.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








دووای چوار جار ده‌سگیرانێتی و په‌شیمان بوونه‌وه لێم !!؟؟
ئه‌یاد ئه‌و كوڕه بوو كه‌پاش چه‌ندین جار دواكه‌وتنم كه نه‌مه‌وێرا ده‌رگا بكه‌مه‌وه له‌به‌رده‌ممدا ئه‌وه‌ستا یان كوناو كون له چه‌ندین چونهدهرهوهمدا به‌دوامه‌وه بوو به‌ته‌واوی ئیزعاجی كردبووم...پێم ئه‌وت كه‌ناتوانم ..به‌ڵام ئه‌كه‌وته هه‌ڕه‌شه‌و ههڕهشهكاری لێم ئه‌گه‌ر شوو بكه‌م ئه‌مكوژێت..ئه‌بێت به‌س ئه‌و هه‌ڵببژێرم.. به‌كورتی به‌زۆر هه‌ر ئه‌بوایه به‌قسه‌ی ئه‌و ئه‌وم خۆش بویستایهو له‌گه‌ڵی بومایه به‌هه‌موو جۆرێك ..؟
له‌پاش ٣ جار شوكردنم كه هه‌ر هێشتا ده‌ست گیراندار بووم به‌بێ هیچ سه‌به‌بێك ..هه‌ر له‌گه‌ڵ ماره ئه‌برام بۆ مانگێك یان دوو مانگێك به‌رده‌وام ئه‌م كوڕانه سارد ئه‌بونه‌وه لێم و خۆیان به‌ده‌می خۆیان داوای جیابونه‌وه‌یان ئه‌كرد لێم زۆرم خه‌فه‌ت به‌م حاڵه‌ی خۆم ئهخواردههستم به‌شتێكی نه‌بینراو ئه‌كرد له‌خۆمدا..چونكه به ٣ جار شووكردنو په‌شیمان بونه‌وه و به‌بێ هۆ..ئه‌مانه له‌ڵام كه‌م نه‌بوو ..وه كاتێكیش داوای جیابونه‌وه‌یان ئه‌كرد هیچ ده‌لیلێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو..هه‌ندێك شتی بچوكیان گهورهئهكرد لێم و خۆیان لێم ده‌رباز ئه‌كرد..؟
به‌ڵام، ئه‌وه‌ی كه شكم لێی هه‌بوایه ئه‌م كوڕه بوو (ئه‌یاد)..له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مه‌وێرا به‌ڕاسته‌وخۆ باس له‌م كوڕه بكه‌م لای ماڵه‌وه‌مان چونكه ئه‌گه‌ر شتێكم باس بكردایه وای بۆ ئه‌چون كه‌حه‌زم لێی بێت..هۆی باس نه‌كردنی من لای ماڵه‌وه‌مان ئه‌وه‌بوو كه به‌ته‌واوی ڕێی ئه‌وه‌مان نه‌بوه باسی راز‌و دڵ خۆمانیان له‌لا بكه‌ین یان بڵیین كه فڵان كوڕ رێمان لێ ئه‌گرێت..به‌ته‌واوی سنوریان لێ قه‌پات كردبووین..ناچار بووم كه له‌دڵی خۆما بیهێڵمهوهو ئه‌ویش له‌سه‌ر كهیفو كوڕێنی خۆی به‌رده‌وام بێت و ژیانم بكاته كۆنترۆڵێك تا به‌ئاره‌زوی خۆی به‌ده‌ستیه‌وه بێت كه‌ی ویستی بمگۆڕێت ئهمگۆڕێت..؟
به زۆر دواكه‌وتنی ئه‌و لێی ئه‌پاڕامه‌وه كه دوام مه‌كه‌وه حه‌یات بردووم به‌م دواكه‌وتنه خه‌ڵك وا ئه‌زانێت له‌گه‌ڵ یه‌كین ..به‌ته‌واوی ناوت زڕاندووم..ناتوانم له‌گه‌ڵت بم....به‌س چیی..؟ یه‌كێك بوو له هه‌ره عه‌قڵ ته‌سكه‌كان قسه‌ی چی..قسه‌كردن سودی نه‌بوو له‌گه‌ڵی..ئه‌مه‌نده دوام ئه‌كه‌وت كه‌ناوم به‌شێوه‌یه‌ك بڵاو بۆیه‌وه كهحهزمان له‌یه‌ك بێت..
هه‌ر چۆنێك بوو له یه‌كه‌م رۆژێك له كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز دا به‌ڕێكه‌وت له سه‌یرانگای دووكان عایلهیهكمان ناسی كوڕه‌كه‌یان كه گه‌ڕابووه‌وه له ئه‌وروپا خوشكه‌كانی لێڕاسپاردم كهقسهم له‌گه‌ڵ بكات ..هه‌ر ئه‌و ڕۆژه كورته تعارفێكمان كرد وبه شێوه یه‌كمان به‌دڵ بوو به‌س ئه‌وه مابوو كه هه‌ندێك قسه‌بكه‌ین له‌سه‌ر رێكه‌وتن..چونكه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كه‌م بوو له‌كوردستان ئه‌گه‌ر من ڕازیی ببم ئه‌و یش بۆ ژن هێنان گه‌ڕاوه‌ته‌وه..؟
