❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆ بڵیَی جاریَكی تر منداڵه‌كانم‌؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-16 16:19:25

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

تۆ بڵیَی جاریَكی تر منداڵه‌كانم‌؟!

http://kurdzhin.org/uploads/2ef94cdde3.jpg

تۆ بڵیَی جاریَكی تر منداڵه‌كانم ببینمه‌وه‌؟!


شه‌ویَك له‌م شه‌وانه‌ی رابردوودا به‌مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و ژنه‌ی پیَشتر باسی به‌سه‌رهات و كیَشه‌و گریان و هاواره‌كانیان بۆ كردبووم سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزیَ-م كردو دوای رووخسه‌ت خواستن له‌جیَگری به‌رِیَوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ چوومه‌ لای، ئه‌ویش كه‌ به‌دیار منداڵه‌ كه‌مخۆراكه‌ یه‌كساڵانه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وتبوو به‌دڵیَكی پرِ له‌حه‌سره‌ت و به‌چاوی پرِ گریانه‌وه‌ باسی له‌به‌سه‌رهاته‌كه‌ی كردو وتی:(من خه‌ڵكی شاری مه‌لایه‌ر-ی ئیَرانم و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شووم به‌پیاویَكی كوردی ئیَره‌ كردووه‌، كه‌ پیَشتر له‌مه‌لایه‌ر بینیبووم و ناسیبووم و ئیَستا دایكی سیَ منداڵم، به‌ڵام ژیانم له‌وپه‌رِی ناخۆشیدایه‌)، به‌رده‌وام بوو له‌گیَرِانه‌وه‌و وتی: من ژنیَكی بیَكه‌س و به‌دبه‌خت و خیَر له‌خۆنه‌دیووم، له‌وه‌ته‌ی شوومكردووه‌ تووشی ده‌یان گیروگرفت و كیَشه‌ بوومه‌ته‌وه‌، خۆزگه‌ قه‌ت شووم نه‌كردایه‌، چونكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر خراپه‌ له‌گه‌ڵمداو به‌رده‌وام قسه‌ی ناشیرینم پیَده‌ڵیَت و لیَمده‌دات و ده‌رمده‌كات، هیچ كه‌سیَكیش شك نابه‌م هانای بۆ به‌رم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سوكارو خزمه‌كانم له‌ئیَران-ن، پاشان وتی: (ئیَستا به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌م منداڵه‌مه‌وه‌ به‌ده‌ركراوی له‌نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتووم، باوه‌رِ ده‌كه‌ن هیچ پاره‌یه‌كم پیَ نییه‌و وه‌كو ده‌شمبینن ئه‌م جله‌ كۆن و درِاوه‌م له‌به‌ردایه‌، چونكه‌ میَرده‌كه‌م به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك پاره‌م ناداتیَ و پیَویستییه‌كانی ژیانم بۆ دابین ناكات).
دواتر به‌ده‌م گریان و سكاڵاكردنه‌وه‌ وتی: تخوا ئه‌گه‌ر ده‌توانن بمبه‌ن بۆ سه‌نته‌ریَكی ته‌له‌فۆنكردن باقسه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكمدا بكه‌م(زۆر ده‌میَكه‌ تامه‌زرۆی هه‌واڵپرسینیانم و ده‌مه‌ویَت پیَان بڵیَم من لیَره‌ چۆن ژیان ده‌گوزه‌ریَنم).
منیش كه‌ئه‌مه‌م لیَبیست ویستم به‌مۆبایله‌كه‌ی خۆم په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی بۆ وه‌ربگرم، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان بۆ وه‌رنه‌گیرا، وابزانم ژماره‌كه‌ی هه‌ڵه‌ بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی تر باری ده‌روونی ورووژا.
له‌كۆتایشدا پیَیوتم: خوا ده‌كات منداڵه‌كه‌م چاكده‌بیَته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌پیَ-ش بووه‌ ده‌رِۆمه‌وه‌ بۆ ئیَران و چیتر ئه‌م سووكایه‌تییكردن و لیَدان و ژیانه‌ ناخۆشه‌م پیَ قبووڵ ناكریَت، دایه‌وه‌ پرِمه‌ی گریان و وتی: ناچارم منداڵه‌كانیشم به‌جیَبهیَڵم بۆ میَرده‌كه‌م و ناتوانم بیانبه‌م له‌گه‌ڵ خۆمدا، خواش ده‌زانیَت دوای من چییان به‌سه‌ردیَت و نازانم جاریَكی تر ده‌یانبینمه‌وه‌ یان نا؟!
من دوای ته‌واوبوونی قسه‌كانی به‌جیَمهیَشت، به‌ڵام نازانم ئه‌گه‌ر بیَت و ئه‌م كاره‌ بكات، ژیانی ئه‌و سیَ منداڵه‌ روح سووك و په‌پووله‌ ئاسایه‌ به‌كویَ ده‌گات و چییان به‌سه‌ر دیَت، تكایه‌ بیَخه‌م مه‌بن و فریایانبكه‌ون.
تیَبینی:
رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و به‌رده‌وامه‌.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-16 19:10:30

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: تۆ بڵیَی جاریَكی تر منداڵه‌كانم‌؟!

ده‌ستت خۆش بێت کاك یادگار به‌هیوای به‌رده‌وامیت...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-18 19:46:01

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: تۆ بڵیَی جاریَكی تر منداڵه‌كانم‌؟!

رێژین گیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-29 12:38:52

dajki adam
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-02
دواترین سه‌ردان: 2010-01-06
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE7

Re: تۆ بڵیَی جاریَكی تر منداڵه‌كانم‌؟!

dastu pancakant xosh kak jadgar

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net