لێ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئامانجى هه‌ر مرۆڤێكه‌.

  كۆشان عه‌لی 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-10 18:00:43

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ

dast xosh bet sarkawtu bit barasti ba bateki zor zor shyawa

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-11 12:31:28

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ

dast xosh darwna gyan bo babatakat ka esta bota babateky komalayaty

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-11 15:07:41

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ

dastt xosh hawrem bo babatakat sarkawtw bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/376a0bd35a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-12 16:32:30

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113

Re: خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-10-13 17:39:22

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: خۆشه‌ویستى له‌ زانكۆ

دەستتان خۆش بۆ پەیانە کانتان
هاوڕێیان
varya
sozi_2020
papula
Aria xan
ژیانتان بەختەوەر
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net