❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-02 19:07:58

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE7

شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌

شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌

چۆن پیاو تووشی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌ ده‌بێ؟

شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌, ئه‌نجامی گۆڕانکارییه‌کانی خانه‌کانی گورچیله‌یه‌. ده‌توانرێ به‌ هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ  نه‌خۆشییه‌که‌دا بکرێ, که‌ پیاو له‌ ئه‌نجامدا ساغ ده‌بێته‌وه‌. شێرپه‌نجه‌که‌ به‌ ده‌گمه‌ن پێش 50 سالآن ڕووده‌دات, پاش ئه‌وه‌ ئاساییی ده‌بێ له‌ ته‌مه‌ندا.

نه‌خۆشییه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ پێچی گورچیله‌که‌دا ده‌رکه‌وێ و په‌ره‌ ده‌سێنێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ دوکتۆره‌کان پێی ده‌ڵێن (Hypernefrom), ئه‌وه‌ ئاساییترین چه‌شنی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یه‌. به‌لآم له‌وانه‌یه‌ له‌ حه‌وزی گورچیله‌شدا ده‌ست پێ بکات و ئه‌و کاته‌ ده‌بێته‌ جۆرێکی تر له‌ شێرپه‌نجه‌.

ته‌نها هۆکاره‌ مه‌ترسییه‌ک پیاو هه‌ستی پێ بکا, تووتن-ه‌. جگه‌ره‌کێشه‌کان مه‌ترسییان دوو به‌رابه‌ر زیاتره‌ که‌ شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌یان تووش ببێ, به‌ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ ناکێشن.


چۆن هه‌ست به‌ نه‌خۆشییه‌که‌ ده‌کرێ؟

 
دیارده‌ترین جۆریان, بوونی خوێنه‌ له‌ میزدا, ئازار و هه‌ست پێکردن وه‌ک ئه‌وه‌ی لایه‌کیان له‌ شتێک پڕ بکرێ. له‌وانه‌یه‌ پیاو به‌ سووکی پله‌ی گه‌رمایی له‌ له‌شیدا به‌رز ببێته‌وه‌, ماندوو ببێ, ئاره‌زووی خواردن و قورساییی که‌م ببێته‌وه‌.


چۆن پزیشک دیاریکردنی شێرپه‌نجه‌ له‌ گورچیله‌دا دێنێته‌ کایه‌وه‌؟


به‌زۆری ئازمایشی خوێن قولآییی ڕه‌وشه‌که‌ پیشان ده‌دا و به‌ هۆی پشکنین له‌ ڕێگای سۆنه‌ره‌وه‌ (Ultraljud),  پیاو ده‌توانێ دڵنیایی ده‌ستنیشان بکا. جاروبار تیشکی ئێکس (ڕونتگێن)یشی له‌گه‌ڵ به‌کارده‌هێنرێ.


چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌دا ده‌کرێ؟


مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵیدا, نه‌شته‌رگه‌رییه‌- پیاو به‌ ئاسانی گورچیله‌که‌ ده‌رده‌کا. هیچ ده‌رمانێک نییه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکا. له‌ کاتی ئازاری سه‌ختدا, چاره‌سه‌ریی به‌کارهێنانی شه‌وق (Strålbehandling)ی بۆ ده‌کرێ.


پێشبینی


شێرپه‌نجه‌ له‌ گورچیله‌دا, نه‌خۆشییه‌کی خه‌ته‌رناکه‌ له‌یه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ قۆناغێکی دره‌نگدا هه‌ستی پێ ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ سه‌رکه‌وتووبێ و له‌ کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێ, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیوه‌ی نه‌خۆشه‌کان پێنج ساڵی تر له‌ پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌وه‌ ده‌ژین.

ئه‌گه‌ر دوومه‌ڵه‌که‌ دره‌نگوه‌خت پێی بزانرێ و ئه‌و پێڕا گه‌یشتبێ بلآوبێته‌وه‌, شه‌نسی ژیان که‌م ده‌بێ.

هۆکان مێللستێدت, پڕۆفیسۆر له‌ لووناسی (تومۆرناس).   

سیروان کاروانی

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net