.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی: ده‌ستی ئافره‌تان له ده‌ستی پیاوان میكرۆبایی تره :
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرایكردووه، له ده‌ستی هه‌موو مرۆڤێكدا چه‌ندین میكرۆب و به‌كتریا هه‌یه و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه‌ش جیاوازی هه‌یه.
گۆڤاری "بروسیدنگز ئۆف زه ناشوناڵ ئه‌كادیمی ئۆف ساینسیز" بڵاویكردۆته‌وه، زانایان دوای لێكۆڵینه‌وه و به كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای جینی پێشكه‌وتوو، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نزیكه‌ی 150 جۆر له به‌كتریای زیندووی جیاواز له له‌پی ده‌ستی مرۆڤدا هه‌ن.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، به‌كتریا و میكرۆبه‌كان له ده‌ستی كه‌سێكه‌وه بۆ ده‌ستی كه‌سێكی دیكه جیاوازن و له‌یه‌ك ناچن و ته‌نانه‌ت میكرۆبه‌كانی ده‌ستی راست له‌گه‌ڵ ده‌ستی چه‌پ له یه‌كتر جیاوازن.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر "نواه فایر" له زانكۆی "كۆلۆرادۆ ئات بۆڵده‌ر" روونیكردۆته‌وه، ده‌ركه‌وتنی جیاوازی له میكرۆبه‌كانی هه‌ر دوو ده‌ستدا چاوه‌رِوان نه‌كراو بوون.
به پێی رۆژنامه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، زیاتر له 4هه‌زار و 700 جۆری به‌كتریا له ده‌ستی 102 كه‌سی به‌شداربووی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، لێكۆڵینه‌وه‌كه هۆكاری ئه‌و ژماره زۆره‌ی میكرۆبی له مرۆڤدا بۆ په‌یوه‌ندی به ئاره‌ق و جۆری له‌شی و غوده‌ی زه‌یتی و ده‌رهاویشته هۆرمۆناته‌كان ده‌گه‌رِێنێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستیه، ده‌ركه‌وتووه ده‌ستی ئافره‌ت زۆرترین ژماره‌ی به‌كتریای هه‌ڵگرتووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌ستی پیاودا.
سایتی په‌یامنێر...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش براکه‌م .. بابه‌تێ ناوازه‌یه و زانیاری یه‌کی تازه‌یه به لامه‌وه ؟!!
به‌س به‌ینی خۆمان بێ زۆر ترساندمی ؟!! ئه‌گه‌ر وا بێ ؟!!
به هه‌ر حاڵ .. خوا په‌نامان دا !!
له‌و شوێنانه ئه‌و توێژینه‌وه کراوه ئه‌وه‌نده جۆر میکرۆبه‌یا‌ن دۆزیوه‌ته‌وه !!
ئه‌ی ئه‌گه‌ر لای خۆمان بیانکردایه به‌خوا ده‌یان هێنده‌یان ده‌دۆزیه‌وه ؟!!! 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاسته‌که‌م سۆز خان..نا مه‌ترسه به سابونی بایه‌عیه‌که جوان ده‌ستت بشۆ...ههههه...
سوپاس بۆ تۆش ئاریا خان...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه