.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سه‌لاسی باوه‌جانی .. وه‌رگرتنی میداڵیای دوه‌می جیهانی دروستكردنی كه‌ره‌سه‌ی زانستی
بێستوون كاكه‌یی
KTV .. لاوێكی كوردی دانیشتووی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه‌پارێزگای كرماشان توانی له پێشبركێی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهان بۆ كه‌شف و دروستكردنی كه‌ره‌سه‌ی زانستی كه له شاری نورنبوگی وڵاتی ئاڵمان به‌رێوه‌چوو، پله‌ی دوه‌می جیهان له‌و پێشبركێ جیهانییه به‌ده‌ست بێنێ و به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زیو شانازی بۆ لاوانی كوردستان به‌گشتی تۆمار بكا.
پرۆژه‌كه‌ی كاك كه‌ریم له‌و پێشبركێیه دا بریتی بوو له (به‌رگریكردن له وه‌رگه‌رانی كه‌ره‌سه‌كانی سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به یارمه‌تی هێزی كاره‌با).
كه‌ریم قهتبهری له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له پێشبركێ جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا گلێی هه‌یه له به‌رپرسانی ئێران و پێی راگه‌یاندوون هیچ جۆره پاڵپشتییه‌كی لێنه‌كراوه بۆ به‌شداریكردن له‌و پێشبركێ یانهداو به وه‌رگرتنی پاره له خه‌ڵك و قه‌رزكردن توانیویهخۆی بگه‌یه‌نێته پێشبركێكهو زیاتر له سێ ملیۆن تمه‌نی خه‌رجكردووه تا گه‌یشتووه‌ته ئاڵمان و به‌شداریكردووه له‌و پێشبركێ جیهانیه‌دا.
ناوبراو هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه له پێشبركێی جیهانی له وڵاتی مالزیا پرۆژه‌كه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو خه‌ڵاتی زێری له‌و پێشبركێ جیهانیه وه‌رگرتووه به‌ڵام له به‌ر پاڵپشتینه‌كردنی به‌رپرسانی كرماشان نه‌یتوانیوه خۆی له پێشبركێكه ئاماده‌بێ.
شایانی باسه ئه‌م پرۆژه‌یه تا ئیستا چه‌ندین خه‌ڵاتی له ناوخۆی ئێران و جیهان وه‌رگرتووه له وانه میداڵیای زێری مالزیاو خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فستیڤاڵی میلی توانایی و خولقاندن له ئێران و میداڵیای زیوی ئاڵمان و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و موختهرهعی یه‌كه‌می كرماشان.
کوردستان tv
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس سازه گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه