❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-02 21:37:52

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsXPFirefox

ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

قسه‌كردن له‌و كردارو وتانه‌ی مرۆڤ ده‌خاته‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌و به‌زۆر شیَوه‌ تیَكیان ده‌شكیَنیَت، چی بكریَت بۆئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌كاران به‌ئاسانترین شیَوه‌ خۆیانی لیَ به‌دوور بگرن؟ و دواجار به‌و قۆناغه‌ بگه‌ین كه‌ كه‌سی ته‌ندروست له‌شویَنی كه‌سی ده‌روون شیَواو دانیَین...؟ ئه‌و پرسیارانه‌ن كه‌ د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی ده‌یانوروژیَنیَت، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك و رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك كه‌باس له‌كیَشه‌و گیروگرفته‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات داده‌به‌زیَت.
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م
زۆر له‌میَژه‌وه‌ باب و باپیرانمان دركیان به‌گرنگی و مه‌ترسی وشه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆك كردووه‌و وتوویانه‌: شویَنی فیشه‌ك چاك ده‌بیَته‌وه‌، به‌ڵام جیَگای قسه‌ی ره‌ق و ناخۆش سارِیَژ نابیَت. هه‌موومان ده‌زانین كاتیَك كه‌سیَك ده‌ستی بریندار ده‌بیَت یان فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ر شویَنیَكی ده‌كه‌ویَت، ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و جیَگایه‌ چاكده‌بیَته‌وه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی له‌بیریشی ده‌چیَته‌وه‌، واته‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ زوو سارِیَژ ده‌بیَت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌روونی مرۆڤ به‌پیَچه‌وانه‌ی جه‌سته‌یه‌وه‌ زۆر دره‌نگ چاك ده‌بیَته‌وه‌و هه‌ندیَك جاریش جیَگای گولله‌ی قسه‌و قسه‌ڵۆك هه‌تا هه‌تایه‌ سارِیَژ نابیَت و به‌رده‌وام ده‌كولیَته‌وه‌و ئازاری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌دات.. له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر گرنگ و پیَویسته‌ كه‌ له‌ئه‌و وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ دووربكه‌وینه‌وه‌ كه‌ئازاری ده‌روونی به‌رانبه‌ر ده‌دات و نابیَت له‌كاتی په‌روه‌رده‌كردن و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ماندا به‌كاریان بهیَنین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیَگه‌ی داخه‌ فه‌رهه‌نگی زمان و قسه‌كردنی رۆژانه‌كان پرِه‌ له‌ ئه‌و وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه‌به‌رانبه‌ر تووشی هه‌ڵچوون و ئازاری ده‌روونی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی لیَره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌كۆمه‌ڵیَك وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌كاری بهیَنین ئه‌وا به‌ده‌ست و زمانی خۆمان باری ده‌روونی منداڵ و فیَرخوازه‌كانمان ئاڵۆز ده‌كه‌ین و كه‌سایه‌تییان تیَكده‌شكیَنین له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ لیَیان دووربكه‌وینه‌وه‌.
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هیَز له‌نیَوان وشه‌و قسه‌ی ناخۆش و ئاڵۆزی باری ده‌روونی له‌لایه‌ك و ئاڵۆزی باری ده‌روونی و جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌لایه‌كی تر هه‌یه‌، واته‌ قسه‌ی ناخۆش و ره‌ق و رووخیَنه‌ر ده‌بیَته‌هۆی ئاڵۆزكردنی باری ده‌روونی و له‌ناوبردنی توانسته‌ عه‌قڵییه‌كانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئاڵۆزی و نه‌خۆشی و گرفته‌ ده‌روونییه‌كانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپیان له‌سه‌ر جه‌سته‌و كۆئه‌ندامی به‌رگریی تاك هه‌یه‌و دواتر تووشی هه‌ندیَك نه‌خۆشی سایكۆسۆماتی(جه‌سته‌-ده‌روونی) ده‌كه‌ن.
بۆئه‌وه‌ی هه‌موومان له‌كاریگه‌ری و مه‌ترسی قسه‌ی ره‌ق و ناخۆش و رووخیَنه‌ر، ئاگاداربین، وا له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ژماره‌یه‌كیان ده‌كه‌ین:
* ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه‌ من وام لیَنه‌ده‌هات
كه‌م كه‌س هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆ جاریَكیش بووبیَت، گویَبیستی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی(له‌ئه‌و رۆژه‌وه‌ تۆ له‌دایك بوویت ئیَمه‌ نه‌حه‌ساوینه‌ته‌وه‌، به‌هۆی تۆوه‌ دایكت مرد، تۆ هۆی ته‌ڵاق و لیَك جیابوونه‌وه‌یت، به‌هۆی تۆوه‌ نه‌خۆش كه‌وتم...هتد) نه‌بووبیَت، واته‌ هه‌ندیَكجار دایك و باوك رق و كینه‌و خه‌فه‌ت و ئازارو نارِه‌حه‌تی خۆیان به‌منداڵه‌كانیان ده‌رده‌برِن و منداڵه‌كان به‌سه‌رچاوه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و ژیان و ئازارو خه‌م و خه‌فه‌تانه‌یان ده‌زانن، ئا له‌مكاته‌دا منداڵه‌كان تووشی ئاڵۆزی و هه‌ستكردن به‌گوناه و تاوان ده‌بن و ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست ده‌بیَت كه‌ئه‌وان به‌رپرسن له‌مردنی دایك یان باوك، یان ته‌ڵاق یان نه‌خۆشكه‌وتن یان هه‌ژاری و نه‌بوونی دایك و باوكیان، كه‌دواجار ئه‌و هه‌ستكردن به‌گوناه و تاوانه‌ به‌ره‌و لادان و سه‌ره‌رِۆی و خه‌مۆكی و ئالوده‌بوون به‌مه‌وادی هۆشبه‌رو خۆ سه‌رخۆشكه‌ر یان خۆكوشتن یان سه‌رنه‌كه‌وتن له‌ژیانی خویَندن و كارو پیشه‌دا، ده‌یانبات، بۆئه‌وه‌ی له‌و هه‌سته‌ ده‌روونییه‌ رووخیَنه‌ره‌ رزگاری بیَـت و تۆڵه‌ له‌خۆی بكاته‌وه‌، راستییه‌كه‌شی پیَچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ی دایك و باوكه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵ هیچ گوناه و تاوانیَكی نییه‌و ئه‌و به‌رپرس نییه‌ له‌(ته‌ڵاق و لیَكجیابوونه‌وه‌و مردن و نه‌خۆشی و هه‌ژاری و نه‌بوونی...هتد)، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌و رووداوو دیاردانه‌ هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له‌وانه‌یه‌ منداڵ هیچ په‌یوه‌ندی به‌هۆكاره‌كانه‌وه‌ نه‌بیَت، یان زۆر به‌كه‌می په‌یوه‌ندیی نارِاسته‌وخۆی پیَیانه‌وه‌ هه‌بیَت له‌م كاته‌شدا منداڵ هه‌ر به‌رپرسیار نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆی نه‌هاتووه‌ته‌ ئه‌م دنیایه‌و ئه‌و هیچ ئازادییه‌كی نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندیَك دایك و باوك سه‌رنه‌كه‌وتن و كه‌موكورتییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌پاڵ منداڵه‌كانیان و ئه‌وان تاوانباریان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ئازاری ده‌روونیان ده‌ده‌ن و تووشی هه‌ستكردن به‌گوناه و تاوانیان ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌ركی هه‌موو دایك و باوكیَكه‌ كه‌كاتیَك منداڵ ده‌خاته‌وه‌ ده‌بیَت به‌باشی په‌روه‌رده‌ی بكات و پیَداویستییه‌ فسیۆلۆژی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ دابینبكات، له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ له‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ ناخۆش و رووخیَنه‌رو بیَ بنه‌مان و منداڵه‌كان به‌ره‌و لادان و سه‌ره‌رِۆیی ده‌به‌ن.
* كه‌سیَكی نه‌زان و ده‌به‌نگی
كاتیَك دایك و باوك و مامۆستا به‌منداڵ ده‌ڵیَن: تۆ تیَناگه‌یت، گیَلـی، ده‌به‌نگی، نابیت به‌هیچ. ئه‌وا كاریگه‌ریی له‌فیشه‌ك و تۆپ زۆر خراپتره‌و وه‌ك میكرۆب و ڤایرۆس و ژه‌هر، باری ده‌روونی و توانا عه‌قڵییه‌كانی منداڵ له‌ناوده‌به‌ن و هه‌پرون به‌هه‌پرونی ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی میَشكی منداڵ وه‌ك كۆمپیوته‌ر وایه‌ چۆن به‌رنامه‌رِیَژی و پرۆگرامسازی بۆ بكه‌یت به‌ ئه‌و شیَوه‌یه‌ كارده‌كات، واته‌ كاتیَك به‌منداڵ ده‌وتریَت(گیَل و ده‌به‌نگ و گه‌لحۆو نه‌زان)و دواتر دووباره‌و سیَباره‌ ده‌كریَته‌وه‌، ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وجۆره‌ منداڵانه‌ هه‌ست و شعوریَكیان له‌لا دروستده‌بیَت كه‌ئه‌وان كه‌سانی نه‌زان و گه‌لحۆو گیَل و ده‌به‌نگن(ئیتر ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیش عه‌بقه‌ری و بلیمه‌تیش بن)، ئه‌وا ئه‌و پرۆگرامسازییه‌ هه‌ڵه‌ی دایك و باوك و مامۆستا وایان لیَده‌كات كه‌وه‌ك كه‌سیَكی ده‌به‌نگ و نه‌زان و گه‌لحۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و رۆژ له‌دوای رۆژ تواناو به‌هره‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌هه‌موومان له‌وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ ژه‌هراوی و بكوژانه‌ دووربكه‌وینه‌وه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی(تۆزیره‌كی، زۆر عاقڵی، زۆر به‌توانای...هتد) به‌كاربهیَنین، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی خۆ رۆشنبیركردندابین و له‌و وشه‌ ژه‌هراویانه‌ دووربكه‌وینه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌باب و باپیران بۆمان ماونه‌ته‌وه‌و به‌بیَ بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن به‌كاریان ده‌هیَنین و لاسایی كویَرانه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ ده‌بیَت پیَش به‌كارهیَنانیان هه‌ڵیان بسه‌نگیَنین و بزانین چ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌دڵ و ده‌روونی منداڵه‌كانمان ده‌كات


سه‌رچاوه‌ کـــــــــــــــــــورستانی نوێ

Kurdzhin
کە کارتەکەی سەری ساڵت دایە دەستم
وا هەستم کرد دڵم بەیەکەم دەرچووە
                  ڕه‌نج
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-06 23:47:52

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-08 06:45:43

خونچه‌
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2009-11-03
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

ده‌ست خۆش   

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-09 06:42:48

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

ده‌ستان خۆش هاوڕێیان بۆ په‌یامه‌ کانتان هه‌ر بژین بۆ کورد ژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-09 08:34:10

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

dast xosh sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-09 19:02:10

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

swpas soza gyan bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-11-10 19:39:23

باريزه
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-28
په‌یامه‌كان: 287
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

ده‌ست خۆش

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/5a9c11666c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-11-18 22:55:15

delshad77
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-28
په‌یامه‌كان: 80
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

ده ست خؤش

Kurdzhin
له روخسارى من مه روانه خور له جاوما قه ت هه ل نايه
كه به خه نده بو تو ئه دويم قولبى كريان له ناخمايه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-11-22 18:36:28

saman33
خونچەی نوێ
شوێن: دووز خورماتو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و وشانه‌ی منداڵ ده‌كوژن

ده ستان خؤش بؤئه م بابة تة جوانانه

Kurdzhin
خؤشه ويستم خؤشه ويستيت ده ريايه كه وله بن نايه
جيتربليم جى بنوسم بينوسه كه م له روى نــــــــــــايه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net