.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







(رینى ولیه‌مز)ى 29 ساڵ كه قه‌ڵه‌وترین ژنى جیهان بوو، دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك به‌مه‌ستى دابه‌زاندنى كێشى له‌شى كه گه‌یشتبووه 420 كگمو ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانى منداڵه ساوهكهشى باوهشبكات، جه‌ڵده‌ى دڵ لێیده‌دات‌و گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
پێشتر پزیشكه‌كان ره‌زامه‌ندى خۆیان نیشاندابوو بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، به‌ڵام پێوستى ده‌كرد قهرهوێڵهیهكى تایبه‌تى بۆ دروستبكرێت كه تواناى راگرتنى كێشى (رینى) هه‌بێت، دواى ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى به‌سه‌ركه‌وتوویى بۆ ئهنخامدرا، 30 كگم له‌كێشى (رینى )كه‌میكرد.
به‌سه‌رهاتى زیادبوونى كێشى (رینى) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نى (12) ساڵى كاتێك تووشى شێواندنێكى جینى بووه‌و به‌به‌رده‌وامى قه‌ڵه‌و ده‌بوو، هه‌روه‌ها له‌ته‌مه‌نى 15 ساڵیدا شویكردووه، داواى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م منداڵى بووه كێشى گه‌یشتۆته (190) كگم، له‌دواى منداڵبوونى دووه‌میش كێشى بووه به (220) كگم.
له‌ساڵى 2007 كێشى (رینى) زیادیكردو گه‌یشته (420) كگم كه ئه‌مه‌ش شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى كێشىو باڵاى ژنێكه كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا بێت، بۆیه (رینى) زۆر پاڕایه‌وه كه نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكه‌ن، به‌ڵام زۆرێك له پزیشكه‌كان ئه‌م داواییهى (رینی)یان ره‌تكرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌یه له‌سه‌ر ژیانى، له‌وباره‌یه‌وه (رینى ولهیهمز) ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت بتوانم منداڵه‌كانم پهروهردهبكهمو كاتێكیش كه له قوتابخانه ده‌رده‌چن له‌گه‌ڵیاندابم.
سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر داواى خۆى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجامده‌درێت كه (5) سه‌عاتى خایاندووه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، هاوكات كێشى (رینى) به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كهمخواردنى ژهمهكانیهوه، به‌ڵام دواى ئه‌وه جه‌ڵده‌ی دڵ لێیده‌دات‌و گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
كچه‌كه‌ى (رینى) سه‌باره‌ت به ساته‌وه‌خته‌كانى گیانسپاردنى دایكى ده‌ڵێت، هه‌میشه دایكم ده‌یوت لهگڵمدا بمێنه‌ره‌وه له ژوره‌كه‌مدا تاگیان ده‌سپێرم.
کوردسات

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش کاکه یادگار هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet barezm


له‌سه‌ر هێڵ نییه