❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاوه‌رِوانی قه‌ده‌رم بزانم بۆ كوێم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-30 04:07:56

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

چاوه‌رِوانی قه‌ده‌رم بزانم بۆ كوێم

http://kurdzhin.org/uploads/107e44f195.jpg

چاوه‌رِوانی قه‌ده‌رم بزانم بۆ كوێم ده‌بات

كاتیَك له‌ده‌رگامداو چوومه‌ ژووره‌وه‌ له‌نیَو حه‌وشه‌ بچكۆله‌كه‌یدا، ژنیَكم بینی له‌دووره‌وه‌ دیاربوو خه‌میَكی قوڵ له‌ناخیدایه‌، به‌رِوویه‌كی خۆشه‌وه‌ به‌ره‌و رووم هات و به‌خیَرهاتنی لیَكردم، دوای ئه‌وه‌ی خۆم پیَناساند به‌یه‌كه‌وه‌ چووینه‌ ژووره‌وه‌و له‌ته‌نیشتمه‌وه‌ دانیشت و به‌مشیَوه‌یه‌ گریَی دڵی خۆی بۆم كرده‌وه‌و وتی: كاتی خۆی باوكم پیاویَكی خواپیَداو بوو دیوه‌خانی هه‌بوو به‌رده‌وام ئیَمه‌ خه‌ریكی خزمه‌تكردن بووین، ئیَمه‌(11) كه‌س بووین و(4) براو چوار خوشكم هه‌بوو، هه‌موو خوشكه‌كانم شوویان كردو براكانیشم ژنیانهیَنا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ماڵ مایه‌وه‌ ته‌نیا من بووم، هه‌رگیز گه‌ردنی باوكم ئازاد ناكه‌م، چونكه‌ له‌به‌ر خزمه‌تكردنی میوان و دیوه‌خانی خۆی منی هیَشته‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی ئه‌مرِۆ تیَیكه‌وتووم.
دواتر وتی: شه‌و و رۆژ دانیشتنم نه‌بوو هه‌ر خزمه‌تی ماڵ و میوانی باوكمم ده‌كرد، چه‌ندین داواكاریم هه‌بوو به‌بیَ ئه‌وه‌ی پیَم بزانم ئه‌وان به‌رِیَیان ده‌كردن، تاته‌مه‌نم تیَپه‌رِی، ئه‌وه‌ بوو دوای ته‌مه‌نیَكی زۆر دامی به‌كابرایه‌كی پیری ژن مرده‌، منیش چونكه‌ به‌گه‌وره‌یی شووم كرد منداڵمان نه‌بوو، به‌ڵام میَرده‌كه‌م له‌ژنی یه‌كه‌می(4) كورِی هه‌بوو هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌خانوویه‌كدا ده‌ژیاین، كورِه‌كانی چاره‌ی منیان نه‌ده‌ویست، و به‌رده‌وام غه‌دریان لیَده‌كردم، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئاڵتونه‌كانم كه‌ پیَكهاتبوو له‌(گۆبه‌رۆك و شه‌ش تاك بازن و ملوانكه‌یه‌كی ته‌زبیح) لیَم بدزن و جاریَكی تر نه‌مبینینه‌وه‌، له‌و كاته‌شدا بوو باوكم كۆچی دوایی كردو دایكمی به‌ته‌نیا جیَهیَشت.
پاشان به‌ئاهیَكه‌وه‌ وتی: میَرده‌ پیره‌كه‌ی منیش عه‌مری خوای كردو منیش جاریَكی تر گه‌رِامه‌وه‌ لای پیره‌دایكه‌كه‌م كه‌ ئه‌ویش به‌ته‌نیا بوو، ماوه‌یه‌كی باش به‌یه‌كه‌وه‌ بووین له‌شانسی من ئه‌ویش مردو به‌جیَیهیَشتم.
پاشان وتی: ئیَستا من به‌ته‌نیا له‌م خانووه‌دا ده‌ژیم هه‌رچه‌نده‌ ماڵی دوو له‌براكانم له‌نزیكمانه‌وه‌ن، ئه‌وه‌تا یه‌كیَكیان دیواری به‌دیواری حه‌وشه‌كه‌مانه‌وه‌یه‌، به‌ڵام كه‌سیان لام لیَناكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بانگیشیان بكه‌م وه‌ڵامم ناده‌نه‌وه‌، خۆ من هیچم لیَیان ناویَت و نامه‌ویَت یارمه‌تیم بده‌ن، چونكه‌ له‌خوا به‌زیادبیَ من مووچه‌ی خانه‌نشینی میَرده‌كه‌م هه‌یه‌و پیَی ده‌ژیم، ته‌نیا ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌ویَت ئه‌وه‌یه‌ بهیَڵن شه‌وان له‌سوچیَكی ماڵه‌كه‌یاندا بخه‌وم یان منداڵیَك بنیَرن بۆ لام، چونكه‌ شه‌وان به‌ته‌نیام و ترس ده‌چیَته‌ دڵمه‌وه‌.
دوای كه‌میَك بیَده‌نگبوون وتی: هه‌ر برا غه‌دری لیَم نه‌كردووه‌، زوڵمی خوشكه‌ بچوكه‌كه‌شم بیرناچیَته‌وه‌ كاتیَك(8)ملیۆن دیناری میراتی میَرده‌كه‌مم وه‌رگرت پیَیوتم ئه‌و پاره‌یه‌م بده‌ریَ له‌ته‌نیشت ماڵی خۆمانه‌وه‌ خانوویه‌كت بۆ ده‌كرِم، كه‌چی پاره‌كه‌ی لیَخواردم و هیچی بۆ نه‌كرِیم.
له‌دواجاردا وتی: دیاره‌ ئه‌وه‌ له‌چاره‌نووسمدا نووسراوه‌، بۆیه‌ چاوه‌رِوانی قه‌ده‌ر ده‌كه‌م بزانم بۆ كویَم ده‌بات.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net