❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-13 12:02:15

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

هاورێیان سڵاو

ئه‌گه‌ر به‌ئه‌رک نه‌بێت ده‌توانن چه‌ند باسێکم بۆ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ شاری هه‌ولێر له‌ڕووی هه‌موو شتێکه‌وه‌


سوپاس بۆ هاوکاریتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-13 12:24:03

_DIDAR_
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-07
دواترین سه‌ردان: 2013-10-16
په‌یامه‌كان: 724

Re: پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

سڵاوت لێ بێت کاکه‌ راسیان برای ئه‌زیزم
هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ی ژێره‌وه‌ت به‌ دڵ بێت هه‌ر ئه‌وه‌م دست که‌وت


مه‌زنده‌کان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن هه‌ولێر له‌ سنووری (6000) ساڵ به‌ر له‌ زایینه‌وه‌ نشینگه‌یه‌کی ئاوه‌دان بووبێ تا ئه‌مرۆش هه‌ر به‌رده‌وامه‌.
- له‌ ساڵه‌کانی (2371-2316 پ.ز) وبه‌ مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهات و فره‌ سامانێتی ده‌ڤه‌ره‌که‌، په‌لاماری هێرشه‌کانی سه‌رگۆنی ئه‌که‌دی گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌‌ولێر و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.
- له‌ساڵانی (2150-2050پ.ز) بووه‌ به‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ ده‌وڵه‌تی گووتییه‌کان که‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ دێرینه‌کانی زاگرۆسن.
- له‌ ساڵانی (2050-1950 پ.ز) که‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده‌ی سێهه‌می ئیمپراتۆریه‌تی ئووری سۆمه‌رییه‌وه‌.
- له‌ساڵی (1600-پ.ز) و دواتر که‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی کاشییه‌کانه‌وه‌، که‌ مه‌زه‌نده‌ وایه‌ له‌ هۆزه‌ دێرینه‌کانی کورد بووبن.
- هاوکات ده‌وڵه‌تی ئاشووریش له‌ باکوور دامه‌زرا و چه‌ند هۆزێکی تری وه‌کومیتانی و خۆرییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان له‌و ناوه‌دا په‌یدا کرد له‌ ناوچه‌کانی ئاشوور و هه‌ولێر و که‌رکووک له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی میتانییه‌کاندا بوون.
- له‌ رۆژگاری فه‌رمانڕه‌وایی ئاشوورییه‌کانه‌وه‌ له‌ (2500-612 پ.ز) هه‌ولێر له‌ ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی دابوو، ئه‌وکاته‌ پایته‌ختی ئایینی ئاشوورییه‌کان و ته‌ختی خوداوه‌ندی عه‌شتار (عه‌شتار ئه‌ربیلا) په‌رستگای ئاشوورییه‌کان بووه‌، ناوی هه‌ولێر له‌ نووسراوه‌ مێخيه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی (ئی-کشان-کلاما) هاتووه‌ که‌ ده‌کاته (ماڵی خانمه‌که‌ی هه‌رێم) که‌ سه‌رچاوه‌ و هێمای سه‌رکه‌وتن بووه‌ و (عه‌شتاری نه‌ینه‌وا)ش خوداوه‌ندی ئه‌ڤین و رابواردن بووه‌.
- ساڵانی (705-681 پ.ز) , له‌ دوای سه‌رگونی ئه‌که‌دی سه‌نحاریبی کوڕی بووه‌ به‌ فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌و پادشایه‌ له‌ دووری (20) کیلۆمه‌تره‌وه‌ له‌ رووباری به‌ستۆڕه‌وه‌ ئاوى بۆ شارو قه‌ڵای هه‌ولێر راکێشاوه‌، که‌ به‌ جۆگه‌ی سه‌نحاریب ناسراوه‌ و بۆ ئه‌و سه‌رده‌م کارێکی ده‌گمه‌ن و مه‌زن بووه‌.
- ساڵی (612پ. ز) ئیمپراتۆریه‌تی میدیا دامه‌زرا و هه‌ولێریش که‌وته‌ نێو ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ به‌شێک له‌ بنکه‌ و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌.
- دوای ئه‌مه‌ هه‌ولێر بووه به‌ به‌شێک له‌ ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نشی (هه‌خا‌مه‌نی).
-  له‌ ساڵی (331پ ز) و به‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی و له‌ شه‌ڕی (ئه‌ربیلا) ئیمپراتۆريه‌تی یۆنانی به‌سه‌ر هه‌خامه‌نییه‌کان زاڵبوون و هه‌ولێر بووه‌ به‌شێک له‌ مولکه‌کانی ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته‌‌.
- له‌ پاش مردنی ئه‌سکه‌نده‌ر له‌ ساڵی (323-پ.ز) له‌ شاری بابل، هه‌ولێر (تێکڕای عێراق و سووریا)ش که‌وتنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی (سلۆقس) که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ فه‌رمانده‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ر، ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌ هه‌ولێری زۆر ئاوه‌دانکردۆته‌وه‌ و خزمه‌تی کردووه‌.
- له‌ ساڵانی (148.پ.ز-226ز) فارسه‌کان توانیان به‌سه‌ر سلوقییه‌کاندا زاڵ بن که‌ به‌ر له‌وکاته‌ حوکمڕانی هه‌ولێر بوون، ئه‌م فارسانه‌ ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵییان دامه‌زراند که‌ له‌ چه‌ند میرنشینێك پێکهاتبوو وه‌ک میرنشیینه‌کانی (ره‌ها, ته‌دمور, شنگار, حه‌زه‌ر, دواتریش حه‌دیاب)، هه‌ولێر گرنگترینی شاره‌کانی میرنشینی حه‌دیاب بووه‌. ئه‌م میرنشینه ‌(له‌ نێوان هه‌ردوو زێی گه‌وره‌ و گچكه‌ دامه‌زراوه‌) میره‌که‌ی (ئیزات) بووه‌، له‌ میره‌ به‌ ناو و مه‌زنه‌کانی فارسان بووه‌، مافی له‌سه‌رکردنی تاجی به‌رز و خه‌وتنی نێو چوار پایه‌ی زێڕینی هه‌بووه‌، ئه‌م پله‌ و پایه‌ی به‌ خه‌ڵات پێدرابوو له‌لایه‌ن پادشا (ئورته‌بانی سێيه‌م), که‌ هاوکاریی بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ته‌ختی پادشایی.
- ساڵی (83پ.ز) و بۆ ماوه‌ی (10) ساڵێک له‌ رۆژگاری (نیگران شا)ی ئه‌رمه‌نی هه‌ولێر که‌وته‌ ژێر رکێفی سوپای ئه‌رمه‌نه‌وه‌.
- له‌ دوای چه‌ن په‌لامار و هێرشێکی رۆمانه‌کان و به‌ناوبانگترینیان هێرشی پادشا (که‌راکولا) بوو ساڵی (2167ز) هه‌ولێر داگیرکراو، فارسه‌کانی وه‌ده‌رناو له‌ ناوى بردوون، ئه‌و پادشایه‌ سته‌مکاره‌ ئه‌وه‌نده‌ دڵڕه‌ق بوو گۆڕی میر وپادشاکانی فارسه‌کانیشی هه‌ڵته‌کاندوون، ساڵی (226ز) له‌ رۆژگاری (شا ئه‌رده‌ شێر)ی ساسانی، له‌ مه‌دائینه‌وه‌ په‌لاماری هه‌لێر دراو، هه‌ولێر که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ساسانییه‌کان و په‌رستگای ئایینی زه‌رده‌شتیی لێ درووستکرا، هه‌ندێ له‌ پادشاکانی ساسانی جه‌ور و سته‌میان ده‌رهه‌ق به‌ گاور و فه‌له‌کان کردوون، له‌ دوایین ساڵه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌، هه‌ولێر و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پێکدادانی توند و خوێناوی بوون، تا هه‌ڵکه‌وتنی بانگی پیرۆزی ئیسلام.
- ساڵی (612 ز) له‌ترسی په‌لاماری سوپای ئیسلام، ساسانییه‌کان مه‌دائین و هه‌ولێر و زۆربه‌ی ناوچه‌که‌یان جێهێشتن.
- ساڵی (16ی کۆچی) و له‌ رۆژگاری (خه‌لیفه) جێنشین (عومه‌ری کوڕی خه‌تاب) به‌ فه‌رمانده‌ی (عوقبه‌ی کوڕی فه‌رقه‌د) له‌شکری ئیسلام گه‌یشته‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ر که‌وتنه‌ ژێر ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلام.
- ساڵی (132ی کۆچی) و له‌ نزیک هه‌ولێر و له‌شه‌ڕی (زاب)ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌، عه‌باسییه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌مه‌ویه‌کاندا و هه‌ولێر که‌وته‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایی عه‌باسییه‌کانه‌وه‌.
- له‌ رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی بوه‌یهییه‌کان له‌ به‌غدا (333-447ی کۆچی) کورده‌ هه‌زبانییه‌کان توانیان میرنشینێکی به‌ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ولێر دابمه‌زرێنن، هه‌ولێر له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێگه‌ و بایه‌خی شایسته‌ی خۆی وه‌رگرته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و ئاڵووێری بازرگانيی پته‌وی له‌گه‌ڵ میرنشینه‌کانی حه‌مدانیه‌کان و عو‌قڵییه‌کاندا له‌ موسڵ و شام هه‌بوون.
- ئه‌م میرنشینه‌ درێژه‌ی کێشا تا هه‌ڵکه‌وتنی (عیماده‌دینی زه‌نگی) له‌ موسڵ له‌ ساڵی (521ی کۆچی) که‌ توانی کۆتایی به‌م میرنشینه‌ بهێنێت و ته‌واوی ناوچه‌که‌ی خسته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌.
- ساڵی (539ی کۆچی/1144ی زایینی) زێنه‌دینی عه‌لی کوچک کوڕی به‌کته‌کین که‌ فه‌رمانداری قه‌ڵای موسڵ بوو له‌ سایه‌ی عیماده‌دینی زه‌نگی، توانی میرنشینێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ریدا دابمه‌زرێنێت و به‌ میرنشینی به‌ کتیکی ناسرا.
- ساڵی (563ی کۆچی/1168ی زایینی) زێنه‌دین عه‌لی کوچک کۆچی دوایی کردو کوڕه‌ بچووکه‌كه‌ی (زێنه‌دین یوسف) ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، پاشتر له‌ ساڵی (568ی کۆچی/1190ی زایینی) مزه‌فه‌ره‌دینی گورگه‌ بۆری كوكبرى برای بوو به‌ فه‌رمانڕه‌وای میرنشینی هه‌ولێر، له‌ سایه‌ی حوکمڕانی میر مزه‌فه‌ری ئه‌تابه‌گ میرنشینی هه‌ولێر بوو به‌ به‌هێزترین و ناودارترینی میرنشینه‌کانى ئیسلامی و ئه‌و په‌ڕی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی زانستی و ئاوه‌دانی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، ماوه‌ی حوکمڕانیه‌تی له‌ نێوان (586ک-630ک/1190ز -1233ز) درێژه‌ی کێشا، مزه‌فه‌ره‌دین به‌یعه‌تی دا به‌ پێشه‌وای کوردیی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و پتر لێی نزیک بۆوه‌ به‌ خواستنی (ره‌بیعه‌ خاتوون)ی خوشکی سه‌لاحه‌دین، له‌ رۆژگاری شا موزه‌فه‌رده‌ین فه‌رماندارێتی میرنشینی هه‌ولێر گه‌یشته‌ ئه‌وپه‌ڕی هێز و ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی ناوچه‌ی شاره‌زوور که‌وتنه‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و میرنشینه‌ که‌ هه‌ر له‌ زێی گه‌وره‌وه‌ تا سلێمانی و داقوق ده‌گرێته‌وه. سوڵتان موزه‌فه‌ر پياوێکی خێرخواز و زانست په‌روه‌ر و دادپه‌روه‌رێکی له‌ خواترس وخزمه‌تکاربووه‌، له‌ رۆژگاری ئه‌ودا یاده‌ ئاهه‌نگه‌کانی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر کراوه‌ و شه‌وانه‌ تا به‌ره‌به‌یان چراخان هه‌ڵکراون و ئاهه‌نگ و خێروشادی به‌رده‌وام بووه‌، هه‌ولێر بووه‌ به‌ رووگه‌ی زانا و دانا و هزره‌وان و پیاوانی زانست و فه‌لسه‌فه‌ و مێژووناسان و ده‌یان فێرگه‌ و قوتابخانه‌ و فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاری و چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و شاره‌دا کراوه‌ته‌وه‌, خزمه‌تێکی زۆری هه‌ولێر کراوه‌ و ئه‌و په‌ڕی ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ,هه‌ولێر له‌و رۆژگاره‌دا له‌ چه‌رخی زێڕینیدا بووه‌. دیاریترین شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م مناره‌ی چۆلی و قوتابخانه‌ی موزه‌فه‌رییه‌ و بازا‌رگاكانی قه‌یساریه‌ی هه‌ولێرن.
- دوای وه‌فاتی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له‌ساڵی (630ی کۆچی/1233ی زایینی) میرنشینی هه‌ولێر چووه‌وه‌ ژێر سایه‌ی خه‌لیفه‌ موسته‌نسیر بیلالی عه‌باسی و له‌ساڵی (1235ی زایینی) له‌شکرێکی به‌ فه‌رمانده‌یی (ئه‌بوفه‌زیل ئیقبالیشه‌ڕابی) نارده‌ سه‌ر هه‌ولێر و داگیری کرد.
- هه‌ولێر له‌ رۆژگاری موزه‌فه‌رده‌ین و له‌ دوای وه‌فاتیشی دوچاری په‌لاماری مه‌غۆله‌کان بووه‌ و خۆڕاگرانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو په‌لاماره‌دا خه‌ڵکی هه‌ولێر وه‌ستاون و داکۆکی جوامێرانه‌یان له‌ شاره‌که‌ کردووه‌ و نه‌به‌زیون، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ولێر به‌ شاری هۆلاکۆ به‌زێن ناسراوه‌.
- دواتر له‌ دوای رووخانی ده‌وڵه‌تی عه‌باسی به‌ده‌ست مه‌غۆله‌کانه‌وه‌، له‌ ساڵی (656ی کۆچی/ 1258ی زایینی) ئیتر هه‌ولێر که‌وته‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وای مه‌غۆله‌کانه‌وه‌.
- له‌ ساڵی (1337ی زایینی) که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیلخانییه‌کانه‌وه‌ دواتریش جه‌لائیریه‌کان.
- پاشان که‌وته‌ ژێر رکێفی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی به‌رخه‌ ره‌ش وئینجا له‌ ساڵی (1410ی زایینی) که‌وته‌ ژێر ده‌وڵه‌تی به‌رخه‌ سپی.
- ساڵی (1508ی زایینی) که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویه‌کان‌، تا شکانی سوپای فارس له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی سوپای سوڵتان سه‌لیمی دووه‌می عوسمانلی.
- ساڵی (1514ی زایینی) له‌ دوای شه‌ڕی چالدێران و سه‌رکه‌وتنی له‌شکری سوڵتان سه‌لیمی دووه‌می عوسمانلی، هه‌ولێر و ئينجا هه‌موو عێراق که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌وه‌.
- ئه‌م هه‌رێمانه‌ تاساڵی (1917ی زایینی) له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلییه‌کان مانه‌وه‌، که‌له‌ سه‌رده‌می ئه‌واندا دان به‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆیی میرنشینه‌کانی کورد نرابوو، له‌وانه‌ میرنشینی سۆران له‌ ناوچه‌ی هه‌ولێر، له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌هێزترین و پێشکه‌وتووترینی میرنشینه‌کانی کورد بوو.
- له‌ دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و له‌پاش په‌یمانی سایکس-پیکۆ و له‌ به‌هاری ساڵی (1916ی زایینی) به‌ فه‌رمانده‌یی لیوا (پاراشۆف) هێزه‌کانی روسیای هاوپه‌یمانی له‌ رێگه‌ی خانه‌قین و ورمێ به‌ مه‌به‌ستی داگیرکردنی به‌غدا ره‌واندزیان داگیر کرد. پاشان به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له‌ روسیا له‌و هه‌رێمه‌ کشانه‌وه‌.
- ساڵی (1918ی زایین) و له‌دوای داگیرکردنی به‌غدا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه هه‌ولێر که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز و کابتن های بوو به‌ حوکمڕانی هه‌ولێر.
- ساڵی (1921ی زایین) له‌ دوای دروستبوونی حکومه‌تی عێراق و لکاندنی کوردستانی باشوور به‌ ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌ولێر کرایه‌ موته‌سه‌رفییه‌ت و (ئه‌حمه‌ده‌ فه‌ندی عوسمان) یه‌که‌م موته‌سه‌ریف (پارێزگار)ی هه‌ولێر بووه‌.
- ساڵی (1858ی زایینی) شاره‌وانی هه‌ولێر دامه‌زراوه‌ و یه‌که‌م سه‌رۆکی شاره‌وانی (حاجی ئه‌حمه‌د ئاغای عه‌بدولوه‌هاب) بووه‌.
- ساڵی (1913ی زایینی) یه‌که‌م شه‌قام له‌ نێو شاری هه‌ولێر قیرتاوکراوه‌.
- ساڵی (1928ی زایینی) یه‌که‌م یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه‌.
-  ساڵی (1932ی زایینی) و بۆ یه‌که‌مجار کاره‌با گه‌یشتۆته‌ شاری هه‌ولێر.
-  ساڵی (1775ی زایینی) گه‌رماوی قه‌ڵاتی هه‌ولێر درووستکراوه‌ و خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌م گه‌رماوه‌دا خۆیان شتووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بیرێک له‌ قه‌ڵات‌ لێدراوه‌ که‌ قووڵییه‌که‌ی (60) مه‌ترو که‌مه‌ره‌که‌ی (5) مه‌تر بووه‌ .

پارێزگای هه‌ولێر

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-13 12:34:30

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

دةستت خؤش زؤر جاكة بةس ئةزانى جى

ئةتوانى بؤشم بكةين بة ئنكليزى توخوا توخوا بيكة توخوا

بؤ كةسيكم ئةويت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-13 12:41:57

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

كاك ديدار كيان  بيم دةلين باباسى سةردةمى ئيستاشى تيا بيت لةرووى شارستانيةت و دانيشتوان و بيناسازي و باسكردنى شةقام و بيناكان و شوينة بةناو بانكةكانى

خؤ بةناشكوورى نةبيت خؤم ناوى هةموويم لةبير جؤتةوة

سوباس بؤ هاوكاريت برا شيرينةكةم

كاتت شاد

توخوا با بة ئنكليزيش بيت

ئةكةر هةر نةشكرا قةينا خؤم ئةيكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-13 12:47:09

_DIDAR_
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-07
دواترین سه‌ردان: 2013-10-16
په‌یامه‌كان: 724

Re: پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

ئه‌زیزم مه‌به‌ستت له‌ ئینگلیزی : بۆتی بکه‌مه‌وه‌ لاتینی ؟ یان هه‌ر ئینگلیزی ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت لاتینیه‌ من خۆم هیچ کات به‌ کارم نه‌هێناوه‌ له‌ چات و شتیش هه‌ر به‌ کوردی ئه‌نوسم له‌ لاتینی سه‌ریع نیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌کارم نه‌هێناوه‌ هیوادارم که‌سێکی تر هه‌بێت ئه‌م کاره‌ت بۆ بکات

به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئینگلیزی بێت ئه‌وه‌ بابه‌ت زۆره‌ بۆتی دێنم ئه‌زیزم

سه‌رفرازبیت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-10-13 13:04:53

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

كاكة ديدار كيان نا براكةم لاتينيم ناوى تةنها ئنكليزى

ئةكةر بتوانى ئةكةريش ناتوانى ئاسايية

سوباس بؤ بةيامةكةشت برا جوانةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-10-13 13:42:16

_DIDAR_
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-07
دواترین سه‌ردان: 2013-10-16
په‌یامه‌كان: 724

Re: پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

http://kurdzhin.org/uploads/7028830f8b.jpg

                          Capital of Kurdistan     
                              Erbil City
                           -----------------
                          History of Erbil
   
Erbil is most ancient city down the history. Man first settled
in Erbil in the form of an agricultural village (6000) years B.C.
It's common known among historians that Erbil dates back to
(2500) B.C. It is full of underground water. Since enemies
were not capable of ruining these water sources, people were
able to always live in the city of Erbil.

Now the name of this city is ( Hawler) or (Erbil). However,
the root of this name dates back to the most ancient origin
which is the records of Third Ur Kings (2112-2004) B.C.
referred to as ( Erbaillo) meaning (four Gods).
In Brief, Erbil before Islam passed through the periods below:

Sumerian Period
Assyrian Period
Persian Period
Perthian Period
Sassanian Period


Besides, Erbil before Islam embraced the principalities below:

Hazbanians Principality
Baktakenjans Principality
Mazinjani Principality
Kuridsh Dilkendi Principality
Soran Dilkendi Principality


Erbil Historians' Names:
In the Islamic History some Erbil famous historians emerged;
their names are listed below:
1- Ibn Khelekan:
He was renowned in Islamic Jurisprudence, History and Language.
His most famous book is (Waffiyat Al- A'yan).
2- Ibn Al-Mustawfi:
He was well versed in Islamic Jurisprudence, language,
Military Sciences, Poetical Works. His most well- Known
book is (Erbil History ) in four volumes.
3- Ibn Al- Younis-Al- Erbili:
He was renowned in Mathematics, Islamic Jurisprudence,
Logic, Medicine.
4- Ibn Fakhr- Al -Erbili:
He was famous in poetry. His most well- known book is
(Risalet Attayf) and ( Kashf Al- Ghumma Fee Me'rifet Al- Umma).
5- Ibn Selah Al- Shahrazouri:
He was renowned in Tafseer & Hedeeth. His most famous book
is ( Muqaddimet Ibn Selah) in Hedeeth.
6- Prince Husam Al- Din:
He was one of the commanders of ( SalahaddinAl- Ayyoubi)
taking part in the wars against the Crusaders.
7- Hasan Ibn Muhammed Al- Erbili:
He was a poet and philosopher.
8- Ibraheem Heyderi
9- Abu Bekr Fendi


Ancient Archaeological sites in Erbil

Erbil has about (636) ancient archaeological sites.
The most important are as below:
1- Erbil Castle: It lies in the middle of Erbil on which
the city has been established for centuries.
The castle cuniform historical texts date back to
the remains or Assyrian. Erbil Castle was surrounded
by walls in the Atabegian Period (1102-1210) B.C.
Its area is (60000m), (45m) high and its diameter is (364m).
2- Choly Minaret ( Al- Mudhafferiya Minaret):
It locates to the west of Erbil which was originally
a mosque. Its name is after (Mudhaffer Al- Deen Kokberi).
It's (37) m high and dates back to (1123-1163 A.D.).


