.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











په‌ندوه‌رگرتن له به‌سه‌رهاتێکی پێغه‌مبه‌رێک
ئه‌ندازیار عوسمان
ئیمام ئه‌حمه‌د بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له ( صهیب ) ه‌وه که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له دوای نوێژی به‌یانیه‌وه له ڕۆژه‌کانی غه‌زای حونه‌یندا شتێکی ده‌فه‌رموو تێ نه‌ده‌گه‌یشتم و پێشی نه‌ده‌وتین ، تا جارێک پێی فه‌رموین : هه‌ستان پێ کردوم که ئه‌و دوعایه ده‌که‌م ؟ وتمان : به‌ڵێ فه‌رمووی : من یادی یه‌کێ له پێغه‌مبه‌ران ده‌که‌مه‌وه که سه‌ربازانێکی زۆری هه‌بوه له‌گه‌له‌که‌ی و زۆر دڵی خۆش بو پێیان و ، ده‌یفه‌رموو کێ ده‌تونێ به‌رامبه‌ر ئه‌مانه بوه‌ستێ ؟!
خوای په‌روه‌ردگاریش ئه‌و ( اعجاب ) ه زۆری پێ ناخۆش بوو ، ویستی وانه‌یکی کرداری فێربکات په‌ند و ئامۆژگاری زۆری لێ وه‌ربگرێ ، یا سرووشی بۆ نارد و فه‌رموی : یه‌کێ له‌م سێ شته بۆ گه‌له‌که‌ت هه‌ڵبژێره ، یا دوژمنیان له‌غه‌یری خۆیان به‌سه‌ردا زاڵ ده‌که‌م ، یان توشی برسێتی و قات و قڕیان ده‌که‌م ، وه‌یان ده‌ردی مردنیان بۆ ده‌نێرم ، ئه‌ویش پرسی به‌گه‌له‌که‌ی کرد ، ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا پێیان ووت : تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای ، فه‌رمان فه‌رمانی تۆیه ، خۆت چیت ده‌وێ ئه‌وه هه‌ڵبژێره .... بۆیه ئه‌ویش که‌وته نوێژکردن ، جا هه‌رشتێک ناڕه‌حه‌ت و شپرزی بکردنایه په‌نایان ده‌برده به‌ر نوێژ کردن ، نوێژێکی زۆری کرد فه‌رموی :
( اللهم بک اقاتل ، وبک اصاول ، ولا قوة الا بالله ) .
ڕه‌نگه ئه‌م دوعایه دوای کاره‌ساتی شکاندنی سه‌ره‌تای موسوڵمانه‌کان بێت له غه‌زای حونه‌یندا ، که هه‌ندێ موسوڵمانان له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی جه‌نگاوه‌ران بڕوای نه‌ده‌کرد تێبشکێن ، به‌ڵام خوای گه‌وره په‌ندێکی وای دادان که هه‌رگیز بیریان نه‌چێته‌وه ....
دوای گرتنی شاری مه‌ککه ، موسوڵمانان دوو هه‌فته‌یه‌ک پشوویان دا و ، هه‌واڵ گه‌یشته پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت که ( هؤزان و ثقيف ) سوپایان کۆکردۆته‌وه و ئه‌یانه‌وێ بده‌ن به‌سه‌ریانا ، وه دیاره ده‌یان ویشت پێشخه‌ری بکه‌ن و مۆڵه‌ت نه‌ده‌ن به موسوڵمانان هێرش بکه‌نه سه‌ریان ، به‌ڵێ( هؤزان و ثقيف ) سوپایان کۆ کرده‌وه و له‌سه‌ر ته‌پۆڵه‌کانی ( حنین ) سه‌نگه‌ریان لێ دا و خۆیان مه‌ڵاسدا بۆ موسوڵمانه‌کان ، کاتێک موسوڵمانانیش هاتن که ژماره‌یان دوانزه هه‌زار که‌س بوو ، ده‌هه‌زاریان ئه‌وانه بوون که فه‌تحی مه‌ککه‌یان کردبوو ، دووهه‌زاریشیان ئه‌وانه بوون که دواتر پاش فه‌تحی مه‌ککه تازه به‌تازه موسوڵمان بوبوون ، به‌هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ تاریکی به‌یاندا سوپاکه ده‌گاته شیوو دۆڵی حونه‌ین ، دوژمن ئه‌دات به‌سه‌ریاندا و خراپ سوپاکه تێک ده‌شکێنێت و هه‌موو ڕاده‌که‌ن ته‌نها پێغه‌مبه‌ر نزیکه‌ی سه‌د که‌سێک نه‌بێ له کۆچکه‌ران و یاریده‌ده‌ران ...
