.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












حه‌زده‌كه‌یت ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریی درێژبێت؟
زۆرێك له ده‌ستگیرانداره‌كان ماوه‌ی ده‌ستگیراندارێتی به ساته شیرینه‌كانی ژیانیان داده‌نێن
پ. هاوڵاتی
بێریڤان كچێكی 29 ساڵه، ئه‌و بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا «به‌دڵێكی فراوانتر‌و بیرێكی ئارامتر»ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانداره‌كه‌یدا ژیانێكی خۆش به‌سه‌رففبه‌رن، حه‌زده‌كات ماوه‌ی ده‌ستگیراندارێتی درێژبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی «ساته شیرینه‌كانی ژیانه».
بێریڤان عه‌زیز، ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش مانگه ده‌ستگیرانداره، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی باری ئابووری خۆی‌و ده‌ستگیرانداره‌كه‌ی باشه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ن، بۆ ماوه‌یه‌كی تر پێكه‌وه بژین، بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كتر نامۆنه‌بن.
به‌لای زۆرێك له ده‌ستگیرانداره‌كانه‌وه، ده‌ستگیرانیی یه‌كێكه له خۆشه‌ویسترین ساته‌كانی ژیانیان، ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن كاتی ده‌ستگیراندارییان بۆ ماوه‌یه‌ك درێژبكه‌نه‌وه‌و نه‌چنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
ئه‌و كچ‌و كوڕانه‌ی كه ده‌ستگیراندارن، زۆربه‌یان ماوه‌ی ده‌ستگیراندارێتییان له‌لایه‌ك بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن‌و ناسینی یه‌كتر داده‌نێن، له‌لایه‌كی تر پێیانوایه له زۆربه‌ی ساته‌كانی تریان شیرینترو خۆشتره.
ئه‌گه‌رچی ده‌ستگیرانداره‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌كوردستان، له‌به‌ر قسه‌و توانجی كۆمه‌ڵگه، ترس له‌ماوه‌ی ده‌ستگیراندارێتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ترسه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، خه‌ریكه گۆڕانێكی به‌سه‌ردادێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وانه‌ی كه زۆر گوێ به‌قسه‌و توانجی كۆمه‌ڵگه ناده‌ن.
بێریڤان ئه‌و كچه‌ی ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ستگیرانداره، وتی «ئێمه خۆمان حه‌زده‌كه‌ین ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریی درێژه پێبده‌ین، چونكه هه‌ردووكمان وا بیرده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته به‌ته‌واوی له‌یه‌كتری تێبگه‌ین‌و ناخ‌و بیری یه‌كتر بخوێنینه‌وه، تابتوانین له‌داهاتوودا به‌دڵێكی فراوانتر‌و بیرێكی ئارامتر پێكه‌وه بژین‌و به‌یه‌كتری نامۆنه‌بین».
ئه‌و كچه به سه‌رسوڕمانییه‌وه باسی هه‌ندێك له‌و كوڕوكچانه ده‌كات، كه ده‌ستگیراندارن، به‌ڵام له ساته‌وه‌ختێكی كورتدا هاوسه‌رگیریی پێكده‌هێنن. «ئه‌وان بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه، كه به‌یه‌كه‌وه ده‌گونجێن یان نا، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌گونجێن جیابوونه‌وه‌ی پێش هاوسه‌رگیرییان زۆر باشتره وه‌ك له‌وه‌ی كه له‌داهاتوودا جیاببنه‌وه» بێریڤان وای وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریی «خۆشترین ساته‌كانی ژیانه».
زۆرێك له كچ‌و كوڕه ده‌ستگیرانداره‌كان، ساتی ده‌ستگیرانداریی به قۆناغێكی ناسك‌و هه‌ستیار وه‌سفده‌كه‌ن بۆ هه‌ردوولایان، به‌جۆرێك هیچ كات ئه‌و ساتانه‌یان بیرنه‌چێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كانیان بوونه‌و به‌ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵس‌وكه‌وتیان كردووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه، زۆرێكیان هیچ كات پێیان باش نی‌یه ئه‌و ماوه‌یه درێژبێت، ئاره‌زوویان له‌و ماوه‌یه نی‌یه، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ساتی ده‌ستگیراندارێتی به باشترین كات داده‌نێن بۆ له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی كه‌سه‌كان.
ئه‌و كچ‌و كوڕانه‌ی له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیراندارێتیدا نین، بیانووی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه مه‌رج نی‌یه ئه‌و دووكه‌سه له‌و ساته‌دا له‌یه‌كتر تێبگه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه هیچیان له‌وساته‌دا راستی بیركردنه‌وه‌و بۆچوونی خۆیان ده‌رناخه‌ن.
سه‌ناریا عومه‌ر، ته‌مه‌ن 24ساڵ، یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی كه درێژه‌پێدانی ئه‌و ماوه‌یه به‌پێویست نازانێت.
ئه‌و پێیوایه كه خۆشه‌ویستی‌و گونجاندن له پێكه‌وه‌ژیاندا دروستده‌بێت، نه‌ك له‌ساتی ده‌ستگیراندارێتیداو وتی «پێویست ناكات كه ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریی درێژبێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه به‌ڕاستی له‌یه‌كتر تێبگه‌ن، ئه‌وا له‌ژیانی رۆژانه‌دا چه‌نده‌ها كێشه دروستده‌بێت، ده‌شێت هه‌ر كێشه‌یه‌ك ببێته هۆی لێكترازان‌و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دووكه‌سه، به‌ڵام له‌دوای گواستنه‌وه پێكهێنانی هاوسه‌رگیریی ئه‌و هه‌ڵه‌شه‌یی‌و په‌له‌په‌له‌ییه نامێنێت‌و به‌ئاسانی ناتوانن ده‌ستبه‌رداری یه‌كتری ببن».
هه‌ندێك له‌وانه‌ی دوای ماره‌بڕین له‌كتوپڕێكدا چوونه‌ته نێو ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه، دوای پڕۆسه‌كه واده‌زانن خۆشترین ساته‌كانی ژیانیان له‌كیسچووه، به‌جۆرێك هه‌میشه له‌خه‌یاڵیاندایه‌و ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه كه ماوه‌ی ده‌ستگیراندارێتییان نه‌بینیوه.
كه‌نار عارف ته‌مه‌ن 33 ساڵ، 3 ساڵه چووه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، ئه‌و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی راسته‌وخۆ ماوه‌یه‌كی كورت دوای ده‌ستگیراندارێتیی، چووه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌و وتی «زۆر حه‌زمده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بكه‌م، پێشتر خۆشه‌ویستیمان هه‌بێت‌و یه‌كتریمان خوێندبێته‌وه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌بوو».
«ده‌ستگیرانه‌كه‌مم هه‌ر نه‌ناسی‌و بڕیاری هاوسه‌رگیریمدا»، كه‌نار وای وت.
ئه‌و به‌پێویستی زانی كوڕان‌و كچان ماوه‌یه‌ك به ده‌ستگیرانداریی بمێننه‌وه، تا یه‌كتر بناسن.
له‌كوردستاندا زۆرێك له كوڕان‌و كچان درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیراندارییان، په‌یوه‌سته به‌باری ئابوورییه‌وه، كه خراپی باری ئابووری ناچاری كردوون ماوه‌ی ده‌ستگیرانداری درێژبكرێته‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌و ماوه‌ی 4 ساڵه، به‌هۆی خراپی بواری ئابوورییه‌وه نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌یدا بچێته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
محه‌مه‌د وتی «ئه‌وكاته‌ی كه بڕیاری هاوسه‌رگیریماندا وامانده‌زانی به‌ته‌نها به‌وه‌ی كه یه‌كتریمان هه‌یه پێویستمان به ماڵ‌و سامان نابێت، كۆتایی به‌كێشه‌كانمان دێت».
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیراندارێتییان به خۆشی به‌ڕێكردووه، خراپی باری ئابووری، وای له محه‌مه‌دو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كردووه، ئه‌وه‌نده خۆشی له‌وماوه‌یه نه‌بینن.
محه‌مه‌د وتی «به‌ڵام ئێستا هه‌موو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانمان كۆتایی پێهات‌و ئه‌وا بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه، چاوه‌ڕێی ده‌رگایه‌كین لێمان بكرێته‌وه».
به‌شێكی تر له‌ده‌ستگیرانداره‌كان له‌به‌ر توانجی خه‌ڵك‌و رێگه‌نه‌دانیان له‌لایه‌ن ماڵه‌وه‌یان، به‌تایبه‌تی كچان، ناتوانن ئه‌وه‌نده چێژ له خۆشییه‌كانی ده‌ستگیرانداریی ببینن.
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌خنه له كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گرن، به‌وه‌ی به‌شێك له خێزانه‌كان مانه‌وه‌ی ده‌ستگیرانداریی‌و هه‌ڵسوكه‌وتكردنی ده‌ستگیرانه‌كان به كارێكی خراپ‌و به‌دڕه‌وشتی ده‌زانن.
روناك عه‌بدوڵڵا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، وتی «له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرێك له خێزانه‌كان به‌كارێكی خراپ‌و به‌دڕه‌وشتی ده‌زانن كه ئه‌و قۆناغه درێژه بخایه‌نێت یان ئه‌و دوو كه‌سه بتوانن بچنه ده‌ره‌وه پێكه‌وه‌و مۆڵه‌تیان نادرێتێ كه له‌یه‌كتری تێبگه‌ن».
ئه‌و ره‌خنه‌ی له‌وه‌شگرت كه به‌شێك له خێزانه‌كان وای ده‌بینن كه ده‌بێت دوای ماره‌بڕین، بچنه نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
«هه‌ندێك خێزان منداڵه‌كانیان وه‌ك ئاژه‌ڵ سه‌یرده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌یه‌كتری ماره‌بڕاون تازه ژن‌و مێردی یه‌كترین ده‌بێت هه‌ر هاوسه‌رگیریی پێكبهێنن‌و بواری ئه‌وه به ده‌ستگیرانه‌كان ناده‌ن كه ساته‌وه‌ختێك پێكه‌وه‌بن»، ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه وای وت.
هێشتا زۆرێك له لاوان نازانن چۆن هه‌ڵس‌وكه‌وت‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كانیان بكه‌ن.
روناك ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه، پێیوایه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستگیرانی بۆ تێركردنی غه‌ریزه‌كان ده‌ناسرێت نه‌وه‌ك تێگه‌یشتن‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌و دروستبوونی خۆشه‌ویستی.
ئه‌و وتی «گه‌نجانی ئه‌مڕۆ له قۆناغی ده‌ستگیرانیدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ تێركردنی غه‌ریزه‌و ئاره‌زووه‌كانیان ئه‌و ماوه‌یه ده‌قۆزنه‌وه، ئه‌وه‌نده بۆ خۆشه‌ویستی‌و راگۆڕینه‌وه ئه‌و قۆناغه وه‌رناگرن».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وه به‌هۆی ناهۆشیاری لاوه‌كانه‌و په‌یوه‌ندی به‌كه‌می ئاستی رۆشنبیری‌و كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆژیاو كاریگه‌ری‌و په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه هه‌یه.
Monday, October 27, 2008


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






supas arya xan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










دةست خؤش بةريز سةركةوتوو بيت

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه‌ی هاڵتبژاردووه
سه‌رکه‌وتوو بیت و ته‌مه‌ن دریژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خؤش Aria xan سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dast xosh bo babatakat balam la rastya alen agar maway dasgirany zor bet aw kwr w kcha siwayyan la yak detawa bash nya maway dasgirany henda drezh bet
sarkawtw byt
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش ڤاریا گیان هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه