❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‌پاره‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-29 22:58:16

baran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPFirefox

‌پاره‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان

"شه‌رمده‌كه‌م له‌وڵاتێكدا بژیم، ‌پاره‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان خه‌رجبكرێت"

سه‌رنووسه‌ری‌ لڤین بۆ هاوڵاتی‌
سازدانی هاوڵاتی
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ هه‌واڵی‌ پیلانی‌ تیرۆری‌ سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ "لڤین" ئه‌حمه‌د میره‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌، ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌كان‌و سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان، كۆمه‌ڵێك له‌ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وتنه‌ خۆیان تا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ریسوابكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌شدا به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌دا بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد، هاوڵاتی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ تیشكی‌ زیاتر بخاته‌ سه‌ر ترسناكیی پیلانه‌كه‌و زانیاری‌ی زیاتر بخاته‌ به‌رده‌ستی‌ خوێنه‌رانی‌، به‌باشی‌ زانی‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د میره‌دا سازبكات.

هاوڵاتی: ‌وه‌كو خاوه‌ن دۆسیه‌كه‌ ئێستا كه‌ ده‌زانیت، چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و پیلانه‌ گیراون، هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌كه‌یت، یان پێتوایه‌ مه‌ترسییه‌كان چیی تر ره‌ویونه‌ته‌وه‌؟

ئه‌حمه‌د میره‌: من پێموایه‌ مه‌ترسییه‌كان لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن، راسته‌ به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كان بانده‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی كه‌سه‌كان بچوكتره‌ له‌و فكره‌ی له‌پشت پیلانه‌كه‌وه‌یه‌، گروپێك یان باندێك ‌ویستبێتی تیرۆر بكات، بڕواناكه‌م به‌گرتنی كه‌سه‌كان كۆتایی به‌كێشه‌كه‌ بێت، بۆیه‌ زه‌نگی مه‌ترسییه‌كه‌ زبرتر دێته‌ به‌رگوێم، ته‌سه‌ورده‌كه‌م بارودۆخه‌كه‌ نه‌ك هه‌ر بۆ من، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی زه‌نگێكی خه‌ته‌ره‌، ئاشكراشه‌ كه‌ هه‌وڵی تیرۆر له‌ئه‌مینترین گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانیدا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ده‌ستی كوشتن‌و دوژمنانی دیموكراسیه‌ت ده‌گاته‌ هه‌موو ماڵێك كه‌ له‌هه‌ر كونجێكی ئه‌م‌وڵاته‌دا بێت.

هاوڵاتی: یه‌كێك له‌رۆژنامه‌وانه‌ بیانییه‌كان، به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌دوای ئه‌و یاسا تازه‌ی رۆژنامه‌نووساندا چیی تر ناتوانێت له‌رێگه‌ی یاساوه‌ ئێوه‌ ده‌مكوت بكات، بۆیه‌ ره‌نگه‌ بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌ كه‌ به‌كوشتن‌و ته‌سفییه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبدات، رای تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چییه‌؟

ئه‌حمه‌د میره‌: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كاتێك كه‌ پرۆژه‌ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، باسمان له‌وه‌كرد كه‌ په‌سه‌ندكردنی یاسا له‌وڵاتێكدا كه‌ دیموكراتیی تێدا نه‌بێت هیچ به‌هایه‌كی نییه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ترسمان له‌و سیستمه‌ سیاسییه‌یه‌ كه‌ حوكمده‌كات له‌م ‌وڵاته‌دا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ هێشتا بڕوای به‌ته‌سفییه‌ی جه‌سه‌دی مابێت، زۆری ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌رێگه‌ی یاساوه‌ كێشه‌كان یه‌كلاییبكاته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ دڵنیام كه‌ هێزه‌ شه‌ڕخوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌پشت یاساوه‌ مه‌رامه‌كانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، دڵنیاشم كه‌ ئه‌م تیرۆركردنه‌ی رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وامده‌بێت، چونكه‌ زاكیره‌‌و بیركردنه‌وه‌ی تاكی كورد كورته‌‌و مه‌ودای ته‌ئسیری كه‌مه‌، بۆیه‌ده‌بینین له‌دۆسیه‌ی د.عه‌بدولستار بێده‌نگ بوون، له‌دۆسیه‌ی سۆران مامه‌ حه‌مه‌ له‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه‌وه‌ بێده‌نگ بوون، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی داڕشتنی پیلانی تیرۆركردنی ئێمه‌شیان داڕشتووه‌، كه‌ من دڵنیام ئه‌مه‌ كاریگه‌رییه‌كی ترسناكی ده‌بێت.

هاوڵاتی: پێتوایه‌ ئه‌وه‌ تاچه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌ تازه‌‌و لاوانه‌ ده‌بێت كه‌ ئێستا هاتوونه‌ته‌ نێو دنیای رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌‌و له‌رۆژنامه‌ سه‌ربه‌خۆكاندا كارده‌كه‌ن؟

ئه‌حمه‌د میره‌: هیوادارم كاریگه‌رییه‌كی سلبی نه‌بێت، به‌ڵكو ببێت به‌هانده‌رێك، چونكه‌ تۆ له‌پێناو په‌یامێكی دیاریكراودا ئیشده‌كه‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ددانبه‌وه‌دا بنێن كه‌ فیعله‌ن زه‌نگی تیرۆری یه‌ك له‌دوای یه‌ك پاشه‌كشه‌ به‌زۆر ده‌نگی تر ده‌كات، یان كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای له‌كاره‌كه‌دان، به‌دڵنیاییه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كی جیدی‌و گه‌وره‌ هه‌یه‌، تا نه‌كه‌ویته‌وه‌ ناو دۆخه‌كه‌وه‌ هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كه‌ ناكه‌یت، ره‌نگه‌ له‌دووره‌وه‌ تارماییه‌ك له‌ترس هه‌بێت، به‌ڵام كه‌ دێیته‌ ناو ‌واقیعه‌كه‌وه‌ هه‌ست به‌زۆریی ترسه‌كه‌ ده‌كه‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ حكومه‌ت یان په‌رله‌مان یان یه‌كێتی‌و پارتی به‌و ئیعتباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییان له‌ده‌ستدایه‌ له‌م ‌وڵاته‌دا، ئه‌گه‌ر پێش به‌م تیرۆره‌ نه‌گرن، به‌دڵنیاییه‌وه‌ سنوری ئازادیی راده‌ربڕین، یاخود سنوری ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یده‌كه‌ن به‌ناوی دیموكراتییه‌وه‌ زیاتر به‌رته‌سكده‌بێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ ئیعترافكردنێكی ناخۆشه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ‌واقیعه‌، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌نگه‌ لایه‌نی ده‌ره‌كییش ده‌ستیان بكرێته‌وه‌‌و هه‌وڵبده‌ن له‌پاڵ ئه‌م كارانه‌دا ئه‌وانیش ده‌ست له‌ته‌واوی ئه‌زموونه‌ بوه‌شێَنن.

هاوڵاتی: له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌وه‌ تائێستا كاربه‌ده‌ستان به‌فه‌رمی هیچ شتێكیان رانه‌گه‌یاندووه‌، بانگه‌وازی تۆ چییه‌ بۆ خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و په‌رله‌مانتار‌و ده‌نگه‌ ئازاده‌كان‌و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم؟

ئه‌حمه‌د میره‌: قووڵایی كێشه‌كان لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ له‌رووی نووسین‌و تیۆرییه‌وه‌ به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌جیدی بێینه‌ كێشه‌كه‌وه‌، لێره‌وه‌ ئیتر ده‌بێت هه‌وڵه‌كان ببه‌ینه‌ دوا كه‌ناری به‌رگریكردن له‌ئازادی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌به‌ره‌ی دیموكراسیه‌تدا بوون، ئه‌م دۆسیه‌یه‌ به‌جیدی ‌وه‌ربگرن، په‌یامی من ئه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ بوێره‌كان، كه‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا بورووژێنن‌و په‌رله‌مان بڕیارێك ده‌ربكات بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان، ده‌رنه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌ش خه‌ته‌ره‌، به‌تایبه‌تی بۆ رۆژنامه‌ ئازاده‌كان كه‌ له‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دان له‌كوردستاندا، داواش له‌رێكخراوه‌كانی بواری ئازادیی راده‌ربڕین‌و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌م، كه‌ بێنه‌ سه‌رخه‌ت‌و شعوربكه‌ن به‌وه‌ی ئێمه‌ له‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌داین، داوا له‌نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و رۆشنبیرانی كورد‌و ئه‌و سیاسییانه‌ی كه‌ ئه‌قڵیه‌تی دیموكراسیه‌تیان تۆكمه‌‌و تێره‌، بێنه‌ سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له‌ ئازادیی راده‌ربڕین‌و دژ به‌تیرۆر بوه‌ستنه‌وه‌، ده‌سه‌ڵات پێش 5/3/2008 له‌كوردستان به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان پێده‌فرۆشتین كه‌ دوعا بكه‌ن نه‌كوژراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ ساڵی 2008 ساڵێكی ره‌ش بوو بۆ رۆژنامه‌نووسان، دۆسیه‌ یه‌ك به‌دوا یه‌كه‌كانی تیرۆر ‌وه‌ك شه‌به‌حێك به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه‌ دێن‌و ده‌ڕۆن، به‌ڵام دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی كوشتن‌و ترساندنه‌ به‌رده‌وامده‌بێت، تا به‌ری پێنه‌گیرێت، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌، له‌مانگی شه‌شدا ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ هێزێكی سیاسی ده‌یه‌وێت له‌رێگای پاره‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت‌و خه‌یاڵییه‌وه‌ ته‌سفییه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئازاد بكات، به‌تایبه‌تی له‌ گۆڤاری لڤین، ئه‌وه‌ لای ئێمه‌ جێگه‌ی قه‌ناعه‌ت نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو دوای تیرۆری سۆران مامه‌ حه‌مه‌‌و داڕشتنی ئه‌و پیلانه‌ی كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ بۆ كوشتنی ئێمه‌، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ راستییه‌كی تێدایه‌‌و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامده‌بێت، چونكه‌ ده‌ستێكی به‌هێزی كراوه‌‌و نزیك له‌ده‌سه‌ڵات له‌پشتی تیرۆری رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها كوشتنی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان كوشتنێكی مه‌به‌ستداره‌، ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌رووی سوڵته‌ی سیاسییه‌وه‌ لێره‌یه‌، به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ له‌ئێمه‌ ده‌كات، كه‌ ئایا كوشتنی رۆژنامه‌نووسان مه‌به‌ستداره‌، من دڵنیام له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كوشتنانه‌ مه‌به‌ستدارن‌و پیلانیان بۆ دارێژراوه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسیی باڵاده‌سته‌وه‌، ئیتر ئه‌مه‌ له‌هه‌رێم بێت، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن ده‌ستێكی گه‌وره‌یه‌.

هاوڵاتی: ‌وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك كه‌ پیلانی كوشتنت دانراوه‌، ئێستا چ هه‌ستێكت هه‌یه‌؟

ئه‌حمه‌د میره‌: من شه‌رمده‌كه‌م له‌وڵاتێكدا بژیم كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی بیر له‌كوشتنی رۆژنامه‌نووسه‌كانی بكه‌نه‌وه‌، رۆژ به‌رۆژ هه‌ست به‌شعوری خۆبه‌كه‌مزانی ده‌كه‌م كه‌ له‌وڵاتێكدابم، هێزێك هه‌بێت بیه‌وێت ته‌سفییه‌ی جه‌سه‌دیی ده‌نگه‌ جیاكان بكات، شه‌رمده‌كه‌م له‌وه‌ی له‌وڵاتێكدابم كه‌ هێزێك خه‌و ببینێت، پاره‌ به‌خه‌رجبدات بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس‌و نووسه‌ره‌كانی بكوژرێن، شه‌رمده‌كه‌م له‌وڵاتێكدا بژیم له‌سه‌ر نووسین‌و وشه‌ مرۆڤ بكوژرێت، شه‌رمده‌كه‌م له‌وڵاتێكدا ده‌ژیم هیچ مانایه‌كی تێدانییه‌‌و تیرۆر خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ سیمایه‌كی زۆر ناشیرین بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌، ده‌ترسم له‌وه‌ی كه‌ هه‌رێم له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته‌ هه‌رێمێكی دیموكراسی، ناسنامه‌یه‌كی ئیرهابی له‌خۆبگرێت، چونكه‌ كوشتنی رۆژنامه‌نووس جیاوازه‌ له‌رووداوه‌كانی تر، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كه‌مان، شانازیده‌كه‌م له‌و په‌یامه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هاورێكانمدا هه‌ڵمگرتووه‌‌و به‌ په‌یامێكی ته‌ندروستی ده‌زانم، دواجار ده‌شێت تۆ له‌پێناو په‌یامه‌كه‌تدا رووحی خۆشت بكه‌یته‌ قوربانی، به‌رده‌وام باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌بوو كه‌ مردنی روح گه‌وره‌تره‌ له‌مردنی جه‌سته‌، شانازی به‌وه‌شه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ توانیومانه‌ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا شوێنده‌ستمان دیاربێت، چونكه‌ هه‌موو ده‌زانین كه‌سانی بێده‌نگ تیرۆرناكرێن، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ تیرۆرده‌كرێن كه‌ ده‌نگ‌و كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌د

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-30 09:20:27

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: ‌پاره‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-30 14:30:13

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: ‌پاره‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان

dast xosh

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-30 16:10:33

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383
WindowsXPMSIE7

Re: ‌پاره‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان

ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-30 16:25:05

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: ‌پاره‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌نووسان

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت هه‌ربژیت...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net