❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌ریقه‌تی نه‌قشبندی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-11 08:48:19

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

ته‌ریقه‌تی نه‌قشبندی

ڕوونكرنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبندی .. [ ته‌وێڵه‌، بیاره‌، باخه‌كۆن]ه‌وه‌.

http://kurdistannet.info/upimages/subfolders/Berprsan/shex_osman.jpg


October 11, 2008, 10:06:38
ڕوونكرنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبندی .. [ ته‌وێڵه‌، بیاره‌، باخه‌كۆن]ه‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕاستیه‌ك بۆ ڕای گشتی كوردستان، به‌ تایبه‌تی داموده‌زگاكانی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مانه‌وێت چه‌ند ڕاستیه‌ك بخه‌ینه‌ ڕوو:
1 _ گومانی تێدانیه‌ كه‌ ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی ڕه‌گو ڕیشه‌یه‌كی قوڵی هه‌یه‌ له‌ ناو مێژووی كوردا و
ڕۆڵێكی ئایینی و ڕووناكبیری و نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی گێڕاوه‌ و هه‌میشه‌ هه‌وێن و ئاوێته‌ی بزووتنه‌وه‌
كانی ڕزگاریخوازی گه‌له‌ كه‌مان بووه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا، ڕابه‌ره‌ دیاره‌كانی ئه‌م
بزووتنه‌وانه‌ش وه‌ك (شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ عه‌بدوڵای نه‌هری، شێخ عبدولسلامی بارزان)
نموونه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن.
2 _ دوا مورشیدی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وبنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌كه‌مه‌رحوومی (شێخ عپمان سراج الدینی
دووه‌م) بوو، پێش كۆچی دوای خۆی هیچ كه‌سێكی به‌ناونیشانی جێگرو وه‌كیل یان خه‌لیفه‌ بۆ
پاش خۆی له‌ هیچ بسته‌ خاكێكی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنی كه‌ ڕابه‌رێكی
حه‌قیقی و ڕۆحی بووه‌.
3 _ ئێمه‌ به‌ ناوی بنه‌ماڵه‌ی شێخانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هیچ كه‌سێك به‌
عینوانی جێدار یان خه‌لیفه‌ یان وه‌كیلی حه‌زره‌تی شێخ نابێت ببێته‌ جێی متمانه‌ و بروای موریدو
مه‌نسوب وشوێنكه‌وتوانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌، وه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌م مه‌قامه‌ ده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌
یان (70) نوسراوی ته‌زویریان پێیه‌ به‌مۆری دزراوی حه‌زره‌تی شێخه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ حه‌زره‌تی شێخ
ڕایسپاردوون بۆ وه‌كیلی یان بۆ سه‌رپه‌رشتی كاروباری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌كو (مه‌لا شێخ
موحسین موفتی له‌ هه‌ولێر) و (مه‌لا حسێن له‌ ده‌ربه‌ندیخان)، ئه‌م دوو كه‌سه‌ بۆ مه‌به‌ستی
كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ و خۆگه‌وره‌كردن و فریودانی مه‌نسوبانی ئه‌م ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن
و هه‌ریه‌ كه‌یان له‌ ژێر باڵی دوو حیزبه‌ گه‌وره‌كه‌ی كوردستاندا مشه‌خۆری ده‌كه‌ن.
مه‌لا موحسین به‌ناوی مه‌دره‌سه‌ و خانه‌قای بیاره‌ و به‌ ناوی گۆڤاره‌كه‌یه‌وه‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌ ئیداره‌ی هه‌ولێر وه‌رده‌گرێت و هاوكات له‌ناو موریدانی حه‌زره‌تی شێخیشدا پاره‌ بۆ گۆڤاره‌كه‌ی
كۆده‌كاته‌وه‌، كه‌ دیاره‌ هه‌موو موریدان ده‌زانن كه‌ گۆڤاره‌كه‌ هیچ خزمه‌تێك به‌ ته‌ریقه‌ت و بیری
نه‌ته‌وایه‌تی ناگه‌یه‌نێت و ته‌نها خزمه‌ت به‌بنه‌ماڵه‌ی خۆی ده‌كات، له‌ ڕاستیدا مورید و مه‌نسوبانی
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌زانن كه‌ ئه‌م كه‌سه‌ چ ڕابردوویه‌كی هه‌بووه‌ ودانیشتوانی سلێمانیش باش
ده‌زانن له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا به‌ (ملازم موحسین) ناسرابوو، هه‌ر بۆیه‌ په‌نای بۆحه‌زره‌تی
شێخ برد كه‌ ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ (احسن) تائه‌و ناوه‌ی لی ببێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێستاش به‌رده‌وامه‌
له‌ هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌ موخابه‌راتی ده‌وڵه‌تانی وه‌كو سعودیه‌ و ئیران بۆدژایه‌تیكردنی
گه‌له‌كه‌ی، شایه‌نی باسه‌ به‌رله‌ چه‌ندساڵێك پاره‌ و زه‌وییه‌كی زۆری له‌ هه‌ولێر وه‌رگرت بۆ دروست
كردنی مزگه‌وتێكی زۆرگه‌وره‌ به‌ناوی (مه‌ولانا خالیدنه‌قشبه‌ندی) ه‌وه‌به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیی نیگه‌رانی
دانیشتوان و به‌رپرسانی هه‌ولێر بوو ئه‌م مزگه‌وته‌ وه‌ك ئه‌و به‌ڵێنه‌ ده‌رنه‌چوو كه‌ دابووی چونكه‌
مزگه‌وتێكی بچوكی دروستكرد و به‌شێكی زۆری زه‌وییه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و
خانه‌واده‌كه‌ی به‌كارهێنا كه‌ خانووی بۆخۆی براكه‌ی دروست كرد له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه‌، هه‌روه‌ها له‌
هه‌مان كاتیشدا خیانه‌تێكی گه‌وره‌یشی به‌رامبه‌ر ناوی پیرۆزی (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندیی) كرد
ئێستاش ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌ی لێیه‌ ناسراوه‌ به‌ گه‌ڕه‌كی مه‌لا موحسین.
سه‌باره‌ت به‌ (مه‌لا حسێنی ده‌ربه‌ندیخانیش) كه‌ پیاوێكی خۆفرۆشی سه‌رده‌می به‌عس بووه‌ و
په‌یوه‌ندی به‌ موخابه‌ڕاتی عێراقییه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا به‌ هۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌،
چوونی بۆ حه‌ج له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا به‌بی ناسنامه‌ی عێراقی و ناردنی وێنه‌ی فه‌قی و سۆفیه‌
ته‌زویره‌كانی بۆ به‌غداد له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌ و هاوكاری ڕژێم بووه‌ له‌و
كاته‌دا كه‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری موسته‌شاره‌كاندا، هه‌روه‌ها
هه‌روه‌ها ناو براو پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌ ئیداره‌ی سلێمانی وه‌رده‌گرێت. چوونیشی بۆ كوردستانی
ئێران به‌ناوی ئیرشاده‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی تره‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ سیخوڕیه‌كانی به‌ دوژمنانی كورده‌وه‌
4 _ له‌به‌ر ڕۆشنای ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئاماژه‌مان پێدا و چه‌ندین ڕاستی تر ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌ر
كه‌سێك خۆی به‌شوێنكه‌وتوو دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ ده‌زانێت فریو نه‌خوات به‌م
كه‌سانه‌ به‌ناوی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیه‌وه‌ و ئه‌م كه‌سانه‌ بێبه‌رین له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ و له‌ په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌هلی ته‌سه‌وف. هه‌روه‌ها داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ین كه‌ هیچ كۆمه‌ك و هاوكاریه‌ك به‌م كه‌سانه‌ نه‌به‌خشن له‌سه‌ر حسابی ته‌ریقه‌تی
نه‌قشبه‌ندی. هه‌رهه‌وڵ و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ ته‌سه‌وف و عیرفان نیه‌و بۆ گیرفانه‌.

kurdistannet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net