.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







[color=blue][color=#000080]نازدار، به‌زۆر درا به‌و پیاوكوژه‌ی 18 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو
هه‌موو شه‌ویَك پیَش ئه‌وه‌ی بیَته لام ده‌رزییه‌كی لیَده‌دام نه‌مده‌زانی بۆچی به‌كاردیَت
مه‌هاباد رانیه‌یی
فۆتۆ-كاوه‌ى شیَخ عه‌بدوڵڵا
هه‌رله‌سیمایدا دیاربووكه‌خه‌رمانیَك له‌خه‌م و په‌رتوكیَك نهیَنی له‌ناخی خۆیدا گه‌لاَڵه‌كردبوو. چاوه‌كانی پرِبوون له‌گله‌یی واپیَده‌چوو گله‌یی له‌بوونی خۆی بكات، بۆیه ده‌یوت خۆزگه من هه‌ر له‌دایك نه‌ده‌بووم و چاوم به‌ژیان هه‌ڵنه‌هیَنایه. به‌به‌رده‌وامی ئه‌و دیَرِه‌ی ده‌وته‌وه‌و له‌بوونی خۆی نارِازی بوو. (نازدار) ی ته‌مه‌ن (25) ساڵ ژنیَكی گه‌نم ره‌نگی لاواز‌و بیَهیَزبوو. (نازدار) به‌مجۆره باس له‌كیَشه‌و گرفته‌كانی ده‌كات و بۆمان ده‌گیَرِیَته‌وه: هیَشتا ته‌مه‌نم (16)ساڵی ته‌واونه‌كردبوو كه‌باوكم منیدا به‌كورِی ئامۆزاكه‌ی خۆی. به‌بیَ ئه‌وه‌ی پرسم پیَ بكات و رای من وه‌ربگریَت. ئه‌مه بیَجگه‌له‌وه‌ی كه ئه‌و كورِه زۆرله‌من به‌ته‌مه‌ن تربوو. به‌لاَم من نه‌م توانی بڵیَم شوی پیَناكه‌م چونكه باوكم مه‌لا بوو پیاویَكی زۆر هیَدی و له‌سه‌رخۆ بوو ئیَمه‌ی وا په‌روه‌رده كرد بوو هه‌رگیز نه‌مان ده‌توانی له‌رِوویدا بوه‌ستین و قسه‌بكه‌ین چونكه هه‌رگیز له‌گه‌ڵمان دانه‌نیشتووه تاوه‌كو شه‌رمم لیَی بشكیَت یان هه‌ر برِیاریَك له‌لای باوكمه‌وه بوایه بۆمان نه‌بوو ره‌تی بكه‌ینه‌وه به‌هه‌رحاڵ باوكم منی له پیَناوی خزمایه‌تیدا دا به‌و كورِه كه ناوی (جه‌مال) بوو (18) ساڵ له‌من گه‌وره‌تربوو. دوای ئه‌وه‌ی ماره‌برِین ته‌واو بوو له‌ماوه‌ی (10) ده رۆژدا به‌بووكی گوازرامه‌وه، به‌لاَم هه‌ر ئه‌و رۆژه زاو اماڵه‌وه‌ی به‌جیَهیَشتبوو به‌سه‌ردان رۆیشتبوو بۆ (كه‌لار) ئه‌و شه‌وه به‌ته‌نیا بووم منیش زۆر ده‌ترسام، بۆ به‌یانی پرسیارم له‌خوشكه گه‌وره‌كه‌ی كرد‌و وتم ئه‌وه كوا (جه‌مال) له‌كویَیه؟ خوشكه‌كه‌شی وتی: رۆیشتووه بۆ (كه‌لار) هه‌ندیَ كاری هه‌بوو له‌ویَ.! منیش زۆر به‌لامه‌وه سه‌یربوو چونكه سیَ شه‌و بوو من به‌بوكی هاتبووم بۆ ئه‌و ماڵه كه‌چی هیَشتا (جه‌مال) هه‌رنه‌هاتبۆوه. منیش هه‌رله‌چاوه‌رِوانی دابووم تاوه‌كو بۆ شه‌وی چواره‌م (جه‌مال) گه‌رِایه‌وه بۆماڵه‌وه. به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بوو كه ئه‌و له‌ماڵه‌وه‌نه‌بوو. زۆر به‌خراپی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كردم و به‌درِندانه‌ترین شیَوه لیَی ده‌دام و ئازاری ده‌دام و كه‌سیش نه‌بوو پیَی بڵیَ بۆ وا له‌و ژنه ده‌كه‌یت. هه‌موو شه‌ویَكیش پیَش ئه‌وه‌ی بۆ كاری سیَكسی بیَته لام ده‌رزییه‌كی لیَ ده‌دام نه‌شم ده‌زانی ئه‌و ده‌رزییه چییه چونكه نه‌یده‌هیَشت شووشه‌ی ده‌رزییه‌كه ببینم، شه‌ویَكیان شووشه‌ی ده‌رزییه‌كه‌م لیَ دزی‌و بردم بۆلای ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ی نزیك ماڵی خۆمان، پرسیارم لیَ كرد وتم ئه‌م ده‌رزییه هی چییه‌و بۆچی باشه؟ خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه وتی: ئه‌مه ده‌رمانی نه‌زۆكیه ئه‌گه‌ر یه‌كیَك بیه‌ویَت منداڵی نه‌بیَت ئه‌م ده‌رزییه به‌كارده‌هیَنیَت. به‌لاَم ئه‌مه بۆ ته‌ندروستی ژنه‌كه زۆر خراپه‌و بۆیه باشتر وایه جۆریَكی تر به‌كاربهیَنی، منیش سوپاسم كرد‌و له‌ده‌رمانخانه‌كه هاتمه ده‌ره‌وه‌و شوشه‌ی ده‌رزیه‌كه‌شم هیَنایه‌وه‌و هه‌ڵم گرت‌و نه‌مهیَشت كه‌س پیَی بزانیَت. تاوه‌كو شه‌ویَكیان هه‌روه‌كو شه‌وه‌كانی تر ده‌رزییه‌كه‌ی بۆ‌ئ اماده‌كردم و ویستی لیَمبدات، به‌لاَم نه‌مهیَشت ئه‌ویش زۆر تورِه‌بوو كه‌وته‌لیَدانم و زۆربه‌توندی ئازاری دام له‌ناو ئه‌و هه‌موو شه‌رِو لیَدان و پیَكدادانه‌دا ده‌رزییه‌كه‌م به‌رده‌ست كه‌وتو ده‌رمانه‌كه‌ی ناو ده‌رزیه‌كه‌م به‌تاڵكردو رشتم (جه‌مال)یش به‌وه زیاتر تورِه بوو دووباره په‌لاماری داموو كه‌وته لیَدانم تا له‌هۆش خۆم چووم كاتیَك به‌ئاگاهاتمه‌وه (جه‌مال) هه‌ر نه‌خه‌وتبوو منیش هه‌ڵسامه سه‌رپیَ، به‌لاَم ئازارم زۆربوو كه‌منی بینی به‌ئاگاهاتوومه‌ته‌وه بانگی كردم و وتی: وه‌ره دانیشه منیش چووم دانیشتم هه‌ستم كرد (جه‌مال) حه‌زده‌كات سیَكسم له‌گه‌ڵ بكات و له‌گه‌ڵم بخه‌ویَت وتی (نازدار) ئه‌و ده‌رزییه بۆ ئه‌وه‌یه كه‌منداڵمان نه‌بیَت. منیش وتم من حه‌ز ده‌كه‌م منداڵم هه‌بیَت. وتی چۆن ده‌بیَت من حه‌زم لیَی نی‌یه چونكه تۆ منداڵیت و هیَشتا وه‌ختی ئه‌وه نه‌هاتووه، ئه‌مشه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌رزییه مابوو ئه‌ویش ئه‌وه‌تا تۆ به‌فیرِۆتداو نه‌تهیَشت بۆت به‌كاربهیَنم و ده‌رزی تریشم نه‌ماوه. هه‌ر ئه‌وشه‌وه (جه‌مال) هاته لام ودوای ئه‌وه چوارمانگی به‌سه‌ردا تیَپه‌رِی و منیش چووم سه‌ردانی پزیشكم كرد‌و له‌ئه‌نجامدا پیَی وتم تۆ (حامیله)ی و سكت پرِه‌و ته‌ندروستیشت زۆرباشه‌و هیچ گرفتیَكت نی‌یه. منیش كه گه‌رِامه‌وه بۆ ماڵه‌وه به (جه‌مال)م وت كه‌پزیشك پیَی وتم تۆ(حامیله)ی. جه‌مالیش تورِه بوو وتی ده‌بیَ ئه‌وه‌ی له ناوسكتدایه له‌ناوی به‌رم و نه‌میَنیَت و هه‌رئیَستا ده‌تبه‌م بۆ لای ژنیَك شاره‌زایی باشی هه‌یه‌و خۆی ئیشیشی هه‌ر ئه‌وه‌یه‌و به‌نهیَنی ده‌یكات و كه‌س پیَی نازانیَت. منیش تورِه‌بووم و وتم من ئه‌م منداڵه‌م ده‌ویَت و نامه‌ویَت له‌ده‌ستی بده‌م، به‌لاَم (جه‌مال) دوای ئازاردانیَكی زۆر هه‌رِه‌شه‌ی كوشتنی لیَكردم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا نه‌چم بۆ لای ئه و ژنه په‌رستیاره ئه‌وا ده‌مكوژیَت و ناشهیَڵیَت كه‌س پیَی بزانیَت. منیش به‌ناچاری رۆیشتم له‌گه‌ڵیدا. ئه‌و رۆژه رۆیشتین بۆ لای په‌رستیاره‌كه‌و دوای ئه‌وه‌ی كه(جه‌مال) په‌رستیاره‌كه‌ی رازی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سكه‌كه‌م له‌ناوبه‌ریَت و ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا داوای (15) گه‌لاَی ده‌كردو (جه‌مال)یش رازی بوو. منیش هه‌ر كه‌چوومه ژووره‌وه‌ئه‌و هه‌له‌م قۆزته‌وه‌و به‌دزییه‌وه به‌په‌رستیاره‌كه‌م وت ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه‌م له‌باربه‌ریت ئه‌وا ده‌چم بۆ بنكه‌ی پۆلیس و داوات له‌سه‌رده‌نووسم و شكاتت لیَده‌كه‌م. ژنه په‌رستیاره‌كه‌ش زۆر ترسا‌و پیَی وتم ئه‌گه‌ر خۆت ناته‌ویَ من له‌بارت نابه‌م ئیَوه خۆتان هاتوون من نه‌هاتووم به‌شویَنتاندا منیش وتم من ده‌بیَ كاریَكی واب كه‌یت كه‌میَرده‌كه‌م هه‌ستی پیَ نه‌كات و به‌میَرده‌كه‌م بڵیَی ناتوانم منداڵه‌كه‌ی لیَ جیابكه‌مه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری ژنه‌كه‌ت بكه‌م ئه‌واژ نه‌كه‌شت گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و هیچ ریَگا چاره‌ی تریش نی‌یه ته‌نیا ده‌بیَت وازی لیَبهیَنیت و ئه‌و منداڵه له‌دایك ببیَت. ئه‌وه بوو ژنه په‌رستیاره‌كه له‌ترسا نه‌یویَرا هیچ بكات و به‌میَرده‌كه‌می وت نابیَت ئه‌و ژنه ده‌ستكاری بكریَت چونكه ته‌ندروستی باش نی‌یه ئه‌وه بوو له‌و كیَشه‌یه خۆم رزگار كرد‌و منداڵه‌كه‌م بوو ئه‌ویش كچ بوو. دوای ئه‌وه هه‌ستم ده‌كرد (جه‌مال) زۆر سه‌رقاڵه‌و ئیشه‌كه‌شی نادیاره‌و به‌هه‌فته ده‌رِۆیشت بۆ (كه‌لار)و (كفری) و (موسڵ) و نه‌شم ده‌زانی بۆچی ده‌چیَت و چی ده‌كات. تاوه‌كو رۆژیَكیان له‌كاتیَدا كه ویستم جله‌كانی (جه‌مال) بشۆم ده‌ستم كرد به‌گیرفانه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ر كاغه‌زو شتیَك هه‌یه ده‌ریان بیَنم و تاوه‌كو له‌كاتی شۆرینی جله‌كانیدا شته‌كانی ته‌رِ نه‌بیَت. كه‌شته‌كانم ده‌رهیَنا له‌گیرفانی ویَنه‌یه‌كی تیَدا بوو كه‌سیرم كرد جه‌مال له‌گه‌ڵ ژنیَك ده‌ستیان كرد بووه ملی یه‌كتری ئه‌و ژنه دراوسیَی خۆمان بو وناوی (نه‌سرین) بوو بیَوه‌ژن بوو میَرده‌كه‌ی نه‌مابوو دوو منداڵیشی هه‌بوو. منیش بۆم ده‌ركه‌وت كه(جه‌مال) په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه هه‌ر چه‌نده ئه‌و ژنه زۆرجوان بوو جوانییه‌كه‌ی بیَ ویَنه بوو هاتووچۆشمان زۆر بوو به‌یه‌كه‌وه، به‌لاَم هه‌رگیز پیَشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد ئه‌و ژنه بیَ ره‌وشت بیَت یان (جه‌مال) هه‌رگیز وا خۆی ده‌رنه‌خستووه كه‌گومانی لیَبكریَت، رۆژیَكیان ماڵی خوشكه‌كه‌ی جه‌مال به‌سه‌ردان هاتن بۆ ماڵی ئیَمه‌و شه‌ویش هه‌رله‌ماڵی ئیَمه مانه‌وه‌و دوای نان خواردن خوشكه گه‌وره‌كه‌ی (جه‌مال) هه‌واڵی ئه‌و ژنه‌ی دراوسیَمانی پرسی وتی باشه جه‌مال ده‌بیَ (نه‌سرین) له‌ماڵه‌وه بیَت حه‌زده‌كه‌م بچم بۆ لای به‌خوا زۆر بیری ده‌كه‌م چونكه ده‌میَكه نه‌مبینیووه. هه‌ر له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی وایووت جه‌مال له‌خۆشیانا به‌پرِِِِِتاو به‌رز بۆوه‌و به‌خوشكه‌كه‌ی وت (نه‌سرین) له‌ماڵه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌ویَت بیبینیت وه‌ره بابرِۆین بۆ لای. منیش وتم ئه‌ی من به‌ته‌نیا چیبكه‌م له‌ماڵه‌وه منیش دیَم له‌گه‌ڵتان كه‌چی (جه‌مال) نه‌یهیَشت من له‌گه‌ڵیاندا بچم. ئه‌و شه‌وه جه‌مال و خوشكه‌كه‌ی تاوه‌كو سه‌عات (2) شه‌و هه‌ر له‌ماڵی نه‌سرین بوون كاتیَك هاتنه‌وه من خه‌وتبووم له‌ده‌نگی زه‌نگی ده‌رگای حه‌وشه خه‌به‌رم بۆوه كه‌سه‌یری سه‌عاتم كرد كات (2)و نیوی شه‌وه منیش چووم ده‌رگام لیَ كردنه‌وه‌و به جه‌مالم وت هیَشتا زووه بۆ هاتنه‌وه من له‌جیاتی تۆ بوومایه ئیَستاش نه‌ده‌هاتمه‌وه‌و هه‌رله‌ویَ ده‌خه‌وتم جه‌مالیش توورِه بوو زانی كه‌من مه‌به‌ستم هه‌یه له‌وقسه‌یه‌ی كه‌پیَی ده‌ڵیَم بۆیه به‌به‌رچاوی خوشكه‌كه‌یه‌وه منیدایه به‌رشه‌ق و زلله و به‌قژ راكیَشان منی برده ژووره‌وه‌و به‌سۆنده‌و دار كه‌وته گیانم و هه‌تاوه‌كو هیلاك بو ولیَی دام و ئه‌و خوشكه‌شی له‌جیاتی ده‌ستی جه‌مالی برای بگریَت و بڵیَ بۆ وای لیَ ده‌كه‌یت كه‌چی وتی ده‌ی جه‌مال بیكوژه بافیَر نه‌بیَت جاریَكی تر توانجت لیَبدات. ئه‌و شه‌وه رۆیشت و بۆ به‌یانی خوشكه‌كه‌ی پیَی وتم وه‌ره بابچین بۆ بازار ِمنیش وتم من نایه‌م بۆ بازارِ كه‌چی جه‌مال وتی برِۆ له‌گه‌ڵیان بۆ بازارِ ئه‌گه‌ر نه‌چی هه‌ر خۆم ده‌زانم چیت پیَ ده‌كه‌م منیش له‌ترسی جه‌مال له‌گه‌ڵیاندا رۆیشتم بۆ بازارِ. تومه‌ز خوشكه‌كه‌ی جه‌مال به‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نیَوان جه‌مال و نه‌سرینی ده‌زانی بۆیه له‌گه‌ڵ جه‌مال ریَكه‌وتبوون كه‌خوشكه‌كه‌ی من ببات بۆ بازارِ تاوه‌كو نه‌سرین بیَت بۆ ماڵی ئیَمه‌و له‌گه‌ڵ جه‌مال له‌ویَ یه‌كتری ببینن. منیش هه‌ستم به‌وه‌كرد كه‌شتیَك هه‌یه ئه‌گه‌ر نا بۆ شه‌وی رابردوو ئه‌و هه‌موو لیَدان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی منیان دا‌و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی ویستیان من ببه‌ن بۆ بازارِ منیش پیَش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه بازارِ له‌نیوه‌ی ریَگادا بووین به‌خوشكه‌كه‌ی جه‌مالم وت هه‌ندیَ پاره‌م له‌سه‌ر تانكی ئاوه‌كه جیَماوه و تۆ لیَره چاوه‌رِوانم بكه هه‌ر ئیَستا به‌په‌له ده‌چم ده‌یهیَنم و ده‌گه‌رِیَمه‌وه بۆ لات ئه‌ویش وتی باشه منیش به‌رِاكردن رۆیشتم و هه‌ر كه‌گه‌یشتمه به‌رده‌رگای خۆمان به‌هیَواشی ده‌ستم برد بۆ ده‌رگای حه‌وشه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌مه‌وه، به‌لاَم ده‌رگاكه له‌ودیوی حه‌وشه‌كه‌وه داخرا بوو منیش له‌سه‌ر دیواری حه‌وشه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتم و چوومه ئه‌ودیوی حه‌وشه‌كه‌وه‌و به‌هیَواشی به‌ره‌و لای ژووری میوانه‌كه رۆیشتم و له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یرم كرد (نه‌سرین)و جه‌مال به‌یه‌كه‌وه بوون هه‌ر كه‌به‌مجۆره بینیمن راسته‌وخۆ چوومه ژووره‌وه‌و به‌جه‌مالم وت تۆ سه‌رت له‌لاشه‌ت جیاببیَته‌وه ناهیَڵیت نویَژیَكت بچیَت كه‌چی ئیَستا ئه‌وه‌تا تۆ له‌گه‌ڵ ژنیَكی بیَ ئابرِوو به‌رِووتی له‌ژووره‌وه‌ن و به‌بیَ ئه‌وه‌ی حه‌لاَڵی یه‌كتریبن. به‌نه‌سرینیشم وت ئه‌گه‌ر تۆ ژن بوویتایه ئاوا خۆت نه‌ده‌خسته به‌رده‌ستی پیاوی خویَرِی خه‌ڵك. كه‌چی ئه‌و ژنه زۆربیَ چاو رووبوو به‌بیَ ئه‌وه‌ی خۆی تیَك بدات پیَی وتم چونكه تۆ پیَت ناخۆشه له‌به‌یانی زوو ت نی‌یه له‌رِقی تۆ شوو به‌جه‌مال ده‌كه‌م منیش وتم زۆرباشه كه‌واته پیَویست ناكات من لیَره‌بم هه‌ر له‌ئیَستاوه جه‌مال پیَشكه‌شی تۆ بیَت و من ده‌رِۆمه‌وه بۆ ماڵی باوكم. هه‌ركه‌وام وت جه‌مال په‌لاماری دامام كه‌وته لیَدانم منیش به‌جه‌مالم وت ئه‌گه‌ر ژنیَكی بیَ ره‌وشت بوومایه ئیَستا پیَلاَوه‌كانت ماچ ده‌كردم و شانازیشت پیَوه ده‌كردم، به‌لاَم من وه‌كو تۆ نیم بۆیه له‌به‌رچاوی ئه‌و ژنه به‌رِه‌لایه‌كه‌وتویته ئازاردانم و یاری به‌چاره‌نووسی من ده‌كه‌یت هه‌موو شتیَكم لیَ قبوڵ كردی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌تۆ هاوسه‌رمی فه‌رزت به‌سه‌رمه‌وه هه‌یه، به‌لاَم لیَره به‌دواوه هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌م ناویشم بیَنی. هه‌ركه‌وام به‌جه‌مال وت هیَمن بۆوه‌و به‌نه‌سرینی وت برِۆره‌وه بۆماڵه‌كه‌ی خۆت و باسی هیچ شتیَك نه‌كه‌ی! نه‌سرین رۆیشته‌وه‌و هه‌ر هه‌مان رۆژ خوشكه‌كه‌ی جه‌مالیش رۆیشته‌وه بۆ ماڵی خۆی من و جه‌مال به‌ته‌نیا ماینه‌وه منیش به جه‌مالم وت ده‌رِۆم بۆ ماڵی باوكم و ئیتر من و تۆ لیَره به‌دواوه ناتوانین به‌یه‌كه‌وه بژین. به‌لاَم جه‌مال زۆر گریاو كه‌وت به‌سه‌رقاچه‌كانمداو لیَم پارِایه‌وه‌و داوای لیَبوردنی كرد كه ئیتر له‌وژنه دوور ده‌كه‌ویَته‌وه‌و له‌گه‌ڵ منیش‌دا زۆر باش ده‌بیَت و چیتر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌م نادات به‌مه‌رجیَك من هه‌موو خراپه‌كارییه‌كانی جه‌مال له‌بیر خۆم به‌رمه‌وه‌و لای كه‌س باسی نه‌كه‌م و به‌یه‌كه‌وه بمیَنینه‌وه منیش وتم ئه‌گه‌ر تۆ بتوانی هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه‌كردت جیَبه‌جیَی بكه‌یت ئه‌وه هه‌ر زۆرئاساییه من چاوپۆشی له‌هه‌موو كرده‌وه ناشیرینه‌كانی تۆ ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به چاوی ئه‌و تاقانه كچه‌ی كه‌هه‌مانه نامه‌ویَت له‌سۆزی دایك و باوك بیَبه‌ش بیَت هه‌رچه‌نده جه‌مال زۆر گرنگی نه‌ده‌دا به‌كچه‌كه‌مان..دوای ئه‌وه ماوه‌ی (2) دوو رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تیَپه‌رِیكردبوو. كه ئیَواره‌یه‌كیان جه‌مال هاته‌وه‌و پیَی وتم (نازدار) خۆت ئاماده‌بكه‌و جلوبه‌رگی ته‌واویش بۆ منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ خۆتدا ببه‌و ده‌تبه‌م بۆ ماڵی باوكت و تاوه‌كو خۆم دیَم به‌دواتدا هه‌ر له‌ویَ بمیَنه‌ره‌وه‌و منیش ده‌چم بۆ كه‌ركوك و ئه‌و پیَناس و فۆرِمی خۆراكه‌ی براكه‌م ده‌به‌مه‌وه بۆ ماڵی برا گه‌وره‌كه‌م چونكه ئه‌و بۆی ناكریَت خۆی بیَت بیباته‌وه منیش وتم زۆرباشه هه‌رئیَستا خۆم ئاماده ده‌كه‌م. به‌لاَم هه‌ر كه‌منی برده ماڵی باوكم و له‌ویَ به‌جیَیهیَشتم زانیم كه جه‌مال درۆ ده‌كات و ناچیَت بۆ ماڵی براكه‌ی چونكه فۆرِمی خۆراك و پیَناسه‌كه‌ی ماڵی براكه‌ی له‌لای من بوون، به‌لاَم جه‌مال له بیری چووبۆوه كه‌مانگیَك له‌مه‌وپیَش خۆی ئه‌و فۆرِم و پیَناسانه‌ی ماڵی براكه‌ی داوه به‌من و منیش خستبوومه ناو دۆلاَبه‌كه‌ی خۆمه‌وه‌و دۆلاَبه‌كه‌شم به‌كلیل داخستبوو كلیله‌كانیش له‌لای خۆم بوون و كه‌چی جه‌مال داوای لیَ نه‌كردم كه‌فۆرِم و پیَناسه‌كانی بده‌میَ و له‌گه‌ڵ خۆی بیبات بۆ ماڵی براكه‌ی. ئه‌و شه‌وه هه‌ر بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه‌و ئه‌مووت خوایه گیان ده‌بیَ جه‌مال به‌نیازی چی بیَت بۆچی درۆی له‌گه‌ڵ من كرد‌و پیَی نه‌ووتم كه بۆكویَ ده‌چیَت. ئه‌و شه‌وه هه‌تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان من هه‌ر له‌خه‌یاڵی جه‌مالدا بووم تاوه‌كو له‌به‌رهیلاكی خه‌و بردمییه‌وه‌و كاتیَك به‌ئاگاهاتم كات (9)ی به‌یانی بوو منیش به‌یانی باشم له‌دایكم كرد‌و وتم دایكه ئه‌ی باوكم كوا دایكیشم وتی به‌یانی زوو(2) كورِی گه‌نج هاتن به‌شویَن باوكتداو ئه‌ویش چوو له‌گه‌ڵیان منیش وتم ئه‌ی دایه نه‌تزانی ئیشی چیان به‌باوكم هه‌بوو دایكیشم وتی نه‌به‌خوا پرسیارم نه‌كردو باوكیشت هیچی نه‌وت. من و دایكم له‌و قسانه‌دا بووین كه‌باوكم گه‌رِایه‌وه، به‌لاَم زۆر تیَك چوو بوو باوكم وتی: نازدارئه‌مشه‌و(نه‌سرین) ی دراوسیَتان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدابه چه‌قۆكوژراوه منیش وتم چۆن باوكه كیَ به‌تۆی وت باوكیشم وتی له مزگه‌وت ناردویانه به‌شویَنمداو پیَویستیان به‌مه‌لایه‌ك هه‌بووه بۆئه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تیَك له‌سه‌ر مردووه‌كه بخویَنم منیش وتم ئه‌زانم باوكه به‌لاَم نه‌یان وت كیَ كوشتویه‌تی ؟ باوكیشم وتی خوانه‌بیَ كه‌س نازانیَت كیَ بووه . هه‌رئه‌وكاته‌له‌دڵی خۆمدا وتم تۆبڵیَی ده‌ستی جه‌مالی تیانه‌بیَت وئه‌وكوشتبیَتی من هه‌رله‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دابووم و هه‌رله‌دڵی خۆمدا ئه‌مووت خۆ ئه‌گه‌ر جه‌مال نه‌بیَت و ئیَستا بزانیَت نه‌سرین كوژراوه به‌خواشیَت ئه‌بیَت چونكه من ئه‌مزانی زۆری خۆش ئه‌ویَت و ناتوانیَ هه‌روا به‌ئاسانی له‌بیری بكات، زۆرقه‌له‌ق بووم و به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتمه گومانه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی پیَنه‌چووباوكم هاته‌وه‌و وتی ئه‌و جه‌ماله خویَرِییه نه‌هاتووه بۆئیَره منیش پیَم سه‌یربوو هه‌رگیز باوكم له‌ژیانیدا قسه‌یه‌كی ناشیرینی به‌كه‌س نه‌وتووه، باوكم هه‌رئه‌وه‌نده‌ی وت و رِۆیشته ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی سۆراغیَكی جه‌مال بكات و بزانیَت ئه‌مشه‌و له‌كویَ بووه‌و بۆكویَ چووه، منیش دوابه‌دوای باوكم هاتمه به‌رده‌رگاو سه‌یریَكی ده‌ره‌وه بكه‌م بینیم ئۆتۆمبیَلیَكی به‌رازیلی سوورهاته به‌رده‌مم وه‌ستاو منیش سه‌یرم نه‌كرد، ویستم بچمه ژوره‌وه جه‌مال بانگی كردم و چومه‌پیَشه‌وه‌و وتم: ها جه‌مال ئه‌وه‌تۆی كه‌ی هاتیته‌وه له‌كه‌ركوك ئه‌ی تۆ نه‌تووت تاكو هه‌فته‌یه‌ك نایه‌مه‌وه، پاشان له له‌ئۆتۆمبیَله‌كه نزكبوومه‌وه وامزانی جه‌مال هه‌رخۆی به‌ته‌نیایه به‌لاَم (4) چوارپیاوی له‌گه‌ڵدابوو له‌ناو ئۆتۆمبیَله‌كه‌دابوون هه‌موویان ده‌موچاویان پیَچرابوو دیاربووله‌به‌رئه‌وه ده‌مامكی خۆیان كردبیَت تاوه‌كوكه‌س نه‌یانناسیَت منیش دوركه‌وتمه‌وه‌و به جه‌مالم وت ئه‌مشه‌ونه‌سرین له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه جه‌مالیش وتی ئه‌زانم تۆ هه‌ر له‌ماڵی باوكت به‌و به‌هیچ جۆریَك نه‌یه‌یته ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رشتیَكیش رِویدا تۆخۆتی لیَ دوربگره جه‌مال هه‌رئه‌وه‌نده‌ی وت و رِۆیشت، زۆری پیَنه‌چوو باوكم هاته‌وه‌و چوینه ژوره‌وه‌و داوای چای كردمنیش ویستم چا بۆ باوكم تیَبكه‌م له‌پرِ جه‌مال هاته ژوره‌وه و سلاَوی كرد‌و دانیشت و داوای په‌رداخیَك ئاوی كرد منیش چوم ئاوی خواردنه‌وه بۆجه‌مال بیَنم له‌پشت ده‌رگاكه‌وه به‌دزیه‌وه گویَم لیَگرتن بۆئه‌وه‌ی بزانم باوكم چ پرسیاریَك له‌جه‌مال ده‌كات .!گویَم له‌باوكم بووكه به جه‌مالی وت هه‌رگیز نه‌مده‌زانی تۆ ئه‌وپیاوه‌ی .جه‌مالیش به‌باوكمی وت مامه من ده‌رِۆم خۆم ده‌ده‌مه ده‌ست پۆلیس به‌لاَم له‌دوای من ئاگاداری نازداربه باوكیشم وتی نازداركچی منه ئه‌وه‌كیَشه‌ی تۆنیه من وه‌كو تۆنیم نان و شه‌قیان بده‌میَ برِۆملی خۆت بشكیَنه‌و برِۆده‌ره‌وه له‌ئیَستاوه وابزانه من كچم نه‌داوه به‌تۆو ئه‌ومنداڵه‌ش كه‌له‌تۆبووه ده‌یخه‌مه سه‌رناوی خۆم و ناهیَڵم بزانیَت كه‌تۆی درِنده باوكی ئه‌ویت. جه‌مال رِۆیشت وخۆی دابه‌ده‌ست پۆلیسه‌وه‌و دوای ئه‌وه رِه‌وانه‌ی دادگاكراو له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لیَكۆڵه‌ره‌وه‌دا به‌ده‌می خۆی جه‌مال وتی من نه‌سرینم كوشتووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ویستی شووبكاته‌وه منیش رِازی نه‌بووم و هه‌رئه‌وشه‌وه به‌چه‌قۆ كوشتم، منیش هه‌مان كات ته‌ڵاقم وه‌رگرتوو كچه‌كه‌م كه‌ته‌مه‌نی ساڵیَك و(8) مانگ بوو خستمه سه‌رناوی دایكم و باوكم و پیَشكه‌شم كردن، ئیَستا كچه‌كه‌م به‌پیَی پیَناس خوشكمه‌و جه‌مالیش چونكه چه‌ندتاوانیَكیتریشی كردبووكه‌شایه‌نی باس كردن نیه‌و به‌لاَم تائه‌ورِۆژه‌ی كه له‌دادگا خۆی دانی پیَدانه‌نه‌وا من نه‌مزانیبوو بۆیه له‌به‌رامبه‌رتاوانه‌كانی سزای خۆی وه‌رگرتوو حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تای به‌سه‌رداسه‌پیَندرا.
تیَبینی: ئه‌م چیرۆكه‌رِوداویَكی رِاسته‌قینه‌یه‌وله?
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن yadgar72 (2008-10-18 13:44:38)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




به‌خوا زۆر ئافره‌تی به‌د به‌خت توشی ئه‌م نه‌هامه‌تی یه‌و ئه‌و سزا به‌زۆر سه‌پێنراوه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بووه ..
من زانیومه کاتێ سزا ده‌رده‌کرێت که دادگا هه‌بێ .. !!
که‌ی دادگا کاری خۆی ده‌کات که داد وه‌ر هه‌بێ ..!!
کاتێ قسه‌ی دادوه‌ر ده‌خوا که به‌پێی یاسا سزاکه ده‌رکات..!!
وه له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی سزاکه‌ی به‌سه‌را ده‌سه‌پێنرێت شایه‌نی ئه‌و سزایه بێت ..
واتا به فعلی تاوانێکی کردبێت ..
دواتر هه‌رچه‌ند تاوانی گه‌وره بێ پێویسته پارێزه‌رێکی هه‌بێ تا داکۆکی له مافه‌کانی بکات وه‌ک مرۆڤ ..
زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر به داخه‌وه کچان و ئافره‌تانی ئێمه به هۆی فیتره‌تی ناسکی ، وه به‌هۆی ده‌ست گرتوویی که‌س و کاری به کلتوره‌که‌یان ، وه له‌به‌ر ترسی و نه‌بوونی بوێری له روو به‌روو بونه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌ی که به‌زۆر به‌سه‌ری ساغ ده‌کرێته‌وه ، وه له‌به‌ر نزمی ئاستی تێگه‌یشتنی خۆیان و ده‌ورو به‌ریان ...
نه‌وێراوه هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک بکات !! جا چ جای تاوان ؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!
که‌چی به‌زۆر و زۆرداری زۆر مه‌سه‌له‌ی له‌م باسه‌ی کراوه گه‌وره‌تر و ترسناک تری بۆ دروست کراوه و ، به بێ تاوان و
به بێ ده‌سه‌ڵات و به‌بێ پشت گیری و به‌بێ هیچ شتێ [که مه‌جالی تروسکاییه‌ک خۆشی بۆبهێڵێته‌وه تا متمانه‌ی به‌خۆ ببێ] ..ئیتر بێ دادگا‌و بێ دادوه‌ر و به‌بێ یاسا سزای زۆر توندی بۆ ده‌رکراوه ..
که‌وه‌ک ئه‌و ئافره‌ته بۆته هۆی مردنی ..
چۆن مردنێک ؟!! هه‌موو چرکه ساتێکی ژیانی وه‌ک رۆح کێشان وا بووه ؟!!!
چی مردنێک ده‌گاته ئه‌و مردنه که به‌بێ تاوان حوکمی له سێداره‌دانت بۆ ده‌رکه‌ن به قناره‌ی به‌ناو ئابروو و شه‌ره‌ف و عاده‌ت و کلتوور ؟!!
ده‌بێ چی سزایه‌ک له‌و سزایه ناخۆش تر‌و به ئازار تر بێت له سوتاندنی هه‌ست و سۆز و ووشه‌ی جوانی خۆشه‌ویستی ؟
ئاخۆ چی هه‌ستێک چی زمانێک ده‌توانێت باسی ئه‌و هه‌موو ئازاره ده‌رببرێت که تاوان باری راسته‌قینه به‌راست و پاک ده‌زاندرێت وه‌که‌سه پاک و راسته‌کانیش به تاوان بار‌و خراپه‌کار ده‌زاندرێت [مه‌جالیشی پێ نه‌درێت داکۆکی له مافی خۆی بکات .. وه که‌سیش نه‌بێت داکۆکی بۆ بکات؟!!]
یاخوا ده‌ست و چاوت خۆش هاورێ ته‌مه‌ن درێژ بیت ..
هیوادارم هه‌رده‌م به‌رده‌وام بیت له خستنه‌رووی رووه دزێو‌و ناحه‌زه‌کانی که‌سه ناشیرینه‌کان [به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که‌یه‌وه ] بۆ ئه‌وه‌ی که‌س به‌م رووه درۆیینانه [ده‌مامک له‌سه‌رانه]هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێ و به زمانی لوسیان که‌س له خشته نه‌به‌ن ..
ده‌ی گیان کاتتان شاد رێزم هه‌یه بۆ هاورێ به‌رێزه‌کانم دوور له ژیان و رووی ئێوه ..
به‌ڵام جێی خۆیه‌تی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م باس و رووداوه‌ت دیار بکردابوایه ؟!!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دوو شت گومانم هه‌یه ده‌قاو ده‌قی ئه‌و باسه زۆر راست بێت [دوور له تۆ هاورێم ، له‌وه‌یه له‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌رت گرتووه هه‌ڵه‌ی تیا بوو بێت ؟!!]
1- گومانم هه‌یه باوکی ئه‌و کچه مه‌لا بوو بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیاره مه‌لای ته‌واو [که به‌راستی مه‌لا بێت ] ده‌زانی کچێ به‌زۆر و بێ پرس پێ کردنی به شوو بد‌رێت ماره‌یی نایێت و دروست نی یه ؟!! ئیتر به‌ناو مه‌لاش شتێ تره !!..
2- ته‌به‌نی و به‌ناو کردنی منداڵ به ناوی که‌سێ جگه له دایک و باوکی خۆی به هه‌مان شێوه به پێی یاساکانی ئیسلام دروست نی یه و نابێ ..که گوایه ئه‌و مه‌لایه وای کردووه ؟!!
ده‌ی گیان به‌هه‌ر حاڵ ئاماژه به سه‌رچاوه‌که بکه‌یت خراپ نی یه ؟!! بۆ ئه‌وه‌ی له راستێتی باسه‌که دڵنیا بین؟!!..
[هه‌رچه‌ند رووداوی وا، وه گه‌وره‌تر له‌مه رۆژانه به‌ر چاوو گوێمان ده‌که‌وێت !!..]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زۆر سوپاس به‌رێزم بۆ وته جوانه‌کانت
ده‌ستت خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌یه‌یه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م لێ وه‌رگرتووه ( رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ) یه من ئاماژه‌م پێداوه به‌ڵام ده‌رنه‌چوه!!
نازانم بۆ !!!! زۆر هه‌وڵم دا به‌ڵام بۆم نه‌کرا سه‌رچاوه‌که بنوسم !!
داواده‌که‌م له چاودێران بۆم چاک بکه‌نه‌وه سوپاسیان ده‌که‌م
رێزم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه