.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







ڕەنگە پرسیاری هەر یەكێك لە ئێمە ئەوە بێت، كە ئایا هەستی نابینایەك بەرانبەر بە ژیان چییە، یان بەرانبەر بەو ئازادییەی ئەمڕۆی كوردستان؟ بێگومان نابینایانیش وەكوو هەر كەسێكی دیكەی ئاسایی، هەستی تایبەتییان هەیە بۆ هەموو ئەو شتانەی كە ئێمە بیری لێ دەكەینەوە. ئەوان چونكە دیاردە دزێوەكانی ژیان نابینن، هەموو شتێكیان لە لا جوانە، بەردەوام خەونی خۆش و گەش دەبینن.
بۆ ئەوەی چەند ساتێك لە دنیای نابینایان نزیك بینەوە، سەردانی نابیناكانی نێو مزگەوتی گەورەی سلێمانمان كرد. ئەوان خەمی گرانیی بازاڕ، كەمیی سووتەمەنی، كەمیی غاز و.. زۆر شتی دیكەیان هەیە، ئەمە جگە لەوەی كە خەمی سەرەكییشیان نەبوونی كارەبایە، هەروەكوو مام (ئیسماعیل) دەیگوت: "ئەگەر كارەبای حكوومی كەم بێت، تەنانەت ناتوانین بە ئاوی گەرم دەستنوێژ بشۆین".
مام (ئیسماعیل) یەكێكە لە نابیناكانی نیشتەجێی مزگەوتی گەورە، ئەو تەمەنی نزیكەی شەست ساڵە، وەك خۆی گوتی: "لە سەرەتای هەشتاكانەوە بە هۆی نەخۆشییەوە هەردوو چاوی لە دەست داوە، ئەویش لەبەر ئەوە بووە كە نەیتوانیوە لە كاتی خۆیدا بۆ چارەكردن بچێتە دەرەوەی وڵات ".
ئەو خاوەن پێداویستییە، درێژەیی بە قسەكانی دا و بە حەسرەتەوە گوتی: "لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا، تاكە ئاواتم ئەوەیە چاوەكانم چاك ببنەوە، تا كوردستانی ئازادیان پێ ببینم". ئەو دەیگوت كە زۆرم حەز دەكرد سەددام بە زەلیلی ببینم ئەوكاتەی لە كونەكەدا دەیانهێنایە دەرەوە، بەڵام ئەوەشم بە نسیب نەبوو. گوتیشی: "من هەمیشە بە ئاواتەوە دەژیم، دڵخۆشم بەوەی كە نەوەكانم لە ئازادییدا دەژین، هەرچەندە كوڕەكانم لە دەست گرانی و نەبوونی خزمەتگوزاری بێزارن، بەڵام هەمیشە زوڵم زۆریی بەعسیان بە بیر دێنمەوە".
مام (ئیسماعیل) بە گەشبینییەوە دەیڕوانییە ژیان و دەیگوت: " بڕوام وایە ئەگەر لەم سەردەمەدا مرۆڤ ئیشكەر بێت، دەتوانێت خۆی و ماڵ و منداڵی بە باشی بەخێو بكات".
"بە زگماكی چاوەكانم لە دەست داون، بەڵام هەست بە بوونی هەموو جوانییەك دەكەم"
ئەمەی سەرەوە قسەی نابینایەكی دیكەی ناو هەمان مزگەوت بوو، كە ناوی (مام نامیق)ـە، ئەو خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە و، هیچ كات هەستی بە كەم ئەندامی نەدەكرد، ناوبراو لە بارەی ئارەزووەكانی ژیانی دەیگوت: "ئەگەر چاوم هەبووایە حەزم نەدەكرد سەیری شتی ناشیرینی پێ بكەم، یان هەوڵم دەدا زۆرترین سوورەتی قورئانی پێ بخوێنمەوە، تا هەمووی لەبەر بكەم، هەرچەندە ئێستا بەشێكی زۆری قورئانم لەبەرە، بەڵام هەمووی نییە، خودا ئەو بەهرەیەی نەداوە بە من كە هەموو قورئان و حەدیسی پێغەمبەر لەبەر بكەم".
مام (نامیق) لە درێژەی قسەكانیدا باسی لە ژیانی ئاسایی خۆی و ماڵەوەی بۆ كردین و گوتی: "ژنەكەم چاوی ساخە، زۆریشم خۆش دەوێت، هەرچەندە ڕووخساری نابینم و نازانم جوانە یان ناشیرین، بەڵام مادام خێزانێكی بەختەوەری بۆ دروست كردووم، دەروونی جوانە و ڕووخسار گرنگ نییە، هەرچەندە ئەوانەی دەروونیان جوانە، ڕووخساریشیان جوانە".
لە سووچێكی مزگەوتەكەوە، بە تەنیا یەكێكی دیكە دانیشتبوو، مام (غەفوور) كە تەنیا دەسبیحە دەنك وردەكە هاوەڵی بوو، لە بارەی ئەو گۆشەگیرییەی دەیگوت: " چاوەڕوانی (عەبدوڵڵا)ـی برادەرم دەكەم، ئەم سووچەی لای دەرگەكە، شوێنێكی باشە بۆ ئەوەی كە هات كوڕەكەی بیهێنێت بۆ لام". مام (غەفوور) ئاماژەی بەوەش دا كە خۆی كچە بچووكەكەی بەیانیان لە گەڕەكی سابوونكەرانەوە دەیهێنێت بۆ نێو مزگەوتی گەورە و، دەمەونیوەڕۆ دێت بە شوێنیدا".
ئەو بەشێكی زۆری دوانیوەڕۆیان لە ماڵ دەبێت، یان دەچێتە مزگەوتی سابوونكەران، كە لە نزیك ماڵی خۆیانە. لە بارەی ئەوەی كە لەگەڵ هاوەڵەكانیدا باسی چی دەكەن، دەیگوت: "من زۆر گوێ لە هەواڵ دەگرم، بە ڕۆژیش لەگەڵ مام (عەبدوڵڵا) و هاوڕێییەكانی دیكەمدا، باسی هەواڵەكان دەكەین، خەمی ماددەی (140)ـی كەركووك دەخۆین، هەندێكجار هەناسەی سارد بۆ ئەو بێكەسییەی كوردیش هەڵدەكێشین، بەڵام ئەوە چارەنووسی ئەم میللەتە بێكەسەی ئێمەیە، كە بەم شێوەیە بژی".
ههولێر پۆست

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش کاک یادگار
سهرکهوتو بیت
***************سۆزه*********************
لهسهر هێڵ نییه