.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












" ئاوێـــنــه"
"جه‌مشید به‌هرامی"
مژێکی تری دا له جگه‌ره‌که‌ی، سه‌ری هه‌ڵێنا و چاوی بڕییه چۆله‌که رۆح سووکه‌کانی سه‌ر دره‌خته‌کان،له کاتێکدا که له سه‌ر کورسیکه دانیشتبوو ئاوێنه‌که‌ی له گیرفانی ده‌رهێنا؛به‌س به ته‌نیا ده‌نگی خشه‌خشی گه‌ڵاکان ده‌هات که با سه‌مای پێده‌کردن،جار و باریش قاڕ قاڕی قه‌له‌ره‌شه‌کان ته‌نیاییه‌که‌ی بێده‌نگتر ده‌کرد.
ئاوێنه‌که‌ی به ده‌سته‌وه گرت و سه‌یری ده‌مووچاوی چرچ و لۆچی خۆی کرد،جار‌و باریش چاوێکی له قژه سپییه‌که‌ی ده‌کرد که بێزووی به تاڵێک قژی ره‌شه‌وه ده‌کرد،قونچکه جگه‌ره‌که ده‌ستی سووتاند،جگه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵ کرد،هه‌روه‌ها واقی خۆی مابوو له ئاوێنه‌که‌دا؛دایکی گووتی: به‌سه رۆڵه به‌سه، که‌م له ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆت بکه،هه‌رکه‌سێک زۆر سه‌یری ئاوێنه بکات گیرۆده‌ی غه‌ریبایه‌تی ده‌بێت،به‌ڵام ئه‌و هه‌ر له ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆی ده‌کرد...
............................................................................
سەرچاوە سایتی دەنگ

له‌سه‌ر هێڵ نییه