عه‌باسی مامی ده‌فه‌رموێ که ده‌نگی گه‌وره بوو ، بانگی موسوڵمانان بکاته‌وه ، ئه‌ویش هاوارده‌کا و ده‌ڵێ : ئه‌ی موسوڵمانه‌کان ، ئه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی په‌یمانی ( عقبه ) ئه‌ی په‌یماندارانی داری ڕزا مه‌ندی له حوده‌یبییه ، بگه‌رێنه‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت .....
موسوڵمانان که گوێ یان له‌مه‌بوو وتیان ( لبیک ...لبیک ...) ...
پاشان له‌ده‌وری پێغه‌مبه‌ر بۆ جارێکی دیکه کۆبوونه‌وه و دوژمنیان تارو مارکرد و سه‌ره‌نجام دوژمن تێک شکا و زۆریان لێ به‌دیل گیرا ....
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ :
( لَقَدْ نَصَرَكُمُ اللّهُ فِي مَوَاطِنَ كَثِيرَةٍ وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنكُمْ شَيْئًا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُم مُّدْبِرِينَ ثُمَّ أَنَزلَ اللّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَنزَلَ جُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَعذَّبَ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَذَلِكَ جَزَاء الْكَافِرِينَ )
واته : سوێند به‌خوا ئه‌ی بڕوا داران خوا یارمه‌تی ئێوه‌ی دا و سه‌ری خستن له زۆر جێگا و شه‌ڕ و پێکداداندا ، وه‌یارمه‌تی دان له رۆژی حونه‌یندا ، له‌وکاته‌دا که به‌زۆریتان خه‌ڵه‌تان و دڵتان پێ خۆشکرد ( که ئێوه دوانزه هه‌زار هه‌زار که‌س بوون و دوژمنیش چوار هه‌زار که‌س بوون ) ..... که‌چی زۆریه‌که‌تان سوودی نه‌بوو ، زه‌ویتان لێ هاته‌وه یه‌ک ، به‌جۆرێک نه‌تان ده‌زانی چی بکه‌ن و سه‌ربنێن به‌کوێوه و چۆن ده‌رچن ؟ ئینجا پشتان هه‌ڵکرد و ڕاتان کرد ، پاشان خوا ئارامی و دامه‌زراوی نارده سه‌ردڵی پێغه‌مبه‌ر و بڕواداران و سه‌ربازێکی له‌ئاسمانه‌وه نارد که ئێوه‌نه‌تان ده‌بینین ، وه‌سزای بێ باوه‌ڕه‌کانی دا‌و ، ئه‌وه‌ش پاداشتی کافره‌کانه .
له‌وه‌ده‌چێ له‌و ڕۆژانه‌شدا خوای گه‌وره به‌سروش به‌سه‌رهاتی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی به پێغه‌مبه‌ر راگه‌یاندبێ ، بۆیه ئه‌و دوعایه‌ی ده‌خوێند و زۆر ده‌ترسا له تیا چوونی موسوڵمانان و زیان لێ که‌وتنی بانگه‌وازه‌که ... که دوعاکه به ئاشکرا په‌ناگرتنه به‌خوا و جه‌خت کردنه له‌سه‌ر هاوکاری و یارمه‌تی په‌روه‌ردگار ، که ده‌فه‌رمووێ :
( اللهم بک اقاتل ، وبک اصاول ، ولا قوة الا بالله ) . واتا : خواية بةيارمةتي تؤ من هةوپ دةدةم ، بةيارمةتي تؤ هصرش دةکةم ، بةيارمةتي تؤش غةزا دةکةم ......
بةلێ سةرکةوتن هةر لة خواوةية ( وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّه ِ) هه‌رچه‌نده موسوڵمانان به‌رپرسیارن که زۆرترین هۆکاره‌کانی جه‌نگ ئاماده‌بکه‌ن به‌ڵام چه‌نده زۆریش بێ نابێت له‌خۆیان بایی ببن و پشت به‌خوا به‌به‌ستن ، ئه‌گینا خوا سه‌ریان ناخات و ، په‌ندێکیان داده‌دات که هه‌رگیز له‌یادیان نه‌چێ ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت خوا پاداشتت باته‌وه...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه