.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پارێزگای سلێمانی
له خۆر هه‌ڵاتی پایته‌ختی هه‌رێم به دووری [ 198 کم ] و [ 385 کم ] له پایته‌ختی ئێراقی فیدراڵ دووره ، له نێوان هێڵه‌کانی درێژی34/33 – 46/20 له رۆژ هه‌ڵات و هێڵه‌کانی پانی 36/31 – 44/32 له باکوور هه‌ڵکه‌وتووه ..
شاری سلێمانی له بناری زنجیره چیای گۆیژه بنیاد نراوه ، شێوازی بنیاد نانی شاره‌که به‌رزی و نزمی زۆری تێدایه ، واته له ناوچه‌ی شاخاوی و ده‌شتی به‌ر فراوان پێکهاتووه ، که جوانی یه‌کی بێ وێنه‌ی به شاره‌که به‌خشیوه ، ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر له کۆنه‌وه مه‌ڵبه‌ندی نیشته‌جێی مرۆڤ بووه و به درێژایی مێژوو مرۆڤی ئه‌م شوێنه له دروست کردنی شارستانیه‌ته کۆنه‌کان ده‌سته وه‌ستان نه‌بووه . شوێنه‌واره دێرینه‌کانی ئه‌م راستی یه ده‌سه‌لمێنن ، له رێگای پاشماوه‌کانی ئه‌شکه‌وته‌کانی هه‌زار مێرد و زه‌رزا و ده‌شته پان و به‌رینه‌که‌ی زاموا [ شاره‌زوور ] که‌وا بناغه‌ی شارستانیه‌تی مرۆڤ بووه و ململانێی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئیمپراتۆریه‌تی زل هێزی ده‌وروبه‌ر کردووه ..
مێژوی شاری سلێمانی له قه‌ڵا چۆلانهوه ده‌ست پێ ده‌کات ، که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی شار باژێر و باکوری خۆر هه‌ڵاتی شاری سلێمانی به دووری [30 کم ] ، قه‌ڵاچۆڵان له سه‌ده‌کانی ڕابردوو سه‌نته‌رو پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی [ بابان ] بوو ..
ئه‌ماره‌تی بابان که له سه‌ده‌کانی [19 – 20 ] له‌سه‌ر ده‌ستی [ به‌به سلێمان ] دامه‌زرا بوو ، ڕۆڵ و کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئاوه‌دانی ناوچه‌که‌دا هه‌بووه ، دوای ساڵی [1783] ئیبراهیم پاشای برازای محمود پاشا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماره‌ته‌که‌ی گرته ده‌ست و هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی بابانی دا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیبراهیم پاشا له نزیک سه‌را کۆنه‌که‌ی محمود پاشا که له‌سه‌ر بناغه‌ی قه‌ڵایه‌کی کۆنی ساسانی دروست کرا بوو ، شارۆچکه‌یه‌کی بچوکی دروست کرد و ناوی نا سلێمانی به ناوی باپیره گه‌وره‌ی خانه‌واده‌ی بابانی یه‌کان ..
هه‌رچه‌نده پارێزگای سلێمانی مێژوویێکی نوێی له دروست کردن و دامه‌زراندنی هه‌یه ، به‌ڵام مێژووی نیشته‌جێی مرۆڤ له ناوچه‌و قه‌د پاڵی چیا و ده‌شته به پیته‌کانی بۆ سه‌رده‌مانێکی دێرینی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ک هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌رده‌م لانکه‌ی شارستانی بووه .
سه‌رچاوه : گۆڤاری EIA
وا دیاره هاورێی به‌رێزم [ په‌ری ] خان‌یش له بابه‌تێکی تر به‌ر له‌مه باسی ئه‌م شاره و مێژووی دروست بوونی کردووه ..
به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی منیش هه‌ڵم بژاردووه هه‌نێ زانیاری تری تیایه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌و زانیاریانه‌یه که ئه‌م خوشکه‌مان به هاورێ به رێزهکانمی داوه ..
به هیوای سوود وه‌رگرتن لێی ...

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh hawrei xoshawist
zhyaneki aswda bo barezt

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس به‌رێزم ..
یاخوا هامیشه سه‌رکه‌وتوو بیت له هه‌موو بواره‌کانی ژیانت ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت ئازیزه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه