❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌ت و مۆدێلی لاوازی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-15 14:07:48

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

ئافره‌ت و مۆدێلی لاوازی

مۆدێلی‌ خۆلاوازكردن لای‌ ئافره‌تان بازاڕی‌ ده‌رمانخانه‌كانی‌ گه‌رمكردووه‌

ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ئافره‌تان به‌مه‌به‌ستی‌ خۆ لاوازكردنییان ڕوو له‌ ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ن‌و له‌وێ‌ له‌و جۆره‌ حه‌پانه‌ ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه‌ كه‌ ئێستا مۆدێلی‌ خۆلاوازكردنه‌ بۆیه‌ ئه‌و حه‌پانه‌ ده‌خۆن، پسپۆڕانی‌ بواری‌ ته‌ندروستیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ حه‌پی‌ لاوازی‌ كاریگه‌ری‌ سلبی‌ هه‌یه‌‌و پێده‌چێت به‌كارهێنه‌رانی‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ دڵ بكات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌نه‌خۆشی‌ كه‌مخوێنی‌‌و بێهێزیش.

هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ قه‌ڵه‌ون‌و حه‌پی‌ لاوازی‌ به‌كاردێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵیان نابێت (سك ناكه‌ن)، هه‌روه‌ك كوێستان ساڵح (27 ساڵ) كه‌ به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵه‌ شوویكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌و بووه‌‌و كێشه‌كه‌ی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی‌ 100 كیلۆ سكی‌ نه‌كردووه‌‌و وتی‌ «سه‌ردانی‌ دكتۆرمكرد پێیوتم تاكو كێشت دانه‌به‌زێنیت سك ناكه‌یت، له‌دوای‌ ئه‌وه‌ بێپرسی‌ دكتۆر حه‌پی‌ لاوازیم به‌كارهێنا بۆخۆی‌ توشی‌ كه‌مخوێنی‌‌و بێهێزی‌ كردم".

له‌وباره‌یه‌وه‌ هاوڵاتی‌ وته‌ی‌ دكتۆره‌ شلێر فایه‌ق غه‌ریبی‌ وه‌رگرت كه‌ پسپۆڕی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ ژنان‌و منداڵبوونه‌، ناوبراو ئه‌وه‌ی‌ پشتڕاستكرده‌وه‌ زۆر ئافره‌تی‌ قه‌ڵه‌و سه‌ردانیان ده‌كه‌ن كه‌ سكیان پڕنابێت بۆئه‌وه‌ی‌ منداڵیان ببێت‌و وتی‌ «ئێمه‌ش هه‌ندێكجار حه‌پی‌ لاوازیان بۆ ده‌نووسین، به‌لاَم ئه‌و حه‌پانه‌ی‌ ئێمه‌ ده‌ینووسین زیانیان نییه‌، زیاتر حه‌پی‌ قه‌ڵه‌وی‌ زیانی‌ هه‌یه‌ كه‌ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆركه‌م به‌كاردێت'.

شلێر محه‌مه‌دی‌ ته‌مه‌ن 37 ساڵیش باس له‌وه‌ده‌كات ساڵی‌ ڕابردوو خۆی‌ كێشاوه‌‌و كێشه‌كه‌ی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 105 كیلۆ كه‌ ئه‌وه‌ش به‌لای‌ خۆیه‌وه‌ زۆربووه‌‌و قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی‌ توشی‌ فه‌قه‌راتی‌ كردووه‌ پاشئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ دكتۆر ده‌كات پێیده‌ڵێت ده‌بێت خۆت لاواز بكه‌یت ئه‌ویش ناتوانێت وه‌رزش بكات بۆیه‌ په‌ناده‌باته‌به‌ر خواردنی‌ حه‌ب‌و وتی‌ «ماوه‌ی‌ ساڵێك حه‌بی‌ لاوازیم به‌كارهێنا دوای‌ ئه‌وساڵه‌ هه‌رچه‌نده‌ لاوازبووم، به‌لاَم دوای‌ ئه‌وه‌ توشی‌ نه‌خۆشی‌ مه‌عیده‌ بووم‌و وه‌ك جاران قه‌ڵه‌وبوومه‌وه‌، كاتێك سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ تایبه‌تم كرده‌وه‌ وتی‌ نابێت چیتر له‌م جۆره‌ حه‌پانه‌ به‌كاربهێنیت".

جگه‌ له‌و ئافره‌تانه‌ كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌ویی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاریكردووه‌ته‌ سه‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ توشی‌ نه‌خۆشییه‌كیان بكات، به‌ڵام به‌شێكی‌ تر له‌ئافره‌تان ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ ته‌نیا له‌به‌ر مۆدێل‌و مۆدێلكاری‌ خۆیان لاواز ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا هێرۆ ڕه‌سوڵ (24 ساڵ) كه‌ ماوه‌ی‌ دوو مانگ حه‌پی‌ لاوازی‌  به‌كارهێناوه‌ ده‌ڵێت «من سه‌ره‌تا كێشم 87 كیلۆ بوو دوای ئه‌وه‌ی‌ حه‌بی لاوازیم به‌كارهێنا كێشم دابه‌زی‌ بۆ 75 كیلۆ، به‌ڕاستی‌ نایشارمه‌ ئێستا مۆدێلی‌ خۆ لاوازكردنه‌ بۆیه‌ منیش خۆم لاوازكرد، ئینجا كه‌ ده‌چومه‌ بازاڕ هه‌مووی‌ جلی‌ زه‌عیف بوو«، ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ زانیویه‌تی‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌پانه‌ كاریگه‌ری‌ خراپیشی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ربه‌كاریشی‌ هێناوه‌ به‌بێئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ دكتۆر بكات یاخود دكتۆر بۆی‌ بنوسێت خۆی‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ سه‌ردانی‌ ده‌رمانخانه‌كانی‌ كردووه‌‌و له‌وێ‌ كڕیویه‌تی‌‌و وتی‌ «ماوه‌ی‌ دوو مانگ به‌كارمده‌هێنا له‌دوای‌ ئه‌وه‌ هه‌ستمكرد وه‌زعی‌ خراپ كردووم ئینجا سه‌ردانی‌ دكتۆرمكرد‌و پێیوتم ئه‌وحه‌پانه‌ی‌ به‌كارتهێناوه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بووه‌ بۆ سه‌ر دڵت، بۆماوه‌ی‌ مانگێك من به‌رده‌وام سه‌ردانی‌ دكتۆرمكرد هه‌تا هاتمه‌وه‌ سه‌رباری‌ ئاسایی خۆم"
                                     
خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كانیش پشتڕاستی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ بۆ كڕینی‌ حه‌پی‌ لاوازی‌ ڕوویان تێده‌كه‌ن ڕوو له‌زیادبوونه‌، توانا موحسین وه‌ك یه‌كێك له‌خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌كانی‌ سلێمانی‌ وێڕای‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ زانیارییه‌كان وتی‌ «هۆكاری‌ به‌كارهێنانی‌ حه‌پی‌ لاوازی‌ له‌لای‌ ئافره‌تان بۆ دوو هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كه‌میان ئێستا له‌هه‌موو جیهاندا مۆدێلی‌ خۆلاوازكردنه‌، دووه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ قه‌ڵه‌وی‌ زۆرێك له‌نه‌خۆشی‌ پێوه‌یه‌ زیاتر ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشن پزیشكه‌كان پێیان ده‌ڵێن ده‌بێت كێشیان دابه‌زێنن فرۆشتنی‌ ئه‌م حه‌پانه‌ش قه‌ده‌غه‌ نییه‌، چونكه‌ بێپسوڵه‌ی‌ دكتۆر ئێمه‌ نایفرۆشین".

عه‌بدولاَ ئه‌حمه‌د كه‌ خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌یه‌كی‌ تری‌ سلێمانییه‌ ده‌ڵێت «ئێستا خه‌ڵك قه‌ناعه‌تی‌ وایه‌ قه‌ڵه‌وی‌ له‌نه‌خۆشی‌ زیاتر هیچی‌ تری‌ پێوه‌نیه‌، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵك ده‌هات داوای‌ حه‌بی‌ قه‌ڵه‌وی‌ ده‌كرد، به‌لاَم ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌‌و زۆرێكیش له‌ئافره‌تان بۆ مۆدێل خۆیان لاوازده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ پیاوان ناگرێته‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پیاوان ئیشی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌كه‌می‌ قه‌ڵه‌و ده‌بن، به‌لاَم ژنان زیاتر له‌ماڵه‌وه‌ن‌و ناتوانن وه‌رزش بكه‌ن".

ئه‌و خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌گشتی‌ له‌هه‌موو جۆره‌ ته‌مه‌نێكی‌ تێدایه‌، به‌ڵام به‌تایبه‌تی‌ ئافره‌تی‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵ زیاتر ڕوویان تێده‌كه‌ن‌و وتی‌ «له‌گه‌ڵ كڕینی‌ حه‌پیشدا كڕیاری‌ ئامێری‌ وه‌رزشیش زیادیكردوه‌«.

سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی‌ حه‌پی‌ خۆلاوازكردن پسپۆڕانی‌ ته‌ندروستی‌ به‌سلبی‌ باسی‌ لێوه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا د.محه‌مه‌د خۆشناو پسپۆڕ له‌بواری‌ نه‌خۆشی‌ هه‌ناوو دڵ، باسله‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ئافره‌تان حه‌پی‌ لاوازی‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ ئه‌وه‌ش زیاتر ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ توانای‌ وه‌رزش‌و خۆپارێزیكردنییان له‌خواردن نییه‌‌و وتی‌ «بێگومان ئه‌و حه‌پانه‌ش كاریگه‌ری‌ سلبی‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر دڵی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌، ڕاسته‌ هه‌ندێك له‌وحه‌پانه‌ لاوازیان ده‌كات، به‌لاَم زۆركات  توشی‌ كه‌می‌ ڤیتامین‌و كه‌مخوێنی‌‌و بێهێزییان ده‌كات".




                  هاوڵاتی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ChNaR (2008-10-15 14:09:28)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-15 15:22:25

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ئافره‌ت و مۆدێلی لاوازی

 

       dast xosh hawre gyaan chnar
bo danani am babata layanada
balam  bo labri bakar henani 7ab  warzsh nakan bashtraw swdi bo tandrwstiya dabe
ba hiwai tandrw stya ki bash bo hamw  ainsanek
dw bara dast xosh 
 
   
 

   

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-16 08:43:46

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: ئافره‌ت و مۆدێلی لاوازی

زۆر سوپاس ده‌رونه‌یی گیان بۆ سه‌رنجه‌که‌ت

ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-16 16:30:29

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383

Re: ئافره‌ت و مۆدێلی لاوازی

ده‌ست خۆش چنار خان سه‌رفراز بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-16 19:04:48

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623

Re: ئافره‌ت و مۆدێلی لاوازی

ده‌ست خۆش چنار گیان ‌ سه‌رکه‌وتوو بییت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-10-16 21:18:39

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: ئافره‌ت و مۆدێلی لاوازی

ده‌ستت خۆش چنار خان..بابه‌تێکی زۆر باو و سه‌رنجڕاکێشه‌....سه‌رکه‌وتوبیت....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net