❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-28 14:28:02

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌"

خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌" 
http://www.hawlati.info/Img/News/haci-karwan.10-28-2008b.gif
حاجی‌ كاروان بۆ هاوڵاتی‌
ئاـ هاوڵاتی‌:
حاجی‌ كاروان نه‌جمه‌دین یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌نێو راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت‌و له‌ڕووی ئاینییه‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ جیاجیاكان ده‌كات، هاوڵاتی چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵدا سازكردووه‌، له‌ڕووی ئاینییه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌كات، ناوبراو ئه‌وه‌ ده‌خاته‌إوو كه‌ زانایانی‌ ئایینی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوورن كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئافره‌ت خه‌ته‌نه‌ بكرێت.

حاجی كاروان ماوه‌ی‌ پێنج ساڵ له‌ئه‌ڵمانیا ژیاوه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌كو كه‌سێكی‌ ئایینی‌ له‌كوردستان له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌.

"خۆشه‌ویستی‌ له‌ئیسلامدا حه‌رامه‌"

حاجی‌ كاروان پێیوایه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی له‌ ئاینی ئیسلامدا حه‌رامه‌، به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێك ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌و ده‌ڵێت «خۆشه‌ویستی‌ له‌ ئیسلامدا حه‌رامه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ كاتێك ده‌ستپێده‌كات كه‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هاوسه‌ره‌كان بێت بۆ یه‌كتری‌».

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ له‌ئیسلامدا زۆر گرنگی‌ به‌خێزان دراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ بۆ دروستكردنی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر راستبێت، «خوای‌ گه‌وره‌ زۆر به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ خێزان به‌ هۆكاری‌ جوان‌و رێك دروستبكرێت».

حاجی‌ كاروان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خۆشه‌ویستی‌ یه‌كه‌میان بۆ مه‌سه‌له‌ی‌ زه‌واجه‌، دووه‌میان بۆ رابواردن‌و كاتبه‌سه‌ربردنه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت «هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ له‌ئیسلامدا دروست نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دووكه‌سه‌ موعه‌ره‌زن له‌نیوه‌ی‌ رێگا واز له‌یه‌كتر بهێنن، حاڵه‌تی‌ دووه‌می‌ نه‌ك ئیسلام به‌ڵكو ویژدانی‌ مرۆڤ ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌».

پرسیاری ئه‌وه‌شده‌كات، «ئایا ره‌وایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچێكدا په‌یوه‌ندیت هه‌بێت بۆ كاتبه‌سه‌ربردن؟».
ئه‌و پێیوایه‌ كه‌ هیچ پێویست ناكات كوڕان‌و كچان پێشووتر یه‌كتر بناسن‌و ده‌ڵێت «بۆچی‌ پێشووتر ئه‌و یه‌كترناسینه‌ هه‌بێت، چ پێویستده‌كات، زۆرجار ماوه‌یه‌كی‌ دوورودرێژ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بن، بێئه‌وه‌ی‌ هیچ ئه‌نجامێكی‌ باشی‌ هه‌بێت، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێت بۆ یه‌كترناسین ئه‌وه‌ ده‌كه‌م من پێموایه‌ به‌شێك له‌گه‌نجان ده‌یكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ شه‌رعییه‌ت به‌و كاره‌ی‌ خۆیان بده‌ن».

له‌باره‌ی‌ دانانی‌ ماوه‌وه‌، حاجی كاروان وتی‌ «جا ئه‌گه‌ر ماوه‌ دانرا، كێ‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ دیاری‌ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ درایه‌ ده‌ست مرۆڤه‌كان سۆز‌و عاتیفه‌ زاڵده‌بێت به‌سه‌ر بۆچوونه‌كاندا، بۆیه‌ ده‌بینین خوای‌ گه‌وره‌ ته‌داخول له‌و كاره‌ ده‌كات».

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ كچان‌و كوڕان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری یه‌كتر بناسن‌و شاره‌زای یه‌كتربن، حاجی كاروان وتی‌ «له‌ماوه‌ی‌ ساڵێك یان زیاتر یه‌كتریان ناسی‌، ئه‌گه‌ر دوای‌ ئه‌وه‌ له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌، بڕواناكه‌م كه‌س ئه‌و حاڵه‌ته‌ قبوڵ بكات. دوای‌ ئه‌وه‌ كچه‌كه‌ ده‌چێت په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكی‌ تردا ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ش به‌و قۆناغانه‌ی‌ پێشوودا ده‌ڕوات، وایلێدێت كه‌س ئه‌و كچه‌ی‌ ناوێت، زه‌ره‌رمه‌ندی‌ یه‌كه‌م كچه‌كه‌یه‌».

حاجی كاروان ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر كچ‌و كوڕه‌ به‌یه‌كیشگه‌یشتن، زۆر بڕوایان به‌یه‌كتر نامێنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پێشووتر ئه‌م دووانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بوون، كاتێك پیاوه‌كه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ژنه‌كه‌ گومانی‌ بۆ دروستده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی‌ تردا په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ هه‌یه‌، كاتێكیش ژنه‌كه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ پیاوه‌كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ غیره‌ی‌ لێده‌كات».

تێكه‌ڵاوی‌ كوڕوكچ حاڵه‌تێكی‌ ئاساییه‌

ماوه‌یه‌كه‌ پیاوانی ئایینی قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر حاڵه‌تی تێكه‌ڵاوی كوڕان‌و كچان ده‌كه‌ن، به‌لای حاجی كاروانه‌وه‌، خه‌ڵوه‌ یان تێكه‌ڵاوی‌ كوڕ كچ، زۆرجار له‌لایه‌ن مامۆستایانی‌ ئاینییه‌وه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌و وتی‌ «تێكه‌ڵاوی‌ حاڵه‌تێكی‌ ئاساییه‌، تۆ له‌ زانكۆ تێكه‌ڵی‌، له‌ناو پاس تێكه‌ڵی‌، دانیشتنی‌ كوڕو كچێك به‌یه‌كه‌وه‌و له‌دووری‌ خه‌ڵك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌».

حاجی كاروان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ئێستا جۆرێك له‌ فیكره‌ له‌ئارادایه‌، بۆ تێكه‌ڵكردنی‌ كوڕان‌و كچان له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندن بۆئه‌وه‌ی‌ مه‌شغوڵ بكرێن، به‌مه‌سه‌له‌كانی‌ دڵدارییه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ نییه‌، ئه‌و قه‌یده‌ بشكێنرێت.

ئه‌و وتی‌ «ئه‌وروپا ده‌یه‌وێ‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ تێكه‌ڵ نه‌هێڵێت، له‌ ئه‌مریكا له‌ساڵانی‌ پێشوودا له‌چه‌ند شوێنێك بڕیاری‌ ئه‌وه‌ درا كه‌ تێكه‌ڵكردنی‌ كوڕو كچ نه‌مێنێت، به‌وه‌ش رێژه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن زیادبوو».

«كوڕان، كچان وه‌كو خوشكی‌ خۆیان سه‌یر بكه‌ن، تێكه‌ڵبوونیان له‌ زانكۆ گرفت نییه‌»

حاجی كاروان له‌ باسی تێكه‌ڵاوبوونی كوڕان‌وكچان له‌ زانكۆ ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر كچان كچێتی‌ خۆیان بپارێزن، كوڕانیش كچه‌كان وه‌كو خوشكی‌ خۆیان سه‌یربكه‌ن، تێكه‌ڵی‌ كوڕان‌و كچان له‌ زانكۆ گرفت نییه‌، ئێمه‌ وڵاتێكین حه‌زمان له‌ چاولێكه‌رییه‌، كه‌متر حه‌زمان به‌ داهێنان هه‌یه‌، ئه‌مریكا ئێستا خه‌ریكی‌ دیراسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكی‌ تر كوڕان‌و كچان جیابكاته‌وه‌».

ئه‌و وتی‌ «لای‌ خۆمان ئێستا خه‌ریكی‌ ئه‌وه‌ین له‌ قۆناغی‌ ناوه‌ندی‌ كچ‌و كوڕه‌كانمان تێكه‌ڵ بكه‌ین».

ئایا له‌ ئاینی ئیسلامدا چ كاتێك رێگه‌ به‌ئافره‌ت ده‌درێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌؟

حاجی كاروان ده‌ڵێت كه‌ ئیسلام رێگری‌ له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئافره‌ت نه‌كردووه‌، چ بۆ پیاسه‌، چ بۆ گه‌شتوگوزار، چ بۆ خوێندن‌و بازاڕ، له‌ڕووی‌ گشتییه‌وه‌ رێگری‌ لێنه‌كردووه‌.

ئه‌و وتی‌ «باسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك ده‌چێت، چۆن ده‌بێت، چی رووده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ به‌چاوی‌ خیانه‌ته‌وه‌ نه‌بێت، چوارچێوه‌یه‌كی‌ راستگۆیانه‌ی‌ هه‌بێت، ئاساییه‌».

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ چۆن پیاو مافی‌ هه‌یه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌‌و بگه‌ڕێت، ئافره‌تیش هه‌مان مافی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ راست‌و دروست.

"زانایانی ئایینی له‌گه‌ڵ خه‌ته‌نه‌كردندا نین"

سه‌باره‌ت به‌خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان، حاجی كاروان ده‌ڵێت «پێشووتر خه‌ته‌نه‌كردن هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌ی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ خه‌ته‌نه‌ی‌ ئافره‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كرێت، پێویست ناكات بكرێت».

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌ئێستادا به‌ فه‌رمووده‌ی‌ سه‌حیح ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌ته‌نه‌كردنی‌ ئافره‌ت نه‌كرێت باشتره‌.

Tuesday, October 28, 2008

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-30 14:12:34

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌"

ده‌ستت خۆش بێت به‌سوده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-31 08:04:53

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌"

zor supas ba payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-01 14:17:50

roz.1991
خونچەی نوێ
شوێن: *""slemany ""*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2009-02-17
په‌یامه‌كان: 51
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌"

dast xoshbet sarkwtwbet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6c5d831e53.gif
-نابم بەگەڵا بۆ دارێکی تر   با نەبێتە سێبەر بۆکەسێکى تر
    دەبمە رێبوار بۆ دوورى تۆ   تا دڵم دەگات بەدڵى تۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-26 13:47:47

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌"

dasty tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-26 14:49:22

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: خۆشه‌ویستی حه‌رامه‌"

ده‌ستت خۆشبێت

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net