❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من له‌ مردن ناترسم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-06 18:19:41

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81
WindowsXPFirefox

من له‌ مردن ناترسم

ئۆجالان کێشه‌‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بژیم یان بمرم ، من له‌ مردن ناترسم    له‌ ڕۆژی 04/11/2008 18:09

ئۆجالان کێشه‌‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بژیم یان بمرم ، من له‌ مردن ناترسم ، به‌هاریش ده‌کرێ شه‌ڕ سه‌خت بێ و بگاته‌ ئاستێک که‌ نه‌کرێ ڕێگری لێ بکرێ. ، قیامه‌ت هه‌ڵده‌ستێ! له‌ دۆخی عبدوڵا ئۆجالان دا هیچ گۆرانکاریه‌ک به‌دی ناکرێت. ئێستاش ده‌یانه‌ێ ئۆجالان دوور له‌ ڕوداوه‌کان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی قۆناغه‌که‌ بهێڵنه‌وه‌.
ئۆجالان ڕایگه‌یاند که‌ ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌ی ناده‌نێ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش حکومه‌تی تورکی وشیارکرده‌وه.‌
ئۆجالان جارێکی تر ستایشی هه‌لوێستی گه‌لی کوردی کرد که‌ به‌رامبه‌ر هه‌لوێستی هێرشبه‌رانه‌ی دژی ئه‌و سه‌ری هه‌ڵدا و وتی ، من داوایه‌کی به‌و شێوه‌یه‌م له‌ گه‌له‌که‌م نه‌کرد ، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌بینن چی ڕویدا.ئۆجالان وتی، بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد گرنگه‌ بژیم.
ئۆجالان چاوی به‌ پارێزه‌رانی که‌وت و ، ده‌رباره‌ی بارودۆخی خۆی زانیاری دا و به‌و پێیه‌ تا ئیستا ئه‌و رادیۆیه‌ی که‌ لێیان ستاندووه‌، نه‌یانداوه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌کانیسی یان هه‌ر ناده‌نێ، یانیش دره‌نگ ده‌یده‌نێ.
ئۆجالان ئه‌و هه‌لوێسته‌ی به‌م چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌ ده‌ربڕی:
ده‌یانه‌وێ بمخه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی قۆناغه‌که‌.
عبدوڵا ئۆجالان ناره‌زایی له‌به‌رامبه‌ر هێرشی سه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن لێی به‌م شێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند:
مه‌سه‌له‌ پرسی که‌سیی من نیه‌ که‌ بژیم ، من نامه‌وێ پرسه‌که‌ له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تدا بکه‌مه‌ پرسێکی شه‌خسی ، کێشه‌‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بژیم یان بمرم ، من له‌ مردن ناترسم ، ده‌کرێ بومه‌له‌رزه‌یه‌ک بێ و خانووه‌که‌ به‌سه‌رمدا داڕمێ، نه‌خۆش بکه‌وم له‌وانه‌یه‌ وه‌هاش بمرم، ئه‌وه‌ وا دیار ده‌بێ که‌ ده‌وله‌ت کردویه‌تی و منی کوشتووه.‌ ئه‌نجامه‌که‌شی زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێ ، من دۆخی ته‌ندروستی خۆمم نه‌کرده‌ کێشه‌ و ناشیکه‌م، من ویستم گه‌له‌که‌م له‌و مردنه‌ بچوکه‌ی که‌ هه‌فته‌ی رابردوو ڕویدا ئاگادار بێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ من ئه‌وه‌م بۆ گه‌له‌که‌م ڕاگه‌یاند، من داوای هیچم له‌ گه‌ل نه‌کرد ، ته‌نانه‌ت وتم ڕوداوه‌که‌ زۆر گه‌وره‌ مه‌که‌ن
، به‌لام ئێوه‌ ده‌بینن که‌ گه‌ل چۆن که‌وته‌ جوڵه‌ و چی ڕووده‌دا ، ئه‌گه‌ر من لێره‌ بمرم شتی زۆر مه‌ترسیدار ده‌قه‌ومێ ، قیامه‌ت هه‌ڵده‌سێ، به‌هاریش ده‌کرێ شه‌ڕ سه‌خت بێ و بگاته‌ ئاستێک که‌ نه‌کرێ ڕێگری لێ بکرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نامه‌وێ دۆخێکی وا بێته‌ ئاراوه‌ ، بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد پیشنیار ده‌که‌م ، بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ گرنگه‌ بژیم ، من هه‌ست به‌ گوشاری چاره‌سه‌ری ده‌که‌م له‌سه‌ر خۆم ، تکا ده‌که‌م زۆر جار بانگه‌وازیم کرد به‌ڵام ‌حکومه‌ت ڕه‌چاوی نه‌کرد ، دیسان‌ ده‌لێم مه‌سه‌له،‌ مان و نه‌مانم نیه‌ ، خۆبه‌خۆ لێره‌ سیاسه‌تێکی کوشتنی درێژه‌ خایه‌ن په‌یڕه‌و ده‌کرێ ، ئه‌وه‌ چه‌نده‌، زیان به‌ من ده‌گه‌یه‌نێ ، زیان به‌ ده‌وڵه‌تیش ده‌گه‌یه‌نێ ، وه‌رن ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین بێ ئه‌وه‌ی که‌ کات به‌ فیرۆ بده‌ین. ئه‌وه‌ بکه‌ین با خوێنڕشتن ڕاوه‌ستێنین ، کۆتایی به‌ هه‌ژاری بێنین.ئۆجالان به‌ بۆنه‌ی 85 مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیاش جارێکی تر بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد بانگه‌وازی کرد و ئه‌فریقیای باشور ، ئیرله‌ندا و سپانیای وه‌ک نمونه‌ هێنایه‌وه‌ و وتی ، ده‌کرێ بێ ئێوه‌ی که‌ ده‌ست له‌ بیناقاقای یه‌کتر نێین، پرسه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئۆجالان جاریکی تر رایگه‌یاند که‌ ئه‌و ناڵێت با ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دانیشن، وه‌ک لایه‌نی دیالۆگ ئاماژه‌ی به ‌رۆشه‌نبیرانی ژیر و ده‌ته‌په‌ کرد. وتسی منیش ناڕاسته‌وخۆ ده‌کرێ خۆم له‌ قۆناغه‌که‌ بگه‌یه‌نم ، به‌و پێیه‌ پرسه‌ سه‌خته‌کانی تورکیا وه‌ک زمان و هه‌ژاری چاره‌سه‌ر ده‌بێ . گه‌ل من ده‌ست نیشان ده‌کا ، ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌که‌م ، ئه‌و کاته‌ ده‌توانن له‌ دارم بده‌ن ، با چیان ده‌وێ له‌ منی بکه‌ن
عبدولا ئۆجالان 85 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیای شرۆڤه‌ کرد و ، وتی ، له‌ کۆماردا دوو مه‌یلی هه‌ن،،، یه‌کێک پۆزیتیڤیست و علمانی و ئه‌وه‌ی تریش کونه‌ پارێز‌. له‌ ناوه‌ڕۆکیشدا هه‌ردوو کونه‌پارێزن.ئۆجلان ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و دوو مه‌یله‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کردۆته‌ دوو به‌شه‌وه‌ و ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، چه‌مکی کۆماری دیموکراتیمان کۆمه‌ڵگه‌ ده‌کاته‌ یه‌ک.ئۆجالان وتی له‌ تورکیا بێ ئایدۆلۆژی بوون و بێ سیاسه‌تی هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ دۆخی هه‌نوکه‌یی بۆته‌ هۆی بن به‌ست بوون و ، ئه‌و‌ چه‌مکه‌ کۆمه‌ڵگه‌ به‌ گژیه‌کدا ده‌کاتئۆجالان له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی:له‌ تورکیا دوو چه‌مک هه‌ن، یه‌که‌م کۆماری پۆزه‌تیڤیست علمانی و بۆرژوا و ئه‌و‌ی تر چه‌مکی کۆماری محافه‌زه‌کاره‌ که‌ به‌ ئیسلامی میانڕه‌و ده‌ناسرێ. ئاکه‌په‌ش تا ئیستا سووره‌ له‌ سه‌ر چه‌مکی دۆگماتیک و موحافه‌زه‌کارانه‌ی ، به‌ڵام چه‌مکی مسته‌فا که‌مال مۆله‌ت به‌وه‌ نادا ، ئه‌رته‌شی تورک و جه‌هه‌په‌ش سوورن له‌سه‌ر ‌نی علمانی و پۆزه‌تیڤیست ، ئه‌و دوو چه‌مکه‌ش هه‌ڵه‌ن ، هه‌ردووش بێچاره‌ییه‌ ، کۆمه‌ڵگه‌ به‌ره‌و دوو به‌ره‌کی و به‌گژیه‌کدا ده‌کا ، ئه‌وروپا له‌ ساڵی 1920 دا ده‌ستی له‌ پۆزه‌تیڤیزم به‌ردا ، به‌ڵام ئه‌رته‌شی تورک و جه‌هه‌په‌ زۆر به‌ وشکی پێ له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤیزم داده‌گرن ، چه‌مکی جه‌هه‌په‌ جه‌مکی کلاسیکی سه‌رکوت کردنه‌ ، له‌ دامه‌زراندنی کۆماردا هه‌ندێ نرخ هه‌بوون که‌ مسته‌فال که‌مال خولقاندی ، ئه‌و نرخ و میراسه‌ی له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی ڕزگاری له‌به‌رامبه‌ر ئیمپریالیست خولقاند ، جه‌هه‌په‌ ئه‌وه‌ی خوارد و له‌ ناوی برد ، ئه‌رته‌ش ده‌لێ ئه‌وان به‌ فه‌لسه‌فه‌وه‌ سه‌رقاڵن ، باشه‌ پیده‌چێ که‌ له‌ نیو ئه‌رته‌ش دا هه‌ندێ که‌س هه‌بن که‌ مێشکیان کارده‌کا ، به‌لام ئه‌و بنه‌به‌ستیه‌ چاره‌سه‌ر ناکه‌ن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ چه‌مکی پۆزه‌تیڤیستی وشک باڵاده‌سته‌ ، له‌ راستی دا هه‌ردوو چه‌مکی کۆماریش محافه‌زه‌کارن ، ناتوانن خۆیان له‌ده‌ست ئه‌و چه‌مکانه‌ ڕزگار بکه‌ن ، من له‌ دژی ئه‌وانه‌ په‌ره‌م به‌ چه‌مکی کۆماری دیموکراتی دا ، له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌وڵ ده‌ده‌م که‌ پرسه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌م ، ، پێشنیاری چاره‌سه‌ری ئێمه‌ یه‌کخستنه‌وه‌یه‌. عبدوڵا ئۆجالان وتی ، ئه‌گه‌ر پشێنیاره‌کانی من بۆ چاره‌سه‌ری پێک بێن ده‌کرێ ببێته‌ مۆدێلێکی گرنگ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
ئۆجالان به‌ بیری هینایه‌وه‌ که‌ تا ساڵی 1995 ئه‌وان به‌دوای بیرۆکه‌ی ( به‌ گوڕدان به‌ شه‌ڕ گه‌یشتن بوو به‌ سۆسیالیزم ، به‌لام دوای ئه‌وه‌ هه‌ستی به‌ گرنگی سیاسه‌ت کردووه‌ و ، له‌ دوای ئه‌وه‌شه‌وه‌ دۆخێکیان ده‌خوڵقاند که‌ شه‌ڕی تێدا نه‌بێ. ئه‌و قۆناغه‌ی ئیستاش پێی گه‌یشتوین لایه‌نگری چاره‌سه‌ری دیموکراتیانه‌ین ، من له‌و حاڵه‌ته‌ ڕازیم و په‌شیمان نیم.
ئۆجالان ڕایگه‌یاند که‌ بیروبۆچونه‌کانی ده‌کرێ له‌ تورکیا وه‌ک ڕۆشنگه‌ری ورێنسانسێک کاریگه‌ر بێ و ئاماژه‌ی به‌ ناوه‌رۆکی به‌رگرینامه‌که‌ی کرد و وتی ، به‌رگرینامه‌که‌م ده‌کرێ وه‌ک مانیفستۆی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ناوزه‌د بکرێ .له‌سه‌ر درێژه‌ی قسه‌کانیشیدا وتی:(( من له‌ به‌رگرینامه‌که‌م دا مارکسیزمم هه‌لسه‌نگاند ، مارکس لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێژووی 500 ساله‌ی سه‌رمایه‌داری کرد ، من لێکۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر مێژووی 5 هه‌زار ساڵه‌ی کرد ، من مێژووم له‌ ده‌وڵه‌تی راهیبی سۆمه‌ره‌وه‌ تا مێژووی رۆژگاری ئه‌مرۆ کۆڵیه‌وه‌ ، من لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر سیسته‌می ده‌وڵه‌ت شار کرد ، پێشتریش وتبوم ، مرۆڤ ده‌کرێ بلێ من مارکسم تێپه‌ڕاندن و که‌موکوڕیه‌کانیم پڕ کرده‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ مارکس وه‌ک ئه‌نتی کاپیتالیست دیاره‌ ، به‌لام ئه‌و خزمه‌تی به‌ سه‌رماداری کرد ، من ئه‌وه‌م ڕاشکاوانه‌ ده‌ست نیشان کرد ، له‌ به‌رگرینامه‌که‌م دا جێم بۆ ته‌رخان کرد ، مارکس چینی کرێکارانی به‌ بنه‌ما گرت ، من مێژووی 5 هه‌زار ساڵی شارستانی دیموکراتیم به‌ بنه‌ما گرت عبدوڵا ئۆجالان له‌ لێدوانه‌کانی دا بانگی له‌ گه‌ل و لایه‌نه‌ چه‌په‌کانیش کرد و هه‌لبژاردنی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی به‌ بیر هێنایه‌وه‌ و ، سه‌رنجی بۆ سه‌ر گرنگی شاره‌داری دیموکراتی ڕاکێشا و ، داوای کرد که‌ بۆچوونه‌کانی گه‌ل ڕه‌چاو بکرێ ئۆجلان پشێنیارگه‌لێکی بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی کرد و ، سه‌رنجی بۆ سه‌ر گرنگی یه‌کگرتنی نێوان ده‌ته‌په‌ و لایه‌نه‌ چه‌په‌کان و ، چه‌مکی شاره‌داری دیموکراتی ڕاکێشا و وتی:ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌رێمیه‌کان پشینیاری به‌رچاوم چه‌مکی شاره‌داری دیموکراتیه‌ ، له‌و چه‌مکه‌دا به‌شداری دیموکراتیانه‌ و ، پێوانه‌ دیموکراسیه‌کان باڵاده‌سته‌ ، له‌ گۆڕه‌پانه‌کان ، له‌ مه‌یدانه‌ مه‌زنه‌کان، ده‌کرێ ده‌یان هه‌زار ، په‌نجا هه‌زار که‌س کۆبکه‌نه‌وه‌ و ، گوێیان لێ بگرن ، بۆچونی گه‌ل بناغه‌یه‌. ده‌بێ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن که‌سانی دیموکرات بن ، ده‌بێ وه‌ک سه‌رکه‌وتن و دۆڕاندن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌که‌ن ، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ده‌بێ به‌پێی پێوانه‌ دیموکراتیه‌کان مه‌مه‌ڵه‌ بکه‌ن ، بابه‌تێکی تر که‌ ده‌بێ ڕاوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن رێژه‌ی پالێوراوانی ژنه‌.

بانگی له‌ لایه‌نه‌ دیموکراتیه‌کان کرد و داوای کرد که‌ خۆیان به‌ شێوه‌ی کۆنفیدرالی رێک بخه‌ن ، له‌سه‌ر دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆنیش داوای کرد که‌ دادگاییه‌کی ئه‌لته‌نارتیڤ سازبکرێ.لایه‌نه‌ چه‌په‌ و دێموکراته‌کان، بنده‌ست، ژینگه‌پارێز ، فێمنیست، که‌لتوری هه‌ریمی و موسڵمانانیش ده‌توانن له‌ده‌وری یه‌کتر کۆ ببنه‌وه‌. رۆژێک، دوو ڕۆژ یان چه‌نده‌ی پێویستیان بینی، ده‌توانن پێکه‌وه‌ گفتوگۆ بکه‌ن ، هه‌روه‌ها به‌ عه‌له‌ویشه‌وه‌ که له‌‌ نێویان دا عیله‌مانی ساخته‌ش هه‌ن ، ده‌توانن کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی خۆیان سازبکه‌ن و په‌ره‌ به‌ یه‌کێتی خۆیان بده‌ن ، ئاسوری ، سوریانی ، ئه‌رنه‌مه‌نی و یۆنانی که‌ کۆچی ‌ ئه‌نادۆڵیان کردووه‌ ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گشتی دیموکراتی ببنه‌ یه‌ک ، له‌ ئامه‌د و هه‌ندێ جیێ‌ وه‌ک ڤێتنام و عێراق ده‌کرێ له‌سه‌ر دۆزی ئه‌رگه‌نه‌کۆن دادگای ئه‌لته‌رناتیڤ دامه‌زرێنن ، ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ دۆزه‌که‌دا ئاشکرا نه‌کراون ، پلاتفۆرمی دیموکراسی وه‌ک رێکخراوه‌ی دیموکراتی گه‌ل له‌گه‌ڵ ژووره‌کانی پاریزه‌ران ئه‌وه‌ پێک بینن ، ده‌کری له‌ ئه‌وروپاوه‌ یاساناسانی ناودار بانگهێشت بکه‌ن.
ئۆجلان له کۆتایی دا سڵاو و ستایشی له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌لی کورد کرد و بانگی له‌ ژنان و گیراوانیش کردئۆجالان وتی:
بۆ پشتگیری گه‌له‌که‌مان، من ماڵئاوه‌دانی خۆم پێشکه‌شیان ده‌که‌م له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌شداری چالاکیه‌کان بوون ، سڵاو له‌ گه‌له‌که‌مان له‌ کوردستان ، تورکیا و ئه‌وروپا ، ته‌واوی دۆستان ، ژن و دیکانی ئاشتی ده‌که‌م ، ده‌رباره‌ی ژنان من له‌ به‌رگرینامه‌که‌م دا ئاماژه‌م به‌ هه‌ندێ شت کرده‌وه‌ ، ئه‌وان بناغه‌ی سه‌ره‌کی دیموکراسین ، ژنان ده‌کرێ به‌ ڕه‌نگی خۆیان مۆر له‌ دیموکراسی بده‌ن ، بۆ هه‌موو گوند و شارێک پێشنیاری دارچاندم کرد ، ئه‌وه‌، دووباره‌ ده‌که‌مه‌وه‌ ، له‌ چیای جودی وه‌ک له‌ که‌شتی نوح دا ، ده‌بێ له‌و چیایه‌ هه‌موو جۆره‌ ڕووه‌کێک بچێنرێ ، با هه‌موو جۆره‌ گیانله‌به‌رێک به‌خێو بکرێ ، ده‌بێ داره‌کانی جودی نه‌بڕنه‌وه‌ ، گوڵ لێ نه‌کرینه‌وه‌ و بپارێزرێن ، ده‌بێ نێچێری ئاژه‌ڵان نه‌کرێ ، سڵاو له‌ هه‌ڤاڵانی گرتوخانه‌کان ده‌که‌م ، ده‌بێ بایه‌خ به‌ ته‌ندروستی خۆیان بده‌ن ، با درێژه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان بده‌ن ، ده‌کرێ خۆیان به‌ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ بکه‌ن که‌ ببنه‌ هێز بۆ چالاکیه‌کانی ده‌ره‌وه‌

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-08 16:12:20

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215
WindowsXPMSIE

Re: من له‌ مردن ناترسم

dast xosh hawrei aziz  sar fraz bit

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-09 12:21:15

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: من له‌ مردن ناترسم

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-09 16:27:54

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: من له‌ مردن ناترسم

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net