❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جنورى 16سالو سى

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2008-09-21 18:37:38

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

جنورى 16سالو سى

چنورهێشتا ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ ئه‌بێت، دایکی ماڵاوای له‌ ژیان ده‌کات وهه‌موو ده‌ردو مه‌ینه‌تێک بۆ کچه‌ حه‌وت ساڵه‌که‌ی له‌ دوای خۆی به‌ جێده‌هێڵێت. چنوور ئه‌بێته‌ خوشکی گه‌وره‌ی سێ خوشکی تری خۆی.هه‌م ئه‌رکی دایکی و هه‌م ئه‌رکی خوشکی گه‌وره‌ له‌‌ ئه‌ستۆ ئه‌گرێت دووای مردنی دایکیان. زۆری پێ ناچێ باوکیان ژن ده‌هێنێت! وه‌ک ئه‌وه‌ش هه‌موومان ده‌زانین که‌ پیاو ژنی بمرێت، رۆژ ده‌ژمێرێت تا زوو ژنێکیتر بهێنێت . له‌ بیری ئه‌وه‌دا نیه‌ که‌ چۆن دوای مردنی ژنه‌که‌ی منداڵه‌کانی په‌روه‌رده‌ بکات .
کاتێ باوکیان ژنی دووهه‌م دێنی، ئیتر چنوور و خوشکه‌ کانی تر ژیانی ماڵی باوکیان لێده‌بیێت به‌ دۆزه‌خ! به‌تایبه‌ت  چنوور که‌ له‌ خوشکه‌کانی دیکه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت .
چنوور تاکو ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 15 ساڵ، به‌ ده‌ست ژنی دووهه‌می باوکیه‌وه‌ ده‌ناڵینیت! باوکیشیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خۆی و هه‌م کچه‌ بێچاره‌که‌ی له‌ ده‌ست ئاژاوه‌ و کێشه‌ی خێزانی رزگاریان بێت، ناچارده‌بێت کچه‌که‌ی هه‌ر به‌ منداڵی به‌ شوو بدات! به‌ڵام ئایا به‌ شوودانی کچه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی چۆن مێردکردنێک ده‌بێت؟ ئایا له‌ ماڵی باوکی رزگاری بوو له‌ ماڵی مێرده‌که‌ی ده‌حه‌سێته‌وه‌ یان له‌ ترسی مار خۆی فرێداوه‌ته‌ باوه‌شی ئه‌ژدیها؟ ئه‌چینه‌ سه‌ر باسی ژیانی چنوور له‌ ماڵی مێرددا! ته‌مه‌نی هێشتا 15 ساڵه‌ ئه‌چێته‌ ماڵی مێرد! له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌تیوو بووه،‌ باوکی له‌ ناچاریدا به‌ مێردی داوه‌! مێردی نامووباره‌کیش هه‌موو رۆژێک ئه‌زیه‌ت و ئازاری ده‌دات و رۆژ نیه‌ له‌ لێدان و ئازاردان بێبه‌شی بکات! به‌و حاڵه‌ش ناچاره‌ قه‌بووڵی بکات! له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جێگه‌ و پێگه‌یه‌کی تری نیه‌ بۆی بچێت و هاواری خۆی بۆ لای ببات!
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژیانه‌ پڕ له‌ چه‌رمه‌سه‌ری وپڕ له‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌ش، ده‌بێته‌ دایکی منداڵ و... هتد! منداڵی یه‌که‌می کچێکی به‌شمه‌ینه‌ت، له‌ دایکی به‌شمه‌ینه‌تتر ده‌بێت و منداڵی دووهه‌می کوڕێک ده‌بێت! دوای چه‌ند ساڵ ئه‌بێته‌ دایکی چه‌ند منداڵێکیتر . به‌ڵام ژیانی ئه‌و هه‌ر وه‌کو خۆیه‌تی و هیچ گۆڕانکاریه‌کی به‌ سه‌ردا نه‌هاتووه‌! رۆژێک له‌ رۆژه‌ تاڵه‌کانی ژیانی چنوور، مێرده‌ بێبه‌زه‌ییه‌ دڕنده‌که‌ی ده‌رگای به‌سه‌ردا داده‌خات و به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ به‌زه‌ییانه‌ لێی ده‌دات. کوڕه‌که‌شی ئه‌بینێت باوکی زۆر دڕندانه‌ له‌ دایکی ده‌دات ،له‌ ئاست گریان و هاواری دایکی به‌دبه‌ختی، هاوار ده‌باته‌ ده‌رودراوسێکانیان و له‌ ماڵه‌وه‌  ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاواری دایکی بگه‌یه‌نێ! له‌ په‌نا ماڵی خۆیاندا ماتؤرسوارێک دێت و ئه‌یکات به‌ ژێره‌‌وه‌ . به‌داخه‌وه‌ زۆر نابات گیانی شیرینی له‌ دونیا ئاسوده‌یی نه‌دیوی، له‌ ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته‌ قوربانی دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی باوکی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وه‌کو چۆن له‌ هه‌ندێک شوێن باوه‌ که‌ گه‌ر که‌سێک که‌سێکی دیکه‌ بکوژێت ، خاوه‌ن کوژراوه‌که‌ پاره‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت له‌ باتی خووێنی که‌سه‌که،‌ ئه‌م پیاوه‌ خوێنخۆره‌ش پاره‌ی خوێنی کوڕه‌ کۆرپه‌که‌ی‌ وه‌رده‌گرێت و ئه‌یدات به‌ خانوویه‌ک بۆ لێدان ئه‌زیه‌ت و ئازاردانی چنوور و منداڵه‌کانی تری .
رۆژێکیتریان هه‌ر هه‌مان شێوه‌ ده‌ست ده‌کات به‌ لێدانی چنوور. چنوور دوای لێدانێکی زۆر، چنووری له‌ دونیا خێر نه‌دیو، چیتر هه‌ڵگری ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ نابێت که‌ به‌ سه‌ر خۆی و دایکیدا ده‌هێنرێت و بۆ ئه‌وه‌ی چاو و دڵه‌ له‌ دونیا خێر و خۆشی نه‌دیوه‌که‌ی له‌ ده‌ست دڕنده‌یی‌ و بێبه‌زه‌یی باوکی بۆ یه‌کجاری بنوقێنێت،ئه‌چێته‌ حه‌مام و په‌ره‌مێز له‌ خۆی رۆشن ده‌کات تا جه‌سته‌ی ناسک و نازداری ئه‌سووتێنێت. چنووری ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ رێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌ ناسکه‌که‌ی له‌سه‌دا هه‌شتا ده‌بێت ، زۆری پێناچێ گیانی پرله‌ ئێش و ئازاری له‌ ده‌ست ده‌دات و ئه‌بێته‌ قووربانی ئاوه‌زی باوکسالاری!

Kurdzhin
QWRBANT BM ZAKARIA GYAN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#2 2008-10-09 21:39:32

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884

Re: جنورى 16سالو سى

ماريا نووسی:

ده‌سته‌کانت خۆشبێ به‌رێزم

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   
श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#3 2008-10-10 18:43:04

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

Re: جنورى 16سالو سى

زووووووور سوباس زيكاف كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#4 2008-10-19 18:58:32

mando
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-18
دواترین سه‌ردان: 2009-10-19
په‌یامه‌كان: 11

Re: جنورى 16سالو سى

هيوادارم له تايب هه له ت كردبىَ نه ك له دارشتنى جيرؤكه كه

جنو له 7 سالى دايكى ده مرىَ
جنور 15 سالى شوده كا
جنور 16 سالى خى ده سوتيَنىَ به لام دايكى جه ند منداله

یه‌که‌می کچێکی به‌شمه‌ینه‌ت، له‌ دایکی به‌شمه‌ینه‌تتر ده‌بێت و منداڵی دووهه‌می کوڕێک ده‌بێت! دوای چه‌ند ساڵ ئه‌بێته‌ دایکی چه‌ند منداڵێکیتر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#5 2008-10-20 10:51:44

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

Re: جنورى 16سالو سى

زور سوباس بةقوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#6 2008-10-20 21:15:33

mando
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-18
دواترین سه‌ردان: 2009-10-19
په‌یامه‌كان: 11

Re: جنورى 16سالو سى

مه به ستم هيج نيه به ريَز به لام هه له ى تيايه جاكى بكه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#7 2008-10-23 13:49:18

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302
WindowsXPMSIE

Re: جنورى 16سالو سى

بةقوربان جاك ناكريت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net