❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆكی به‌ (ژن) بون و بریندار بونی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-24 08:52:07

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsXPMSIE

چیرۆكی به‌ (ژن) بون و بریندار بونی

چیرۆكی به‌ (ژن) بون و بریندار بونی كچێك له‌ زمانی خۆیه‌وه‌ ... حیدر عمر
زۆرن ئه‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ڕوده‌ده‌ن و كه‌سیش نایان بیستی،
زۆرینه‌شیان  كاریگه‌ری خراپ لای تاك و هه‌ندی جار كۆمه‌ڵگه‌ش جی دێڵن ئه‌م ڕوداوه‌ی به‌رده‌ستت ڕوداوێكی ڕاستیه‌و له‌شاری سلێمانی ڕویداوه‌ هه‌وڵیكی زۆرماندا تا ڕوداوی به‌ (ژن) بونی كچێك له‌زمانی خۆیه‌وه‌ ببیستین (په‌ری) له‌دایك بوی ساڵی 1982 ه‌ له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی نزیك شاری سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ باس كردین ناوم (په‌ری) ه‌ و ساڵی 1982 له‌ گوندی (.... ) له‌ دایك بوم وه‌ك باسی ده‌ كه‌ن مامم شه‌ڕی زۆری له‌گه‌ڵ باوكم كردوه‌ تا منی خستۆته‌ قوتابخانه‌ به‌ و پێیه‌ی باوكم و كه‌سو كارمان به‌ گشتی عه‌شایرن و هه‌تا ئێستاش بۆ بچوكترین كێشه‌ توڕه‌ ده‌بن و باسی كوشتن ئه‌كه‌ن، من گه‌شتمه‌ پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی و مامم كۆچی دوایی كرد ئه‌و كاته‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 91 بو ئه‌وه‌ بو دوای ئه‌وه‌ش كۆڕه‌وه‌كه‌ ی هات به‌سه‌رداو ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕامانكرد بۆ ئێران به‌ڵام كه‌ گه‌راِینه‌وه‌ نه‌چوینه‌وه‌ لادێكه‌ی خۆمان له‌ گه‌ڕكی ئازادی سلێمانی خانویه‌كمان گرت به‌ كری دوای ئه‌وه‌ی دنیا ئاسایی بۆوه‌ من زۆر له‌باوكم پاڕا مه‌وه‌ تا بچمه‌وه‌ بۆ خوێندن به‌ڵام ڕازی نه‌بو، باوكم له‌بازاڕ مێزێكی هه‌بو شتی ده‌فرۆشت دایكیشم له‌ ماڵه‌وه‌ لفكه‌ی ئه‌چنی هه‌ر به‌زۆر منیشیان فێری لفكه‌ چنین كرد كچێكی دراوسێمان ببو به‌هاوڕێم ڕۆژێك به‌گاڵته‌وه‌ به‌منی ووت تۆ من فێری لفكه‌ چنین بكه‌ منیش تۆ فێری ئه‌و ده‌رسانه‌ ئه‌كه‌م كه‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌یانخوێنم ئه‌مه‌ی به‌گاڵته‌وه‌ وت به‌ڵام دوایی بو به‌ڕاست بۆیه‌ ئێسته‌ نوسین و خوێندنه‌وه‌ به‌ باشی ئه‌زانم هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی سه‌یركردنی فیلمیشه‌وه‌ عه‌ره‌بیه‌كی باش ده‌زانم http://kurdistannet.info/upimages/pare.jpg
ساڵی 1995 ماڵی ئامۆژنم ( (ژنی ئه‌و مامه‌م كه‌ منی خۆشده‌ویست) ) هاتن بۆ سلێمانی و هه‌ر لای ئێمه‌ خانویان گرت ئامۆژنم و دوو كچ و كوڕێك بون كوڕه‌كه‌ گه‌وره‌ی هه‌مویان بو هه‌ر له‌ لادێش ئه‌م كوڕه‌م به‌ دڵ نه‌بو بۆیه‌ به‌رده‌وام به‌ ئامۆژنم ئه‌وت ئاگات لێبێت، ساڵی 1997 ئه‌م كوڕه‌ی مامم دیارنه‌ما بۆیه‌ ئامۆژنم و كچه‌كانی بونه‌ ئه‌رك بۆ ئێمه‌ ڕاسته‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌بونیمان چه‌شت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وان كێشه‌مان نه‌بو هه‌تا ساڵی 2003 ئێمه‌ ژیانمان هه‌ر وابو دوای ئه‌وه‌ براكه‌م گه‌وره‌ بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر زیره‌ك بو دوكانێكی مۆبایلی داناو له‌مه‌ به‌دوا ژیانمان كه‌مێك باش بوو هه‌ر ئه‌و ساله‌ كوڕه‌كه‌ی مامم هاته‌وه‌ ئینجا ئێمه‌ زانیمان ك بوه‌ به‌ (پ ك ك) و ڕایكردوه‌، به‌هه‌ر حاڵ ده‌ستی كرد به‌ كاركردن له‌ دوكانی براكه‌م و زۆر ڕێك بوون به‌یه‌كه‌وه‌، ، له‌م ماوه‌ یه‌ دا كوڕی مامه‌كه‌م زۆر داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی لێكردم به‌ڵام من هه‌ر ئه‌مووت تۆ وه‌ك برام وایت ڕاستیه‌كه‌ی من كوڕێكی ترم خۆشده‌ویست ئه‌ویش برای ئه‌و كچه‌ بو كه‌ فێری خوێندنی كردم به‌ڵام خۆشه‌ویستیه‌كه‌ یه‌كلایه‌نه‌ بو ئه‌و هه‌ر ئاگاشی لێنه‌بو له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كێك له‌ كچه‌كانی مامم شوی كرد به‌ڵام دوو ڕۆژ پێش ئاهه‌نگه‌كه‌ی من له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌وتم و قاچێكم شكا ئه‌مه‌ ساڵی 2007 بو بۆیه‌ من نه‌متوانی بچمه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ لادێكه‌ی خۆمان بۆیانكرد كوڕكه‌ی مامیشم به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ عه‌یبه‌ بچێته‌ ئاهه‌نكی خوشكه‌كه‌ی نه‌چوبو، ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌ سه‌عات 7 ی ئێواره‌ له‌ده‌رگا درا به‌ شه‌له‌ شه‌ل چوم كردمه‌وه‌ كوڕه‌كه‌ی مامم بو كه‌ فه‌رموم لێكرد بۆژوره‌وه‌ هه‌ستم به‌ بۆنی مه‌شروب كرد بۆیه‌ من زۆر ترسام هاته‌ ژوره‌وه‌و ووتی نه‌هاتونه‌ته‌وه‌؟ منیش وتم به‌ڕێگاوه‌ ن ووتی چۆن ئه‌ زانی؟ ووتم ته‌له‌فۆنم كرد، ووتی فشه‌ تۆكوا مۆبایلت پێیه‌؟ منیش ووتم ئاخر له‌مۆبایلی ئه‌و كچه‌ی ڕه‌فیقمه‌وه‌ كردم كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ بێشه‌رم بو یه‌كسه‌ ووتی (كچه‌كه‌ی ڕه‌فیقت خۆشه‌؟) منیش هیچم نه‌وت و چوومه‌ ژوره‌وه‌ ئه‌ویش به‌دوامدا هات و یه‌كسه‌ ده‌ستی گرتم من هه‌موو گیانم كه‌وته‌ له‌رزین و قیژاندم ئه‌ویش توند باوه‌شی پیاكردم و كێشامی به‌ زه‌ویداو ده‌ستی خسته‌ سه‌ر ده‌مم له‌به‌ر ئه‌وه‌ ی من قاچێكم له‌ گه‌چدا بوو زۆر نه‌متوانی به‌رگری له‌خۆم بكه‌م باوه‌ڕبكه‌ وه‌ك خوا لێی ده‌پاڕامه‌وه‌ هه‌ر بێسود بو زۆر قیژانم به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵی ئێمه‌ ژێر زه‌مین بو ده‌نگم نه‌ده‌ڕۆشته‌ ده‌ره‌وه‌ په‌لاماری دام جله‌كانم دابكه‌نێ من زۆر به‌ توندی گازێكم گرت له‌ ده‌ستی و خوێنی لێهات، چیبكه‌م ویستم وازم لێبێنێ كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ی تر شێت بو باوه‌ڕ بكه‌ چاوی سور ببو یه‌كسه‌ر ده‌ستی دایه‌ مۆبایله‌كه‌ ی و ته‌له‌فۆنی بۆ دایكی كرد ووتی كه‌ی یه‌نه‌وه‌؟ دایكیشی ووتی 1 -2 سه‌عاتی تر مۆبایله‌كه‌ی داخستو ووتی (قه‌حبه‌) بۆ درۆ ئه‌ كه‌ی جارێكی تر په‌لاماری دام ئه‌م جاره‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ توندی كێشامی به‌ زه‌وی دا یه‌كسه‌ر بورامه‌وه‌، نازانم چه‌ندی پێچو به‌ڵام كه‌ هۆشم هاته‌وه‌ یه‌ك پارچه‌ جلم له‌ به‌ردا نه‌ مابو ده‌ستم برد بۆ خۆم هه‌مو گیانم خوێن بو وه‌ك شێتم لێهات ووتی (هه‌سته‌ ئامۆزا تۆ تازه‌ خۆشه‌ بویت بۆ جارێكی تر)، ماكسیه‌كه‌ی بۆ فڕێدامو ووتی له‌به‌ریكه‌ به‌په‌له‌ له‌به‌رم كردو وه‌ك شێت په‌لامارم دا فرسه‌تم هێنا به‌ گاز سه‌ر شانیم گرت باوه‌ڕبكه‌ هه‌ستم پێئه‌ كرد كه‌ دانم ئه‌چوه‌ ناو گۆشته‌كه‌ی زۆر هاواری كرد من به‌رم نه‌دا توند قژی گرتبوم به‌خوا به‌ چه‌پك قژم ئه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ ( ( (له‌م كاته‌دا په‌ری بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك قسه‌ی بۆنه‌كرا له‌به‌ر گریان) ) من هه‌ر به‌رم نه‌دا ئه‌و له‌ كه‌وانته‌ره‌كه‌وه‌ نزیك بو ده‌ستی كرد به‌ چه‌كمه‌جه‌كه‌دا و چه‌قۆیه‌كی ده‌ر هێنا به‌خته‌ پوچه‌كه‌ی من ئه‌و چه‌قۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاسان هات به‌ده‌ستیه‌وه‌ ئه‌توت بۆی دانراوه‌، یه‌كسه‌ر چه‌قۆكه‌ی هێنا به‌شانما مه‌رگم به‌چاوی خۆم بینی سه‌رتاپام بو به‌ خوێن ئه‌ویش كه‌ خوێنه‌كه‌ی بینی زۆر ترسا باوه‌شی پیاكردمو به‌زۆر بردمیه‌ حه‌مامه‌كه‌ ماكسیه‌كه‌ی له‌به‌رما دڕاند لولی كردو خستیه‌ سه‌ر برینه‌كه‌ ووتی قسه‌ مه‌كه‌ خۆم چارت ئه‌كه‌م چووه‌ ژووره‌وه‌و هاته‌وه‌ له‌ شپرزه‌یی خۆی تیپی كاره‌بای هێنابو بۆ پێچانی برینه‌كه‌ پارچه‌یك له‌ ماكسیه‌ كه‌ی بڕیو له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ برینه‌كه‌ی پێ به‌ست ووتی جله‌كانت له‌ كوێیه‌ ووتم له‌ناو دۆڵابه‌ بچوكه‌كه‌یه‌ چوو ماكسیه‌ كی پاكی بۆ هێنام و كردیه‌ به‌رم ووتی هه‌سته‌ بڕۆ ژوره‌وه‌ منیش ئه‌چم ئه‌ و جله‌ خوێناویانه‌ فڕێئه‌ده‌م چوو به‌په‌له‌ جله‌كانی فڕێداو هاته‌وه‌ زۆر به‌توڕیی پێی وتم (گوێ بگره‌ یه‌ك قسه‌ له‌دمت بێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ باوكت ئه‌ڵێم په‌ری فرسه‌تی له‌وه‌ هێناوه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ ماڵ نه‌بون كوڕێكی هێناوه‌ته‌ ماڵوه‌ و به‌ ڕوتی به‌ یه‌كه‌وه‌ بینیومن بۆیه‌ منیش وام كردوه‌ كوڕه‌ كه‌ش ڕایكردوه‌) كه‌ ئه‌ مه‌ی ووت من ئه‌ژنۆم شكا چونكه‌ ئه‌مزانی كه‌ هه‌مو شتێكی له‌ ده‌س دێت باوكیشم باش ئه‌ناسم یه‌ك و دوو له‌ كوشتنم ناكات بۆیه‌ ناچار بێده‌نگ بوم ئه‌و ڕۆشته‌ ده‌ره‌وه‌ منیش به‌ ئازاره‌وه‌ ئه‌تلامه‌وه‌ خه‌می هاتنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ش با بۆستێ بینیم تۆ زێك له‌ گه‌چه‌ كه‌ی قاچم خوێنی پێوه‌یه‌ به‌په‌ له‌ به‌چه‌قۆ كڕاندم تا دیارنه‌بێت هێنده‌ی نه‌برد هه‌مویان به‌ دڵ خۆ شیو به‌ جلی باقوبریقه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ خۆیان گۆڕیو نانیان خواردو وه‌ك جه‌نازه‌ لێی كه‌وتن ئه‌و شه‌وه‌ چه‌ند جارێك هاته‌ سه‌ر قادرمه‌كان به‌ چپه‌ ئه‌یوت (ها خوێنه‌كه‌ی وه‌ستا؟) منیش هه‌ر به‌ ئیشاره‌ت پێم ئه‌وت بچۆره‌ ده‌ره‌وه‌ ماوه‌ی چوار مانگ من به‌بێ ته‌داوی به‌ئازاره‌وه‌ ئه‌تلامه‌وه‌ خوا ڕه‌حمی به‌وه‌ كردبو له‌سه‌ره‌تای ڕوداوه‌كه‌وه‌ قاچم له‌ گه‌چدا بو ئیشی ماڵم نه‌ئه‌كرد ئه‌گینا هه‌ر زوو كه‌شف ئه‌بوم برینه‌كه‌شم زۆر بو خۆخۆت بینیت نزیكه‌ی 25سم درێژ و 1. 5 سم قوڵ بو... ئیسته‌ برینه‌كه‌م باشه‌ به‌ڵام ئه‌ وه‌ی كه‌ من زۆر لێی ئه‌ترسم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من بوم به‌ ژن ووتم قیروسیا ئه‌كه‌مو شوو به‌و خوێڕیه‌ ئه‌كه‌م به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ساغ نه‌بمه‌وه‌ به‌سه‌ریا زوو چو ژنی ماره‌ كرد
شوكور بۆخوا داواكاریم نایه‌ت ئه‌گینا باوكم یه‌ك و دوو ی لێناكات ( (لێره‌دا زۆر زۆر به‌كوڵ ئه‌گریا) ) باوه‌ڕبكه‌ خۆمم ئیهمال كردوه‌ نه‌ جلی جوان له‌به‌رده‌كه‌م نه‌ قژم ڕێك ده‌خه‌م ئه‌ڵێم نه‌وه‌ك سه‌رنجی كوڕێ ڕاكێشم و بێته‌ داوام دوایی قوڕی كوێ بكه‌م به‌سه‌رما
* له‌كۆتایی قسه‌ كانیدا من به‌ (په‌ری) م ووت ئه‌ته‌وێت من ڕێگه‌ چاره‌یه‌كت بۆ بدۆزمه‌وه‌ تا له‌م كێشه‌یه‌ ڕزگار بیت؟ به‌بێ هیواییه‌كی زۆره‌وه‌ ووتی ( ( (بۆ برام؟ ئه‌ته‌وێت وه‌ك دوعا به‌ بلۆك بمكوژن؟) ) )

کوردستان نێت

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-31 10:54:59

arazu
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-19
په‌یامه‌كان: 8
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆكی به‌ (ژن) بون و بریندار بونی

dastt xosh zhekav gean harbzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-04 09:50:48

swze
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-03
دواترین سه‌ردان: 2008-11-06
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPMSIE

Re: چیرۆكی به‌ (ژن) بون و بریندار بونی

dast xosh balam zor gryam hewadarm charayake bo dozrabetawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-10 09:13:04

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆكی به‌ (ژن) بون و بریندار بونی

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژیت کاک  ژێکاف کاره‌ساته‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net