.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







چۆن دەردەكەوێت كە ئافرەتێك سكی هەیە زۆر لە ئافرەتان هەر لەسەرەتای دووگیان بوونیان، هەست بەوە دەكەن كە دوو گیانن، بەڵام بۆ هەندێكیان وا نییە.
ئەگەر پێتوایە كە سكت هەیە، لەو خاڵانەی كە لە خوارەوەدا باسیان دەكەین، دەردەكەوێت. دیارە دەبێ لەسەرەتاوە بڵێین ئەو خاڵانە لە ئافرەتێك بۆ ئافرەتێكی دیكە جیاوازە.
-1 ئازاری مەمك و گۆی مەمك: كاتی سك بوون سێ هەفتە پاش جووتبوون ئازارێك لە مەمك و گۆی مەمك هەست پێدەكرێ، رەنگە ئەستووریش بن، هەروەك كاتەكانی بێنوێژی.
-2دیتنی پەلەی بچووك یان گیرانی ماسولكەكانی زگ: رەنگە لەكاتی سك بووندا هەندێك پەلە دەربكەون، ئەوەیان 10 رۆژ پاش دانانی هێلكەكان دەبیندرێن. هەروەها دەكرێ ماسولكەكانی زگیش بگیرێن و هەست بە زگ ئێشان بكات.
-3رەشبوونی گۆی مەمك: لەسەردەمی دووگیانیدا ئەگەری هەیە دەوری گۆی مەمك هەندێك رەشتر و ئەستوورتر بێت. هۆكارەكەی بۆ هاتنی شیر بۆ مەمكە.
-4 هەست بە ماندووبویەتی زۆركردن: لە كاتی سك بووندا هەست بە ماندووبووێكی زۆر دەكات.
-5 رشانەوە و هێلنج هاتن: ئەگەر ئافرەتێك دوو گیان بێت ئەگەری هەیە زۆر خێرا هەر لە هەفتەی یەكەمدا تووشی هیلنج هاتن و رشانەوە بێت.
-6میزكردنی بەردەوام: ئەگەر سەردەمی بێنوێژی لەكاتی خۆی لایدا، ئافرەتەكە پێیوابوو زیاتر لە جاران دەچێتە سەرئاو، ئەوە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەكە منداڵەكە لەناو منداڵداندا گەشە دەكات و زەخت بۆ موسلدان دێنێت.
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه