.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













له هندستن ڕۆژیار سپیندارى ،، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو حكومه‌تى هندى یه‌كه‌م كه‌شتى ئاسمانى به‌سه‌ركه‌وتووى ڕه‌وانه‌ى سه‌ر ڕووى مانگ كرد ، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى مێژووییه بۆ ولاتى هند كه هه‌وڵ ده‌دات له‌م باره‌وه خۆى بگه‌ینێته ئاستى هه‌ردوو ولاتى چین و ژاپۆن .
كه‌شتى "بی ئێس ئێل" له كاتژمێر 00:52 ده‌قیقه به‌كاتى گرینچ كه له كه‌شتیوانى بۆشایگه‌رى " شاندرایان1" پێك هاتبوو ، له بنكه‌ى "ساتیش داوان" له دوورگه‌ى سریهاریكۆتا له باشوورى هند به‌دوورى 70 كیلۆمه‌تر له باكوورى مدارس ڕه‌وانه‌ى سه‌ر ڕووى مانگ كرا .
جی مادافان نایر سه‌رۆكى رێكخراوى هندى بۆ لێكۆلینه‌وه‌ى بۆشایگه‌رى ده‌لێت" هاوكاری كردنى ئه‌ندازیاره‌كانى فه‌له‌ك ناسی له‌مه‌ر هه‌ڵدانى یه‌كه‌م كه‌شتى بۆشایگه‌رى هندى بۆ سه‌ر مانگ ساتێكى مێژووییه بۆ ولاته‌كه‌مان . له‌ڵاى خۆشیه‌وه مانموهان سینگ سه‌رۆك وه‌زیرانى هندى خۆشحالى خۆى ده‌ربڕی و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى زانایانى هندى به پێشكه‌وتنێكى زانستى به‌هادار بۆ ولاته‌كه‌ى له قه‌له‌مدا .
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌شتیه چه‌ندین ئامێرى كاركردنى هندى و ئه‌وروپی و ئه‌مریكى هه‌لگرتبوو و له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا خۆلگه مانگیه‌كه‌ى ده‌گاته به‌رزى 385 كیلۆمه‌تر .
شایانى باسه ئه‌و كه‌شتیه‌ى هندى ماوه‌ى دوو ساڵ له‌سه‌ر ڕووى مانگ ده‌مێنێته‌وه ، كه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیشی بریتیه له چاودێرى كردنى مانگ به‌تایبه‌تى لێكۆلینه‌وه‌ى چینه‌كانى سه‌ر مانگ و گه‌ڕان به‌دواى ئاو و كانزا و ماده‌ى كیمیایی .
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاژانسى بۆشایگه‌رى هندى ڕایگه‌یاند كه تێكرایی بودجه‌ى ئه‌م كه‌شتیه ده‌گاته بڕی 80 ملیۆن دۆلار . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه له ساڵی 2010 و 2012 دوو كه‌شتى تر ڕه‌وانه‌ى سه‌ر مانگ ده‌كرێت .
جێی ئاماژه‌یه ولاتى ژاپۆنیش له كۆتایی ساڵی 2007دا كه‌شتیه‌كى ڕه‌وانه‌ى سه‌ر ڕووى مانگ كرد و بڕیاریشه پێش ساڵی 2020 چه‌ند گه‌شتیوانێك ڕه‌وانه‌ى سه‌ر مانگ بكات
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه