❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داهێنانی کوشتنی نوێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-18 20:59:24

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375

داهێنانی کوشتنی نوێ

پاش ئه‌وه‌ى ئیَمه‌ى كورد له‌ كوشتن و زینده‌ به‌چال كردنى ژنان چه‌ندین داهیَنانى تازه‌مان كرد ئه‌مجاره‌ش ویَراى هه‌بوونى چه‌ندین گروپ...


ڕزگار کۆچە ر

پاش ئه‌وه‌ى ئیَمه‌ى كورد له‌ كوشتن و زینده‌ به‌چال كردنى ژنان چه‌ندین داهیَنانى تازه‌مان كرد ئه‌مجاره‌ش ویَراى هه‌بوونى چه‌ندین گروپ و ریَكخراوى ژنان و ئافره‌تان شه‌وى 12 له‌سه‌ر 10 ئه‌م مانگه‌ له‌ شارۆچكه‌ى شاویسى شارى هه‌ولیَر تراژیدیاى كوشتنى ژنیَك دور له‌ قه‌ڵه‌مى فیمنیست خواز رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام درا , له‌كاتیَك رۆژانه‌ له‌ كوردستان چه‌ندین تیم و تاقم به‌ناوى داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانى ژنان و ئافره‌تان به‌ناوى كۆنفراس و ورگ شۆپ پاره‌ى ئه‌ستور ئه‌ستور له‌سه‌ر حسیَبى جه‌سته‌ى فاتیمه‌ و چه‌ندین ئافره‌تى ترى كوژراو له‌هیچ وله‌ خۆرا سه‌رف ده‌كه‌ن دیسان فاتیمه‌ وه‌ك دوعاو فاتیمه‌كانى تر جه‌سته‌ى خه‌ڵه‌تانى خویَن كرا و سى َمنداڵه‌ گوناهه‌كه‌ى بىَ نازى دایكیان مانه‌وه‌  .

پاش ئه‌وه‌ى فاتیمه‌ى خاوه‌ن 3 منداڵ ماوه‌یه‌ك به‌ هۆى كیَشه‌یه‌كى خیَزانى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌ ناوى عبدالرحمانه‌ دور ده‌كه‌ویَته‌وه‌ و ده‌چیَته‌وه‌ ماڵى باوكى شه‌وى 12 ئه‌م مانگه‌ فاتیمه‌ به‌ ئاگادارى چه‌ندین ریش سپى و پیاو ماقول دیَته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ى كه‌ له‌ شارۆچكه‌ى شاویسه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌ نوىَ ژیانیَكى ترى پر مه‌ینه‌ت له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ى دروست بكات , پاشان پاش دروست بوونى ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له‌ نیَوان خۆى و هاوسه‌ركه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك ماڵه‌كه‌یان بیَده‌نگى تیَدا هه‌ست پیَده‌كریَت بۆ به‌یانیش له‌ كاتیَك یه‌كىَ له‌ دراوسیه‌كانى ماڵى فاتمه‌ هه‌ست به‌ بۆنى خویَن و بیَده‌نگى ماڵى دراوسیَیه‌كه‌یان ده‌كات زوو پۆلیسى شارۆچكه‌ى شاویس ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ , پاش گه‌یشتنى پۆلیس بۆ شویَنى روداوه‌كه‌ هه‌ست ده‌كریَت خویَنیَكى زۆر له‌ ژوره‌كان له‌گه‌ل چه‌كوش و قازمه‌یه‌ك هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت دیوار و حه‌وشى ماڵكه‌ زۆربه‌ى به‌ خۆین سور بووه‌ به‌ڵام پۆلیس ئه‌و كاته‌ هیچ ته‌رمیَك له‌ نیَو ئه‌و ماڵه‌كه‌ نادۆزیته‌وه‌ تا ماوه‌یه‌ك ده‌ر ده‌كه‌ویَت كه‌ فاتیمه‌ پاش ئه‌وه‌ى له‌ یه‌كىَ له‌ ژوره‌كانى ماڵه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كوژریَت عبدالرحمانى هاوسه‌رى بۆ شاردنه‌وه‌ى تاوانه‌كه‌ى له‌ باخچه‌ى ماڵه‌كه‌ى خۆیان گۆریَك هه‌ڵده‌كه‌نیَت و ته‌رمى فاتیمه‌ى تیَدا ده‌نیَژیَت و خۆیشى راده‌كات .

دیاره‌ له‌م ماوه‌یه‌ ریَژه‌ى كوشتنى ئافرتان روو له‌ زیَده‌ بوون بووه‌ و ریَكخراو لایه‌نه‌ په‌یونداركانیش وه‌ك پیَشه‌ى جارانیان له‌ قسه‌ى زل زل زیدَه‌ تر ناتوانن فشاریَكیش له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى تاوانبارانى ژن كوشتن په‌لكیَشى دادگا بكریَن چونكه‌ وه‌ك دیاره‌ ئه‌وانه‌ى ژن ده‌كوژن زۆربه‌یان ئیَستا له‌ پاڵ به‌رپرسیَكى حیزبه‌كان خۆیان حه‌شارداوه‌ .

جىَى ئاماژه‌یه‌ فاتیمه‌ نزیكه‌ى 30 ساڵ له‌ هاوسه‌ركه‌ى بچوك تره‌ وه‌ك دراوسیكانیش ئاماژه‌ییان پیَكرد كه‌ ئه‌و ماڵه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ خانووه‌ كریَچیه‌كانى شارۆچكه‌ى شاویسن و هیچ شتیَكى خراپیان له‌و ماڵه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ فاتیمه‌ى كوژراو نه‌دیووه‌ ..

سەر چاوە  کڵاو ڕۆژنە

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-20 19:43:10

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: داهێنانی کوشتنی نوێ

به‌قوربان ئێسته‌ به‌س پاره‌ بده‌ به‌و ڕێکخراوانه‌ خۆیان ژنت بۆ زینده‌ به‌چاڵ ده‌که‌ن

مافی چی و ته‌نافی چی ئه‌ی هاوار

ده‌ستت خۆش برا جوانه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net