.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هاوريكةم دةلى ئةكةركةسيك شوةكةى لةكةلى زؤرخراب بيت ئايةدةتواى نوشتةى لى بكات حةرامةيان نا؟
به‌ناوی خوای گه‌وره
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار درودو سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر و یارو یاوه‌رانی ، له‌پاشان
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له سه‌ر ووشه‌ی شووه‌که‌ی که باکارتان هێناوه وا تێده‌گه‌ین که مه‌به‌ستی ئه‌م خوشکه مێرده‌که‌ی بێت ، به‌هه‌ر حاڵ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه ان شآء الله،
خوشکی به‌ڕێز نوشته کردن دوو جۆره جۆرێکیان ڕێگا پێدرواوهو جۆره‌که‌ی تریان حه‌رامه‌و ئه‌نجام ده‌ره‌که‌ی واتا ئه‌وه‌ی که بۆخه‌ڵکی ده‌کات ، وه‌ئه‌وه‌ش که‌بۆی ده‌کرێت و باوه‌ڕی پێده‌کات که ته‌ئسیری هه‌یه پێی کافر ده‌بن،چونکه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێت (مَنْ أَتَى حَائِضاً أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ، فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ) رواه ابن ماجه به‌ڵام جه‌نابتان هه‌یه روقیای شه‌رعی به‌کار بهێنن بۆ مێرده‌که‌ت یان هه‌رکه‌سێکی خراپ یان نه‌خۆش، نوشته‌ی شه‌رعی ئه‌وه‌یه که به ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆز کرابێت یان به ناو‌و سیفه‌ته‌کانی خوای گه‌وره، یان به ذیکروو دۆعاکردن بێت بۆلای خوای گه‌وره، ئه‌مه ڕێگای پێدراوه، به‌ڵام نوشته‌یه‌ک که قورئان یان ناوه‌کانی خوای گه‌وره تێکه‌ڵ ده‌کرێت به کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی قلی و بلی که که‌س تێی ناگات جایز نیه‌و حه‌رامه ، چونکه ئه‌م جۆره ووشه بێ سه‌روبه‌رانه له هی جنۆکه ده‌چن، به‌ڵکو مرۆڤ له‌وانه‌یه توشی سه‌رگه‌ردانی بکات ، چونکه ته‌نها نوسه‌ره‌که‌ی لێی تێ ده‌گات. پاشان ته‌نها بڕۆ بۆ لای که‌سێکی موسڵمانی له خواترس تا نوشته‌ی شه‌رعیی بۆ بکات ، نه‌ک بچیت بۆلای که‌سێکی ساحر که به‌ناوی دینه‌وه بازرگانی ده‌که‌ن و هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و عه‌قیده‌یان پڕه له خورافیات و بیدعه‌و شتی دوور له‌دین، به‌ڵێ خوشکی به‌ڕێزم نه‌که‌ی بچیته لای خه‌ڵکانێک که دینیان ته‌نها پاره‌یه، یان بچیته لای ساحر که به‌ناوی دینه‌وه خه‌ڵکی دهڕوتێننهوهو خه‌ڵکیش کافر ده‌که‌ن، خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت :(من أتى عرافا فصدقه بما يقول لم تقبل له صلاة أربعين يوماً). أخرجه الإمام أحمد في المسند واتا هه‌رکه‌س بچێته لای ئه‌وجۆره که‌سانه‌و باوه‌ڕ به‌قسه‌کانی بکات ، نوێژی 40 شه‌وی قبوڵ نیه.ئه‌مه ئه‌وکه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه که ئه‌ستێره‌ی به‌خت ده‌خوێننه‌وه، فه‌رموده‌که‌ی سه‌ریشه‌وه ده‌فه‌رموێت کافر ده‌بێت.
خوشکی به‌ڕێز له خواره‌وه هه‌ندێک ئایه‌تت بۆ ده‌نوسم که بۆ شیفا باشن بۆ هه‌موو نهخۆشيهک. هه‌وڵ بده ته‌نها تهوهسوول به خوای گه‌وره بکه‌یت بۆ هه‌موو ئازار‌و نه‌خۆشی و کێشه‌یه‌ک،
سوڕه‌تی الأسراء ئایه‌تی82 ﴿وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْءَانِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلا خَسَارًا﴾
سوره‌تی التوبة ئایه‌تی 14 ﴿قاتلوهم يعذبهم الله بأيديكم ويخزهم وينصركم عليهم ويشف صدور قوم مؤمنين﴾
سوره‌تی یونس ئایه‌تی 57 ﴿يا آيها الناس قد جاءتكم موعظة من ربكم وشفاءٌ لما في الصدور وهدًى ورحمة للمؤمنين﴾
سوره‌تی النحل ئایه‌تی 69 ﴿ثم كلي من كل الثمرات فاسلكي سبل ربك ذُللا يخرج من بطونها شرابٌ مختلفٌ ألوانه فيه شفاءٌ للناس إن في ذلك لآية لقوم يتفكرون﴾
سوره‌تی الشعرا‌ء ئایه‌تی 80 ﴿والذي هو يطعمني ويسقين ، وإذا مرضت فهو يشفين﴾
سوره‌تی فصلت ئایه‌تی 44 ﴿ولو جعلناه قرآناً أعجمياً لقالوا لولا فصلت آياته أأعجميٌ وعربي ، قل هو للذين آمنوا هُدى وشفاء والذين لا يؤمنون في آذانهم وقرٌ وهو عليهم عمىٌ ، أولئك ينادون من مكان بعيد﴾
خوشکی به‌ڕێزمان جه‌نابتان ده‌توانن که ئایه‌ته‌کانی شیفا بخوێنن به سه‌ر ئاودا یان که‌سێک که سیقه‌ی ئه‌وه‌تان پێبێت که له‌خواترسه‌و که‌سێکی صالحه و بیدعه چی نیه ئه‌و ئه‌وئایه‌تانه بخوێنێت به‌سه‌ر ئاوداو بیخۆنه‌وه یان بیده به مێرده‌که‌ت بیخواته‌وه به‌ڵکو ئه‌گه‌ر خرپی و توڕه‌بوونی نه‌خۆشیه‌ک بێت تیایدا خوای گه‌وره چاره‌سه‌ری بکات .. اللهم امین.. سوڕه‌تی الفاتحة و الأخلاص و سوڕه‌تی الفلق ق سوره‌تی الناس و سوره‌تی البقرة زۆر باشن بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و له سوره‌ته پیرۆزه‌کانن که پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست له چه‌ندین شووێن ئیشاره‌تی پێکردوون.
له‌کۆتاییدا خوشکی به‌ڕێز جارێکی که ئامۆژگاریت ده‌که‌م که نزیک نه‌بیته‌وه له شتێک یان له‌که‌سانێک که به‌ره‌و کافر بوون بت به‌ن، یان ژیانی خێزانیت لێ تێک به‌ن، چونکه دوورنیه که هاوسه‌ره‌که‌ت ئه‌گه‌ر بیزانێتهوه چویت بۆ ئه‌و شوێنانه یان له جیاتی خۆت خه‌ڵکت ناردووه بۆ ئه‌و شتانه له‌وانه‌یه کێشه‌که‌تان گه‌وره تربێت و خوانه‌خواسته ته‌ڵاق بکه‌وێته بهینتانهوه، بیریشم نه‌چێت که پێت بڵێم ئه‌گه‌ر خۆت بچێته لای فاڵگره‌وه یان ئه‌ستێره خوێنه‌وه یان ساحر یان که‌سێک که بهدرۆخۆی کردووه به شێخ بۆ پاره په‌یداکردن، یان که‌سێکی تر بنێریت ، هه‌مان حهکمتان هه‌یه‌و په‌نا به‌خوا پێی کافر ده‌بن، له‌سه‌ریشه‌وه فهرمودهکانم بۆ نوسیویت.. خوای گه‌وره دڵی مێرده‌که‌ت نه‌رم بکات و سه‌بریش به جه‌نابتان ببه‌خشێت له‌گه‌ڵ هه‌موو موسڵمانێک ... اللهم امين .
سایتی ریگای راستی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xambar_gull (2008-10-10 18:54:51)
له‌سه‌ر هێڵ نییه




خوا خێرت بنوسێ
به‌راستی زۆر به‌سووده
کاردۆ

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh betw mandw nabet am zanyaryana zor baswdn bo kasanek ka bawar ba qawa chy akan
له‌سه‌ر هێڵ نییه




دةستت خوش بى هةر بزى
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێ هاورێیان
هیوادارم سودی لێ ببینن و برواتان به نوشته کردن و شت نه‌بێت
سه‌رکه‌وت و بن
خه‌مبار
له‌سه‌ر هێڵ نییه