❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ یه‌که‌م جار له‌ کوردستان*گرنگ*

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-11 13:59:47

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

بۆ یه‌که‌م جار له‌ کوردستان*گرنگ*

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان له‌لایه‌ن گروپێكی‌ بر‌یتانی‌ چه‌ند نمایشێكی‌ سێرك ئه‌نجامده‌درێت


http://kurdsat.tv/wenekan/h-11-11-2008.jpg


ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ گروپێك به‌ناوی‌ (سێرك به‌ره‌و عێراق) به‌هاوكاری‌ رێكخراوی‌ پێشه‌نگی‌ منداڵانی‌ كوردستان و سه‌نته‌ری‌ مه‌سه‌لـه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ توانا مرۆییه‌كان له‌ یاریگای‌ هه‌ولێر چه‌ندین چالاكی جیا نمایش ده‌كرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌بدوڵڵا خالید لێپرسراوی‌ سه‌نته‌ری‌ مه‌سه‌له‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت رایگه‌یاند: گروپی‌ سێرك به‌ره‌و عێراق له‌ شه‌ش كه‌س پێكهاتووه‌ سێ‌ كچ و سێ‌ كوری‌ بریتانین، ئه‌و گروپه‌ ساڵانه‌ ده‌چنه‌ وڵاتێك و نمایشی‌ سێرك ده‌كه‌ن، نمایشه‌كانیش به‌خۆرایی‌ ده‌بێت ، وتیشی‌ مه‌به‌ستیان له‌و كاره‌ دروستكردنی‌ كه‌شێكی‌ ئارام و ره‌واندنه‌وه‌ی‌ خه‌مه‌ له‌لای‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ژارو خه‌ڵكانی‌ ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ره‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ به‌تایبه‌تی‌ كه‌توشی‌ نه‌هامه‌تی‌ بووون‌، زیاتر ووتی‌ ئه‌مساڵ هاتونه‌ته‌ كوردستان و ده‌یانه‌وێت لێره‌ نمایش بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو له‌ مه‌خمور و به‌عشیقه‌ نمایشی‌ كاره‌كانیان كردوه‌.

عه‌بدوڵڵا خالید ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: ره‌نگه‌ تا ماوه‌ی‌ 10 رۆژێكی‌ تر ئه‌و گروپه‌ له‌ كوردستان بمێننه‌وه‌ و نیازیشیانه‌ سه‌ردانی‌ دهۆك و سلمیانیش بكه‌ن وتیشی‌ ، رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ له‌ یاریگای‌ هه‌ولێر نمایشێكی‌ گه‌وره‌یان هه‌یه‌ به‌هاوبه‌شی‌ سه‌نته‌ری‌ مه‌سه‌له‌و رێكخراوی‌ پێشه‌نگی‌ منداڵانی‌ كوردستان و بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت ، لێپرسراوای‌ سه‌نته‌ری‌ مه‌سه‌له‌‌ ئه‌وه‌شی‌ ووت نمایشه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ كراوه‌ ده‌بێت ، به‌ڵام بۆ خوێندكارانی‌‌ سه‌ره‌تای‌ و خوێند‌كارانی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌بێت به‌تایبه‌ت ، چونكه‌ زۆرتر ئه‌و كارانه‌ی‌ نمایشی‌ ده‌كه‌ن له‌ ئاستی‌ منداڵاندایه‌.

له‌ كۆتایشدا ئه‌وه‌ی‌ پێ‌ راگه‌یاندین كه‌ ،سه‌نته‌ری‌ مه‌سه‌له‌ پرۆگرامێكی‌ هه‌یه‌ به‌ناوی‌ ناتوندو تیژی‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وان ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی‌ كه‌شێكی‌ له‌باره‌ بۆ كه‌سانی‌ قوربانی‌، ئێمه‌ش له‌ چوارچیوه‌ی‌ ئه‌و پرۆگرامه‌ماندا هاوكاریمان كردوون له‌ هێنانیان و رێكخستنی‌ پرۆگرامه‌كانیان، هه‌روه‌ها چه‌ند منداڵێكیش رائه‌هێنن له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی‌ نمایشكردنی‌ سێرك.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ شێخ تاریق خورشید سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ پێشه‌نگی منداڵانی‌ كوردستان وتی‌: له‌ماوه‌ی‌ رۆژانی‌ 11-12-13/11/2008 سه‌عات 4-6ی‌ ئێواره‌، چه‌ندین نمایشی سێرك و یاری‌ ئه‌فسووناوی‌ و به‌یانیانیش چه‌ندین نمایشی هاوشێوه‌ له‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

گرووپی (circus2iraq) به‌داوه‌تنامه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ مه‌سه‌له‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ توانا مرۆییه‌كان و، ئه‌نجوومه‌نی‌ رێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كانی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردووه‌.

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ ئیبراهیم ئیسماعیل له‌ سه‌نته‌ری‌ مه‌سه‌له‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ توانا مرۆییه‌كان له‌ لێدوانێكدا وتی‌: دوای‌ هه‌ستكرنمان به‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ته‌واوی‌ عێراقی فیدراڵ له‌ سێرك و یارییه‌ سه‌رنج راكێشه‌كانی‌ بێبه‌شه‌، بۆیه‌ هه‌ستاین به‌ بانگهێشت كردنی‌ ئه‌م گرووپه‌ بریتانییه‌ كه‌ چه‌ندین نمایشیان له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان ئه‌نجامداوه‌و، به‌شێوه‌یه‌كی‌ خۆبه‌خشانه‌ نمایشه‌كانیان له‌ ولاَتانی‌ جیهانی‌ سێیه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌ن تاوه‌كو بزه‌و خه‌نده‌ بخه‌نه‌ سه‌ر لێوی‌ مندالاَن و، هه‌ندێك له‌ ئازارو مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

عه‌بدولستار عیسمه‌ت سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كانی‌ كوردستان(IKNN) ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئیمپراتۆڕه‌ رۆمانه‌كان، یه‌كه‌مین كه‌س بوون كه‌ ئه‌م یاریانه‌یان داهێناو له‌گه‌ڵ ماراسۆن و زۆرانبازی‌ تێكهه‌ڵكێشیان كردو، دوای‌ رووخانی‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ رۆمانی‌ ئه‌م یارییه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ناوچوو تاوه‌كو له‌ ناوه‌ڕاستی‌ سه‌ده‌ی‌ هه‌ژده‌هه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی‌ هاوولاَتی‌ بریتانی‌ (فلیپ ستانڵی‌) دووباره‌ سه‌ری‌ هه‌ڵدایه‌وه‌و ناوبراو یه‌كه‌م سێركی‌ له‌ مێژووی‌ هاوچه‌رخدا دامه‌زراند له‌ سه‌ر رووباری‌ تایمزی‌ به‌ناوبانگ و چه‌ندین یاری‌ پێشكه‌ش كرد وه‌ك رۆیشتن له‌سه‌ر په‌ت و بازدان له‌ناو بازنه‌ ئاگرینه‌كان و به‌كارهێنانی‌ ئاژه‌ڵی‌ راهێنراو له‌م یارییانه‌دا، له‌سه‌ده‌ی‌ نۆزده‌هه‌می‌ زایینیش سێركی‌ گه‌ڕۆك له‌ ئه‌مریكا په‌یدابوو كه‌ له‌ چادرێكی‌ گه‌وره‌ پێكهاتووه‌ و له‌ شارێكه‌وه‌ بۆ شارێكی‌ تر ده‌گوازرێته‌وه‌، ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیدا بایه‌خێكی‌ زۆری‌ پێ ده‌درێت، بۆیه‌ هاتنی‌ ئه‌م جۆره‌ گرووپانه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان شتێكی‌ زۆر گرنگه‌.

شێخ تاریق خورشید سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ پێشه‌نگی‌ مندالاَنی‌ كوردستان وێڕای‌ به‌رزنرخاندنی‌ هاتنی‌ ئه‌ وه‌فده‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، هیوای‌ خواست ئه‌م چالاكییانه‌ له‌ هه‌رێم باخی‌ پێبدرێت و، بنكه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ئه‌نجامدان و مه‌شقكردن و پێشكه‌شكردنی‌ ئه‌م جۆره‌ چالاكیانه‌ دروست بكرێت.

خاتوو رۆزیش كه‌ ئه‌ندامێكی‌ گرووپه‌كه‌یه‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ به‌م سه‌ردانه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق ده‌ربڕی‌ و، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه ‌كرد گه‌لی‌ كورد گه‌لێكی‌ ئاشتی‌ ویست و دیموكراتیخوازه‌.

دووپاتیشی‌ كرده‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌وڵ ده‌دات زانیارییه‌كانی‌ گرووپه‌كه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ زانیارییه‌ سێركییه‌كان بگه‌یه‌نێته‌ خولیایانی‌ ئه‌م بواره‌ له‌ كوردستان و عێراقی فیدراڵدا، ئاماده‌یی خۆیشی نیشاندا بۆ هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ و بره‌وپێدانی‌ سێرك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ته‌واوی‌ عێراقدا.


http://www.kurdsat.tv/wenekan/serc1.jpg
http://www.kurdsat.tv/wenekan/serc2.jpg
کوردسات

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-11 20:45:38

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: بۆ یه‌که‌م جار له‌ کوردستان*گرنگ*

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net