.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی تایبه‌ت به هه‌نگوین، رۆژی پێنجشه‌ممه له دهۆك به به‌شداریی زیاتر له هه‌فتا هه‌نگه‌وان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستیپێكرد.
خورشید بیراومهری سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێكخه‌ری فێستیڤاڵ وتی “فێستیڤاڵه‌كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستانه‌وه سازكراوه‌و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.” وتیشی “هه‌نگه‌وانانی كه‌ركوك‌و سلێمانی‌و هه‌ولێرو دهۆك به‌شداریی تێدا دهكهنو جۆره به‌ناوبانگه‌كانی هه‌نگوینی كوردستان نمایشده‌كرێت.”
بیراومهری وتیشی “تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌وه‌دایه كه نوێترین رێگاكانی په‌روه‌رده‌كردنی ههنگو پاراستنی له نه‌خۆشییه‌كان نمایشده‌كرێت.”
ئهوهشیوت كه”له دهۆك زیاتر له 3500 هه‌نگه‌وان هه‌ن كه 2200 یان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، لقی دهۆكن، 400 كه‌سیان ئافره‌تن.”
حاجی سیسای هه‌نگه‌وان (63 ساڵ)، خه‌ڵكی دهۆكه، به (ئه‌سوات ئه‌لعیراق) ی وت “په‌روه‌رده‌كردنی هه‌نگ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بووه به پیشه‌یه‌كی پڕقازانجو ئه‌مجۆره چالاكییانه‌ش ده‌بنه هۆی چه‌سپاندنی ئه‌م كه‌رته ئابورییه.” وتیشی “من 40 ساڵه خه‌ریكی په‌روه‌رده‌كردنی هه‌نگم.” داواشیكرد كه “پێویسته پشتیوانی حكومیی بۆ ئه‌م كه‌رته زیادبكرێت چونكه كه‌رتێكی پڕقازانجو به‌سوده.”
سیسا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی “دهۆك ناوچه‌ی شاخاوی‌و دارستانی زۆره، بۆیه ده‌توانرێت ژماره‌ی هه‌نگه‌وانه‌كان زیادبكرێت به‌وه‌ی پێداویستی‌و كه‌لوپه‌لیان بۆ دابینبكرێت.” باسی ئه‌وه‌شیكرد كه “دوای كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی مۆم له دهۆك، ده‌رفه‌تی فراونكردنی ئه‌م كه‌رته زیاتر بووه‌و له ماوه‌ی دوو ساڵدا ژماره‌ی هه‌نگه‌وانه‌كان دووهێنده بۆته‌وه.”
ئاوێنه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش به‌رێز

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس هاوڕێیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه