❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌یامبه‌ری له‌ززه‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-22 15:28:57

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

په‌یامبه‌ری له‌ززه‌ت


په‌یامبه‌ری له‌ززه‌ت

.................................

ئه‌و رۆژانه‌ نووسینێکم سه‌باره‌ت به‌ ( مه‌زده‌ک ) خوێنده‌وه‌ ، که‌سایه‌تیی ئه‌و مرۆڤه‌م زۆر که‌وتۆته‌ به‌ردڵ ، چونکه‌ که‌سێک بووه‌ چاک تێگه‌یشتووه‌ که‌ چۆن رووناکبینیی خۆی وه‌ک دیارییه‌ک ببه‌خشێته‌ هاوڕه‌گه‌زه‌کانی و به‌ چ شێوازێکیش ئه‌و کاره‌بکات.
مه‌زده‌ک دۆستی نزیکی شاهه‌نشای هه‌خامه‌نشیی ئێرانی که‌ڤنار بووه‌ ، ئه‌و به‌وه‌ ناسراو بووه‌ که‌ رێفۆرمێکی قووڵی له‌ ده‌زگای خواپه‌رستیی زه‌رده‌شتییانه‌دا کردووه‌ و کاریگه‌رییه‌کی هونه‌رمه‌ندانه‌شی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌وده‌مه‌وه‌ هه‌بووه‌.
مه‌زده‌ک خۆی وه‌ک په‌یامبه‌ر نه‌ناساندووه‌ ، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ و ئایدیاکانی وی هیچی له‌و په‌یامانه‌ی که‌ په‌یامبه‌رانی دیکه‌ هێناویانه‌ - ئه‌گه‌ر زۆرتر نه‌بووبێت - که‌متر نه‌بووه‌ .
ئه‌و گوتوویه‌تی : مرۆڤه‌کان ده‌بێ له‌و دنیایه‌دا شادبن و ئه‌وه‌شیان قبوڵبێت که‌ ئه‌گه‌ر خوایه‌ک هه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌و خوایه‌ له‌ ناخی خودی ئاده‌میزاده‌کاندایه‌ نه‌ک له‌ شوێنی دی .
مه‌زده‌ک پێیوابووه‌ که‌ دنیای ئێره‌ بۆ چێژوه‌رگرتن و خۆشگوزه‌رانییه‌ ، وه‌لێ مه‌رجیشه‌ که‌ خه‌ڵک هۆشیان هه‌بێت بۆ ناسینی چاک و خراپ ،جا توانای هه‌ڵبژاردنی چاکه‌کانیان هه‌بێت و بیناسنه‌وه‌ و دواجاریش چێژ له‌ ژیان وه‌رگرن .
به‌ کورتی لای وی ژیان چوار قۆناغه‌ ( هۆشمه‌ندی ، توانای هه‌ڵبژاردنی چاکه‌ ، هه‌بوونی زه‌ین بۆ ناسینه‌وه‌ی چاکه‌ و دواجاریش چێژوه‌رگرتن ) .
ئه‌وه‌ی جێی داخیشه‌ ، ئه‌و رێفۆرمیست و بیرمه‌نده‌ مه‌زنه‌ی دیرۆکی مرۆڤایه‌تیش وه‌ک زۆری دیکه‌ به‌ پیلانێکی دزێو کوژراوه‌.

سەر چاوە هێمن عەبدووڵا

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net