Erbil Governorate

Erbil became a governorate on 1st April 1923 according to Act
No. 5307 issued by the Iraqi Ministry of Interior. So,
it became the Governorate of Erbil and was sparated from (Kirkuk).
Location: the city of Erbil is (80) km to the east of the city of Mosul,
(90) km to the south of Kirkuk (196) km of Sulaimanyia and (156) km
of Duhok. It lies on Latitude Circles from the north and (2nd, 42nd)
parallels from the east.
Area:
The area of Erbil Governorate is approximately (16,484 km).
Agriculture in Erbil:








Erbil lies equally between the two rivers known as (Zab) having
a great agricultural lands in Erbil is as shown Below:

Cultivated Area: 1181650
Rain- irrigation Area: 1547242
Natural Forests Area: 1116500
Superficial Forests Area: 16854
Mountainous Area: 2692366
Tourist Sites of Erbil:

There are several tourist sites in Erbil people resort to over the year:
1- Salahaddin Resort: It's (1090) m above the sea level.
2- Seri Rush: It's (8) km of Salahaddin Resort.
It's a tourist village lying on a mountain top, with (1700) m
above the sea level and very cool in summer.
3- Town of Shaqlawa:
It's to the south of Salahaddin being (996) m above sea level.
It is renowned for its woods.
4- There are several tourist sites on the (Hamilton) Road, (210)
Connecting Kurdistan with Iran, like:
Hareer, Khalifan, Shellal Geli Ali Beg, Jundiyan, Bekhal,
Rawanduz, Choman and Rayat Haji Umaran.
Most of these areas surrounded by Kurdistan high mountains


Importance of Erbil
Erbil is a strategic place having great importance for Iraqi Kurdistan Region for the grounds below:
1- Having many ancient arechaeologies.
2- Being in the middle of Iraqi Kurdistan. It connects the three Governorates (Sulaimanyia, Duhok, Kirkuk)
by means of trade.
3- Having large agricultural area.
4- Having many tourist archaeological sites.
5- Being the capital of Iraqi Kurdistan Region.
6- Embracing Iraqi Kurdistan Region National Assembly Office;
Regional Government Head Offices and location of all ministries.
7- Embracing International NGOs & UN Agencies offering services
to the area and having Einkawa as a base.
8- Having most of Iraqi, Kurdish, Turkish, Assyrian and Islamic
Political Parties, headquarters.
9- Having many trade union and popular organizations, like:
(teachers, engineers, farmers, doctors, jurists, workers, women,
civil servants, students, artists and journalists).
10- Having Salahaddin University with all Colleges, Technical
Institutes, Teachers Central Institute and Fine Arts Institute.
11- Having many Educational Institute, like:
Sport, Primary, Intermediate, Preparatory and Vocational studies.
12- Having many cultural buildings, like Shown Hall, Cinema Hall,
Meeting Halls. Public and Private Libraries along with many daily,
weekly, monthly newspapers and magazines in different languages like:
( Kurdish, Arabic, Turkish, Assyrian as well as English).
13- Having many factories, like:
Poultry, Dairy, Cigarettes, Marble, Animal Feed and Fodder, Carpets and Textile) factories.
14- Having many health offices in the General and Private Hospitals, doctors' clinics,
medicines stores and pharmacies.
15- Having several TV and Radio stations that broadcast
various programmes. These stations belong to the political parties.
16- Having many agricultural, irrigational and research offices.
17- Having many services offices, like Municipality, Traffic, Water, Electric Power, Sewage,
Roads, Housing, Post, Telegraph and Telephone.
18- Having several banks, like: ( Central; Rasheed; Rafidain; Real-estate and Agricultural) Banks.
19- Several markets for various things and services.
20- Several public gardens, Luna Parks and sports and celebrational fields.



     

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-10-13 14:30:42

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ مێژوو

دةستةكانت خؤش كاكة ديدار كيان براى ئازيزم زؤر سوباس بؤ هاوكاريت جاوةكةم

زؤر زؤر مةمنوونى بةريزتم ئازيزةكةم

دةستت خؤش دووبارة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net