به‌ڕاست چونكه من ئه‌و كوڕه ناو زڕانی كردبووم بۆیه وتم ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خراپیش بێت هه‌ر پێی ئه‌كه‌م ..هه‌ر چۆنێك بوو هاتن و مه‌وزووع كۆتای هات و ڕێكه‌وتین. كه ئه‌مه چواره‌م شووم بوو به‌بێ گواستنه‌وه..؟ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م كوڕه له‌كوردستان ته‌نها ٢٠ ڕۆژی مابوو بۆیه ئه‌بوایه ئیشه‌كانی زۆر به‌خێرایی بكردایه ئه‌وه بوو مارهكردنو داواكردن‌و جواب دانه‌وه‌مان و ئاڵتون ههڵگترن و هه‌موو شته‌كان به یه‌ك هه‌فته كۆتایی هات..؟ ئیتر تێگه‌یشتنمان ته‌نها به‌یه‌ك دانیشت من باسی خۆم بۆكرد و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه..؟
ئه‌و به‌منی ووت كه‌حه‌ز به حهفلهیهكی گهورهئهكهم به‌س شه‌كراو خواردنه‌وه.بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕۆشتمه‌وه كاستی حهفلهكهتم پێ بێت تا ئاسان كاری بێت بۆ معاملهكردن و بردنت...به‌ڕاست من حه‌زم به‌وه نه ئه‌كرد نهم ئه‌ویست كه قه‌ڕه‌باڵخی بكه‌م چونكه ئه‌ترسام..خۆ هه‌ر چه‌نده هیچ بهڵگهیهكیشم نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌یاد به‌س هه‌ڕه‌شه‌كانی وای لێكردبووم كهبهردهوام ئه‌و ترس و دڵه ڕاوكێیه له‌گه‌ڵم بێ..؟
ده‌ی ئیتر ئه‌وه‌بوو كه ٣ هه‌فته‌مان به‌ده‌سته‌وه‌بوو كه‌پێكه‌وه بین هه‌موو رۆژێك جوونه ده‌ره‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌م كووڕهدا هه‌تا ئه‌هاتمه‌وه هیچ خۆشیم نه ئه‌بینی ئه‌مووت ئێستا بمبینێت قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌بكات ..یان ئسلوبێك بنوێنێت..یان بێته به‌رده‌مان من چی بكه‌م..زۆری تر..؟ ئه‌و ئه‌شی زانی كه شووم كردوه به‌ڵام خۆ بێده‌نگ كردنه‌كه‌ی وام ئه‌زانی كهنهیزانیبێت..تا یه‌ك هه‌فته پێش گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م دهستگیرانهم چوین بۆ بازار تا كارتی شه‌كراو خواردنه‌وه بكڕین بۆ ڕۆژی حهفلهكهمان..ئه‌وه‌بوو ئهیادم بینی ..سه‌یرێكی كردم هیچی نه‌وت و دای بهلامانداو خۆی زۆر ساده ده‌رخست.؟
ئه‌وه‌بوو ئیتر كارت كڕاو به‌خشرایه‌وه..حه‌فله ساز درا بۆ ئه‌و ڕۆژه كههێشتامن هه‌ر لهساڵۆنهكهبووم ئه‌یاد بهخۆییو سهیارهسورهكهی كه‌پڕی كردبوو لهكووڕو كاڵ به هۆڕین لێدان و ماچ هه‌ڵدان دوامان كه‌وتن..؟ زانیم كه ئیتر كار له‌كار ترازا بۆیه هاتمه قه‌ناعه‌تێك ووتم چی ئه‌بێت با ببێت..به‌ڵام هێشتا ٤٠ ده‌قه ئه‌بوو حه‌فله ده‌ستی پێكردبوو خۆی فووڵ خه‌یاڵ كردبوو هاته به‌رامبه‌رمان ڕاوه‌ستاو ده‌ست كرد به‌كێشانی جگه‌ره ..ئه‌وه‌بوو (ئاراس)به‌ته‌واوی هه‌ستی به‌شتێك كرد..پرسیارێكی كرد كه ئه‌م كوڕه ئه‌ناسم..؟؟.خۆمم لێ گێل كرد ووتم نه‌خێر..؟
كاتێك ئه‌یاد هاته پێشهوهووتی به ئاراس پیرۆزتان بێت ..ئاراسیش ده‌ستی هێنا تهوقهبكات له‌گه‌ڵ ئه‌یاد..به‌ڵام ئه‌یاد ده‌مانچه‌یه‌كی ده‌رهێنا له ژێر كراسه‌كه‌یدا ووتی ئه‌گه‌ر ئیستا له پێش چاوی خۆم ته‌ڵاقی نه‌ده‌یت یان تۆ ئه‌كوژم یان ئه‌و..واته من..؟ چونكه ئێمه چه‌ند ساڵه به‌یه‌كه‌وه‌ین تۆ چۆن هێناوته..؟ زۆر ئه‌ترسام كه بیته‌قێنێت و ئاراس بكوژێت چونكه خه‌یاڵ بوو به‌س به‌دڵ حه‌زم له‌وه ئه‌كرد به‌سه‌ر دڵی منه‌وه‌ی بنایه له‌دوره‌وه تا له‌و شێوه ناخۆشه‌ی كه به سه‌دان خه‌ڵك بۆ بۆنه‌ی من هاتبوون ئه‌و مه‌وقیفه‌م نه‌بینیایه.. ..
هه‌ر چۆنێك بوو ئاراس ته‌ڵاقی نه‌خواردو له لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه توانیان ئه‌یاد مه‌شخوڵ بكهنو ده‌مانچه‌كه‌ی لێ بسه‌نن..هه‌ر ئه‌و كاته ئهیادمان به‌گرتن دا‌و گیرا..ئاراس هه‌وڵی دا كه حهفلهكه به‌رده‌وام بێت ..هه‌رچه‌ند له ڕووكاری دا زۆر په‌شۆكاوی پێوه بوو..به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ماڵی خۆمان ئاهه‌نگ وه‌ستێنرا ..كه‌ئه‌مه‌ش ناخۆشترین حاڵه‌تم بوو..خه‌ڵك زۆر به ناشرینی كه‌وتنه قسه‌كردن و باسكردن..؟
به ڕاگرتنی حه‌فله ئاراس تا دره‌نگ له‌ماڵ خۆمان مایه‌وه‌و به نه‌رمی دوا له‌گه‌ڵم به‌س هیچ جۆره ڕه‌فتارێكی ناشرینیشی نه‌نواند به‌رامبه‌رم..بهڕۆشتنهوهی ئاراس منیش بكه‌ومه ژێر ده‌ستی ئه‌م ٢ برایه‌م به‌ڵێدان و شه‌ق خواردن..كه حه‌یام بردن..؟ عه‌قڵیان چوبوه پاڵ عه‌قڵی ئه‌و خه‌یاڵه خوێریه..ئه‌یان وت راسته تۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵی نه‌بیت جۆن دێته حه‌فله‌و ئه‌ڵێت له‌گه‌ڵ منایه..؟ جام كه پڕ بوو لێی ئه‌ڕژێت..منیش ئینجا كه‌وتمه باس بۆیان..له‌گه‌ڵ باس كردنی ئه‌مه‌نده‌ی تریان كووتام..واته ئه‌گه‌ر باسم نه‌كردایه هه‌ر زۆر باشتر بوو..؟
به هه‌رحاڵ..ئه‌و حهفتهیهم له‌گه‌ڵ ئه‌یاد برده‌سه‌ر به‌دڵ شكاویی..هه‌رچه‌نده زۆر باسم بۆ كرد كه هیچم نیه له‌گه‌لی ئه‌وه بڕۆ ئێستا خۆ گیراوه ئه‌توانیت قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت بزانم چیم له‌لای هه‌یه یان جیم له‌گه‌ڵی هه‌یه ..ووتی موشكیله نیه..ئه‌وه‌ی بوو بوو..؟ به‌ڵام بهخواحافیزی كردنی لێم كه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی گه‌یشته‌وه شوێنی خۆیی..نه‌بوو به ٨ رۆژ ئه‌ویش سێ ووشه جوانه‌كه‌ی پێ ووتم خۆی له‌من حه‌رام كرد...
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌مووتان..
CHRA TV

له‌سه‌ر هێڵ نییه

hiwadarm k zhianeki xosht dast bjawet w dwr bet la kesha...swpas
له‌سه‌ر هێڵ نییه


زۆر سوپاس به‌ریز پشه گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




hiwadarm zhyaneki xoshu baxtawar bbayta sar ama dwayn naxoshit bet xayri pewaya insha ala kas nazane xayr la chyaya barezm


له‌سه‌ر هێڵ نییه
هيوا دارم ئه مئ دوا ناخوشيت بيت و زيانت بربيت له خوشه وستى

له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor supas barezakanm
له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor supas barez kardo gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زؤر به داخه وه بو ئةم بةسةرهاته هاورى ى بةريز
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh baheway bardawamet
له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor supas barezakanm bo payamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه