.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















جوانی بۆ گشت خانمێك پێویستە لە هەر لایەنێكی جەستەوە، دەتوانن بە چەندین شێوازەوە ئەنجام بدەن و بە شێوەیەك دەبێتە رێگەیەكی جوان و ناسكی بۆ جوانی خانمان. لێرەدا باسی گرنگی ماكیاژ دەكەین و ئەمەش دوو لایەن دەگرێـتەوە، ماكیاژی چاو، ماكیاژی رووخسار. ماكیاژی چاو گرنگیەكی تایبەت و پاراستنێكی گەورەی پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا جوانی چاو یەكێكە لە جوانیە ناسكەكانی خانمان.
ماكیاژی چاو یەكێكە لەو هەنگاوە ناسكانەی بۆ چاو دەكرێ، لەگەڵ ئەوەشدا ماكیاژی چاو چەندین لایەنی هەیە، لەوانە : رەشكردن – رەنگی پشت چاو – ماسكارا كردن – جوانكردنی برژانگەكانی چاو.
جوانی ماكیاژی چاو لەوەدایە كاتێك كاری رەش كردن و كلكردنی بۆ دەكرێ، ئەم ماكیاژە بە شێوەیەكی سادە و ناسكەوە ئەنجام دەدرێت و جوانیەكی گەورەی دەبێ بۆ چاوی خانمان كچ. لێرەدا باسی چەندین جۆرە ماكیاژی رەش كردنی چاو دەكەین، بەجۆرێك ئێستا رەش كردن چەند جۆرە رەنگێكی دیكەی لێوە دەركەوتووە لەوانە : رەش كردنی بە بۆیەی (شین – سەوز)!
بەم رێگەیە كارەكە ئەنجام بدە :
- دوای ئەنجامدانی ماكیاژێكی سادە بۆ چاو، هەوڵبدە ئەو رەنگەی هەڵیدەبژێرێت بە سادەیی لێبدەیت.
- بە فڵچەی ماكیاژ بە نەرمی رەنگەكە لە پشت چاوەكانت بدە، لەگەڵ ئەوەی هێڵی چاوەكانیش بپارێزە. واتە سەر برژانگەكان.
گوڵان
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش ههر بژیت


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش سازه گیان بۆ پهیامهکهت
لهسهر هێڵ نییه